پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
گەلاوێژ ساڵح فەتاح - گەلاوێژ خان
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 1
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گەلاوێژ ساڵح فەتاح

گەلاوێژ ساڵح فەتاح
ناو: گەلاوێژ
نازناو: گەلاوێژ خان
ناوی باوک: ساڵح فەتاح
$ژیاننامە$
(گەلاوێژ ساڵح فەتاح) ناسراو بە (گەلاوێژ خان)، خێزانی ڕابەر و سەرکردەی سیاسیی مێژوویی و مافناس و پارێزەرو ئەدیب و ڕۆماننووسی بەناوبانگی کۆچکردووی کورد مامۆستا #ئیبراهیم ئەحمەد#، ساڵی 1930 لە شاری موسڵ لەدایک بووە. کۆچکردووی باوکی خەڵکی #زاخۆ#یە و لە عەشیرەتی (قۆچەبەگیی) بووە کە عەشیرەتێکی دێرین و ڕەسەنە و لەبنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ باکووری کوردستان (باشوری خۆرهەڵاتی تورکیا).
$کەسوکاری دایک$:
باپیری (باوکی دایک)کە ئەفسەرێکی سوپای دەوڵەتی عوسمانیی (تورکیای ئێستا) بووە ولەجەنگی یەکەمی جیهانییدا شەهیدبووە، خەڵکی زۆزانە لەباکوری کوردستان. نەنکی (دایکی دایک) خەڵکی شاری وانە کەهەر لەباکوری کوردستانەو کچی سەیید سلێمانی سڕی بەرزنجییە کەباپیری کوڕەزای شێخ محەمەد نەوەی شێخ موسێی بەرزنجەیە. بەوتەی خاتوو گەلاوێژ وەک زۆربەی هەرە زۆری نەنکەکان لە کوردستان و بگرە لە جیهانیشدا نەنکی دایکێکی تر بووە بۆی و دەڵێت (نەنکم منی پەروەردە کردووە و هەمیشە قەرزداری نەنکم بووم) و ئەو کاتەی دوورخرابوونەوە بۆ باشوری عێراق کۆچی دوایی کردووە.
$نەگەڕانەوە بۆ تورکیا:$
دوای مانەوەی خانەوادەی دایکی بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەموسڵ و بەهۆی کۆتایی هاتنی یەکەم جەنگی سەدەی بیستەمەوە، بانگەواز گەیشتە خێزانی ئەفسەرەکانی سوپای عوسمانیی کە پەڕیبوونەوە بۆ شاری موسڵ بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ تورکیا گوایە بەهۆی ڕاوەستانی شەڕەکەوە ژیان و گوزەران باش بووە. بەو هۆیەشەوە خانەوادەی ئەفسەر و سەربازەکانی ئەو سوپایە گەڕابوونەوە. بەڵام ماڵی نەنکی وەڵامی ئەو بانگەوازەیان نەدابوەوە بەهۆی ئامۆژگاریی هەندێک لەوخێزان و کەسایەتییانەی ئاشنایەتێکی کۆنیان هەبووە لەگەڵیان کە پێیان وتون ئێوە مەڕۆنەوە و لێرە بمێننەوە. ئیتر لەوێ دەمێننەوە، کوڕان و کچانیشیان دەچنە بەر خوێندن لە قوتابخانە.
$ساڵی لە دایک بوون و چیرۆکی (گەلاوێژ):$
ساڵی لەدایک بوونی گەلاوێژخان ساڵێکی ناسراوە لە ڕۆژژمێری سیاسیی و نەتەوەیی گەلی کوردستان بەگشتیی و باشور(هەرێمی کوردستان/عێراق) دا بەتایبەتیی، چونکە وەک شارەزایان و سیاسەتمەداران باسی دەکەن ساڵی گواستنەوەی خەباتی نەتەوایەتیی کورد بوو بۆ شار ئەویش لەرۆژی 6ی ئەیلولی ساڵی 1930دا بوو ئەو ڕۆژەی ڕێکەوتی (شەڕی بەردەرکی سەرا)یە. لەم بوارەدا گەلاوێژخان دەڵێت (ساڵی 1930 لەدایک بووم. کاتێک خاڵە محەمەد تەخەروجی کردبوو بە ئەفسەریی لەکاتی شەڕی بەردەرکی سەرا بروسکەیان بۆ کردبوو چونکە دایکمی زۆر خۆش دەویست و پێیانراگەیاندبوو کەمن لەدایکبووم. ئەویش زۆری پێ خۆش بووە). لەهەمان کاتدا ئەو خاڵەی کە)زۆر زیرەک بوو ولەگەڵ عەبدولکەریم قاسم -سەرکردەی شۆڕشی چواردەی تەمووز 14/7/1958 کەرژێمی پاشایەتیی لە عێراقدا ڕووخاند و وڵاتی کرد بە کۆماریی - لەیەک پۆلدا بوون، لە نامەیەکدا دوای پیرۆزبایی و خۆشحاڵیی دەربڕین تکای کردووە ناوەکەی بکرێت بە ناوێکی کوردیی وەک لە پاشتر باسی دەکرێت.
هەرچی ناوەکەی ئێستایە کەگەلاوێژە و بۆ خانمانی کورد بووەتە یەکێک لەناوە باو و خۆشەکان، ئەوە چیرۆکێکی تایبەتیی هەیە، چونکە لەسەرەتادا ئەم ژنە نووسەر و تێکۆشەرە ناوی گەلاوێژی لێ نەنراوە، بەڵکو ناوی نراوە (ساجیدە) واتە ئەو خانمەی سەجدە (کورد دەڵێت سوجدە) دەبات. هۆکاری هەڵبژاردنی ئەو ناوە عەرەبییە، کە گوزارشتە لەکەسێک جۆرێک لە پەرستش بکات و بۆ پیاو (ساجد) بەکاردەهێنرێت، بۆ ئەو شەو و شوێنە دەگەڕێتەوە کەخاتوونەکەمانی تێدا هاتۆتە دونیاوە. ئەوەتا گەلاۆێژخان دەڵێت: (لە شاری موسڵ لەدایکبووم. لەموسڵ شەوێک هەبووە پێیان وتووە (لیلە المحیا) واتە (شەوی زیندووکەرەوە) لەوشەوەدا نوێژخوانان سوجدە دەبەن بۆ خودای گەورە. دوای ئەوە بروسکەیان بۆ خاڵم نارد وتیان ئەوە شوکر کچێکی بووە و ناومان ناوە ساجیدە). پێدەچێت ئەم ناوە بۆ کیژێکی ڕەسەنی کورد لە خانەوادەیەکی کوردپەروەردا لەلایەن خاڵییەوە جێی دڵخۆشیی نەبووبێت هەربۆیە تکای کردووە ناوەکە بگۆڕن بەوەی (وتوویەتی توخوا با ساجیدە نەبێ بیکەن بە ژیان).
بەڵام زۆری پێناچیت جارێکی تر ناوەکەی دەکرێتەوە بە ساجیدە (کاتێک بە هۆی خاڵەکانمەوە دوورخراینەوە بۆ دیوانییەو عەفەک، جارێکی تر ناوەکەم بووەوە بە (ساجیدە) ئیتر بەم ناوەوە دەمێنێتەوە تا ئەدیب و ڕووناکبیر و سیاسیی و مامۆستای پایەدار برایم ئەحمەد (1914-2000) دەچێتە خوازبێنیی و دەبێتە دەستگیرانی. بەهەمان شێوەی خاڵە محەمەدی، دەستگیرانە کوردپەروەر و خەباتکارەکەی حەزبەگۆڕینی ناوە عەرەبییەکەی دەکات بۆ گەلاوێژ و بۆ چەسپاندنی ئەو ناوە کوردییە تازەیەش ڕێگەیەکی کەم وێنەی جوانی زادەی هۆش و بیری کوردانە و مرۆڤدۆستانە پەیڕەودەکات کە بەچاکەکاریی کۆتایی دێت (باوکی هێرۆ-مامۆستا برایم- وتی دەبێت ناوی بگۆڕین بەگەلاوێژ، بەناوی گۆڤارەکەی خۆیەوە. برایم قوتویەکی دانابوو هەرکەسێک بەناوی ساجیدەوە بانگی بکردمایە، دەبوو دەفلس بکاتە ناو قووتوەکەوە، تا ناوەکەم بوو بەگەلاوێژ دوو سێ جار قووتووەکە پڕبوو دایان بەخەڵکی هەژار).
$کاریگەریی خاڵوان و خۆشویستنیان$
گەلاوێژ لەلای نەنە حەلیمە لە ماڵی خاڵە (هەمزە عەبدوڵڵا)و خاڵە(محەمەد)ی گەورە دەبێت. سەرکردەی کۆچکردوو هەمزە عەبدوڵڵا یەکێکە لە سیاسەتمەدار و مافپەروەرەکانی سەردەمی خۆی و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کورد و یەکەم سکرتێری ئەو حزبەبووە خۆی دەڵێ (مناڵ بووم خاڵە هەمزەم لە شاری زاخۆ ئیشی پارێزەریی دەکرد، بەتۆمەتی پەیوەندیی بە حزبی شیوعییەوە دەستگیرکرا. خاڵە محەمەدیشم کە ئەفسەری سوپا بوو لە تەمەنی گەنجیدا خانەنشین کرا. ئیتر بێ ویستی خۆم و بێ ئەوەی هیچ دەستێکم هەبێت لەم هەڵبژاردنەدا، تێکەڵ بە دونیای سیاسەت و کوردایتی بووم).
بێگومان سیاسەت لە ماڵی خاڵوانییەوە دەستپێدەکات و پاشان لەلای هاوسەری ژیانی برایم ئەحمەد هەڵدەکشێت (کە شووم کرد بە باوکی هێرۆ، دوو ساڵ لە خانوو یەکدا بە خۆشی نەژیاوین هەر لەم شار بۆ ئەو شارمان کردووە، هەتاوەکو چووینە لەندەن. برایم ئەحمەد بەردەوام یا سجن بوو یا لەژێرزەمین و خۆشاردنەوەدا بوو یان لە شاخ بوو.ئیتر کاری ئێمەش ژیان لە خۆشاردنەوە و دڵەڕاوکێدا بوو).
$چوونی مام جەلال$
بەچوونی #مام جەلال# بۆ ناو ئەم خێزانە بەهۆی پێکهێنانی هاوسەریی لەگەڵ هێرۆ خان کچە گەورەی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و خاتوو گەلاوێژ، سیاسەت دەبێتە بەشێکی جیانەکراوە لەژیانیان.
$بیرەوەرییەکی منداڵیی$
کاتێک گەلاوێژخان لەتەمەنی 5ساڵییدا دەبێت، واتە ساڵی 1935 کە سەرکردەی نەمر هەمزە عەبدوڵای خاڵی لەکۆلێجی ماف-حقوق دەردەچێت و دەبێت بەپارێزەرو دەچێتە زاخۆ. لەوێ یەکەم -کەیس وەک پارێزەرێک وەردەگرێت تایبەت بوو بەکێشەی زەوی و زار بۆ ئەو مەسەلەیە پێویست دەکات چەند جووتیارێک لەو کەیسەدا ببینێت. ئەوەی جێی باسە لەو سەردەمەدا کەعێراق ڕژێمێکی پادشایی هەبوو حزبی شیوعیی عێراق تاکە حزبی سیاسیی بووکە لەوڵاتدا دەرکەوتبوو بەشێوەیەکی بەربڵاو لەنێو گوندنشین و جووتیاراندا ناسراوبوو نەیاری سەرسەختی ڕژێمە سیاسییەکەی عێراق بوو بۆیە چالاکیی سیاسیی ئەو حزبە قەدەغەبوو و کادر و ئەندامەکانیشی بناسرانایە دەستگیردەکران.
ئەوەندەی لە خێزانی ئێمەدا ڕوون بوو (خاڵە هەمزە لایەنگری شیوعییەکانە و هەر خوێندکاریش بوو پۆلیس بەدوایەوە بوون)، لەئەنجاما بەوشێوەیە خاڵە هەمزەی دەستگیرکرا. ساتەوەختی دەستگیرکردنەکەش یەکێکە لەو دیمەنە کاریگەرانەی وەک بیرەوەرییەکی تاڵ هەر لەدڵ و دەروونی گەلاوێژخاندا ماوە (لەبیرمە کەیەکەم جار هاتن ماڵەکەمان گەڕان و دواتر خاڵمیان قۆڵبەست کرد و کەلەبچەیان کردە دەستی. کەخاڵمم ئاوەها بینی زۆر گریام وتم نابێ خاڵم بەرن خاڵیشم دڵخۆشی منی دایەوەو پێی وتم ناگیانەکەم من ئێستا لەگەڵیان دەڕۆم بەڵام دوایی دێمەوە بۆ لات).
$دوورخستنەوە لە خەڵک و خاکی کوردان:$
نەریتێکی نامرۆڤانەی ڕژێمەکانی عێراق
ئاشکرایە لای خەڵکی کوردستان هەر کوردێک بەشداریی خەبات و شۆڕشەکانی گەلی کوردستانی لەدژی هەر ڕژێمێکی فەرمانڕەوای سەردەمی خۆی بکردایە ئەوا دووردەخرایەوە لەزێدی خۆی ئەگەر نەکوژرایە بەدڕندانەترین شێوەکانی قەتڵ و عام کردن. لەم بوارەشدا دەکرێت بوترێت بەدرێژایی خەباتی ڕەوای گەلی کورد دژی ڕژێم و حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق هەزاران خێزان لەپارێزگا و شار و شارۆچکەکانی کوردستانی بن دەستی ڕژێمە عەرەبییە شۆڤێنییەکانی عێراق بەبڕیاری ناڕەواو نامرۆڤانەی ئەو دەسەڵاتانە ڕەوانەی شاروشارۆچکەکانی تر کراون بەتایبەت ئەوانەی دەکەونە بەشە عەرەبییەکەی عێراق لە ناوەڕاست و باشورلەو شاروشارۆچکانەش قەزا و ناحییەکانی لیوای دیوانییە کەساڵی 1890 کراوە بەلیوا (ناوی ڕەسمیی ئەو سەردەمە بۆپارێزگا)و ساڵی 1969 گۆڕدرا بۆپارێزگای دیوانییە و لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا بەسەرۆکایەتیی سەدام حسەین ناوەکەی کرا بەقادسییە. ئەم پارێزگایە کەدەکەوێتە بەشی خۆرهەڵاتی ڕوباری فورات لەناوچەی فوراتی ناوەڕاست، ئەوسا یەکێک بوو لەدوورترین شارەکانی عێراق لەسنوری هەرێمی کوردستان و دانیشتوانەکەی عەرەبی شیعە مەزهەبن. لەم دوورخستنەوانەدا چەندین خێزان لەو شارانە منداڵیان بووە و هەندێک لە منداڵەکانیان چەندین قۆناغی خوێندنیان لە قوتابخانەکانیاندا تەواوکردووە.
$نەفییکران بۆ باشووری عێراق:$
لەچوارچێوەی ئەونەریتە هەمیشەییەی ڕژێمەکانی دژ بەکورددا، ئەندامانی خانەوادەکەی گەلاوێژخان بەهۆی کاری سیاسییەوە پاش دەستگیرکرانی خاڵی لەزاخۆ بەتۆمەتی شیوعیی بوون لەساڵی 1935دا دوور دەخرێنەوە (نەفیی دەکرێن) بۆ چەند شار و شارۆچکەیەکی پارێزگاکانی باشوری عێراق لەوانە سەحرای عەفەک (بە زمانی باوی عەرەبی عێراقیی عەفەج) کە یەکێکە لەقەزاکانی پارێزگای دیوانییە (ئێمەیان نەفییکرد بۆ سەحرای عەفەک ئەوکات تەمەنم 5ساڵان بوو، من و خوشکەکەم لەوێ چووینە مەکتەب، سەردەمی منداڵییم لەناو عەرەب بەسەربرد بۆیە ئێستاش زمانی عەرەبیم باشە و زۆر سوودم لێ بینیوە).
$بەردەوامیی دوورخستنەوە، هەوێنی ڕۆمانێک:$
هەر لەسەربوردی دوورخرانەوەیاندا زانراوە کەدواتر دەچنە دیوانییە کەمەڵبەندی پارێزگاکەیە (بەهەمان ناوەوە) و نزیکەی 2ساڵ لەوێ دەمێننەوە. دوای ئەوە دەیانگوێزنەوە بۆ (گورنە-قرنە)لە پارێزگای بەسرەی باشوری عێراق. بۆ خاتوو گەلاوێژی چەلەنگ و خاوەن ئەندێشەی بەپیت ئەوگواستنەوەیە دەبێتە بزوێنەری هۆش و بیری نووسەرانەی بەهۆی نزیکبوونەوەی لەوقۆناغە گرنگەی تەمەنییدا لەیەکێک لەهەرە گرنگترین ناوچە ئاوییەکانی عێراق لە (گوڕنە-قرنە) کەشوێنی بەیەکگەیشتنی هەردوو ڕوباری دیجلەو فوراتە (کە لە خوارماڵەکەمانەوە بەیەک دەگەیشتن، ڕۆمانێکم نووسیوە تائێستا نیوەییم تەواو کردوە بەناوی (دیوارەکانی ناو ئاو)، چونکە دیوارەکانمان لەناو ئاوی ڕووباری دیجلەدابوو ئیتر کەتازە چووبووین پاپۆڕ بەشەو تێئەپەڕین هاژەیەکی گەورەی شەپۆلەکانی ئاویان دروست دەکرد و دەیاندا لەدیوارەکەمان ئیتر ئێمەش خەومان لێ نەدەکەوت). ئەم بەسەرهات و یادەوەرییانەی گەلاوێژخان یەکانگیرە لەگەڵ ئەو بۆچوونەی دەڵێت داخراویی وشکانیی کوردستان و بەریەکنەکەوتنی ڕاستەوخۆی خاکەکەی لەگەڵ ئۆقیانووس و دەریاکان هاوشێوەی وڵاتانی دراوسێ کەم و کورتییەکی بەخشیوە بە ئەندێشەی داهێنەرانە لەبوارەکانی ئەدەب و هونەری کوردییدا، چونکە ئەو سەرچاوە سروشتییە خواکردە پڕ لەئەفسوون و جوانییانە دەتوانن ببنە بزوێنەر و هەژێنەری ناخ ودڵ و دەروون و بیر وروانین لەواقیع و خەیاڵیشدا.
$یەکەم سەردانی سلێمانی، دارولمولکی بابان:$
بوونی خاڵە (هەمزە عەبدوڵڵا) لەژیانی گەلاوێژخاندا بۆخۆی داستانی خۆشەویستییەکی بەرزی ئینسانییە لەنێوان ئەم خاڵە پێگەیشتوو و تێگەیشتووە و ئەم خوشکەزا قەشەنگ و چەلەنگە. تەنانەت چیرۆکی یەکەم سەردانی بۆ شاری سلێمانیی - دارولمولکی بابان وەک شێخ ڕەزای تاڵەبانیی بەسەریدا دابڕی یا شارە حەیاتەکەی مام یا شاری هەڵمەت و قوربانییەکەی کامەران موکریی - بۆ ئەو خاڵە هەڵکەوتووەی خەباتی کوردایەتیی دەگەڕێتەوە لەبەر ئەوەی هەمزە عەبدوڵا یەکێکی تربوو لەوسەرکردە و خوێندەوارانەی کورد کە بۆ سەرخستنی (کۆماری کوردستان) لە شاری مهاباد لەخۆرهەڵاتی کوردستان (خۆرئاوای ئێران) بەرابەرایەتیی پێشەوای شەهید قازی محەمەد دەچێتە مهاباد و بەنهێنیی دێتە سلێمانیی. لەهاتنەوەشیدا لە ماڵی مامۆستا برایم ئەحمەد خۆی حەشار دەدات و داواکاریی دەنێرێت بۆ کەسوکارەکەی بێن بیبینن. لەو بارەیەوە گەلاوێژخان دەڵێت)ساڵی 1946 بوو یەکەم جار بوو بێین بۆ سلێمانی، لە ماڵی مامۆستا برایم ئەحمەد (هاوسەری داهاتوو)، خاڵە هەمزە عەبدوڵا هاوڕێیەکی خۆشەویست و جێی باوەڕی برایم ئەحمەد بوو).
$هاوسەرگیریی، زیاتر نزیک بوونەوەی دۆستان:$
ساڵێک دواتر، واتە ساڵی 1947کاتێک گەلاوێژخان دەبێتە 17 ساڵ، مامۆستا برایم ئەحمەد لەتەمەنی 33 ساڵیدا هەڵیدەبژێرێت تاببێتە هاوژینی. بەو هەڵبژاردنەش پەیوەندیی هاوڕێیەتیی و بۆیەک بوون و لەیەکترنزیک بوونی هەردوو زیندەیاد هەمزە عەبدوڵا و برایم ئەحمەد کەدوو سەرکردەی سیاسیی دیاروبەرچاوی نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمی عێراق و کوردستانن، دەچێتە ئاستێکی باڵاتر و بەهێزتر کەبوون بەیەک خێزانە بەهۆی ئەو ژنخوازییەوە کەدەتوانین بڵێین نموونەی هاوشێوەی هەیەو لەنێوخەڵکی تریشدا ڕوویداوە کەدۆست و هاوڕێ و جێی بڕوا و متمانەی یەکتر بوون و خوشک یاکچی تری نزیک لەیەکتریان هەڵبژاردووە بۆ پێکهێنانی خێزان و پێشمەرگایەتیی و دۆستایەتیی و خەباتی هاوبەشیان بە تێکەڵاوییەکی زیاتری خێزانیی بەهێزترکردووە.
$ژنێکی خوێندەوار، بەهرەدارتر لە بڕوانامە:$
گەلاوێژخان بەختەوەربووە بەوەی لەنێو خانەوادایەکی خوێندەوار و پەرۆش بۆ پێگەیاندنی کوڕو کیژەکانیان لەهەرشوێنێک بووبن هاتۆتە دنیاوگەورەبووە. ئەوەتا لەهەرشوێنێک ژیابن چووەتە قوتابخانە. وەک خۆی دەڵێت (خوێندنمان باش بوو مەکتەبەکە (سەرەتایی) لەخانوویەکی گەورەدابوو، دواتر مەکتەبێکیان دروست کرد مامۆستای باشی تێدابوو، مامۆستایەکی لێ بوو ناوی صەبرییە بوو خۆی و دایکی لەوێ بوون و ژوورێکیان پێدابوون بۆنیشتەجێ بوون، ئینجا زۆر ڕوو خۆش بوو زوو زوو سەیری سەعاتەکەی دەکرد و دەیوت ئادەی بڕۆ بەدایکم بڵێ وەختی برنجەکەیە). وەک یادگارییەکی خۆشی کاتی خوێندنی وانەکان.
ئەوەی زانراوە گەلاوێژخان جیاواز لەمامۆستا برایم ئەحمەدی هاوسەری یا مام جەلالی زاوای یا هێرۆخانی کچی و کوڕوکچەکانی تری خۆی و زۆرێکیش لەهاوتەمەنەکانی نەگەیشتووە بەتەواوکردنی خوێندنی ناوەندیی و ئامادەیی تاهاوشێوەی ئەو ناوە ناسراوانە بچێتە زانکۆ یاپەیمانگەیەک و بڕوانامە لەپسپۆڕییە بەرزوگرنگەکان بەدەستبێنێت، چونکە وەک بەرێزیان دەڵێن (تاپۆلی یەکی ناوەندییم خوێندوە ولەتەمەنی 17 ساڵییدا دراوم بەشوو).
لێرەدا پێویستە باس لەراستییەکی گرنگ بکرێت پەیوەست بەسیستمی پەروەردەو فێرکردن لەنیوەی یەکەم و چارەکی دووەمی سەدەی بیستەمدا لەعێراق کە بەگەواهیی و گێڕانەوە و ئەزموونی بەرجەستەی کەسوکارو خوێندەوارانی ئەو سەردەمە پشتڕاستکراوەتەوە هەر قوتابییەک لەکوڕان و کچان کەبەشەش ساڵی پەیوەندییان بەخوێندنەوە کردبێت یا لەنەهێشتنی نەخێندەوارییدا لەتەمەنێکی گەورەتردا چووبێتنە بەرخوێندن ئەگەر قۆناغی شەشی سەرەتاییان تەواوکردبێت ئەوا بەشێوەیەکی گشتیی بوونەتە دارای ئاستێکی باشی نووسین و خوێندنەوە و زانیاریی گشتیی کەرێگەی پێدەدان بەشداریی پرۆسەی فێرکردن بکەن لەکاتێکی دواتری ژیاندا و وەک مامۆستای سەرەتایی دادەمەزرێنران لەوهەڵمەتە سەرتاسەرییە نیشتمانییە گەورەیەدا کەلەدوای نەمانی ڕژێمی پادشایی لەعێراق بەناوی هەڵمەتی (سڕینەوەی نەخوێندەواریی – محوالامیە) بەرپاکراو دانیشتوانی کوردستانیش لێی بەهرەمەندبوون. هەروەک بواری دامەزراندنی لەدەستگاو دامەزراوەکانی تری حکومەتیشدا بۆ دەڕەخساندن، چونکە هەلی کار زۆر و دەستی کاری خوێندەوار کەم بوو لە قۆناغەکانی سەرەتای گەشەپێدانی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی عێراقدا.
لەم بوارەدا خودی گەلاوێژخان نموونەیەکی زیندووی پرشنگدارو درەخشانە کەدەیسەلمێنێت خوێندەواریی هەر بەتەنیا واتای بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەرز و پسپۆڕیی لە ڕشتەی گەورە وگراندا نییە، بەڵکو دەکرێت بوترێت ئادگارەکانی خوێندەواریی بریتیین لەبەهرەمەندبوون و بەرهەمداریی لەنووسین و خوێندنەوە و زمانزانیندا لەپاڵ بەهێزکردنی کەسایەتیی و خۆپێگەیاندن و ناسینی ئەرک و مافەکان و بەشداریی چالاک لەکایەکانی ژیاندا. لەم سۆنگەیەشەوە ئەم خانمە پێشەنگە ڕچکەشکێنێکی تر و هەڵکەوتوویەکی تری نێو کۆمەڵی کوردەوارییمانە و نموونەیەکە بۆ زۆر لە ژنانی خاوەن بڕوانامە.
$پێکەوەژیان، سیمای عێراقی جاران$
گومانی تێدانییە پێکهاتەو نەتەوەکانی عێراق لەبەشێکی زۆری مێژووی کۆن و نوێی ئەم وڵاتەدا بە ئاشتیی و ئارامیی و تەبایی پێکەوە ژیاون. ئەمەش لەو پەیوەندییە خێزانیی و مرۆییە جوان و بەرزەدا ڕەنگیی داوەتەوە کە ساڵەهای ساڵ پێش ئێستا لەنێوان کورد و عەرەب و تورکمان و کلدۆئاشوور، موسوڵمان و مەسیحیی و سابیئە وئێزدیی و شەبەک و کاکەیی و سووننە و شیعەدا دوور لە ستەم و چەوساندنەوەی ڕژێمە سیاسییە ستەمکارەکانی ئەم وڵاتە لەسەر زەمینی واقع بەرجەستەبووبوو.رەنگە یەکێک لەو نموونانە پەیوەندیی خێزانە دوورخراوەکانی کوردستان بۆناوچەکانی تر بووبێت کەیا عەرەبی شیعە یا سووننەبوون. یاخود ئەو پەیوەندییە بەهێزەی لەنێوان سەربازانی سوپا بەجیاوازیی نەژاد و زمان و ئایینەوە لەنێوان سەرباز و ئەفسەرانی کورد و نەتەوەکانی تردا هەبوو کەدەشێت تا ئێستاش هەر مابێت. هەروەها تێکەڵاوییەکی تری کورد لە زانکۆکانی عێراقدا بوو و زۆر لەخوێندکارانی کورد تا ئەوکاتەی زانکۆی سلێمانیی دانەمەزرابوو و تەنانەت پاش ئەوەش لە شارەکانی تری عێراقدا خوێندوویانەو لەگەڵ هاووڵاتیانی تری عێراقیی خاوەن بیروبڕوای ئازادی دوور لەدەمارگیریی و توندڕۆیی ئایدۆلۆژیی و سیاسیی بوونەتە دۆست و هاورێ و برادەر. هەروەک ژن و ژنخوازییش هەمیشە هۆکارێک بووە بۆ زیاتر تێکەڵاوبوونی نێوان ئەم پێکهاتانە کە بەداخ و ئەفسووس و پەژارەیەکی زۆرەوە لە ئێستادا بەهەرە ناخۆشترین قۆناغەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و ئابووریی و ئەمنیی لە مێژووی عێراقدا تێدەپەڕن بەهۆی دووبەرەکیی و تێرۆر و تائیفەگەریی و زۆر هۆکاری ترەوە. لێرەدا جێی خۆیەتی گەواهییەکی کوردانە لەسەر زاری گەلاوێژخانەوە بهێنینەوە بۆ ئەوعێراقەی جاران کەسیمای پێکەوژیانی پێوەبوو هەروەها لەسەر ئاستیی سەرکردەی سیاسییە مەزن وبلیمەتەکانمان برایم ئەحمەد، هەمزە عەبدوڵا و سەرۆک مام جەلال بانگەشەی برایەتیی کورد و عەرەبیی تێدادەکرا. ئەوەتا خانمە نووسەرەکەمان دەڵێت)چونکە بەمنداڵیی چووین تێکەڵیان بووین ئەوان هەموو شیعە بوون کە زانیان ئێمە کوردین و لێقەوماوین و حکومەت ڕەوانەی کردووین و نەفیی کردووین زۆر یارمەتیانیداین وب ون بەدایک و باوکمان و ئێمەیان زۆر خۆشویست. هەر لەوێش نەنکم کۆچی دوایی کردت نەنکە نازدارەکەم ئیتر ژیانمان بەو شێوەیە بووە).
$ئیبراهیم ئەحمەد، شاسواری خەونەکان:$
گەلاوێژخان لەباسی هاوسەرگیریی (شووکردن)ی بە مامۆستا برایم ئەحمەد دەڵێت (خاڵە هەمزەم و باوکی هێرۆ هاوڕی بوون، ئیتر وتیان دەتدەین بەو. منیش هیچ ناڕازیی نەبووم، وەڵا ئیتر بووم بەدەستگیرانی).
لەم گێڕانەوە سادەو ساکارەوە ئاشکرا دەبێت ئەو هاوسەرگیرییەی لەنێوان گەلاوێژخان و مامۆستا برایم ئەحمەددا زیاتر لەنیوسەدەی خایاند (1947-2000) هیچ پێشینەیەکی ئەوینداریی و دڵداریی نەبووە کەچی بەپێچەوانەی هەندێک لەهاوسەرگیریی دڵداران و ئەویندارانەوە کەبەجیابوونەوە یاژیانێکی دوور لەبەختەوەریی و پڕ لە ناسۆرو ناخۆشیی کۆتاییان دێت، هاوسەرگیرییەکەی ئەوان پڕ دەبێت لەخۆشەویستیی سەرباری ئەو هەموو ناڕەحەتیی و ناخۆشییانەی لە ژیانیاندا بەرۆکیان دەگرێت. لەم بوارەدا گەلاوێژخان مامۆستا برایم ئەحمەد بە)شاسواری خەونەکانم) ناودەبات، نازناوێک کەبەرزترین ئاستەکانی ڕەزامەندیی لە پیاو-هاوسەر و خۆشویستنی لەدڵی خێزانەکەیدا دەخاتەڕوو. لەم ڕووەوە باسی چوونە نێوکەژاوەی زێڕین دەکات و دەڵێت)لە ساڵی 1947 دابوو ژیانی هاوسەرییم لەگەڵ مامۆستا برایم ئەحمەد پێکەوەنا، لەگەڵ کەسێکی ڕۆشنبیری کوردپەروەر، خۆنەویست و فیداکار. باوکی هێرۆ ئەسپ سوارەکەی خەون و خەیاڵم بوو).
ئەم شۆڕە ژنە هێندە جوامێرەکەی هاوسەری خۆشدەوێت کەلەچەند دێڕێکی پڕ لەهەست و سۆزدا ئەو خۆشەویستییە هەمیشەییەی بۆتاکە خۆشەویستی ژیانی بەیان دەکات و دەڵێت (ئەو چەند دێڕەی بۆم نووسیوە گوزارشت دەکات لەوەی نێوانمان چۆن بووە. کەکتێبێکم پێشکەش کردوە نووسیومە بەیەکەم وشەی دڵداریی کاتی جوانییم.. بۆدڵسۆزی بێوێنەی تەمەنم.. بۆدوادێڕی عیشق و خۆشەویستییم.. لەسەر شاخەکان هاودەمم بوو.. لەغەریبیی و دەربەدەریی وڵاتم بوو.. بۆ ئەوەی لەپاکیی پاکتر و لەڕاستیی ڕاستتر بوو.. قەڵای بەرزی هیواو ئاواتم بوو.. بۆ ئەوەی شەیدای ڕوخسار و شێتی شۆریم بوو..دەریای بێ سنووری بڕواو نازم بوو.. ئێستا چۆن بێ ئەو بژیم؟. چۆن بڕوا بکەم لە چاوتروکانێکدا ئیتر لێم ونبوو.؟).
$سۆزی دایکایەتیی، شانازیی بە منداڵەکانەوە:$
منداڵ دیاریی گەورەی یەزدان بۆ هاوسەران، جوانترین بەرهەمی ژیانی پێکەوەیی هەر ژن و مێردێکە کەبڕوایان بە هێنانەدونیای جگەرگۆشە و بەرهەمی خۆشەویستیی نێوانیان بێت و پێیان ببەخشرێت. ژیانی هاوسەریی ئەم خانمە کەزۆر زوو پێی شادبووە بەدیهاتنی یەکێک لەگەورەترین ئاواتەکانی خانمانی پێوەبوو کەدایکایەتییە (ئیتر دوای ساڵێک هێرۆم بوو). ئەو هێرۆیەی کوردبوون ناچاری دەکات لەسەر ڕێبازەکەی دایک و باوکی بەردەوام بێت و ژیانی خەبات و تێکۆشان و کوردایەتیی و پێشمەرگایەتیی و پشتیوانیی هاوسەرەکەی هەڵببژێرێت تا گەیشتن بە ئامانجەکانی گەلی کوردستان و خەباتە ڕەواکەی. ئەو هێرۆیەی کە لەتەمەنی 6 مانگییدا بۆماوەی 2 ساڵ لە ئامێز و ئاوازوسەدای باوکی بێ بەشدەکرێت) هێرۆ 6 مانگ بوو، ئیتر هاتن دەستگیریان کرد (برایمی باوک) و نزیکەی 2 ساڵ سجن بوو.)
ئەم ژن و مێردە تێکۆشەرەی ڕێی کوردایەتیی بەختەوەردەبن بەوەی ببنە دایک و باوکی شەش کچ و دووکوڕ بەناوەکانی (هێرۆ، شاناز، هەتاو، لیلۆز، کوردە، هێڤی، هەڵۆ و هاوڕێ)وە.)دووەم و سێیەم منداڵم لە کەرکووک بووە کەرکوکیین. ئیتر ژیانمان هەرئەملاو ئەولامان کردووە).
خاتوو گەلاوێژ هەستێکی پڕلەشانازیی هەیە بۆ کوڕوکچەکانی (زۆرفەخر بەمنداڵەکانمەوە دەکەم بەتایبەتیی هێرۆ و هەڵۆ. هێرۆ منداڵەکانی خۆی بەجێهشتووەو لەگەڵ مام جەلال چووەتە شاخ. من منداڵەکانیم بەخێو کردوە. ئەوکاتە مام جەلال لەقاهیرە بوو هێشتا نەچووبوونە شاخ، هێشتا یەکێتیی دروست نەبووبوو، منداڵەکانی هێرۆم بەفرمێسک بەخێوکردووە، چونکە غەریبیی زۆر ناخۆشە مام جەلال و هێرۆ لەشاخ بوون).
ئەم کەسایەتییە گەورە و خۆشەویستە، نەنک بەتامی دایک، ئەو پەندە کوردییە دێنێتەوە یاد)گیا لەسەر بنجی خۆی دەڕوێتەوە) بەوەی خاتوو گەلاوێژ دوای ساڵانێک ژیان لەگەڵ نەنکییدا هەمان ڕۆڵ و ئەزموونی ئەو نەنکە میهرەبانە لەگەڵ کچەزاکانییدا دووبارەدەکاتەوە و درێژە دەدات بەگیانی قوربانییدان و توانەوە لەخزمەت نەوە و ڕۆڵەکانییدا.
$کوردایەتیی، سەربەرزیی و دەربەدەریی$
کوردایەتیی، بەواتای هەڵبژاردنی چالاکیی سیاسیی لەناوەوەو دەرەوەی وڵات بۆ بەگژداچوونەوەیەکی کردارەکیی ڕژێمە چەوسێنەر و ستەمکارەکانی عێراق ساڵەهایە لەم وڵاتەدا سەرییهەڵداوە. ئەگەر بۆ زۆرێک لەدانیشتوانی باشوری کوردستان کوردایەتیی ڕێبازێک بووبێت کە باوک و باپیریان لەسەری ڕۆیشتبن، ئەوا بۆ خاتوو گەلاوێژ کوردایەتیی ئەو ڕێبازەیە کەبەهۆی کەسایەتییە دیارو بەرچاوەکانی بنەماڵە و خێزانەکەیەوە وەک مامۆستا هەمزە عەبدوڵا (خاڵ)، برایم ئەحمەد (هاوسەر) و مام جەلال (زاوا)، هێرۆخان (کچە گەورە) زیاتر برەوی سەندووە و هەریەکێکیان بەجیا یاخود پێکەوە لەقۆناغە جیاوازەکانی خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستاندا نەخش و جێدەست و ڕۆڵی گەورەی ئەدەبیی، فیکریی، سیاسیی، ڕێکخراوەیی، پارتیزانیی، میدیایی و حوکمڕانییان هەبووە.
ئەگەرچی کوردایەتیی ڕێگایەکی بەگوڵچنراو نەبووە و قوربانیی، چەرمەسەریی، دەربەدەریی، خەم و ناسۆرێکی زۆرو زەوەندی پێوەبووە وەلێ بۆ ئەوانەی هەڵیانبژادووە تاکە ڕێگەی مانەوە بەسەربەرزیی بووە. هەر بۆیە کوردایەتیی بیرکردنەوەیەکە لەهزروهۆش و بیرەوە دەست پێدەکات تادەگاتە بەرجەستەبوون لەکاروکرداردا کەخۆی لەخۆشویستن و هەڵبژاردنی بەرەی خەڵک وخاکی خۆت ورەتکردنەوەو دوورکەوتنەوە لەبەرەی ستەمکارو چەوسێنەری گەلەکەتدا دەبینێتەوە. لەم کوردایەتییەدا خاتوو گەلاوێژ و هاوسەرە سیاسییەکەی (دووجار بەپەنابەریی چووینەتە ئێران. مام جەلال و هێرۆ لەقاهیرەی پایتەختی میسر بوون، ئێمەش چووین لەمیسر بووین. ماوەیەکیش لەسوریا بووین، ئیتر کەیەکێتیی دروست بوو هەموومان لەقاهیرە بووین- منداڵەکانی خۆم و خوشکەزاکانم لەوێ بووین- لەکۆتایدا چووینە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، چونکە باوکی هێرۆ نەخۆش بوو خۆم چەند جارێک چووم لەگەڵی بۆ لەندەن). وەک دەڵێن کورد گەلێکی بەئەمەک (وەفا)یە و چاکەی دۆستەکانی لەیادناکات. لەمەشدا گەلاوێژخان نموونەیەک پێشکەش دەکات کاتێک لە باسی لەندەندا دەڵێت (بەراستیی لەوێ بۆم دەرکەوت، ئینگلیز زۆر مرۆڤی باشن. بەڕاستیی واپلان دانرا کەبە یەکجاریی بچینە لەندەن).
$نەخۆشیی دوور وڵاتیی$
لە زمانی ئینگلیزییدا دەستەواژەیەک هەیە بۆ وەسفکردنی باری دەروونیی ئەو کەسانەی لە زێدی خۆیان دووردەکەونەوە و بریتییە لە (هۆم سیکنس) واتە نەخۆشیی وڵات کە کەم کەس هەیە لەوانەی بەهەر هۆکارێک بێت لەزێدی لەدایکبوون و ژیان و کەسوکاریان دووردەکەونەوە تووشی نەبن. لەمەشدا گەلاوێژخان بەدەرنییە لەوهەست و حاڵەتە مرۆییە. تەنانەت یەکەم نووسینی بەکاریگەریی دووریی و دابڕان لەخەڵک و تامەزرۆیی بۆ خاکی وەتەن نووسیوە (ئیتر چووین من زۆر بێ تاقەت بووم لەوێ بیری کوردستانم دەکرد، شتێکم نووسیی وتم :کوردستان خۆشەویستم، بۆتۆ زۆر پەرێشانم، لای تۆیە هۆش و هەستم، نەهیچ شارو وڵاتێک، نە هیچ خۆشی و ئاواتێک، ناتوانن هەر بۆساتێک، دورت بخەنەوە لەبیرم، هەی جێ باووباپیرم، دڵم لای پێشمەرگەیە، لای عەزیزو هەنەیە، هەر والای خەڵکی شارە، لای دێهاتیی و هەژارە، چونکە دوژمنیان نالەبارە، دڕندەو گورگی هارە، ئەیەوێ کورد لەناو بەرێ ناوونیشانی نەهێڵی، بەڵام با بمرێ خەیاڵی خاوە، کورد هەر ئەمێنێ و هەرماوە. ئەوە یەکەم نووسینم بوو). لەو پەخشانە شیعرییە کورتەدا ناوی عەزیز و هەنە هاتووە لەدوای پرسیار و وەڵام، گەلاوێژخان ئاشکرای کرد کە عەزیز هەڤاڵ مام جەلال و هەنەش هێرۆ خانە.
$دووریی لە سیاسەت:$
سەرباری ئەو وابەستەبوونە توندوتۆڵە بە کوردستانەوە و لەگەڵ ئەوهەموو خەبات و تێکۆشانەی بەرابەرایەتیی هاوسەرەکەی و زاواکەی لەنێو بزوتنەوەی ڕزگارییخوازی کوردستاندا بەردەوام بووە، گەلاوێژخان جیاواز لەزۆربەی تاکەکانی ئەم وڵاتە دووریی لەسیاسەت هەڵبژاردووە بەواتای ئەندام نەبوون لەهیچ حزبێکدا)من تێکەڵ نابم هەقم بە سیاسەتەوە نییە، بەڕەسمیی هیچ حیزبێک نییم، کاتێک عبدولکەریم قاسم ئیجازەیدا بە پارتیی بەئاشکرا ئیش بکات چووم لەگەڵیان بۆ لای عبدولکەریم قاسم، بەس هەرگیز بەڕەسمیی نەچوومەتە ناو سیاسەتەوە، چونکە بێزاربووم لە سیاسەت تاقەتم چووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر میللەتەکەمم خۆشویستوە).
$لێهاتوویی قانونیی مامۆستا ئیبراهیم:$
لە ژیاننامەی بڵاوکراوەی مامۆستا برایم ئەحمەددا هاتووە کە لەساڵی 1953ەوە تا ساڵی 1964 (ساڵی جیابوونەوەی باڵی مەکتەبی سیاسیی)، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی کورد بووکە لە 16 ئاب 1946 دا دامەزراو بەرابەرایەتیی کۆچکردوو مەلا مستەفا بارزانیی بووە هەرە گرنگترین و بەهێزترین حزبی سیاسیی کوردستان. لەسەر ئاستی عێراقیش نەیارێکی بەهێزی ڕژێمەکانی عێراق بوو. بەڵام ئەو سەرکردە سیاسییە تێکۆشەرە پێش خۆ یەکلاکردنەوەی یەکجاریی بۆ خەباتی کوردایەتیی لەبنەڕەتدا مافناس و پارێزەرێکی لێهاتوو و کارامەبوو چونکە ساڵی 1937 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەیاسادا لەکۆلێجی قانونی زانکۆی بەغداد بەدەستهێنابوو. هەر بەوهۆیەوە لە ساڵانی 1942-1944 وەک دادوەر لەهەردوو شاری هەولێر و هەڵەبجە خزمەتی کردووە. لەم بوارەدا گەلاوێژخان لەباسی لێهاتوویی مامۆستای کوردایەتییدا دەڵێت)هەتا نەیاندەهێشت باوکی هێرۆ محامیەتییەکەی بکات. باوکی هێرۆ زیرەکترین محامیی بوو تاوای لێ هاتبوو لەقاهیرەوە دەعوای بۆ دەهات. پێیان دەووت بلیمەت کە لەمەکتەب بووە پێیان وتوە (بلە بلیمەت).
جێی ئاماژە بۆکردنە ژمارەیەک سەرکردەی ناسراوی ئەو باڵە سیاسییەی مامۆستا برایم ئەحمەد وەک سەرکردەیەکی ڕووناکبیر و پێشکەوتنخواز لەنێو پارتییدا ڕابەرایەتیی دەکرد بەوە جیادەکرانەوە کەدەرچووی زانکۆن و بڕوانامەی بەرزیان هەیە بۆن موونە خودی مامۆستای زیندەیاد کەوەک ئاماژەمان پێکرد مافناس بوو. هەڤاڵ مام جەلال بەهەمان شێوە دەرچووی کۆلێجی یاسای زانکۆی بەغدادە. هەرچەندە مامۆستا برایم ئەحمەد لەساڵی 1975 دا بەرەو لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کۆچی کرد و لەکایەی سیاسیی کوردستان دوورکەوتەوە، بەڵام بەپێی سەرچاوە مێژووەکان جیابوونەوەی ئەو باڵە سیاسییە ڕوناکبیر و پێشکەوتنخوازە هەوێنی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو 1/حوزەیران/1975 کە هەڤاڵ مام جەلال ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریی گەلی کوردستان بووە سکرتێرە گشتییەکەی. ئەو حزبەی نازناوی ڕەنجدەرانی بیروبازووی لێنراو بووە هۆی هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش ناسراو بەشۆڕشی نوێ لەدوای هەرەسی شۆڕشی پێشتر لەساڵی 1974 دا.
$ژانی گەل، بناغەی ڕۆمانی کوردیی:$
مامۆستا برایم ئەحمەد بەشاهیدی پسپۆڕان و توێژەرانی ئەکادیمیی یەکێکە لەقەڵەمە دیارەکان لەئەدەبیاتی کوردییدا و ژمارەیەک لەهەڵبەست و هۆنراوەکانی کراون بەگۆرانیی بۆ نموونە مەقامی شیرین بەهارە (مامۆستا تایەر تۆفیق)، هەرکوردین و هەرکورد دەبین (ئاوازی شاناز خانی کچی وتنی حەمید بانەیی ودانانی موزیک ع.ج.سەگرمە). تەنانەت دەستپێکردنی مامۆستا برایم ئەحمەد بۆ نووسینی ڕۆمان بەزمانی کوردیی لەساڵی 1933 ەوە بەوەرچەرخانێکی ئەدەبیی مەزن لەمێژووی کورددا دادەنرێت. لەم بوارەشدا مامۆستا خاوەنی ڕۆمانی (ژانی گەل)ە (1956) کەبەمەشخەڵی ڕێی ڕۆمان لەئەدەبی کوردییدا ناوزەدکراوە و ساڵی 2007 کرا بەفیلمێکی سینەمایی بەهەمان ناوەوە لەبەرهەمهێنانی کۆمپانیای سولی فیلم و دەرهێنانی جەمیلی ڕۆستەمیی و ڕەوانەی ئەکادیمای هونەر و زانستەکانی فیلم لەئەمریکا کرا بۆگروپی فیلمی بیانیی لە 80هەمین ئاهەنگی ساڵانەی دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکاردا.
گەلاوێژخان سەبارەت بەو شاکارەی هاوسەرەکەی دەڵێت)زۆر حەزم لە ڕۆمانی (ژانی گەل)بوو، ئەوە لە ژیانی ئێمەوە هاتووە، یانی ژیانی خۆمانە) ئەوجا ئاشنامان دەکات بەهەندێک زانیاریی کەدەشێت یەکەم جاربێت باس بکرێت (من ئەو ڕۆژەی ژان دەیگرتم بە لیلۆزی کچمەوە ئەوکاتە بوو کە شێخ مەحودی حەفید کۆچی دوایی کرد. ئەو ڕۆژەی دەیانهێنایەوە ئێمە لەکەرکووک بووین دەیان برد بۆ ئیمام قاسم لای چایخانەی عاشور لەوکاتەدا تەرمە پیرۆزەکەیان دەهێنایەوە باوکی هێرۆ و کاک عومەر دەبابەی ڕحمەتیی و چەند کەسێکی ترچوون لەگەڵی، من لەوکاتەدا ژان دەیگرتم باوکی هێرۆ ناچار منی بەجێهێشتوو ڕۆی کەڕۆیشت دوای 6 ڕۆژ هاتەوە. کەهاتەوە من منداڵم بوو بوو وتی قەیناکە گەلە ڕۆمانێک دروست بوو لەبیرمدا. وتم چی وتی (ژانی گەل).
$(26) بەرهەمی ئەدەبی$
گەلاوێژخان یەکێکە لەو ژنە نووسەرانەی لە بواری چیرۆک و ڕۆمان و یاداشتنووسیندا جێدەستی دیارە. بەرهەمەکانی بریتیین لە (بەرەو ئەشکەوتی دلێران کە سێ بەشە، دایک وکوڕ، بوکی ئاتەخان، پای و خونچە، دنیا بێشەیە، ڕێبوارێکی سەرگەردان، کارەکەر، لەسەر باڵی سیمرخ، گەشتی کوردستان، اوراق من السیرە الژاتیە، ئەفسانەی گەلی ناوگردان، سێ چیرۆک بۆ مێردمنداڵان، پەڕەندەی ئیداری وەرگێڕان، بەشی یەکەمی کتێبی بیرەوەرییە هەرگیز لە بیر نەکراوەکانی (من) و بەشێک لەم بەرهەمانەی کراون بە عەرەبی. گەلاوێژخان لە نووسینەکانیدا زۆر بە سادەیی و بەجوانیی واقیعی سیاسیی و کومەڵایەتیی دەگێڕێتەوە لە فۆرمێکی ئەدەبییدا (لەنووسیندا حەزدەکەم زۆر بە سادەیی بنووسم تاکو هەموو کەسێک لێم تێبگات، نەک وەک نووسەرەکانی ئەمڕۆ کە خۆشیان نازانن دەڵێن چی).
$کاریگەریی ئەدیبی هاوسەر:$
خۆشەویستیی و گونجان و لەیەک تێگەیشتنی گەلاوێژخان و مامۆستا برایم ئەحمەد بەچەشنێک بووە کە بواربدات بەکاریگەریی دوولایەن و نەخشاندنی کەسایەتیی یەکتر وەک پرۆسەیەکی تەواوکاریی کە یەکێکە لەئامانجەکانی هەر هاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوو. لەم ڕووەوە گەلاوێژخان وەک پێدانەوەی مافێکی ڕەوا بە هاوسەرە خۆشەویستییەکەی زۆر بەکراوەیی باس لەکاریگەریی و جێدەستی ئەدیب و ئەدەبییانەی مامۆستا برایم ئەحمەد لەسەر کەسایەتیی ئەدەبیی خۆی دەکات (بەڵێ زۆر کاریگەریی هەبوو لەسەرم. من خۆم لەمنداڵییەوە، زۆرم حەز لەکتێب بووە بابەتێکم نووسی ناردم بۆ ڕۆژنامەی (سینەماوکواکب) کە دەربڕین هەستی خۆم بوو بەرامبەر سەباحی هونەرمەند، ئەوانیش بڵاویانکردوە زۆری پێخۆشبوو.لەدوای ئەوە ڕۆژنامەم دەکڕی و دەمخوێندنەوە، یەکەم ڕۆمان کەخوێندمەوە لە نووسینی تۆفیق ئەلحەکیمی میسریی بوو بەناوی (یومیات نائب فی الاریاف-رۆژانەی نوێنەرێک لەگوندەکان) کەهەندێ وشەی تێدابوو لێیان تێ نەدەگەیشتم، بەرهەمەکانی نەجیب مەحفوز (براوەی نۆبڵی ئەدەب لە ساڵی 1988) و مەکسیم گۆرگییم دەخوێندەوە. بەڵام وەک نووسینی کتێب لە ناوەڕاستی هەشتاکانەوە دەستم پێکردووە کاتێکیش دەستمکرد بەنووسینی ڕۆمانێک بەناوی (بەرەو ئەشکەوتی دلێران) یەکەم جار لاپەڕەیەکم نووسیی. دواتر بردم پیشانمدا پێیوتم ئافەرین بڕۆ لەسەری بڕۆ وتم بەڕاستتە، وتی بەڵێ، بەڕاستمە منیش دەستم کرد بەنووسینی و تەواوم کرد، ئەوە یەکەم کتێبم بوو).
$مام جەلال، براوەی خۆشەویستییەکی کەم وێنە:$
وابۆ نیوسەدە دەچێت گەلاوێژخان- دایکی هێرۆخان، خەسووی هەڤاڵ مام جەلالە کەساڵی 1970 لەگەڵ هێرۆخان خێزانیان پێکهێنا. لەم پەیوەندییەدا مام جەلال بووەتە براوەی خۆشەویستییەکی کەم وێنەی خەسووی. هەرچەندە مام جەلال وەک سەرکردەیەکی سیاسیی مێژوویی گەلەکەمان لەنێو زۆرێک لەدایکان و باوکان و کوڕان و کچانی کورددا بەجیاوازیی تەمەن و پیشەوئاستی ڕۆشنبیریی و کۆمەڵایەتیی و ئابووریی و ئینتیمای حزبیی و ڕوانینی فیکرییەوە خۆشەویستییەکی بەهێزی پێ بەخشراوە، بەڵام جیاوازییەکەی گەلاوێژخان لەدایکانی تری کوردستان ئەوەیە کە خۆشەویستییەکەی هەر لەدوورەوە و هەر لەدڵەوە نییە، بەڵکو بە ڕۆح وگیان و پێکەوەییە بەوپێیەی مام جەلال زۆر پێش هاوسەرگیریی لەگەڵ هێرۆخان تێکەڵ بە ماڵی مامۆستا برایم ئەحمەد بووەو لەژیانی خودی گەلاوێژخاندا چەند لاپەڕەیەکی تایبەتی پێ بەخشراوە (مام جەلال بەر لەوەی ببێت بە زاوامان، تەمەنی 16 ساڵ بوو هاتوچۆی دەکردین، هەموو جارێک باوکی هێرۆ دەیوت خەڵک وادەزانن لەبەر ئەوە مام جەلالم خۆشدەوێت، چونکە زاوامە بەڵام مام جەلالم ئەوەندە خۆشو یستووە حەزم کردووە ببێت بەزاوام) سەرەنجام ئەو ئاواتە بۆ هەریەک لەمامۆستا و خوێندکار، ڕابەرو پشتیوان، دۆست و ئازیز برایم ئەحمەد و مام جەلال لە ساڵی 1970 دا دێتە دیی. گەولاێژخان لەوەسفی مام جەلالدا دەڵێت (پیاوێکی زیرەک و نەزیهی کوردپەروەرە، خۆنەویست و ماندوو نەناسە، بە بۆچوونی من جارێکی تر کەسێکی وەک مام جەلال دروست نابێتەوە) سەبارەت بە خۆشەویستیی بۆ مام جەلال وتی (هەموو منداڵەکانم بەلایەک و مام جەلال بەلایەک. نازانم چۆن باسی بکەم زۆر تەبیعەتمان لەیەک دەچن). لەدرێژەی ئاخافتنماندا گەلاوێژخان بیری چووەوە بۆ ئەوسەردەمەی)لەکۆتاییدا دنیاباش بوو دەیتوانی (واتە مام) لەئێرانەوە بێ بۆلامان لەلەندەن بۆئەوەی کوڕەکانی ببینێت بەتایبەت قوباد کەهەر نەیدیبوو. هێرۆ لەنەخۆشخانە قوبادی بوو ئەو کاتە مام جەلال لەگەڵ چەند کەسێکی تر دەیانویست یەکێتیی دروست بکەن، ئیتر مام جەلال ڕۆیشت نەیبینی. کە دێتەوە بۆ لای ئێمە قوباد درگاکەی لێدەکاتەوە و دەڵێت تۆ کێیت ئەویش دەڵێت باوکت. من پێشتر ڕەسمی مام و هێرۆم پیشان دەدان، دەموت ئەوە دایکتە ئەوە باوکتە، قوباد هەر نەیدیبوو، بەڵام باڤێڵ باشتر بوو، چونکە کەچوونە سوریا ماوەیەک لەگەڵی بوون، ئەو کاتە تەمەنی 2ساڵ بوو، بەڵام دواتر، هێشتا نەبووبوو بە4ساڵ بردمەوە بۆ لەندەن).
$گەلە خان و مام جەلال$
گەلاوێژخان لەماوەی سەرۆکایەتیی سەرۆک مام جەلالدا وەک یەکەم سەرۆک کۆماری کورد بۆ کۆماری عێراق گلەیی هەبوو لەوەی زور کەم یەکتریان دەبینی (ڕۆژێکیان شەڕێکی گەورەم کرد لەگەڵی پێموت مام جەلال ئێمەش حەز دەکەین لە نزیکەوە بتبینین، ڕاستە ئەرکی ئێوە زۆر قورسە و زۆر ماندوو دەبن، بەڵام ئێمەش حەز دەکەین دوو قسەت لەگەڵدا بکەین. ئەویش وتی گەلەخان ڕاست دەکەیت، بەڵام بڵێم چی ئەرکەکەی منیش وایە ناچارم). لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کە بەچی ناوێکەوە یەکتری بانگ دەکەن گەلاوێژخان وتی (من پێی دەڵێم مام جەلال و ئەویش پێم دەلێت گەلەخان).
$هێرۆ خان$
هێرۆخان، کچی گەورەی گەلاوێژ و خێزانی مام جەلال یەکێکە لە ژنە پێشمەرگەکانی سەردەمی شاخ، یەکێکە لە ژنە دیارەکانی ئەمڕۆی کوردستان و لە زۆر بواردا خزمەتی بەرچاوی کردووە لەشاخیش وێنەگری ڕووداوەکان بووە و خاوەنی ئەرشیفێکی دەوڵەمەندە، دایکی لەبارەیەوە وتی (هێرۆ زۆر زەحمەتی کێشاوە، کە مناڵی دووەمی بوو، بەجێیهشت و لەگەڵ مام جەلال ڕۆیشت، هەردوو کوڕەکەی (بافڵ و قوباد) لەلای من گەوەربوون. بە فرمێسک ئەوان و مناڵەکانی خۆمم گەورەکرد، هێرۆ پێشمەرگەیەک بوو لەو شاخانە قوربانیەکی زۆری داوە).
$باسی جلی کوردیی$
(جلی کوردی مێژووە وەکو قەڵای هەولێرە، وەکو قەڵای کەرکووکە ئەمە مێژووە نابێت بگۆڕدرێت نابێت ئەمە لابچێت) داخۆ کەس هەبێت بەم چەشنەی گەلاوێژخان خۆشەویستیی و قەدری بۆ جل و بەرگی کوردیی لابێت..؟ خۆ ئەگەر هەشبن کەمیان وەک ئەو هاتوونەتە دەنگ و لەهەر بۆنە و دەرفەت و سەکۆیەکەوە بۆی ڕەخسابێت ڕەخنە و گازندەی خۆی بەیانکردووە) هەندێک دیزاینەر هەن دەڵێت جلی نوێم داهێناوە بەس نابێت بڵێ ئەمە جلی کوردییە چونکە ئەوە جلی کوردیی نییە ئەم گۆڕینە لای من وەکو جەریمە وایە، ئێستا لەلەندەن هەر کەسێک شتی وابکات سزای ئەدەن، لە لەندەن لەیادەکاندا پیاوان تەنورە لەبەردەکەن ئەمەجلی سکۆتلەندییە و مێردی شاژن لەبەری دەکات. کوڕی شاژن لەبەری دەکات).هاوکات گلەییشی لەشێوازی نووسین و ڕەنووسی کوردیی ئێستا هەیە(نووسینیش وای لێ هاتووە کەدەچم سەیری ڕۆژنامەیەک دەکەم دەبینم نووسینەکان گۆڕاون. دەبێت نووسین وابنوسرێ کەحاجییەکانی قەیسەری نەقیب لێی تێبگەن).[1]
ئەم بابەتە 3,381 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | galawzh.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 49
بەڵگەنامەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
وێنە و پێناس
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1930 (94 ساڵ)
جۆری کەس: کەسایەتی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شوێنی نیشتەنی: هەندەران
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: مێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 09-04-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 09-04-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 01-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,381 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.133 KB 09-04-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!