پەیامی مەڵبەندی سۆرانی یەکێتی لە یادی 35 ساڵەی کیمیابارانی گوندەکانی بالیسا...
دەقی پەیامەکەی مەڵبەندی
سۆرانسۆرانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان،
خەڵکی شۆڕشگێڕ و خۆڕاگری خۆشناوەتی
خانەوادە و قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران
ئەمڕۆ سی و پێنج ساڵ تێدەپەرێت بەسەر بۆردومانکردنی گوندەکانی شێخ وەسان و بالیسان و دۆڵی خۆشناوەتی و هەروتیایەتی بە چەکی کیمیایی، کە رژێمی دیکتاتۆری بەعسی لەناوچوو بۆ یەکەمجار چەکی کیمیایی قەدەغەکراوی لە (16 / 4 / 1987) دژ بە خەڵکی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەری گوند و ئاواییەکانی سنوورەکە بەکارهێنا، کە دەیان منداڵ و ژن و پیاوو گەنج بوونە قوربانی، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا (263) هاووڵاتی بێ تاوان شەهیدو (620) یشیان بریندار بوون.
تاقیکردنەوەی چەکی کیمیایی لە لایەن جەللادەکانی سەدامی فاشی، بەرامبەر خەڵکی سڤیلی خۆشناوەتی هەڵبژاردنی بێدەنگی وڵاتانی بەناو دیموکراسی ئەوپەڕی ریسوایی و بێ مۆڕالییان بوو بەرامبەر دۆزی رەوای میللەتەکەمان، کە ئەو کارەساتە سەرەتای دەستپێکی بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژو قەدەغەکراو ئەنجامدانی تاوانی جینۆسایدکردنی گەلەکەمان بوو، کە دواتر زۆربەی ناوچەکانی تری کوردستانی گرتەوەو ویژدانی مرۆڤایەتی هەژاند.
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!