پرچی بە بڕین چوو
قژ، لە هەندێک شێوەزاردا پێی دەوترێت (پرچ)، هەروەها بەمانای (کەزیش) دێت، یەکێکە لەسەرچاوەکانی جوانی کچان و ژنان، بەشێوەیەک بەشێکی گەورەی جوانی ئافرەتان لە قژ و پرچییاندا دەردەکەوێت و سەرنج ڕاکێشە، لە سەردەمی کۆندا، ژنان و کچان ئەگەر ئازیزێک یان خۆشەویستێک یان سەرداری ماڵەکەی بمردبایە، لە دوای ئه و کەسە پرچی خۆیان دەبڕی، ئەمەش بۆ دەرخستنی ئه و بارودۆخەی کە هەروەک چۆن جوانی و ڕێزی ئافرەت بە قژەکەیەوە بووە، بە هەمان شێوەش جوانی و ڕێز و حورمەتی ژنان بە سەرداری ماڵەکەیانەوە بووە، پێیان وابووە: پاش نەمانی ئه و کەسە، ئه و ڕێز و قەدر و قیمەتەی نەماوە، چاکترین بەڵگەی شکستی و ماڵوێرانیی خۆیان بە پرچ بڕین دەرخستووە، هەندێکجاریش پرچ بڕین، جۆرە سزایەک بووە، بۆ ئافرت، بە پێچەوانەی ئافرەتان و ژنان، پیاوان لەکاتی تازیە و ناخۆشیدا، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک سەر و ڕدێن و سمێڵیان هێشتۆتەوە، کە ئەم نەریتە ئێستاش هەر پەیڕە و دەکرێت.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 726