Վիճակագրություն | Հոդվածներ 454,921 | | Նկարներ 93,191 | | Գրքեր 16,716 | | Կից փաստաթղթեր 77,266 | | Տեսանյութ 820 | | 28 Ակտիվ այցելուները Kurdipedia! | | Այսօր 16,223 |
|
խումբ: Կենսագրություն | Հոդվածներ լեզու: کوردیی ناوەڕاست
Կիսվել |
| Facebook | 3 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 1 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 1 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
Աստիճան Հատ |
|
Գերազանց |
Շատ լավ |
Միջին |
Վատ |
Վատ |
| Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 | English | 0 | عربي | 0 | فارسی | 0 | Türkçe | 0 | עברית | 0 | Deutsch | 0 | Español | 0 | Française | 0 | Italiano | 0 | Nederlands | 0 | Svenska | 0 | Ελληνική | 0 | Azərbaycanca | 0 | Fins | 0 | Norsk | 0 | Pусский | 0 | Հայերեն | 0 | 中国的 | 0 | 日本人 | 0 |
ئەمیر عەبدوڵلا فەتحوڵلا
ناو: ئەمیر
ناوی باوک: عەبدوڵلا فەتحوڵلا
ناوی تەواوی(ئەمیر عەبدوڵلا فەتحوڵلا کاوێسعەبدوڵلا فەتحوڵلا کاوێس)ە، لە ساڵی(1969) لە گوندی ئیلنجاغی گەورەئیلنجاغی گەورەی وراتی کۆیەکۆیە لە دایکبووە، قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی ئیلنجاغی گەورە و قۆناغی ناوەندی و دواناوەندی لە تەقتەقتەقتەق و کۆیە تەواوکردووە، لەساڵی(1995) بە فەرمانبەر لەسەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە و تاوەکو ساڵی(2006) لە ناوچەکانی هەولێرهەولێر و کۆیە و پشدەر و بیتوێن و تەقتەق و دێگەڵە، له و وەزارەتەدا خزمەتێکی بەرچاوی کردووە و بەکەسێکی خەمخۆر و دڵسۆز و ئەمین و ووردبین ناوی دەرکردووە.
 ئەمیر عەبدوڵلا فەتحوڵلا
لە تشرینی یەکەمی 2004 لە زانکۆی کۆیەزانکۆی کۆیە کۆلێژی یاسا بەشی یاسا درێژە بەخوێندن دەدات و لەساڵی خوێندنی(2007-2008) بە پلەی زۆرباشە بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە یاسا بەدەستدەهێنێت، لەساڵی(2006) لەسەر ڕەزامەندی خۆی گواستراوەتەوە فەرمانگەی(باجی خانوبەرەی کۆیە) بۆ ماوەی دوو ساڵان(2006-2008) له و فەرمانگەیە خزمەتێکی دیاری کۆیەی کردووە، لەسەر پێشنیاری قایمقامی قەزای کۆیە بووە بە سەرۆکی لێژنەی پێشینەی خانووبەرەی قەزای کۆیە بۆ ماوەی یەک ساڵ پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیدار لە شاری سلێمانیسلێمانی بووە، له و ماوەیەدا زیاتر لە(450) مامەڵەی شاری کۆیە و تەقتەقی ڕاییکردووە و خەڵکێکی زۆر له و پێشینەیە سوود مەندبووە، ئه و کات زۆربەی کارەکانی بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆی ڕاپەڕاندووە، لە کۆتایی 2009دا کاتێک کە سنوری قەزای کۆیە لەڕووی کارگێڕییەوە خرایەوە سەر شاری هەولێر، لێژنەکەیان خرایە سەر میلاکی بانکی خانوبەرەی هەولێر، لە مانگی حوزەیرانی 2010 شەش فەرمانبەر بە گرێبەست بۆ لێژنەکە زیادکراوە و بەردەوام بووە لە کارەکانی لە کۆتایی ئه و ساڵەدا دوای بەدواداچونێکی زۆر توانراوە ڕەزامەندی لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهاوکاری پەرلەمانتار(گۆران ئازاد) وەربگیرێت و لێژنەکە بکرێتە بانکی خانوبەرەی کۆیە و ئەمیر عەبدوڵلا بووە بە یەکەم بەرێوەبەر و دامەزرێنەری ئه و بانکە.
لەبەر نەبوونی ژمارەی حسابی بۆ بانکە تازەکەی کۆیە لە نێوان ساڵانی(2010-2013) دا مامەڵەکانیان لە بانکی خانوبەرەی هەولێر بۆ وەرگرتنی پێشینەکان جێ بەجێ دەکرد و زیاتر لە(4000) چوار هەزار مامەڵەیان لە کۆیە و ناحیەکان و گوندەکانی دەوروبەریان ئەنجامداوە.
لەساڵی(2013)دا ژمارەی حسابی بۆ بانکی خانوبەرەی کۆیە کرایەوە و لەماوەی کەمتر لە چوار مانگدا بانکەکە توانیویەتی(7) حەوت ملیار دینار بداتە کۆیە و ناحیەکانی بە گوندەکانیانەوە، تاوەکو ئەمڕۆ لەسەر پیشەکەی وەکو بەڕیوەبەری بانکی خانوبەرەی کۆیە بەردەوامە.
بەڕێوەبەری بانکە بۆ کوردیپێدیا دەڵێت: کردنەوەی ئه و بانکە هەوڵێکی زۆری ویستووە کە لەسەرەتاوە بەردەوام کارم لەسەری کردووە بەهاوکاری دڵسۆزانی شار، تاوەکو بتوانم له و ڕێگەیەوە خزمەتێکی بەرچاو بە هاوڵاتیانی شاری کۆیە و ناحیە و گوندەکانی بکەم. [1] Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը  բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی  بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە! Այս տարրը արդեն դիտվել 1,469 անգամ ՀեշԹեգ Կից փաստաթղթեր: 6 կապված նյութեր: 6 Նյութերի գույք Technical Metadata Կցված ֆայլեր - Տարբերակ Տիպ |
Տարբերակ |
| | | |
խմբագիր անունը |
Լուսանկարը ֆայլ |
1.0.1 | 22 KB |
| |
24-04-2022 | Aras ÎlncaxîA.Î. |
|
|