مەکتەبی سیاسی یەکێتی چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی سزادا 19-04-2022
لە چەند نووسراوێکدا، کە 19-04-2022 دەرکراوون و واژووی بڕیاردەری مەکتەبی سیاسی یەکێتییان بەسەرەوەیە، پاڵپشت به و دەسەڵاتەی لە لایەن هاوسەرۆکی یەکێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانیبافڵ جەلال تاڵەبانی پێی دراوە، ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی سزا دران.
لە بڕیارەکەدا هاتووە: بەم نووسراوە فەرمییە ئاگادارت دەکەینەوە، کە پێچەوانەی بڕگەی (4)ی ماددەی (9) لە پەیڕەوی پەسندکراوی چوارەمین کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و گشتاندنی مەکتەبی سیاسی ڕەفتارت کردووە و ئەمە دوا ئاگادارکردنەوەت دەبێت. بە پێچەوانەوە بە پێی بڕگەکانی ماددەی (12) مامەڵەت لەگەڵ دەکرێت.
ناوی سزادراوەکان
1-
ئارێز عەبدوڵڵائارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
2- حامیدی حاجی غالی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
3- بێستوون سابوراوایی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی.
4-
ئازاد تۆفیقئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە پشکی یەکێتی.
5-
ڕێزان شێخ دلێرڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
[1]