پارتێکی سیاسی باشووری کوردستانە، ساڵی 1996 لەلایەن #غەفور مەخمووری# یەوە ساڵی دامەزراوە، بنکەی سەرەکی پارتەکە لە شاری #هەولێر#ە.
ئامانجی پارتەکە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە لەهەر چوارپارچەی کوردستان. ئەندامانی یەکێتییەکی ئارەزوومەندانە لە پێناو خاک و نیشتمانی کوردستاندا کۆی کردوونەتەوە و بڕوایان بە مافی مرۆڤ و مافی چارەی خۆنووسین هەیە. خاوەنی پێنج کۆنگرەی تایبەت بە خۆییەتی، ساڵی 2005 وەک بەشێک لە لیستی کوردستان بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کردووە، 1 کورسی پەرلەمانی بەدەست هێناوە و سکرتێری حیزبەکە بووە بە پەرلەمانتاری لە پەرلەمانی کوردستان.
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 654