نانی یەک بەگوێی سێرێیە
ساج و سێر، ئاسنێکی گردیلەی خڕیلەی لووسی قۆقزی تەنکە، دەخرێتە سەر ئاگردان و چیلکەدار یان سەرگین و قشپڵی دەخرایە ژێر و گڕدەدراو سێرەکەی داخ و سوور دەکردەوە و نانی لەسەر دەبرژێنرا، ئەوە تا ڕۆژانی ئەورۆشمان بەردەوامە، ژنان نانیان دەکرد و دەست و تیرۆکیان جێی سەرەنج و تێڕامان بووە، ئەوانەی ئەنگوتکە هەویرەکەیان لەسەر خوانەکان زۆر تەنک و جوان پان دەکردەوە، کە دەیانخستە سەر سێرەکە، به و لاو بەم لای سێرەکەدا لچکی نانەکە وەک گوێ سوانە دەهاتە خوارەوە، ئه و جۆرە نانکەرە بە کابانی باش ناویان دەردەکرد، بە مەدح و ستایشەوە لەناو خەڵکی باسی لێوەدەکرا ئەوە لایەنە ڕاستەقینەکەیە و وەکو ئیدیۆمیش وەک ناساندن و وەسف و ستایش بە ژن و کچێکی ئازا و کەیبانوو دەوترێت: نانی یەک بە گوێی سێرێیە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 595 times