ئەگەر ببی بە پۆڵا
دنیا بدەی بە کۆڵا
دەبێ بڕزی لە خۆڵا
مەبەستی پەندەکە ئەوەیە کە مرۆڤ لە ژیاندا، چەند هەوڵیدا و تێبکۆشێ، بەردەوام کاربکات و سەری دنیا لە خۆی بێنێتەوە یەک و سەروەت و سامانی دنیا کۆبکاتەوە، لە ئەنجامدا کۆتایی بە ژیانی دێ و دەمرێ. ئەو سەروەت و سامانەی کە لە ئەنجامی ماندووبوون کۆیکردۆتەوە، دوای مردنی بە جێیدێڵێ، هیچ لە گەڵ خۆی ناباتە ناو گۆڕ و لاشەی لە ناو خۆڵدا دەڕزێ.
[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,376 times