عەلی حوسێن وەندی
ناو: عەلی
نازناو: عەلی وەندی
ناوی باوک: حوسێن
ساڵی لەدایکبوون: 1940
رۆژی کۆچی دوایی:
31-03-202231-03-2022
ژیاننامە
من لە
کەلارکەلار لەدایکبووم بە ئاوی ئەڵوەند پەروەردە بوومە و گەورە بوومە، بەخۆشەویستی ئاوی ئەڵوەند نازناوی عەلی وەندیم بۆخۆم هەڵبژارد.
هەر لەمناڵیمەوە خولیای گۆرانی گووتنم، کاتی گەنجیم بەرنامەیەک بوو لە بەغدا بۆ کاری هونەری بەژداری ئەو بەرنامەیەم کرد و هاتمەوە بۆ ماڵ وتم ئیستە خۆشیان دێ و دڵخۆش ئەبن بەداخەوە توڕەبونێک توڕەبوون هەرچی ئامێری میوزیکیم هەبوو شکاندیان و زۆر توڕەبوون و وتیان توو ئێمەت شەرمەزار کردوە و لە باپیرانمانەوە ئێمە گۆرانیبێژمان تیا نەبووە ئیتر منیش نەمتوانی بەردەوام بم و وازم لەکاری گۆرانی هێنا.
لە ناوەڕاستی ساڵانی 1960ەکان بە گۆرانی (ئەی هاوسێکەی بەر پەنجەرە) کە لە وێستگەی
کرماشانکرماشان تۆمار کراوە دەرکەوت، دواتر لە رێکەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 لەنێوان شۆڕشی کورد و حکومەتی ئەوکاتەی عێراق واژوو کرا، عەلی حوسێن بە کۆمەڵێک سرود و گۆرانی دەرکەوتەوە. بەدرێژایی ژیانی خزمەتی شۆڕش و هونەری کوردی کردووە و خاوەنی چەندین بەرهەمە.
لە 31-03-2022 هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەلی حوسێن وەندی لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە شاری
سلێمانیسلێمانی کۆچی دوایی کرد.
[1]