پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,830
وێنە 104,281
پەرتووک PDF 18,891
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
لەساڵیادی کۆچی دوایی برایم ئەحمەد دا
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەساڵیادی کۆچی دوایی برایم ئەحمەد دا

لەساڵیادی کۆچی دوایی برایم ئەحمەد دا
ئامادەکردنی: ماڵپەڕی پوک میدیا
مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد کەسایەتییەکی گەورەی سیاسیی کوردستان و مەشخەڵێکی داگیرساوی بیری نوێ و پێشکەوتنخواز.
ئیبراهیم ئەحمەد فەتاحزادە مستەفا، بە چەند ناوێکی تریش (بلە - برایم ئەحمەد-بلەی ئەحە ڕەش) ناسراوە.#06-03-1914# لە #سلێمانی# لەدایکبووە، باوکی دۆستێکی نزیکی #شێخ مەحمود# بووە، ڕەمزی مامی ئەفسەری سوپای عوسمانی بووە و کاتی دامەزراندنی حکومەتەکەی شێخ مەحمود، گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و وەک ئەفسەرێکی ڕووناکبیر و بەئەزموون بەشداری ئه و #خەبات#ەی کردووە.
ئیبراهیم ئەحمەد، خراوەتە حوجره و پاشان قوتابخانە و تا پۆلی دووەمی ناوەندیی لەسلێمانی و پۆلەکانی سێیەمی ناوەندی و دوو پۆلی لقی ئەدەبیی ئامادەیی و کۆلیجی حقووقی (1937) لە بەغدا تەواو کردووە، مامە ڕەمزیی زۆر کاری تێکردووە و لە خوێندنیشدا هاوکاری سەرەکیی بووە.
لە زانکۆی بەغدا (#هەمزە عەبدوڵڵا#)ی ناسیوە و ساڵی 1937 بە هاوکاریی ئەو، نامیلکەی (العرب والاکراد)یان بە عەرەبی بڵاوکردووەتەوە، بە شێوەیەک باسی مافی نەتەوەکانی عیراقی کردووە، شایەنی وەرگرتن و تێگەیشتن بێت، چەند بابەتێکیشی وروژاندووە، کە لە سەردەمەکەیدا سەرکێشی بوون و باسی مافی چارەی خۆنووسینی کوردیشی تێدا کراوە، ئەمەش هەرایەکی زۆری ناوەتەوە و قەدەغە کراوە و هەردووکیان دراونەتە دادگا.
لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا، سەرەتای ساڵانی سی، کۆمەڵی (لاوانی کورد)یان لە بەغدا پێک هێناوە و دوو گۆڤاری (یادگاری لاوان) و (دیاریی لاوان)یان دەرکردووە. تەمەنی هەژدە ساڵ بووە، کە لە ڕۆژنامەی (ژیان)دا کاری کردووە و هاوڕێی نزیکی فایەق بێکەس و گۆران بووە.
ساڵی 1939 بە پشتیوانیی کوردێکی فەیلی (محەممەد باشقە 1890-1980) مۆڵەتی گۆڤاری (#گەلاوێژ#)ی وەرگرتووە، سەرەتا زۆربەی کاروباری گۆڤارەکەی بە تەنها ڕاپەڕاندووە. 1942 ناچار کراوە وەک حاکم لە شاری هەولێر دابمەزرێ و ئەوەندەی پێ نەچووە گوازراوەتەوە بۆ #هەڵەبجە#، پەیوەندیی بەهێزی لەگەڵ
ڕووناکبیرانی ئه و دوو شارەدا هەبووە. کاتێک میری تەنگی پێ هەڵچنیووە، ناچار ئابی 1944 وازی لە حاکمی هێناوە و هاتووەتەوە بۆ سلێمانی و کاری پارێزەری کردووە.
#عەلائەدین سەجادی# 1915-1984) هاوکاری سەرەکیی گۆڤارەکە بووە و تا 1949 بەردەوام بووە و 118 ژمارەی بە 105 بەرگ لێ بڵاو بووەتەوە. 1947 وەک سەرکردەیەکی دیاری پارتی دەرکەوتووە و لە 1949ەوە، نزیکی دوو ساڵ زیندانی کراوە، بە بیانووی ئەوەی خاوەنی گۆڤارەکە (زیندانی)یە، ئیتر ڕاگیراوە.
لە 1944ەوە لەگەڵ چەند تێکۆشەرێکی تردا #کۆمەڵەی ژ.ک#)یان دامەزراندووە و ئەمیش وەک لێپرسراوی لقەکە هەڵبژێراوە. توانیویانە لە زۆربەی کوردستاندا، لقی بەهێز بۆ (ژ.ک) و پاشان بۆ (حدک) دروست بکەن.
کاتێک بۆ یەکەمین کۆنگرەی پارتی بانگ کراوە، حەزی نەکردووە بچێتە ڕیزەکانی پارتی و لقی (ژ.ک) هەڵبوەشێنێتەوە، کە (حزبی دیموکراتی کوردستان) لەسەر بنەماکانی (ژ.ک) دامەزراوە، ئەوانیش لقەکەی خۆیان کردووەتە قوربانی ئه و پارتە سیاسییە و دواتر چوونەتەوە ڕیزی (پارتی دیموکراتی کورد- عێراق) و هەندێکیشیان چوونەتە ناو (حشع) و ئەم، کراوەتەوە بە لێپرسراوی لقی سلێمانی پارتی.
ساڵی 1947کاتێک گەلاوێژخان دەبێتە 17 ساڵ، مامۆستا UYBبرایم ئەحمەد لەتەمەنی 33ساڵیدا هەڵیدەبژێرێت تا ببێتە هاوژینی ئه و هاوسەرگیرییەی نێوان گەلاوێژخان و مامۆستا برایم ئەحمەد دا زیاتر لەنیوسەدەی خایاند (1947-2000) هیچ پێشینەیەکی ئەوینداریی و دڵداریی نەبووە کەچی بەپێچەوانەی هەندێک لەهاوسەرگیریی دڵداران و ئەویندارانەوە کەبەجیابوونەوە یاژیانێکی دوور لەبەختەوەریی و پڕ لە ناسۆروناخۆشیی کۆتاییان دێت، هاوسەرگیرییەکەی ئەوان پڕ دەبێت لەخۆشەویستیی سەرباری ئه و هەموو ناڕەحەتیی وناخۆشییانەی لە ژیانیاندا بەرۆکیان دەگرێت.
لەم بوارەدا گەلاوێژخان مامۆستا برایم ئەحمەد بەشاسواری خەونەکانم ناودەبات، نازناوێک کەبەرزترین ئاستەکانی ڕەزامەندیی لە پیاو-هاوسەر وخۆشویستنی لەدڵی خێزانەکەیدا دەخاتەڕوو.لەم ڕووەوە باسی چوونە نێوکەژاوەی زێڕین دەکات ودەڵێتلە ساڵی 1947 دابوو ژیانی هاوسەرییم لەگەڵ مامۆستا برایم ئەحمەد پێکەوەنا، لەگەڵ کەسێکی ڕۆشنبیری کوردپەروەر، خۆنەویست و فیداکار، باوکی هێرۆ ئەسپ سوارەکەی خەون وخەیاڵم بوو.
دوای ئازادبوونی و سەرەتای مارتی 1951، بەشداریی دووەم کۆنگرەی پارتی کردووە لە بەغدا، بۆچوونی زۆربەی ئەندامانی کۆنگرەی یەکخستووە، بە کۆی دەنگ وەک سکرتێری گشتیی پارتی هەڵبژێرراوە. بە پێشنیازی ئەم، کۆنگرە ناوی پارتی گۆڕیوە و بەرنامەی پێشووی بەلاوە ناوە و بڕیاری داوە پڕۆگرامێکی نوێ و پێشکەوتووخوازی چەپتری هەبێت. لەم کاتەدا، بە خەرجی خۆی ڕۆنیۆیەک و تایپێکی بۆ پارتی کڕیوە.
ئه و ڕێبازە نوێیەی پارتی، بووەتە هۆی نزیکبوونەوە لە (حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران)، لە عێراقیشدا لەگەڵ (حزب وحدە الشیوعیین) و (حیزبی نیشتمانیی دیموکراتی) و (حیزبی شیوعیی عێراق)دا، پەیوەندیی هاوخەباتی بەستووە، بە تایبەت دوای ئەوەی (حشع) دان بە مافی چارەی خۆنووسینی گەلی کورددا ناوە، کە ئامانجێکی سەرەکیی ئەم بووە و پاشان لە پڕۆگرامی پارتیشدا جێی کردووەتەوە.
نێوانی لەگەڵ #قازی محەمەد#دا هەبووە و پێشەوا بە (بیلە- بیلبیلەی چاو) ناوی بردووە، ئەمیش بە (شینی پێشەوا) سۆزی بۆ لەسێدارەدانی دەربڕیوە. خەمخۆری کوردانی پارچەکانی تری کوردستان بووە، ئه و کاتەی سکرتێری گشتیی پارتی بووە، هەندێ ئەندامی پارتی بۆ تورکیا ناردووە، لە پێناوی خوێندن و دۆزینەوەی کەسانی کوردپەروەر و چەپڕەودا، له و سەردەمەشدا پێشوازی لە د.#عەبدولڕەحمان قاسملوو# کردووە و هاوکاریی نێوانی پارتی و (حدکا)ی خۆشتر کردووە.
لەکۆنگرەی سێیەمدا، کە بە ڕێبەری خۆيی لە #کەرکووک# (26-27ی کانوونی دووەمی 1953) بەستراوە، پێڕه و و پڕۆگرامی نوێی بۆ پارتی داڕشتووە و بەره و خەباتی هەموو چین و توێژەکانی بردووە، هەروەها پێشنیازی دامەزراندنی (یەکێتی)ی قوتابیان و لاوان و ژنانی کوردستانی کردووە و بە ڕێنوێنیی ئەم هەرسێکیان دامەزراون. نووسینگەی داکۆکیکردنیان لە پێناوی خەباتی چیانیەتیدا کردووەتەوە، بە کردەوەش بەرگرییان لە جووتیاران کردووە، لەم خەباتەدا، م.برایم ساڵی 1954 کراوەتە ئامانجی ئاغایەک و بە خەستی بریندار کراوە.
ساڵی 1954 ڕۆڵی سەرکەوتووی لە یەکخستنی (حشع)دا هەبووە، هەمان ساڵ و دوای هاتنە سەرکاری نووری سەعید، ماوەیەک خۆی شاردووەتەوە و بە نهێنی خەباتی کردوە. ساڵی 1955 بە پێشنیازی ئەم و بۆ یەکەم جار، چەند خوێندکارێکی کورد (کە سەرۆکی وەفدەکە #مام جەلال# بووە)، نێردراونەتە فێستیڤاڵی لاوان و خوێندکارانی جیهان لە وارشۆ، یەکێک لە ئەرکەکانیان پەیوەندیکردن بووە بە (مەلا مستەفای بارزان) لە سۆڤێت و سەرکەوتوو بوون.
ساڵی 1956، بە هەوڵی ئەم، باڵەکانی پارتی یەکخراونەتەوە و (پ.د.ی.ک) دروست بووە. ساڵی 1957 ویستوویەتی سەر لە جەمال عەبدولناسر بات. 16ی تەمووزی 1958 کۆمیتەی ناوەندی (پ.د.ک) کۆبوونەتەوە و لەسەر پێشنیازی ئەم، بڵاوکراوەیەکیان دەرکردووە و پشتگیرییان بۆ شۆڕشەکە نواندووە.
لەپێناوی چەسپاندنی مافەکانی گەلی کورد لە دەستووری کاتیدا، 27ی تەموز بە سەرۆکایەتیی م.برایم و نوێنەری شارەکانی کوردستان، سەریان لە بەغدا داوە. هەوڵی زۆریان داوە ئۆتۆنۆمی بخەنە دەستووری کاتییەوە، سەرکەوتوو نەبوون و توانراوە بڕگەی (کورد و عەرەب هاوبەشن لە نیشتماندا...) بخرێتە دەستوورەکەوە. دیداری بارزانی لەگەڵ جەمال عەبدولناسردا ڕێک خستووە، کە سەرئێشەیەکی زۆری بۆ م.برایم دروست کردووە بە تایبەت لای عەبدولکەریم قاسم.
رەزامەندیی ڕۆژنامەی (خەبات) وەرگرتووە و یەکەم ژمارەی لە 04-04-1959 دەرچووە، کە بڵاوکراوەیەکی ڕۆژانەی پڕ تیراژی پێشکەوتووخواز بووە. زۆربەی سەروتارەکان خۆی نووسیونی و سەرپەرشتی هەموو بەشەکانی کردووە، پەیداکردنی چاپخانەکەش، هەر بە دەستپێشکەری و کۆششی ئەم بووە. دواتر ئیمتیازی (خەبات)ی داوە بە پارتی و مۆڵەتی ڕۆژنامەی (کوردستان)ی وەرگرتووە و (مام جەلال تاڵەبانی) کردووەتە سەرنووسەری، کە تەنها پێنج ژمارەی لێ دەرچووە.
وەک سەرکردەیەکی خەباتی شاخ بەشداری لە شۆڕشی ئەیلوولی 1961دا کردووە، تا 1964 کە بە ناوی (باڵی مەکتەبی سیاسی) لە پارتی جیابوونەتەوە، ناکۆکییەکە تا 1971 بەردەوام بووە و ئەوسا بوونەتەوە بە پشتگیری شۆڕش.
پاش 1975 لە لەندەن نیشتەجێ بووە. چالاکییەکانی دە ساڵی دوایی تەمەنی، لە پێناوی چالاکیی کوردستانی گەورەدا تەرخان کردووە و گۆڤاری (چریکەی کوردستان) یان دەرکردووە. ئێوارەی #08-04-2000# لە لەندەن کۆچی دوایی کردووە و لە (گردی #سەلیم بەگ#) لەسلێمانی نێژراوە.
ئیبراهیم ئەحمەد بە دیارترین کەسایەتیی سیاسیی قۆناغی دوای شێخ مەحمودی حەفید دادەنرێت، بە تایبەت لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستدا لە بواری نووسیندا، سەرەتا وەک ڕۆمانتیکێکی شۆڕشگێر دەرکەوتووە، دواتر چووەتە سەر ڕێبازی ڕیالیزم، ئەوسا وەک پەخشاننووسێکی کارامە دەرکەوتووە. شاعیر و کوردیزانێکی باش بووە و چەندین داهێنانی لە وشەسازیی کوردیدا کردووە.
لە ڕۆمان و چیرۆکنووسیندا پێشەنگی سەردەمەکەی بووە، کوێرەوەری و ژانی گەل و دوا تیری کەوان، بە شاکاری ئه و قۆناغە داەنرێن. تا ساڵی 2010 نزیک بە 26 کتێب و سیپارەی چاپکراوی هەیە (ڕۆمان، کورتە چیرۆک، وەرگێڕان، شیعر و پەخشان، مێژوو، زمانەوانی و ڕۆژنامەگەری... هەندێکیان چەند جارێک چاپ کراونەتەوە)، 17 کتێب لەبارەی ژیان و بەرهەمەکانی و لە 26 کتێبیشدا، بابەتی لەبارەوە نووسراوە.
ساڵی 2001 ڕێکخراوی (ئیبراهیم ئەحمەد) دامەزراوە، کە ساڵانە (خەڵاتی بلە) پێشکەش بە کەسایەتییە دیارو سەرکەوتووەکان دەکات. ساڵی 2007 (جەمیل ڕۆستەمی) کاری دەرهێنانی بۆ ڕۆمانی (ژانی گەل) کردووە و لە لایەن (کۆمپانیای سولی فیلم)ەوە بەرهەم هێنراوە.
بۆیە مامۆستا برایم ئەحمەد سەرباری ئەوەی کە کەسایەتییەکی گەورەی سیاسیی کوردستان بووە، لە بوارەکانی ئەدەبی و ڕوناکبیریشدا قەڵەمێکی دیار و مەشخەڵێکی داگیرساوی بیری نوێ و پێشکەوتنخواز بووە و لەهەمووقۆناغە تاریکەکان دا بەرهەمەکانی وەک چرایەکی ڕۆشن و پرشنگدار کوردستانیان ڕوناک کردۆتەوە.
سەرچاوە:
1. بوارنورە دین:- کورتەیەک لە ژیاننامەی ئیبراهیم ئەحمەد، پەیجی مامۆستا برایم ئەحمەد، سودی تەواو لەبابەتەکە وەرگیراوە بەسوپاسەوە
2. ڕۆژنامەی ژیان، چوارەم بەرگ- بەشی یەکەم، ڕەفیق ساڵح و سدیق ساڵح، بڵاوکراوەی بنکەی ژین، سلێمانی، 2005، ل22.
3. مەلا بەختیار:-بیرەوەری ئەمڕۆ. 1963لامەرکەزیەت و یاداشتی پارتی بۆ وڵاتانی
عەرەبی، 2000: کۆچی دوایی برایم ئەحمەد و گەلاوێژی درەوشاوە
4- پوختەی ژیاننامەی مامۆستا برایم ئەحمەدی نەمر، مام جەلال تاڵەبانی، بڵاوکراوەی مەکتەب ڕێکخستنی (ی.ن.ک)، سلێمانی، ئۆفسێتی ڕووناکبیری، 2001.
5. ژانی گەل، برایم ئەحمەد، بڵاوکراوەی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، چ (ئاراس)، هەولێر، 2010، پێشەکی: کەمال فوئاد، کورتەیەک لە ژیاننامەی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد: جووتیار؟
6. خەلیل عەبدوڵڵا :گەلاوێژ ئەستێرە درەوشاوەکەی ئاسمانی کوردەواری، 11/12/2015
7. فەخرەدین تاهیر:-چەند پەیڤێک بۆ (16)مین ساڵوەگەڕیی کۆچی دوایی مامۆستا برایم ئەحمەد..!
8-مەلا بەختیار:- بیرەوەری ئەمڕۆ.. ژمارە (200)... (1/12/2015) سێشەم، 1914: لەسێدارەدانی شێخ عەبدولسەلام بارزانی
9.ئیبراهیم ئەحمەد- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە کتێبی کوردیدا 1959-2010، ئا: بوار نوورەدین، بڵاوکراوەی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک، چاپی یەکەم، چ(جەنگەڵ)، تاران، 2016
10- پەیجی ژێکاف :-مامۆستا برایم ئەحمەد
لاواندنەوەیەک بۆ پێشەوا قازی محەمەد(1900 - 1947ز)،
11- بارزان شێخ عوسمان: برایم ئەحمەد، ئه و ڕابەرەی نەوەکانی فێری خەباتی کوردایەتیی و کوردستانیی کرد.کوردستانی نوێ
12- Galawezh.comسود وەرگیراوە لە چەندین بیرەوەری و نوسینی گەلاوێژخان هاوسەری مامۆستا برایم ئە حمە د
13- خەلیل عەبدوڵا: برایم ئەحمەد مەشخەڵی بیری نوێ
14- ژینۆ عەبدوڵڵا:-خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی برایم ئەحمەدو شیعرییەت لەلایەن پ. د. زاهیر لەتیف کەریم-ەوە بڵاوکراوەتەوە، سایتی خاک تیفی، 2016/4، 6، کە کۆی بابەتە کە بەسوپاسەوە وەرگیراوە،
15- بارزان شێخ عوسمان :گۆڤاری گەلاوێژ دەروازەیەک بۆ ڕێبازی کوردایەتی وفکری سەربەخۆی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، کوردستانی نوێ2016-4-8، کوردستانی نوێ
16- پاشکۆی بەرەوڕوناکی کوردستانی نوێ کەتایبەت بوە بەمامۆستا برایم ئەحمەد، 2016-4/8
17-مامۆستا محەمەد: هەندێک لە هەڵوێستەکانی مامۆستا برایم، پەیجی ئیبراهیم ئەحمەد
PUKmedia ئا/ دێکان بهادین تەها _ کاوان ئەحمەد حەمەساڵح هەڵەبجەیی
#08-04-2022#
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 1,101 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 08-04-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-04-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 08-04-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 08-04-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,101 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.112 KB 08-04-2022 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,830
وێنە 104,281
پەرتووک PDF 18,891
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.188 چرکە!