پەیامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەبۆنەی جەژنی هەستانەوەی مەسیح 2022
دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی هەستانەوە(قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (سەلامی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان لەگشت مەسیحیەکانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.
هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی پتەوکردنی گیانی پێکەوە ژیانی نێوان گشت ئایینزاکان کە تێیدا خوشک و برا مەسیحیەکان گشت سروتە ئاینییەکانی جەژن و بۆنەکانیان بە ئازادی و خۆشیەوە بەڕێبکەن.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
2022-4-17
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!