راگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە 02-05-2022
📝 بەڵگەنامەکان
دەقی راگەیەندراوەکە:
دەزگاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان یەکێک لە بەشداربووانی کردەوە تیرۆرستییەکەی شەوی 28ی نیسانی 2022ی شاری موسڵیان دەستگیرکرد.
لە هەوڵە بەردەوامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەپێناو ئارامی و ئاسایشدا، هێزەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش لە رێکەوتی 30ی نیسانی 2022 لە سنووری پارێزگای دهۆک، توانییان یەکێک لە تۆمەتبارە سەرەکییەکانی کردەوە تیرۆرستییەکەی کۆمەڵگەی رۆشنبیرانی شاری مووسڵ بەناوی شەوکەت عەبدوڵڵا ساڵح دەستگیر بکەن، کە بووە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی.
لە ئاکامی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار (شەوکەت عەبدوڵڵا ساڵح) دەرکەوت ناوبراو لەڕێگەی ئەمیرێکی رێکخراوی تیرۆرستی
داعشداعش بەناوی (محەمەد زوهێر) ناسراو بە (ئەبو جاسم) راسپێردراوە بۆ دابینکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو لە ئەنجامدانی کردەوە تیرۆرستییەکەی شاری مووسڵ.
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!