پەیامی مەسرور بارزانی بۆ مانگی رەمەزانی 2022
دەقی پەیامەکەی
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی:
بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. لە خوای مەزن نزاکارم کە نوێژ و رۆژوو و عیبادەتی هەمووان قبوڵ بکات و هاتنی ئەم مانگە پیرۆزە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و سەقامگیریی بۆ هەرێمی کوردستان و جیهان بە گشتی و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری لێبوردەیی و ئاشتەوایی.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!