پرسەنامەی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی هاوتا ئەسعەد، برای زیاد ئەسعەد
دەقی پرسەنامەکەی بارەگای بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی هونەرمەند هاوتا ئەسعەد
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو و دیاری هونەر و
هەولێرهەولێر هونەرمەند (هاوتا ئەسعەد)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و تەواوی هونەرمەندانی کوردستان و خزم و ئاشنایانی هونەرمەندی کۆچکردوو دەکەین، هاوبەشی خەمی هەموو لایەکتانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و کەسوکارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو هونەرمەند هاوتا ئەسعەد بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی
8ی نیسانی 2022
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!