پرسەنامەی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی بۆ کۆچی دوایی ئەحمەد عومەر قەرەداغی، بر...
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی راگەیاندنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بەڕێزان بنەماڵە و کەسوکاری مامۆستا ئەحمەد عومەر قەرەداغی کۆچکردوو
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیارو مامۆستایەکی خۆشەویست، برای مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی راوێژکاری مەکتەبی ڕاگەیاندنمان پێگەیشت،
خوالێخۆشبوو جگەلەوەی کەسایەتییەکی دیاری شاری
سلێمانیسلێمانی بوو، لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و کوردپەروەر بوو، بەو بۆنە خەمناکەوە بەناوی سەرجەم هەڤاڵانی مەکتەبی راگەیاندنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی مامۆستا ئەنوەرو لەڕێی ئەویشەوە لە سەرجەم کەسوکار و بنەماڵەکە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و داواکارین خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی خۆی شاد بکات و سەبووریی بە دۆستان و ئازیزانی بدات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!