راگەیەندراوی کەجەدەکە-ئە لە یادی 73 ساڵەی لەدایکبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان
دەقی راگەیەندراوەکەی کەجەدەکە-ئەوروپا:
تەمەنی ڕێبەر ئاپۆ کە ئەندازیاری فەلسەفەی دیموکراتی، ژینگەپارێزی و ئازادی ژنانە، لە 4ی نیساندا دەبێتە 73 ساڵ.
ئێمە ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژبوونێکی ئاسایی نایبینین. ڕێبەر ئاپۆ وتبووی، من زایینی سێیەمینی خۆمم ئەنجامدا. 4ی نیسان لەسەر بناغەی بەرخۆدان و ژیانەوەی گەلی کوردە و پێویستە ببێتە هۆی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ.
راستی ڕێبەر ئاپۆ لە هەمانکاتدا بە واتای راستی بەها مرۆییەکان دێت. لەبەرئەوەش ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد وەک ڕۆژێکی پیرۆز دەبینرێت و بەم شێوەیە پیرۆز دەکرێت.
ڕێبەر ئاپۆ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و گۆشەگیری، لە رووی مێژوویی و کۆمەڵایەتیدا بۆ زایینێکی گەورە گۆڕی. کۆمەڵگا و ژنی لەسەرنوێ هەڵسەنگاند و ڕێنماییەکی تێکۆشانی پێشکەشی تەڤگەری ئازادی کرد. ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بووە ژیانەوەی ژنان و گەلان بۆ ئازادی.
ئێمە ڕۆژبوونی ڕیبەر ئاپۆ وەک زایینی سروشت و ئازادی سروشت دەبینین و ڕۆژبوونی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین.
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!