ڕوونکردنەوەیەک لە لیلۆز ئیبراهیم ئەحمەد دەوە
لیلۆز ئیبراهیم ئەحمەدلیلۆز ئیبراهیم ئەحمەد لە روونکردنەوەیەکدا رایدەگەیەنێت، پەیجێکی ساختە لە پارساڵەوە بەمەبەست و بە بەرنامە و بە ئاڕاستەی ناشرینکردن بەناوی منەوە کاردەکەن، بۆیە رایدەگەیەنم، بەندە جگە لە ئەکاونتێکی کەسی تایبەت بە خۆم لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، خاوەنی هیچ پەیج و ئەکاونتێکی تر نیم.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
هاوڕێیانی بەڕێز..
بەندە جگه لە ئەکاونتێکی کەسی تایبەت بە خۆم لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، خاوەنی هیچ پەیج و ئەکاونتێکی تر نیم.
بەداخەوە رایدەگەیەنم، پەیجێکی ساختە لە پارساڵەوە بەمەبەست و بە بەرنامەی قێزەونی خۆیان؛ بە ئاراستەی ناشرینکردن و لەکەدارکردن و تێکدان، کاردەکەن و دوور لە مۆڕاڵ و عورف و عاداتی کۆمەڵایەتی تەشهیردەکەن.
ماوەیەکی زۆرە ناوی ئێمە بەکاردەهێنرێت لەو پەیجە ساختەیەوە، بەندە بەڕوونی لە دوای چەندین روونکردنەوەی یەک لەدوایەک رایدەگەیەنم: کە ئەو هەژمارە ساختەو بێ مۆڕاڵە پۆستەکانی لە فەیسبووک لەسەر ناوی ئێمەبڵاودەکاتەوە دوور و نزیک پەیوەندی بەئێمەوەنییە و لەناوەڕۆکی بابەتەکانی هیچ بەرپرسنیین.
باشتروایە ئەوکەسانە بای ئەوەندە ئازایەتییان تێدابێت، کەلەسەر ناوی خۆیان نووسینەکانیان بڵاوکەنەوە.
خۆری رووناک، بە بێژنگی چەواشەکاران ناگیرێت.
لیلۆز ئیبراهیم ئەحمەد
PUKmedia تایبەت
22-03-202222-03-2022
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!