دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتیی (مام ئەنوەر محەمەد حسێن) پرسە و هاوخەمی قوڵی خۆمان ڕادەگەیەنین و بەشداری ئەم خەم و ماتەمە دڵتەزێنەین.
مام ئەنوەر کەسێکی دڵسۆز و سەرڕاست بوو، ساڵانێکی زۆرە لە سکرتارییەت و ماڵی #مام جەلال# کاردەکات، لەبەرامبەر هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەک پێی سپێردرابێت لێبڕاوانە ڕایدەپەڕاند، نموونەی کەسێکی تێکۆشەر و بەوەفا بوو بۆ کارەکەی و جێی متمانەی هەموولایەکمان بوو. بۆیە لەدەستدانی خەمخۆرێکی وەک مام ئەنوەر جێگای نیگەرانیمانە و لەخوای گەورە داواکارین ڕۆحی شاد بکات و دڵئارامی و خەمڕەوانیش بە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێز و تێکۆشەرەکەیان ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,070