راگەیەندراوی هەپەژە لە یادی 73 ساڵەی لەدایکبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان
دەقی راگەیەندراوەکەی هەپەژە:
ئێمە وەک هێزەکانی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتی (هەپەژە)، 4ی نیسان 73مین رۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ سەرەتا لە ڕێبەرتی، ژنانی ئازادیخواز و مرۆڤایەتی بە شەرەف پیرۆز دەکەین و رایدەگەیەنین کە 4 نیسانی ئەمساڵ دەبێتە هۆیەکی گرنگ بۆ سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادی.
50مین نەورۆزی سەرکەوتنی ئاپۆیی لە هەموو کوردستان و جیهان بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان بە جۆش و خڕۆشێکی گەورە، بە رۆحی راپەرین بە پێی واتای مێژوویی پیرۆزکرا، لە هەموو شوێنێک گەلی کورد و دۆستەکانیان تەئکیدیان لەسەر ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کردەوە. ئاگر و دروشمەکان کە لە گۆڕەپانەکانی کوردستان بەرز بوونەوە، بۆ داگیرکەر و قڕکەرەکان بووە وڵامێکی بەهێز. گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە جۆشێکی گەورەوە لە لوتکە و بەرزاییەکانی هەموو چیاکانی کوردستان ئاگریان کردەوە و بڕیاری خۆیان بۆ سەرخستنی شۆڕشی ئازادی دۆپاتکردەوە.
لە
ئیلامئیلام تاوەکو هەورامان و
ماکۆماکۆ، لە
ئامەدئامەد تاوەکو جزیر و
دەرسیمدەرسیم، لە دێرک تاوەکو حەلەب و ڕەقا، لە
کەرکوککەرکوک تاوەکو هەلەبجە و هەموو کوردستان ئاگری ئازادی پەیامی سەرکەوتنی ئاپۆیی پیشاندرا. لە بناغەدا نەورۆزی 50مین سەرکەوتنی ئاپۆیی سەرەتای قۆناغێکی نوێی سەرخستنی دۆزی ئازادیە. 50 ساڵ یان نیو سەدە لەگەڵ بە ڕێبەرتی ڕێیەر ئاپۆ، کورد بۆ ئەوەی لە چنگی قڕکردن رزگار ببێت، تێکۆشانێکی بێوێنە بەڕێوەبرا. رەدکردنی سیستمی قڕکەر و داگیرکەر، رەدکردنی هەموو سیستمی داگیرکاری و سەردەستی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست و جیهانگیریە، بۆیەش بە پیلانگێڕێ و هێرشەکانی دەرەوەی مرۆڤایەتی رووبەرووبووینەوە. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەم تێکۆشانە بووەتە ناوەندی ژیانێکی سۆسیالیست، شۆڕشی کۆمەڵایەتی و ئازادی ژن کە بۆ گەلانی جیهان و بە تایبەتی ژنان بووەتە سەرچاوەی ئیلهام وەرگرتن.
ڕێبەرتی لە تێکۆشانی 1973 بەرەو بەنداوی چوبوکی پایتەختی داگیرکەری، دەستکەوتی بێوێنە و شۆڕشگێری خوڵقاند. زیاتریش ژنانی کورد لەنێو بێدەنگی مردنی سەدەدا بوون و لە کەلتوری کۆن و مێژویی بێبەشکرابوون. دووبارە گەڕانەوە سەر ناسنامە و جەوهەری خۆیان. لەسەر ئەمەش بناغەی شۆڕشی ئازادی ژنی سەدەی 21 دروستکرا. ژنانی شۆڕشگێری کورد لەگەڵ ڕێبەرتی خۆیان پەیوەندیەکی بەهێزی دروست کرد و هەڤاڵتی سەردەمی لەنێوان ژنی ئازادی و ڕێبەرتی دروست کرد. ئەم پەیوەندیەک بە رۆحی رەخشان، زیلان و شیرین ئەلەمهولی هونێنراوە.
4ی نیسان لەدایکبوونی گەلان، ژنان و مرۆڤایەتی سەردەمە و هەر 4ی نیسانێک دەبێتە هەڤپەیمانیەکی نوێ لەگەڵ ژیانی ئازاد. چۆن کە گەلی کورد لە پێشەنگایەتی ژناندا 50مین نەورۆزی سەرکەوتنی ئاپۆیی بە رۆحی راپەرین لە هەموو شوێنێک پیرۆز کرد، 4ی نیسانیش دەبێتە لوتکەی ئەو بڕیارە.
رۆژهەڵاتی کوردستان وەک رۆناکی رەنج و تیشکی ڕێبەر ئاپۆ، لە 4ی نیسانی ساڵی 2004 دا پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (
پژاکپژاک)ی دامەزراند. ڕێبەر ئاپۆ رایدەگەیەنێت کە بۆ گەلی کورد، ڕێکخستنبوون لە نان و ئاو گرنگترە. گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەوری پژاک کۆبووتەوە و سیاسەتی دیموکراتی خۆی بەرەو پێشەوە دەبات و بۆ چارەسەر کێشەی کورد لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا ئیرادەی خۆی نیشان دەدات. پژان ئەنجامی تێکۆشان و رەنجی ڕێبەر ئاپۆیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرەتایەکی نوێیە بۆ گەلانی ئێران. لە 17مین ساڵی دامەزراندنی پژاکدا، گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بازنەی ڕێکخستن و تێکۆشانی خۆی فراوانتر دەکات و سووربوونی خۆی بۆ ئازادی زیاتر پیشان دەدات. ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رۆناکی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئێران و لەنێو گەلانی ئێراندا زیاتر بڵاودەبنەوە.
ئێمە وەک هێزەکانی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (هەپەژە) دووبارە ڕۆژبوونی ڕێبەرتی ئازاد ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو کورد، بە تایبەتی لە ژنانی کورد و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆز دەکەین. رایدەگەیەنین کە لەم ساڵەدا، لە چوارچێوەی بەرگری رەوادا، تێکۆشانی ئازادیمان دژی داگیرکەری، قڕکردن و لەدژی دەسەڵاتی پیاوسالاری فراوان دەکەین. بانگەوازیمان بۆ ژنانی کورد، ئازەری، بەلوچ، فارس و هەموو ژنانی ئێران و گەلانی هەرێمەکە ئەوەتە کە بە رۆحی سەرکەوتنی ئاپۆیی، پێشوازی لە 4ی نیسان بکەن و لەدژی گۆشەگیری رەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بوەستنەوە و بە هێزی جەوهەری و بریاریداری پۆڵایی خۆتان، بە یەکگرتن و یەکێتی لەدژی داگیرکەری و هاوکارە نۆکەرەکان تێکۆشان بەرز بکەنەوە.
بەم واتایە، لەگەڵ 4ی نیسان گەلەکەمان کەوتە سەردەمێکی نوێ کە هەبوونی خۆی ناسی و پێویستە هەموو میراس و دەستکەوتەکانی 50 ساڵە بۆ سەرکەوتنی ئاپۆ ببێتە هێز و ئەزموون و بڕیارداری و بە تەئکیدی سەرکەوتن لەگەڵ خۆی بهێنێت.
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!