دەڵێی گورگی پێ سوتاوە
هەروەها دەشگوترێت، دەڵێی ڕێوی پێ سوتاوە، گورگ و ڕێوی هەردوکیان دوو گیانلەبەری هارن، گورگ بەوە ناسراوە، کە زۆر تەماعکار ە و ڕێویش وەک ئیدیۆم بۆ کەسێکی فێڵبازی تەڵەکەباز بەکاردێت، ئەم ئیدیۆمە بەیەکێک دەگوترێت، کە زۆر عەجول و بزێو بێت و عەرز نەیگرێتەخۆی، جا ئه و کەسە، بە گورگ و ڕێوی چوێنراوە و ئه و ئیدیۆمەی لێ هاتۆتە بەرهەم، ئەگەر گورگ و ڕێوی ئەوەندە هار و بزێو بن، جا وەرە پێشیان بسوتێت، دەبێ چییان لێ بەسەر بێت!!! بێگومان ئەوەندەی دی هار و بزێوتر دەبن.
هەروەها ئەم ئیدیۆمە بۆ کەسێکیش بەکار دێت، کە ئیش و کاری ناو ماڵی گەلێک زۆر بێت، لەبەر کاروباری زۆر نەپڕژێتە سەر هیچ و حەسانەوەی نەبێت. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,438 անգամ