图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,277
图片 106,554
书籍 19,263
相关文件 97,081
Video 1,384
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەحمەد سالار لە لاسایی هەڵۆوە بۆ لاسایی قەل و داڵ
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەحمەد سالار لە لاسایی هەڵۆوە بۆ لاسایی قەل و داڵ

ئەحمەد سالار لە لاسایی هەڵۆوە بۆ لاسایی قەل و داڵ
بابەت: لێکۆڵینەوەی شانۆیی
نووسین: #فاروق هۆمەر#

$ئەحمەد سالار لە لاسایی هەڵۆوە بۆ لاسایی قەل و داڵ$
خۆشترین گۆرانی شانۆی سالار، کتێبێکی نوێی مامۆستا #ئەحمەد سالار#ە کە سێ دەقی شانۆیی لە خۆ گرتووە بەناوی (ئەوانەی توونی بابا چوون، خۆشترین گۆرانی، گرەوی بەختی کوڕەدارکەنە) ئەو کتێبە ساڵی 2006 لە زنجیرە کتێبی ئینستیتیوتی کەلەپوری کورد چاپکراوە.
ئەحمەد سالار بەدەر لە هونەرەکەی، نوسەرێکی گەورە و پڕ ئەزمونی ساڵانی هەشتاکانە و لەو ڕۆژگارەدا بە زنجیرەیێک دەقی شانۆیی کەلەپورئامێز دەگاتە چڵەپۆپەی داهێنانی خۆی. ئەو بەرهەمانە بە شانۆیی (نالی و خەونێکی ئەرخەوانی) دەستپێدەکات و دواتر بە شانۆیی (جەزیری وانەی ئەڤین دادەدات) دەگاتە کۆتایی بازنەکە. سالار بۆ ئەو ڕۆژگارە لەگەڵ پۆلێک لە هاوڕێیانی هونەرمەندی خۆی مەشخەڵێک لە داهێنان بەرزدەکەنەوە کە لەودیوویی ئەو مەشخەڵەوە بزوتنەوە و زیندوێتی ڕۆحی ئینسانی کوردی ڕەنگپێدەدایەوە.
(لێرەدا نابێ ڕۆڵی ئەو گروپە لە هونەرمەندانی گەورەی مۆسیک و شێوەکاری و شانۆ، کە وەک گروپێکی تۆکمە و یەک ڕۆح هاوشانی مامۆستا سالار بوون نادیدە بکرێن و من لەبەر زۆری ناوەکان لەلایێک و ناسراوی ئەوان لە گۆڕەپانەکەدا خۆم لە ناوهێنانیان بەدور دەگرم)

دۆست و ناحەزانی شانۆییەکانی سالار گەواهیدەری ئەو هەقیقەتەن کە ئەو زنجیرە شانۆییانە بۆ هەتاهەتایە لەناو ڕۆژگارەکانی میللەتی کوردا بە نەمری و زیندوێتی دەمێننەوە. ئەو ڕۆژگارە بڵێسەی زیندوێتی و بەرزی ئەو شانۆییانە نەک هەر لە کوردستان بەڵکو لەسەر شانۆییەکانی بەغدادی پایتەختیش شوێنی سەرنج و چاولێکردن بوون و شانۆکارانی نەتەوەی عەرەبیش لە بینییان بێبەش نەبوون.

من لێرەوە بە ووتەی خودی مامۆستا سالاریش خۆی کەسێک بووم زۆر بە قووڵی لەو شانۆییانەی ئەو تێگەیشتووم و شیکارێکی زانستیانەم لەکاتی خۆی دا بۆ کردوون. واتە دور و نزیک یەکێک بووم لەو کەسانەی بەو ئەزموونانە سەرسام و شاگەشکەبووم و هیچ کات گومانم لە دەماخبەرزی و زرنگی ئەو نەبووە، لەزۆر جێگەش مامۆستا بە تەنگمەوە هاتووە و کەسێک بووە دوور و نزیک پشتگیری گەورەی لێکردوم. بەڵام لەدوای خوێندنەوەی ئەو سێ شانۆییە تازەیەی تووشی شۆکهاتم. یەکەم پرسیارێک کە بەرەو ڕووم بۆوە دەربارەی هێزی نوسین بوو کە چۆن لە شوێنێک نوسەر دەباتە کەشکەڵانی ئاسمان و هەموو بوێرییەکی گەڕان و قووڵبونەوە و نزیکبونەوە لە مەترسییەکانی تێدا دەخوڵقێنێ و لە شوێنێکی دیش دەستبەرداری دەبێ و ڕەزیل و چرووک فڕێی دەداتە خوارێ و هەر وەکو تازەپێگەیشتوویێک خۆی لێ نەبان دەکات.

من لە خوێندنەوەی ئەزموونی ئەحمەد سالارەوە دەگەمە ئەو هەقیقەتەی نوسەر و هونەرمەندانی کورد (بێ لە دەرهاویشتەکان) لەدەمی کڵۆڵی و داماوی کورددا دەگەنە پلەی داهێنان و لە دەمی نزیکبوونەوە لە ئیستقلالیش پشتی لێدەکەنەوە و ڕوو لە داهێنان و کاری جدی وەردەگێڕن.
من ئیدی بەر لەوەی دەستبەرداری ئەو ڕابردووەی ئەحمەد سالار بم و لەم ئەزمونە نوێیەی بڕوانم کە لەم کتێبەی بەر دەستمان دا خۆی نیشان دەدات، دەڵێم ئەو پیاوە لە ڕابردوو دا بەجۆرێک مامەڵەی لەگەڵ کەلەپوور و مێژووی کورد کردووە کە ئەوپەڕی جوانناسی و سەلیقەی بەرزی خۆی نیشان داوە. هیچ کەسێکیش لەو بوارە دا گەر بێئینسافی نەنوێنێ ئەوا ناتوانێ هەر وا سادە بەناویا گوزەر بکات. ئیدی کەوایە ئەو جوانناسە پەڕناسە لە کوێوە بەو ئەندازە خێرایە لەو بەرزاییەوە بەردەبێتەوە خوارێ و لە لاسایی هەڵۆوە دەگاتە ئەوەی لەدووی قەل و داڵان بگەڕێ و لاسایی ئەوان بکاتەوە.

گرەوی بەختی کوڕە دارکەنە، لە ڕیزبەندی ئەم کتێبەدا بە شانۆی سێهەم و دوایین شانۆیی دێ و لەناو هەر سێ شانۆییەکەی دی دا لە ڕووی داڕشتنەوە لەوانی دی باشتر دەکەوێتە ڕوو. ئێمەش وەک باشترینی شانۆییەکان لێی دەڕوانین.
ئەم شانۆییەش هەر وەکو شانۆیی ئەوانەی تونی بابا چوون بە هەبوو نەبوو دەست پێدەکات. کەس لە خوا گەورەتر نییە و کەس لە پێغمبەر ئازیزتر نییە. هەڵبەت ئەو دەستپێکە بۆ دانیشتنێکی سادەی گوێ ئاگردان دەگونجێ و کاری نوسەرانی گەورە نییە کە پەنچا ساڵێک لەناو کردەی شانۆیی دا هەناسە بدات.
لەناو دەسپێکی شانۆییەکەوە کوڕە هەژارێک دێتە دەرەوە و ناوی لێدەنێن کوڕە دارکەنە.. کوڕە دارکەنە، کوڕێکی داربڕە و ڕۆژێک لەناو هێلانەیێک هێلکەی باڵندەیێکی سەیر دەدۆزێتەوە، هێلکە دەفرۆشێ و بازرگانێک بە دوو لیرە لێی
دەکڕێ. ئێمە نازانین بۆچی ئەو بازرگانە ئەوەندە دڵگەورەیە و دوو لێرەی زێڕ دەدات بە هێلکەی باڵندەیێک کە هیچ تایبەتمەندییەکی نییە. کوڕە داربڕ هەر ڕۆژە هێلکەیێک دەهێنێ و دوو لیرە وەردەگرێ و ئیدی داربڕینی لەبیر دەچێتەوە. لەپڕ دەکەوینە بەردەم ئەوەی کە بازرگان نەخۆشە و تەنیا بە خواردنی گۆشتی ئەو باڵندەیە چاک دەبێتەوە. تا ئێرە ئەم دوو کارەکتەرە هیچ سیمایێکی تایبەت جیایان ناکەتەوە و هیچ ململانێیک لە ئارادا نییە. ڕۆژێک بازرگان، کوڕە دارکەنە دەباتە دوکانەکەی و داوای لێدەکات هەرچۆنێک بێ ئەو باڵندەیەی بۆ ڕاو بکات و چی داوا بکات پێیدەبەخشێ. کوڕ زۆر بە سادەیی باڵندە دەگرێ و بۆ بازرگانی دێنێ. بازرگان خاوەنی ئەنگوستیلەی بەختە و کوڕە دارکەنەش داوای ئەنگوستیلەکەی لێ دەکات. بازرگان پێی دەڵێ بڕۆ باڵندەم بۆ بەرەوە بۆ ماڵێ و بۆم بکە بە خواردن و بۆم بهێنەرەوە و منیش ئەنگوستیلەت دەدەمێ.
کوڕە داربڕ دەڕواتە ماڵێ و باڵندەکەش دەگۆڕێ و باڵندەیێکی دی بۆ ئامادە دەکات.

با لێرەدا ئێستێ بکەین و کەمێک لەو ڕوداوانەی بەردەستمان بکۆڵینەوە. ئەوەی لەبەردەستی ئێمەیە، مامەڵەکردنە لەگەڵ چیرۆکێکی ئەفسانەئامێزدا. مامەڵەکردن لەگەڵ ئەفسانەدا دەبێ کارێکی لێ بێتەدەر کە لە ئەفسانەکە باڵاتربێ. هێنانی ئەفسانە داخوازی دامەزراندت لێدەکات. دامەزاندنیش بێ ململانێ ناگونجێ. دۆزینەوەی هێلکەیێکی ئەفسوناوی بۆ هەموو ڕۆژێک هەست نەکردنە بە ناوازەیی کردەی ململانێ و کردەی شانۆیی. وەک وێنەکێشانی منداڵێکە کە بەردەوام کۆمەڵێک هێڵ دەکێشێ و لەژێریا دەنوسێ پیاو یان ژن. داربڕ وەکو ئەو مناڵە هەموو ڕۆژێک دەڕوات و هێلکەیێک دەدۆزێتەوە و پارەیێکی مفت وەردەگرێ. نازانین بۆچی بازرگان ئەو هێلکەیە دەخوات و نەخۆشییەکەی چییە. دواجار بازرگان داوای باڵندەکە دەکات و داربڕیش بێ ئەوەی ڕەنجی فەرهاد بکێشێ(بەپێی هەموو ئەفسانەکان کە پاڵەوان بەدوای مرازدا ڕێی هات و نەهات دەبڕێ) باڵندەی بۆ دەهێنێ.

بازرگان داوا لە داربڕ دەکات باڵندەی بۆ بەرێ و بۆی بکات بە کەباب. داربڕ باڵندە دەبا و زۆر بەسادەیی دەیگۆڕێ و باڵندەیێکی تری بۆ دەکات بە کەباب، بەبێ ئەوەی بازرگان هەستی پێبکات. هەر وەک ئەوەی بازرگان گەمژە بێ.

داربڕ داوای ئەنگوستیلەی ئەفسوناوی لە بازرگان دەکات و زۆر بە سادەیی داربڕ ئەنگوستیلەی خۆی وەردەگرێت. (لە ئەفسانەکان دا پاڵەوان هەزار و یەک ڕێی هات و نەهات دەبڕێ و دەیان ئەژدیها و دێو دەکوژێ ئەوجا ئەنگوستیلەی ئەفسوناوی دەباتەوە)

کەس ناپرسێ ئەگەر بازرگان بۆ خۆی خاوەنی ئەنگوستیلەی ئەفسوناوییە بۆچی ناتوانێ دەردی خۆی پێچارەسەر بکات؟
ئێمە لێرەدا لە ئاستی هوشیاری نوسەر دەکەوینە گومانەوە و دەپرسین ئایا چۆن تا ئێرە بۆی نەکراوە کردەییەکی شانۆیی بخوڵقێنێ و وەک خوێنەر بە مناڵ بزانێ ئاوا حیکایەتی کرچ و کاڵی بۆ دەگێڕێتەوە.

بازرگان: کوڕەکەم، من نەخوشییەکم هەیە بە هیچ حەکیمێک چاری نایە، تەنیا و تەنیا بە خواردنی گۆشتی ئەو باڵندەیە نەبێ کە تۆ هێلکەکەیم بۆ دەهێنی، گەر تۆ بتوانی ئەو باڵندەیەم بۆ بگریت و بۆم بێنی، ئەوا دڵت بە هەر شتێکەوە بێ، هەر شتێ بخوازی، پێشکەشتی دەکەم، بە مەرجێ ئەو باڵندەیەم بۆ بێنی باشە؟

ئێمە لە لاوازی ئەو ڕستەیە نادوێین، کە ئاستی نوسەرێکی تازە پێگەیشتوە و بە یەک هەناسە نوسراوە و خاڵێکی تیا نییە بۆ دابەشبوونی ڕستەکان. سایکۆلۆژییەتی ئەو کارەکتەرە هەر بەوە دەکات لەگەڵ منداڵێک بدوێ. ووشەی باشە لە کۆتایی دا ئەوەندەی ووشەیێکی گاڵتەجارییە، ئەوەندە ووشەیێکی دڵنیایی نییە. دەی بڕۆ عاقڵ ئەو باڵندەیەم بۆ بێنە، باشە.

لێرەدا نە بازرگان خۆی و نە نوسەریش هیچ جۆرێکی نەخوشییان لە ئەندێشەدا نەبووە. نازانین ئەو جۆری نەخۆشییە چییە کە بازرگان هەیەتی و بازرگان لە دوکانی خۆی دا کار دەکات و هیچی پێوە دیار نییە. ئەگەر نەخۆشییەکیش نەزانرێ چییە چۆن دەزانرێ بە چی چارەسەر دەکرێ. لە زۆرێک لە ئەفسانەکاندا نەخۆشییەک هەیە تایبەتە بە لاوازی یان قسە نەکردن، ئەوجا کەسێک پێشنیاری سێوی ژیان یان ئاڵتونی بۆ دەکات. ئەو باڵندەیە چ باڵندەیێکە و بازرگان لە کوێوە زانی بە خواردنی ئەو باڵندەیە چاک دەبێتەوە.

کوڕەدارکەن: زۆرچاکە خوا داویەتی، هەر ئەمڕۆ لە وادەی ئێوارەوە لێی ئەچمە پارێز و حەشارگەوە، ئەو دەمەی باڵندەکە دێتەوە سەر هێلانەکەی، دەستبەجێ پڕی پێدا دەکەم و، ئاوا (نەمایشی کارەکە دەکات) ئاوا گرتم، ئۆخەی خوایە، ئەمە منم!
هەر بەهەمان دارشتنی ڕستەسازی سەرەوە خاڵێک لەناو دێرەکان دا بۆ وەستان نابینی. هەندێجار یەک لاپەرە دەخوێنیتەوە بێ لە فاریزە شتێکی دی نابینی. کوڕەدارکەن، بە ئاستێکی زۆر لاواز کەسایەتی بۆ داڕێژراوە و هیچ جیاوازییەک نییە لەگەڵ داڕشتنی کەسایەتی بازرگان جوێیان بکاتەوە. ئێمە هەر وەک چۆن باڵندەکە ناناسین، ئاواش ئاستی پاڵەوانێتی و جەربەزەیی کوڕەدارکەنیش ناناسین. ئەو هەرچی بوێ دەیکا. بە ئارەزووی خۆی ڕۆژانە هێلکەی باڵندەکە دەبا و بەبێ ئەوەش پێمان بڵێ ئایا باڵندەکە هەستی بە نەمانی هیلکەکانی خۆی کردووە یان نا و چۆن ئەو هێلانەیەی بەجێنەهێشتوە، ئاوا زۆر سادەیش باڵندەکە دەگرێ و دەیبا.

دەقی ئەو شانۆییە بەجۆرێک لە گاڵتەجاری نوسراوە، با لێرەدا کەمێک سەرنج لە دیالۆگی زیادە و بەرز و نزم بگرین:

ڕێبوار: خۆیەتی ئەوە سەلامی کرد.
هەمووان: وە عەلەیکه سەلام، یاخوا خاڵە گیان بەخێربێی.
کوڕەدارکەن: یاخوا بەخێربێی؛ خاڵە گیان ئەو کلیلانەم بدەرێ من دەرگاکەت بۆ دەکەمەوە، هانێ تۆ جارێ باڵندەکەم لێوەربگرە، بە قوربانە خاڵە وریابە نەفڕێ.
بازرگان: ئافەرین، شێری شێر، کوڕی کوڕ...

ئەم شانۆییە هیچ ململانێیەکی تیا نییە و هەرچی ڕوو دەدات، ڕوو دەدات. بازرگان ئەنگوستیلەی هەیە و زۆر سادە دەیبەخشێ. بازرگان نەخۆشە و دێت بۆ کار، هێلکە دەخوات و نازانین بۆچی. کوڕەدارکەنە باڵندەکەی لێ دەگۆڕێ و بازرگان دەشیخوا و دواتر نازانین ئایا چاک دەبێتەوە یان چاک نابێتەوە. بازرگان ئەنگوستیلەی ئەفسوناوی هەیە و زۆر سادە دەیدات بە کوڕەدارکەنە و لە کاتێکا بە هیچ جۆرێک ڕوون نییە چۆن و بۆچی. ئەی بازرگان خاوەنی ئەنگوستیلەیێکی وابێ بۆ تا ئیستا موجیزەیێکی بۆ چاکردنەوەی خۆی پێ نەنواندووە؟ ئەوە و گەلێ پرسیاری دی ئێمە بە هیچ جۆرێک وەڵامێکی لەبارەوە نازانین.

لێرەوە بۆمان دەکرێ کەمێک کونجبڕی بکەین و شتێک بدۆزینەوە: با جارێکی دی لەم دیالۆگە بڕوانینەوە.

کوڕەدارکەن: زۆر چاکە خوا داویەتی، هەر ئەمڕۆ لە وادەی ئێوارەوە لێی دەچمە پارێز و حەشارگەوە، ئەو دەمەی باڵندەکە دێتەوە سەر هێلانەکەی، دەستبەجێ پڕی پیادەکەم و ئاوا(نمایشی کارەکە دەکات) ئاوا گرتم، ئۆخەی خوایە، ئەمە منم!
هەر لە سەرەتای یارییەکەوە شانۆییەک لە ئارادا نییە لەسەر ململانێ و کردەییەکی شانۆیی تۆکمە و بەهێز داڕێژرابێ. نوسەر هەرچی بوێ دەیکا و دەیڵێ. لێرەدا دەبینین پاڵەوان هێزێکی نییە لە سروشت و تواناکانی خۆیەوە بەدەستی هێنابێ و نوسەر وەک بانمرۆڤێک دەیهێنێ و دەیبا و مامەڵەی لەگەڵ دەکات. هەر لێرەوەش کاتێک پاڵەوان هێزی نییە لە هەمان کات دا مرۆڤێکیشە بێ مۆڕاڵ و بێخەون. مرۆڤێکی حیزفرسەت و تەنیا پەلامار دەدات.
کاتێک بازرگان پەیمانی دەداتێ لەبەرانبەر گرتنی باڵندەکەدا، ئەنگوستیلەی ئەفسوناوی بداتێ، ئەو چونکە هێزی نییە و بەگرتنی باڵندەکەوە ماندوو نابێ هەم خۆی و هەم ئێمەش وەک بینەر تەفرە دەدات. کاتێکیش هیچ ململانێیەک لە ئارادا نییە بازرگانیش تەفرە دەدات و هەڵیدەخەڵەتێنێت. ئیدی ئێمە لێرەوە لەبەردەم ساختەچییەک دا خۆمان دەبینینەوە.
کوڕەدارکەن: باشە من بۆ ئەو باڵندە دانسقە و دەگمەنە سەر ببڕم؟ کە ئەو باڵندەیە نەما هێلکەی نامێنێ، توخمی نامێنێ، نا، ئەو کارە ناکەم، باڵندەیەکی تری بۆ دەکوڵێنم ئەو چوزانێ، خۆ پێشتر تامی گۆشتی ئەو جۆرە باڵندەیەی نەکردووە، گوناهە، گوناهە، هتد
لە کاتێکا بازرگان نەخۆش نییە، خواردنی گۆشتی باڵندەش بخوا و نەیخوا شتێک ڕوو نادات. خۆ ئەو تامی گوشتی ئەو باڵندەیەی نەکردووە. هەر لە بنەڕەتەوە شانۆییەکە لەسەر هیچ بنیادنراوە. ئەوەتا کوڕەدارکەنەش باڵندەکە دەگۆڕێ و هیچ ڕوو نادات. ئەگەر بازرگان تەنیا بە گۆشتی ئەو باڵندەیە چاک بوایەتەوە، دەبوو پێچەوانەکەیمان ببینیایە کە مردنی بازرگانە.
لێرەدا توخمێکی گرنگ بۆ ململانێ وەکو هێڵێکی کاڵ دەبینرێ. ئەو هێڵە پێویستی بە کارەکتەرێکە لە شانۆییەکەدا بوونی نییە و دەبوو خاوەنی ئەو مۆڕاڵە بێ کە بۆچی ئەو باڵندەیە ببێ بە قوربانی. واتە شانۆییەکە هیچ بەربەست و ململانێیەک دروست ناکات، کوڕەدارکەنە لەپڕ دەیەوێ ببێ بە پاڵەوان و لەو کردارە خراپەی خۆی پەشیمان بێتەوە. بەڵام ئایا لەبەرانبەر بەدەستهێنانی ئەنگوستیلە پەشیمان دەبێتەوە.

کوڕەدارکەنە لەیەک کاتا دەیەوێ هەم پاڵەوانێکی بە مۆڕاڵ و هەم دەوڵەمەندێکی بێ مۆڕاڵ بێ. ئایا کارێکی وا دەگونجێ؟ ئەگەر بگونجێ چۆن دەبێ؟

ئەفسانەکان لە ڕۆژگاری دێرینەوە پاڵەوان و خوێڕییان لێک جیاکردۆتەوە. هەمیشە پاڵەوانەکان خاوەن هێز و توانابوون و بەدوای مەرامەکانی خۆیان دا ڕەنجی گەورەیان داوە، کاتێکیش بەدوای کاری گەورەدا چوون بەرەو ڕووی مەرگ بوونەتەوە و بەدووی قازانجی گشتیا چوون و وازیان لە سود و بەرژەوەندی خۆیان هێناوە. خوێرییەکانیش هەمیشە ڕێگەی ئاسان و بێ مەترسییان هەڵبژاردووە و بەردەوام لەناو سود و قازانجی خۆیان دا ماونەتەوە. ناکرێ و مەحاڵە لە یەک کات دا هەم پاڵەوان و هەم خوێڕی بی. ئەم شانۆییە هەوڵی گەورە دەدات بۆ ئەوەی دژی هەموو ئەفسانەکان کارەکتەرێک بخوڵقێنێ هەم پاڵەوان و هەم خوێڕی. لەپاڵ بینەردا کەسێک بێ جوان و سەرنجڕاکێش و لەژێرەوەش چۆڕاوە لە مۆراڵ و جوانی. کارەکتەرێک لەگەڵ مەڕ بگری و لەگەڵ گورگیش بخوات.
بالێرەوە تەماشا بکەین شانۆییەکە بەدوای چی دا دەگەڕێ:
کوڕەدارکەن: نا هەرگیزاو هەرگیز کاری وا ناکەم، خۆ هەر دەمێ ئارەزووی چنگ کەوتنی ئەو باڵندەیە بکەمەوە ئەوا کارێکی گران نییە، هەر کە شەو داهات، بە دزییەوە دەیبەمەوە هێلانەکەی خۆی ئەی ئەگەر ئاشکرا بوو؟ گرنگ نییە، ئەنگوستیلەی ئەفسوناوی خۆم لە قامکی خۆم دایە. ئافەرین کوڕەدارکەن، هێشتا وەکو بە مورادەکەت شاد نەبوویت، کەچی دەم لە شتی سەیرەوە دەدەیت تەواو، وا دەکەم، کێ پێ دەزانێ و کێ بە کێیە؟ دەی ڕێکەوە و دوودڵ مەبە.
ئیدی ئێمە لێرەوە لەبەردەم پاڵەوانێکاین هەڵخەڵەتێنەر. چۆڕاوە لە پاکی و دەستپاکی. ئەوەی دوو دڵی بێ لەودا نییە. ئەو لە دونیایێک دا دەژی کێ پێی دەزانێ. دونیایێک کێ بە کێیە. ئەو دەتوانێ هەم پیاوچاک و هەم دڕندە بێ. هەم پاڵەوان و هەم خوێڕی بێ. کەی ویستی باڵندە بباتەوە و هەر کاتێکیش کەوتە تەنگانە بەبێ ئەوەی ماندوو بێ باڵندە بگرێ و بیهێنێتەوە. واتە باڵندە لەناو هێلانەکەی خۆی دانیشتوە هەر کات کوڕەدارکەن ویستی ئەو لە شوێنی خۆی نەجوڵێ و لەژێر فەرمانەکانی دا بێ. ئیدی کێ بە کێیە، بڕۆ ترست لە هیچ نەبێ و دەنک دوودڵ مەبە.
کوڕەدارکەنە، باڵندە بەڕەڵا دەکات و باڵندەیێکی دی سەردەبڕێ و بۆ بازرگانی دەبا. کەس نازانێ ئەو باڵندەیە قەبارەی چەندە، هێندەی چۆلەکەیێک دەبێ یان هەڵۆیێک. تا ئێرەش بەو دوو فاقییەی کوڕەدارکەنە ڕازی دەبین و بە کارەکتەرێکی هەم پاڵەوان و هەم خوێڕیش ڕازی دەبین. لێرەدا پێشهاتێکی دی لە شانۆییەکەدا دروست دەبێ. لە ڕێگە کوڕە دارکەنە تووشی مشک و پشیلە و سەگێکی برسی دەبێ. ئەوانیش بێبەش ناکات. هەر یەکە و کەمێک گۆشتییان دەداتێ. ئەوەش پیاوەتی کردنە بەسەر ئاوی حەمامەوە. باشە ئەوا گوتمان بازرگان گەمژەیە و جیاوازی گۆشتی نێوان باڵندەکان ناکات، تۆ بڵێی بازرگان کوێریش بێ و نەزانێ باڵێک یان ڕانێکی ئەو باڵندەیە خوراوە. ئایا ئەو باڵندەیە بۆ خۆی دەبێ چەندی گۆشت پێوە بێ وا بێ لە بازرگان سێ ئاژەڵی دیش لێ بخۆن. ئەوا گوتمان بازرگان هەم کوێر و هەم گەمژەش بوو، ئەی تۆ بڵێی بینەر و خوێنەری ئەو شانۆییە گەمژە و کوێر بن و هەست بەو هەموو هەڵە و کەموکوڕییە نەکەن.
لێرە بەدوا کوڕەدارکەنە بەبێ ئەوەی ئارەق بکاتەوە دەبێتە خاوەنی ئەنگوستیلەی ئەفسوناوی. کارەکتەرێکی ماندوونەبووش کاتێک ئەنگوستیلەی ئەفسوناوی بەدەست دەهێنێ ئیدی بێ لە ژن و پارە و ئیسراحەت دەبێ چی دی پێبکات؟
دواجار بازرگان بە ئاگا دێتەوە. با لێی بڕوانین:
بازرگان: خەڵکینە کەرێتییەکم کردوە، کەر نەیکردوە، باشە من کە ئەو ئەنگوستیلەیەم هەبوو، چ پێویستییەکی دەکرد داوای ئەو باڵندەیەم لەو گوێ ڕووتە بکرایە. دەمتوانی هەموو شتێکی پێ بێنمە بەردەستم، هیچ نەبووە بچێ.

دواجار بازرگان بە ئاگا دێتەوە و دەڵێ من کەرێتیم کرد. ئەوجا هەوڵی بەدەستهێنانی ئەنگوستیلەی خۆی دەداتەوە. هەر وەکو چۆن خۆی گوتەنی ئەنگوستیلەی بە کەرێتی لە دەست داوە هەر بەو جۆرەش بە کەرێتی بە دەستی دەهێنێتەوە.

دەرەنجام و خوێندنەوەیێکی خێرا:

لە دەمی خوێندنەوەی ئەو شانۆییەدا یەک ووشە لە دەقی شانۆییەکە لە لایەن منەوە ئاڵوگۆڕی پێنەکراوە. ئەوە دەق و لە کتێبخانەکان دا ئامادەیی هەیە و دەتوانن بۆ خۆتان لێیبکۆڵنەوە.
لێرەدا دەکرێ بە گواستنەوەیێکی خێرا لە پانتایی دەقەوە بۆ زەمینەی ڕوداو هەندێ دەرەنجام بەدەستبهێنین.
بۆ یەکەمجارە دەقێکی کوردی ئاوا بە سادەیی بۆ نزمترین ئاستی هوشیاری خۆی دابەزێت و لەسەر دوو پێگەی ئەدەبی ناوبازاری دابمەزرێت.

پێگەی یەکەم : (کێ بە کێیە)
داربڕ هیچ بایەخێکی بۆ دەوروبەر و ڕۆژگاری خۆی نییە و لەسەر بنەمای کێ بە کێیە کار دەکا و دەجوڵێتەوە.

پێگەی دووهەم: (کەرێتی)
بازرگان لەسەر بنەمای کەرێتی ئەنگوستیلەی ئەفسوناوی دەبەخشێ و بەدەستی دەهێنێتەوە.

ئەو زەمینەیەی ئەو شانۆییەی لێ نوسراوە، کوردستانە و ساڵانی پاشی ڕاپەڕینی کوردانە. داربڕ پێشینەی لە کارکردن و ڕەنجکێشانی هەیە و تا ئەو شوێنەی بازرگان ناناسێ ڕۆژانە قوتی ژیانی خۆی بە ئارەقەی ناوچەوان پەیدا دەکات. بەدوای ناسینی بازرگان دا ئیدی هەر لە خۆرا و بەبێ ئارەقە کردن ڕۆژانە دوو لیرەی ئاڵتونی مفت دەچێتە گیرفانییەوە. هەر زوو داربڕ کارەکەی خۆی جێدێڵێ و دەکەوێتە نێو دنیای تەمەڵی.
بازرگان گەمژە و کوێر و نابینایە، بازرگانیش لە دونیای ئێمە نمونەی حیزبە کوردییەکانن کە هەر زوو کەوتنە تەمەڵکردن و بێخێر کردنی خەڵکانی هەژار. ئیدی لێرەوە کۆی پەیوەندییەکان ڕوون و ئاشکرا خۆیان لەبەردەممان دا دەخەنە سەر گازەرای پشت و خودی ئەحمەد سالاریش بە بەرهەمهێنانی ئەو شانۆییە لە ناخودئاگایی دا بازرگانێکی گەمژەی لێهەڵکەوتووە کە دەستەڵاتی کوردییە. ئیدی سالار لەسەر بنەمای کێ بە کێیە و لێخوڕە دەشتە، لەداربڕێکی ڕەنجبەر و ماندونەناسەوە دەگاتە ئەوەی لیرەی ئاڵتونی بچنێتەوە. سالار بازرگانێکی کەری وەک دەستەڵاتی کوردی لێ هەڵکەوتووە و لەسەر بنەمای کەرێتی، لەجێی دەقێکی تۆکمە و پڕ داهێنان، بە دەقێکی سادە و ناوبازاری تەفرەمان دەدات. لە کۆتایی دا ئەحمەد سالار ئەو هەقیقەتەش ناشارێتەوە کە ئیدی کێ بە کێیە و گرنگ بەدەستهێنانی لیرەی ئاڵتونییە و ڕۆژگاری کاری گەورە و پڕ داهێنان گوزەشت و باوی بەسەرچووە.

تێبینی:
هەموو ئەو دەرەنجامانەی پێیدەگەیێن لەم کتێبەوە بەدەستمان هێناون و بەتایبەتی خوێندنەوەی یەکێک لە باشترین ئەو سێ شانۆییەی لێرەدایە.
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览748
HashTag
来源
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | کەناڵی شانۆی کوردی لە تیلگرام
挂钩项目: 3
小组: 文章
书: 调查
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سەریاس ئەحمەد 10-04-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on10-04-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):10-04-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览748
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.191 KB 10-04-2022 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,277
图片 106,554
书籍 19,263
相关文件 97,081
Video 1,384
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!