پەیامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق لە یادی 17 ساڵەی بوونی...
دەقی پەیامەکەی فراکسیۆنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق:
ئەمڕۆ یادی هەڵبژاردنی سەرۆک
مام جەلالمام جەلالە بەسەرۆک کۆماری عیراق، ئەم یادە بە پرشنگداری و شانازییەوە لە مێژووی نزیکی عیراقدا دەکرێتەوە.
لەعێراقی نوێی دوای روخاندنی رژێمی سەدام، بۆ یەکەمجار بە هەڵبژاردنی راستەقینە لەنێو نوێنەرانی هەڵبژێردراوی عیراقدا، ئازادیخوازێکی کورد بوو بە سەرۆک کۆماری عیراق.
ماوەی سەرۆکایەتی سەرۆک مام جەلال لەعیراقدا، سەردەمی پێکەوەژیان و لێبوردەیی و ئاشتی و کۆکردنەوەی پێکهاتەکانی عیراق بوو، سەرۆک مام جەلال هەمیشە خاڵی بەیەک گەیاندنی لایەنە ناکۆکەکان و هەوێنی سازان و رێککەوتن بووە.
لەئێستادا کە ئەم یادە بەرز رادەگرین، عیراق رووبەروی چەقبەستنی سیاسی بۆتەوە، لەهەموو کات زیاتر پێویستیمان بە کەڵک وەرگرتنە لە ئەزموون و رێگا و بیری سەرۆک مام جەلال بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هێنانەدی سازانی نیشتمانی و گفتوگۆی بەرپرسیارانەی نیشتمانی لایەنە سیاسیەکان.
ئێمە لە فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر رێگا و رێبازی سەرۆک مام جەلال دەبین، بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان و تەبایی نێوان هەموو پێکهاتەکان و هێزە سیاسیەکانی عیراق و کوردستان.
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
6ی نیسانی 2022
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!