🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 242,562)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 56,336)
English (# 2,475)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 5,105)
هەورامی (# 61,743)
لەکی (# 18)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,155)
عربي (# 10,502)
فارسی (# 2,503)
Türkçe (# 1,125)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Française (# 230)
Deutsch (# 395)
Nederlands (# 126)
Svenska (# 57)
Español (# 26)
Italiano (# 38)
Pусский (# 766)
Fins (# 11)
Norsk (# 13)
日本人 (# 18)
中国的 (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 ژیاننامەی لیۆنێل مێسی
ناونیشانی پەڕتووک: لیۆنێل مێسی
ناوی ئامادەکار: ویکیپیدیا[1]
📕 ژیاننامەی لیۆنێل مێسی
📕 هونەری جەنگ 4
ناونیشانی پەڕتووک: هونەری جەنگ
ناوی نووسەر: سون تزو
ناوی وەرگێڕ: عەقید ڕەشید ئەحمەد سابیر (ڕەشید کەرکوکی)
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی[1]
📕 هونەری جەنگ 4
📕 بازرگانی لە سەدەی بیست و یەکدا
ناونیشانی پەڕتووک: بازرگانی لە سەدەی بیست و یەکدا
ناوی نووسەر: رۆبەرت کیوساکی
ناوی وەرگێڕ: شاباز حامید قادر[1]
📕 بازرگانی لە سەدەی بیست و یەکدا
📷 ڕەشید کەرکوکی و چەند پێشمەرەگەیەک 1984
شوێن: تەکیەی جەباری
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1984
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لە ڕاستەوە پێشمەرگەیەک، هیوا چاوشین ئاهەنگ گێڕ، هاوڕێ کرێکار، ڕەشید کەرکوکی و سەڵاح ڕەنجدەر دەرهێنەر.
ناوی وێنەگر: نەناسراو [
📷 ڕەشید کەرکوکی و چەند پێشمەرەگەیەک 1984
📷 ڕەشید کەرکوکی و وەحیدە ئیبراهیمی هاوسەری 1990
شوێن: کەرکوک
رۆژ و ساڵی گیرانی وێنەکە: 09-02-1990
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: ڕەشید کەرکوکی و وەحیدەی هاوسەری لە ئاهەنگی هاوسەرگیریان.
ناوی وێنەگر: نەناسراو [1]
📷 ڕەشید کەرکوکی و وەحیدە ئیبراهیمی هاوسەری 1990
📕 ئاگرەکەی شۆرجە
ناونیشانی پەڕتووک: ئاگرەکەی شۆرجە
ناوی نووسەر: ڕەشید کەرکوکی
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
📕 ئاگرەکەی شۆرجە
📕 مانگەشەو و یادگاری
ناونیشانی پەڕتووک: مانگەشەو و یادگاری
ناوی نووسەر: ڕەشید کەرکوکی
ساڵی چاپ: 2019
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
📕 مانگەشەو و یادگاری
👫 ڕەشید کەرکوکی
ناو: ڕەشید
نازناو: ڕەشید کەرکوکی
ناوی باوک: ئەحمەد سابیر
ساڵی لەدایکبوون: 1963
شوێنی لەدایکبوون: کەرکوک

ژیاننامە
ڕەشید ئەحمەد سابیر لە ساڵی 1963 لەگەڕەکی شۆرجەی شاری کەرکوک لەدایک بووم، لەخێزا
👫 ڕەشید کەرکوکی
👫 مەلا موحسین گۆمەشینی
مەلا موحسین گۆمەشینی
ناو: موحسین
ناوی باوک: حەسەن سەید برایم
ناوی تەواوی (موحسین سەید حەسەن سەید برایم سەید محەمەد بەرزنجی)ە، لە دایکبووی(01-07-1957)ی گوندی(گۆمەشین شێخان)ی شارەدێی(دێگەڵە-شۆڕش)ی ک
👫 مەلا موحسین گۆمەشینی
👫 ئارام ئەحمەد بابەکر - دکتۆر ئارام ئەحمەد بابەکر
ناو: ئارام
نازناو: دکتۆر ئارام ئەحمەد بابەکر
ناوی باوک: ئەحمەد بابەکر
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
دەرچووی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانییە، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و شەکرەیە.
[1]
👫 ئارام ئەحمەد بابەکر - دکتۆر ئارام ئەحمەد بابەکر
👫 نەریمان عومەر
ناو: نەریمان
ناوی باوک: عومەر
شوێنی لەدایکبوون: شاری سلێمانی
ژیاننامە
هونەرمەندێکی گۆرانیبێژی شاری سلێمانییە، خاوەنی دەنگێکی خۆشە، چەندین گۆرانی هەیە، بە گۆرانی (بۆ دەڕۆی بۆ دەڕۆی بەجێم دێڵی بە بی
👫 نەریمان عومەر
👫 سەباح هەورامی - دکتۆر سەباح هەورامی
ناو: سەباح
نازناو: د. سەباح هەورامی
شوێنی لەدایکبوون: شاری سلێمانی
ژیاننامە
پزیشکی گشتی نەشتەرگەرییە، لە ئێستادا ساڵی (2022) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایرتی گشتی تەندروستی سلێمانییە.
[1]
👫 سەباح هەورامی - دکتۆر سەباح هەورامی
👫 کەریم شوکر
ناو: کەریم
ناوی باوک: شوکر
ژیاننامە
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانە، لە پەرلەمانی عێراق، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەە. وەک چالاکی سیاسی و ڕۆژنامەنووس، خاوەنی
👫 کەریم شوکر
👫 گوڵ جەمین - گوڵەخان
ناو: گوڵ جەمین
نازناو: گوڵەخان
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1870
رۆژی کۆچی دوایی: 1924
شوێنی کۆچی دوایی: بانە
ژیاننامە
گوڵەخان کچی عەبدوڵای مەلا سەعیدی حەبە جوانێیە. لە بنەچەدا خەڵکی دێ
👫 گوڵ جەمین - گوڵەخان
📼 مامە ڕێشە گێڕانەوەی داستانی حەمک 1982
ڤیدیۆ: مامە ڕێشە گێڕانەوەی داستانی حەمک
شوێن: توژەڵە
ساڵ: 1982 [1]
📼 مامە ڕێشە گێڕانەوەی داستانی حەمک 1982
📕 ڕەشەبای مەرگ؛ هێرشی مەغۆل بۆ سەر جیهانی ئیسلامی
ناونیشانی پەڕتووک: ڕەشەبای مەرگ؛ هێرشی مەغۆل بۆ سەر جیهانی ئیسلامی
ناوی نووسەر: سەرباز محەمەد
ساڵی چاپ: 2020
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم[1]
📕 ڕەشەبای مەرگ؛ هێرشی مەغۆل بۆ سەر جیهانی ئیسلامی
📕 ژنێک و دوو پیاو
ناونیشانی پەڕتووک: ژنێک و دوو پیاو
ناوی نووسەر: لیۆناردۆ فرانک
ناوی وەرگێڕ: موعتەسەم ساڵەیی [1]
📕 ژنێک و دوو پیاو
📖 کە تاوانبار نەزار خەزرەجی لە دانیمارک بوو
ناونیشانی بابەت: کە تاوانبار نەزار خەزرەجی لە دانیمارک بوو
ئامادەکار و نووسەر: شاخەوان قادر شۆڕش [1]
📖 کە تاوانبار نەزار خەزرەجی لە دانیمارک بوو
📕 بەندایەتی بۆ خودا
ناونیشانی پەرتووک: بەندایەتی بۆ خودا
ناوی نووسەر: بەختەوەر شێخ عەباس
شوێنی چاپکردن: سلێمانی
چاپخانە: چوارچرا
ساڵی چاپ: 2020
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
📕 بەندایەتی بۆ خودا
👫 بەختەوەر شێخ عەباس
ناو: بەختەوەر
ناوی باوک: شێخ عەباس
شوێنی لە دایکبوون: چەمچەماڵ
ڕۆژ و ساڵی لە دایکبوون: 20-04-2002
ژیاننامە
بەختەوەر شێخ عەباس لە شاری چەمچەماڵ لە ڕێکەوتی 20-04-2002 لە دايکبووە، باو باپيرانيان خ
👫 بەختەوەر شێخ عەباس
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
👫 کەسایەتییەکان
فەرەیدون عەبدول بەرزنجی
👫 کەسایەتییەکان
رەمزی قەزاز
👫 کەسایەتییەکان
تاهير ئەحمەد سادق حەوێزی
👫 کەسایەتییەکان
ئاڤرین محەمەد
👫 کەسایەتییەکان
زەکەریا ڕۆستەم
📖 دوژمنی پزیشکان | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

دوژمنی پزیشکان
بابەت: کورتەچیرۆک
نووسین: سەعید گلیزادە
وەرگێڕان:محەمەد کەریم
زمانی وەرگێڕاو: فارسی
ئێمە بە بنەماڵە حەزمان لە چارەی پزیشکان نییە. دەکرێت بڵێین بە جۆرێک باوەکوشتەی یەکترین. رەگوڕیشەی رق و کینەکەش له و رۆژەوە دەستیپێکرد کە باپیرەم شەوێک حاڵی خراپ دەبێت و بە گومانی ئەوەی تووشی سیل بووە دەچێتە لای دکتۆر. ئەویش دوای پشکنین بە باپیرەگەورەم دەڵێت هیچی نییە. رێک هەمان شه و باپیرم لە خەفەتی ئەوەی بەخۆڕایی هەندێ پوول و پارەی داوە بە پزیشک، جەڵتەی دڵ لێیدەدات و دەمرێت. له و کاتەوە بنەماڵەکەی ئێمە هەرچی پزیشک و حەکیم و پسپۆڕ و نەشتەرگەر هەیە تڕۆی دەکەن. با ئەوەش بڵێم دوژمنایەتییەکە بەڕادەیەکە تەنانەت جارێکیان، ئامۆزایەکم کە نامەبەری پۆستە بوو بە ماتۆڕ، گورزەیەکی گەیاندە دەرمانخانەیەک. لە بەیانی ئه و رۆژەوە لەلایەن هەموو بنەماڵەکەمانەوە بۆ ماوەی یەک مانگ تڕۆ کرا. دواجاریش بە هەزار سوێند و قورئانی دایکی قایل بوون بۆ میواندارییەکان داوەتی بکەن. هەڵبەتە هەتا ئێستاش سفرەی نانخواردنی ئێوارەی لە دووری خەڵکەکەوە لەبەر دەرگای ئاودەستەخانەدا بۆ رادەخەن.
بەداخەوە دووری ئێمە لە پزیشکانەوە نەبووە هۆی ئەوەی ئێمە ئیتر نەخۆش نەکەوین. بەڵام بە حسابکردن بۆ هەوڵ و کۆششی بەردەواممان توانیمان لە پزیشکیدا بگەینە خۆبژێوی. بەپێی ئەزموون و هەڵەی شێوازە جیاوازەکانی تیمارکردن، دەرەقەتی هەموو جۆرە نەخۆشییەک بێین. تەنانەت دروستبوونی رکابەری لە نێوان خێزانەکاندا بووە هۆی ئەوەی شتی وا کەشف بکەین کە عەقڵ سەرسام بکات. بنەمای ئیشی ئێمە به و جۆرەیە کە هەرچەندە شتی سروشتی بەکاربێنین نایابترە و رێوشوێنی بەکارهێنانی سەرسوڕهێنەر ترە و بەهەمان شێوە بە بەهاتر و کاریگەرترە. بۆ نموونە لەم دواییانەدا مێردی پوورم بۆ تیماری (شەفیقه)، هەوڵیدا ناوکی مانگۆ لە لووتییەوە بگەیەنێتە مێشکی. (هەڵبەتە ئێمە بۆ نیشاندانی خۆبژێویمان خۆمان ناومان بۆ نەخۆشییەکان داناوە. دکتۆرە نەخوێندەوارەکان بە شەفیقە دەڵێن شەقیقە). هەرچەندە له و کاتەوە کونە لووتێکی هیچ بۆنێک ناکات و دەرەجەی چاوێکیشی پێنج دەرەجە دابەزیوە، بەڵام خۆی دەڵێت نەخۆشییەکەی بەتەواوی چارەسەر بووە. یان بۆ نموونە باوکم کاتێ من مناڵ بووم بۆ تیماری زەردووییەکەم هەموو رۆژێک دۆشاوی کردۆتە شیرەکەمەوە. یان پوورم بۆ تیمار چەوری جگەری مێردەکەی رۆژی سێ جار بوخاری زاهی قاپ شۆرینی کردووە بە لووتیدا. ئێستا لەوانەیە ئەوە بەلاتانەوە پرسیار بێت ئێمەمانان کە ناچین بۆ لای پزیشک و ناچینە تاقیگە چۆنچۆنی دەتوانین ئه و نەخۆشیانە دەستنیشان بکەین. دەبێت عەرزی جەنابتانی بکەم کە لە سایەی ئه و ئەزموون و توانا زۆرەی باپیرم لە دەستنیشانکردنی نەخۆشیدا هەیەتی خێزانەکەی ئێمە هیچ کاتێک لەم بارەیەوە کێشەی نەبووە. لە راستیدا هەموو خێزانەکەی ئێمە مانگی جارێک لە ماڵی باپیرم کۆدەبینەوە و ئەویش بە نۆرە یەک یەک سەیری ددانمان دەکات و به و تەماشاکردنە دەتوانێت هەموو نەخۆشییەکان دەستنیشان بکات. بۆ نموونە جارێک سەیری ددانی منی کرد و وتی سکم هەیە و سێ مانگە. یەکەم شت هەموو خێزانەکە تووشی شۆک بووین. لەبەر ئەوەی من کوڕم. بەڵام لەبەرئەوەی دەمانزانی لە سەدا سەد هەڵە لە دەستنیشانکردنی باپیرمدا سفرە. گەیشتینە ئه و ئەنجامەی حاڵەتەکەی من، حاڵەتێکی دەگمەنی پزیشکییە. سوپاس بۆ خوا دوای ئەوەی ماوەی سێ حەفتە دایکم مەرگەمووشی کردە چاومەوە، توانی مناڵەکەم لەباربەرێت. هەڵبەتە باپیرم تەنیا یەک جار دەستنیشانکردنەکەی هەڵە بووە. ئەویش ئه و کاتە بوو کە سەیری ددانە شاشەکانی باوکمی کرد و وتی هیچی نییە. بەڵام هەمان شەو باوکە نەگبەتەکەم دڵی وەستا و مرد. پاشان تێگەیشتین باوکم لە کاتی پشکنینەکەدا ددندانە دەسکردەکەی دەرنەهێنابوو، ئەمەش بووە هۆی باپیرم ئەوەی یەکەم هەڵەی پزیشکی بکات.
هەڵبەتە توانا و بلیمەتی خێزانەکەمان تەنیا لە بواری نەخۆشییە میکرۆبییەکاندا کورت نابێتەوە. ئێمە توانیمان زۆر نەخۆشی مێشکیش تیمار بکەین. بۆ نموونە کوڕەکەی خاڵم لە کاتی لەدایکبوونەوە زمانی دەیگرت. بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە لە ئەنجومەنی پزیشکیی خێزانەکەماندا بڕیار درا هەر کاتێ وشە لە قوڕگی گیر بوو، دەستیکرد بە تەتە و پەتە، نزیکترین کەس لە لایەوە، بکێشێت بە پشت ملیدا، بۆ ئەوەی وشەکان لە دەمییەوە بێنە دەرەوە. ئەنجامەکەشی زۆر باش بوو. دوای چەند مانگێک کێشان بە پشت ملیدا، کوڕەکەی خاڵم بە تەواوی زمانگیرانەکەی نەما. هەڵبەتە هێشتا قسەی نەکردووە و نوقەی لێوە نەهاتووە، بەڵام خۆی بە ئاماژە تێمان دەگەیەنێت کە بەتەواوی کێشەکەی چارەسەر بووە و تەنانەت لە چەند تێستێکی بێژەریشدا بەشداری کردووە. هەموو بنەماڵەکەمان ئومێدەوارن کوڕە خاڵەکەم لە یەکێ لەم تێستانەدا وەربگیرێت و دەمی دراوسێکانیان دابخات کە دەڵێن خاڵم مناڵەکەی بە مقاش لە سکی دایکی دەرهێناوە بۆیە زمانی دەیگرێت.
تەنانەت ئێمە توانیمان زۆر له و کەلوپەلانە دروست بکەین، کە دکتۆرەکان لە خەستەخانە بەکاریدێنن. بۆ نموونە ئامێری شۆک یان کارەبا لێدان کە دکتۆرەکان بە هەزار ناز و مەکر بەکاریدێنن. ئێمە بە پاترییەکی ئوتومبیل و دوو وایەر دروستمان کرد. هەر چەند مانگی پێش ئێستا بوو بەکارمان هێنا. کاتێ مێردی پوورم دەیەویست ناوکی هەڵووژە بۆ چارەسەری قورحەی گەدە بەباشی قووت بدات، لەپڕ ناوکەکە پەڕییە قوڕگی و چووە ناو بۆری هەناسەدانەوە. باوکم کە تازە گەیشتبووە ماڵەوە، کاتێ بینی مێردی پوورم وەکو مارماسی لەسەر عەردەکە دەتلێتەوە. وایزانی ئه و نەگبەتە خەریکە جەڵتە لێیدەدات. بۆیە بێ ئەوەی گوێ بە هاتوهاواری ئێمە بدات، چوو ئامێری شۆکەکەی هێنا و هەموو کارەباکەی تێدا بەتاڵ کردەوە. راستە مێردی پوورم لە هەمانشوێندا بە کارەباکە مرد، بەڵام لەوە تێگەیشتین ئامێرەکەمان ئیش دەکات.
یان بۆ نموونە ئامێری نازوور، خاڵم توانی بە دوو مەتر سۆندە و کامێرایەکی بچووک کە لە دوکانی سەتەلایت دەیفرۆشن دروستی بکات. هەڵبەتە ناچار بوو دووجار کامێرا بکڕێت. لەبەرئەوەی کامێرای یەکەم لە کاتی نازوورەکەدا لەناو گەدەی مێردی پوورمدا لێبۆوە و تیا مایەوە. هێشتا وێنەی گەدەی دەگرێت. بۆیە هەرکاتێ خاڵم تەلەفۆن بۆ ماڵەوەیان دەکات دەڵێت: (دیسان چوویت کەبابت خوارد و داوەتت نەکردین.)
زۆر حەزدەکەم سەبارەت بە دەسکەوتە پزیشکییەکانی بنەماڵەکەمان زیاتر بنووسم. بەڵام بەداخەوە، خاڵم بە گۆچانەوە بەسەر سەرمەوە وەستاوە بۆ ئەوەی بێهۆشم بکات و یەکەم نەشتەرگەریم بۆ بکەن بۆ ئەوەی پەنکریاس لە مێشکم دەربێنن. با باقیەکەی بمێنێت بۆ دوای نەشتەرگەرییەکە.
[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستانی نوێ - 08-04-2022
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-04-2022
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 07-04-2022
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 چیرۆک
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🌐 وەرگێڕدراو لە زمانی: 🇮🇷 فارسی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
⚠️ بەداخەوە، خاوەنی ئەم پەڕتووکە مافی بڵاوکردنەوەیی لە کوردیپێدیا سەندەوە!
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
97%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Apr 8 2022 10:06AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (رۆژگار کەرکوکی)ەوە لە: Apr 8 2022 3:03PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (رۆژگار کەرکوکی)ەوە لە: Apr 8 2022 10:07AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 246 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.128 KB Apr 8 2022 10:07AMسەریاس ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  📖 ژیاننامەی لیۆنێل مێسی
  📖 هونەری جەنگ 4
  📖 بازرگانی لە سەدەی بیست...
  📖 ئاگرەکەی شۆرجە
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 30-06-2022
  🗓️ 29-06-2022
  🗓️ 28-06-2022
  🗓️ 27-06-2022
  🗓️ 26-06-2022
  🗓️ 25-06-2022
  🗓️ 24-06-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
فەرەیدون عەبدول بەرزنجی
ناو: فەرەیدون
نازاناو: دکتۆر فەرەیدون عەبدول بەرزنجی
ناوی باوک: عەبدول
شوێنی لە دایکبوون: شاری سلێمانی
ژیاننامە
هەڵگری بروانامەی دکتۆرایە، لە زمان و ئەدەبی کوردیدا، مامۆستا و پڕۆفیسۆرە لە زانکۆی سلێمانییە، وانەی زارەکانی زمانی کوردی دەڵێتەوە. دەرچووی بەشی کوردی زانکۆی سەلاحەدینە، هۆنەرێکی ناسراوی شاری سلێمانییە، لە نەوەی شاعیرانی ساڵانی هەشتاکانی سەدەی بیستەمە. خاوەنی چەند کۆمەڵە شعیرێکی چاپکراوە، کۆی بەرهەمەکانی لە پەرتووکێدا بەناو دیوانی دکتۆر فەرەیدون عەبدول بەرزنجی چاپکردووە. زۆرینەی هۆ
فەرەیدون عەبدول بەرزنجی
رەمزی قەزاز
مامۆستای رەوانشاد (رەمزی محێدین قەزاز: 1917 1973) لە بنەماڵەیەکی ناسراوی کورد و کوردستان پەروەر، لە شاری سلێمانی، لە باشووری کوردستان لە دایکبووە.
بۆ ماوەیەک مامۆستایی کردووە، لە جیهانی وەنەوشەیی پاک و بێتاوانی منداڵانی کورد نزیکبۆتەوە و ئاشنایان بووە، شارەزای زمانی سادە و شیرینیان بووە، لە هیوا و خواست و خەون و خولیا و لە راز و نیازی پاکیان تێگەیشتووە.
مامۆستا رەمزی قەزاز، لە ساڵەکانی شەری جیهانی دووەمدا، بە دیاری کراویش لە ساڵی (1942) دا، لەگەڵ رابەری شیعری نوێی کوردیمان، شاعیری نەمر مامۆستا
رەمزی قەزاز
تاهير ئەحمەد سادق حەوێزی
تاهیر ئەحمەد سادق حەوێزی
ناوی تەواوی(تاهیر کوڕی ئەحمەد ئاغای سادق ئاغای بەکر ئاغای قاصدی حەوێزی يە) سادق ئاغای باپیری برای ئەمین ئاغای(ئەختەر)ی شاعیره بووە، مامۆستا تاهیر لە (1/7/1919)لە گەڕەکی(بەفری قەندی) شاری کۆیە چاوی بۆ ژیان هەڵهێناوە، لەتەمەنی حەوت ساڵیدا باوکی دەینێرێتە بەرخوێندنی حوجرە و لای(مەلا ئەحمەد) که ‌بە مەلای ڕەش ناسراوبوو، لەلای ئه و دەخوێنێت، سێ ساڵ بەردەوام دەبێت، لەم ماوەیەدا تەواوی قورئانی پیرۆز و چەند کتابێکی تری ئاینی دەخوێنێت، بەهۆی ئەوەی خوێندن لە حوجرەکان بەزمانی فارس
تاهير ئەحمەد سادق حەوێزی
ئاڤرین محەمەد
ناو: ئاڤرین
نازناو: ئاڤی
ناوی باوک: محەمەد
رۆژی لەدایکبوون: 11-04-2002
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
ژیاننامە
ئاڤرین محەمەد لە دایکبووی 11-04-2002، بلۆگەرە و لە سۆشیال میدیا زۆر ناسراوە، وە هەروەها بابەتەکانی ڕۆژانە بە شێوەیەکی تەنز باس دەکات، و خوشکی شاهی محەمەدە [1].
ئاڤرین محەمەد
زەکەریا ڕۆستەم
ناو: زەکەریا
ناوی باوک: ڕۆستەم
ساڵی لەدایکبوون: 2001
رۆژی کۆچی دوایی: 30-06-2022
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
ژیاننامە
زەکەریا ڕۆستەمی تەمەن 21، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بەیانی ڕۆژی 30-06-2022 لەگەڵ هاوژینەکەی (سومەیە سالم) لەماڵەکەی خۆیاندا لەلایەن برای هاوژینەکەیەوە دەکوژرێن.[1]
زەکەریا ڕۆستەم


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)