پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,231
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
چەند خەسڵەتێکی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی نەمر
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چەند خەسڵەتێکی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی نەمر

چەند خەسڵەتێکی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی نەمر
چەند خەسڵەتێکی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی نەمر
برایم محێدین عارف

#شێخ مەحمودی حەفید# (1881-1956) لە نەوەی کاک ئەحمەدی شێخە. لە خێزانێکی ئایینی کوردپەروەر و خوێندەوارو ڕووناکبیر هاتۆتە دنیاوە، ساڵی (1904)لەگەڵ باوکیدا سوڵتانی عوسمانی عەبدولحەمید دەبینێ، لەگەڵ بینینی ئێش و ئازاری میللەتەکەیدا گەورە دەبێت، دواتر دەیەوێ قەوارەیەک بۆ کورد دروست بکات و کوردستان لەژێر هەژمونی عوسمانییەکان دەربهێنێت، بەتایبەتی له ساڵانی شەڕی جیهانی یەکەمدا، زۆرتر دژی دەوڵەتی عوسمانی دەجەنگا، باوکی و برایەکی بەدەستی تورکەکان شەهید بون، شێخ دەیویست ئۆتۆنۆمییەک لەگەڵ ئینگلیزەکان بۆ کورد دەستەبەر بکات، چونکە تا ئەو بەروارە زۆرتر هاوکێشەی عوسمانییەکان دژی خواستەکانی گەلی کورد دەخولایەوە، لەدوا ساڵەکانی شەڕی یەکەمی جیهانیدا، توانی لەگەڵ بەریتانیەکاندا بگاتە ڕێکەوتن، ئیدارەیەکی کوردی پێک بهێنێت و ببێتە حوکمداری کوردستان ساڵی (1918) زایینی، دواتر وەک مەلیکی کورستان دانی پێدا بنێن، جارێ تر لە ساڵی (1919) لەگەڵ بەریتانییەکان تێک دەچێت، چونکە نەیان هێشت وەفدێ بنێری بۆ کۆنگرەی پاریس بۆ چەسپاندندنی مافەکانی گەلی کورد لەو نێوەندە جیهانیەدا، لەژیانیدا لەگەڵ حکومەتی عیراق، عوسمانییەکان، بەریتانییەکان، دەکەوێتە جەنگەوە، تا ئینگلیزەکان لەشەڕی دەربەندی بازیاندا دەیگرن و دەینێرن بۆ هیندستان، دوایی دەزانن جەماوەری زۆرە و بێ شێخ هیچیان پێناکرێت دەیهێننەوە جارێ تر دەیکەنەوە بەمەلیکی کوردستان ساڵی (1922)، تا ئیدارەیەکی کوردی پێک دەهێنێ کە پایتەختەکەی لەشاری #سلێمانی# دەبێت، لەگەڵ سوپایەکی نەتەوەیی بەناوی سوپای نەتەوەیی، حکومەتەکەی شێخ مەحمود چەند خەسڵەتێکی تایبەت لە مێژووی کوردا لە خۆ دەگرێت، لێرەدا ئاماژە بە بەشێک لە خەسڵەتەکانی حکومەتەکەی شێخ دەدەین.

$یەکەم کابینەی وەزاری کورد$
هەر چەندە پێش حکومەتەکەی شێخ مەحمودیش کورد لە کوردستانی گەورە و پارچەکانی بن دەستی داگیرکەرانی کوردستاندا، کەم و زۆر ئیدارەی خۆبەڕێوەبردنی خۆیان هەبووە، چ ڕاستەوخۆ لە ئیدارەیەکی کوردی پێکهاتبێت و کەسی یەکەمیشی کورد بێت، وەک ئیماراتە کوردییەکان، یا نیمچە ڕاستەوخۆ کورد بەشداری کاریگەری هەبووبێت، زۆربەی کەسە یەکەمەکانیان کورد بوبن یان کورد لەسەرەتاوە بەشدارییەکی کاریگەری لە دروستکردنی دەوڵەتەکەدا هەبووبێت، بەڵام دەوڵەتەکە بەتەنها پێکهاتەی حکومەتی کوردی نەبووبێت، نەتەوەکانی تریش تێدا بەشدار بووبن، وەک دەوڵەتی زەندی کەریم خانی زەند، بەڵام هیچ کام لەم ئیدارە کوردی و نیمچە کوردیانەدا لە شێوەی کابینەی وەزاری سەردەمدا لە ئارادا نەبوون.
جوڵانەوەکەی شێخ مەحمود توانی بۆ یەکەم جار حکومەتێ کوردی لە شێوە کابینەی وەزاری سەردەمدا دروست بکات، وەک یەکەمین دەوڵەتی کوردی سەردەمی شێوە هەڕەمی وەزاری بناسرێت، هەرچەندە لە دووجاری پێکهێنانی کابینەکەدا هیچیان تەمەنیان لە ساڵێ زیاتر نەبوwە، بەڵام لە مێژووی کوردا کابینەی وەزاری بوون، وەک یەکەمین دەوڵەتی کوردی ئەژمار دەکرێت دواتر کوردستانی سور و کۆماری کوردستان لە #مەهاباد# و زۆر ئەزمونی کوردی ترمان هەیە، بەڵام حکومەتی شێخ مەحمود بەردی بناغەی یەکەمین حکومەتی کوردی کابینەی وەزاریە لە مێژووی کورددا کە بەرەنجامی خەباتی کورد خۆی بوو، چونکە شێخ مەحمود پێش دامەزراندنی دەوڵەتی عیراق چوو بە گژ ئینگلیزەکاندا، لەسەردان نەنان بەخواستەکانی کوردا، سەری بۆ دانەواندن، تا ناچار بوون ڕێکبەون لە گەڵیدا، پاشان دانیان بە کابینە وەزاریەکەی شێخ دانا و بگرە هاوکاریشی بوون.

$بەرگری لە سەرەوە بۆ خوارەوە$
دووبارە لە زۆبەی جوڵانەوە کوردییەکاندا کورد قوربانی لە پێناو دەستکەوتی گەلی کوردا داوە، زۆر لەسەر کردە و ڕێبەرەکانیشی لەو پێناوی گەلەکەیاندا سەریان ناوەتەوە، بگرە هەندێکیان شەهیدیش بوون، جوڵانەوەی شێخ مەحمود دژی داگیرکەرانی کوردستان و خۆی وەک کەسی یەکەمی جوڵانەوەکە و کابینە ئیدارییەکە، ئەو ڕاستیەی پێکاوە، کە شێخ هەمیشە خۆی لەسەنگەری پێشەوەی بەرگرییەکاندا بووە، ڕاستەوخۆ بەشداری شەڕەکانی کردووە، لە شەڕی دەربەندی بازیاندا بریندار دەبێ، بەڵام مەیدانی شەڕەکە جێ ناهێڵی پاشان بە دیلی دەگیرێ و لەسەرەتادا بڕیاری لەسێدارەدانی دەردەچێت، بەڵام دوایی دەزانن دەنگی بەرگری کورد کپ ناکرێ و شێخ ڕۆڵی کاریگەری لەناو میللەتەکەیدا هەیە، بە ناچاری لە بڕیارەکە پاشگەز دەبنەوە و ڕەوانەی هیندستانی دەکەن، وەک دوور خراوەیەک لە میللەتەکەی، دواتر هەر لە ژێر فشاری میللەتەکەیدا ئازاد کرا.

$شەڕ لەگەڵ ڕوسیا، عێراق، ئینگلیز و تورک$
شێخ مەحمود توانی ویلایەتی موسڵ بگەڕێنێتەوە ژێر هەژمونی خۆی لەساڵی (1919)، کە ڕۆژانی داگیرکردنی عیراق بوو لەلایەن بەریتانیاوە، ئەمەش خۆی جەنگە دژی دەوڵەتی عوسمانی، هەرگیز بە هەمیشەیی دۆستی لایەنێک نەبووە، تا بچێتە ژێر ڕکێفیەوە و نەتوانێت دەربچێت لە هاوکێشەکە، بەڵکو بە پێی بەرژەوەندی میللەتەکەی پەیوەندی لەگەڵ نەیارەکانی کوردا بەستووە، کاتێک تورکەکان دانیان بە مافی گەلی کوردا نەنا و خۆیان لێ دزییەوە لەگەڵیان کەوتە جەنگەوە، توانی لە ئینگلیزەکان نزیک بێتەوە وحکومەت دەست نیشان بکات، دواتر کە زانی ئینگلیزەکان نایانەوێ قەوارەیەکی هەمیشەیی بۆ کورد دروست بکەن، کورد وەک فاکتەری بەرژەوەندییەکانیان بەکار دێنن، لەگەڵیان کەوتە جەنگەوە سنورەکەی بۆ چۆڵنەکردن تا بەئاسانی کۆنترۆڵی کوردستان بکەن، دەتوانین بەدیوێ تردا وێنای ئەوە بکەین شێخ بەپێی بەرژەوەندی میللەتەکەی دۆستی ئینگلیزەکان بوو، کە پشتیان لەکورد کرد، شەڕی لەگەڵ کردن چونکە نەکەوتە ژێررکێفیانەوە، بە بزوتنەوەی چەکداری بەرەنگاریان بوەوە. لەگەل تورکەکان و دەوڵەتی عیراقیش کەوتە شەڕەوە. تا لەژیاندا مابوو لەهەر شوێنێک هەلێکی لەبار هەبوایە بۆ کورد، کاری تێدا دەکرد، ئەمەش خەسڵەتێکی دیاری بزوتنەوەکەی شێخە، سەڕەرای گەله کۆمە دەولیەکان هیچ کات دەستبەرداری مافی گەلەکەی نەبوو. بۆ هەمیشەیش نەچووە ژێر ڕکێفی هیچ نەیارێکەوە، جگە لەسەنگەری میللەتەکەی لە سەنگەری کەسدا نەبووە بە هەمیشەیی.

$پێکەوە ژیانی هەموو ڕەنگەکان$
هەرچەندە شێخ مەحمود پیاوێکی ئایینی بوو لە بنەماڵەیەکی ناوداری ئایینیش هاتۆتە دنیاوە، نەوەی کاک ئەحمەدی شێخە کە یەکێکە لە لوتکە دیارەکانی پیرۆزی ئایینی دەڤەری سلێمانی و بە گشتی کوردستان، بەڵام لە پێکهاتنی کابینەکەیدا هەموو دەنگ و ڕەنگەکان بەشداربوون بێ جیاوازی، هیچ کێشەیەکی ئایینی وەدی نەدەکرا، شێخ هەمیشە ئاماژەی دەدا کێشەی ئایین و مەزەب لە نێو کوردا نیە و هەرکەس ئایینی خۆی بۆخۆی، ژمارەیەکی زۆر یەزیدی و کاکەیی له گەڵی بوون، تەنانەت یەکێک لە هەستیارترین وەزیرەکانی کەریمی عەلەکە بوو کە بە ئایین مەسیحی بوو، بەڵام پیاوێکی خەمخۆر و دڵسۆزی حکومەتەکەی شێخ مەحمود بوو، شێخیش متمانەیەکی زۆری پێدا بوو، دەستێ باڵای هەبوو لە خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و شاری سلێمانی، کاتێک کە نەبونی ڕووی لە شارەکە دەکرد، یارمەتیەکی زۆری خەڵکی هەژار و نەداری دەدا.[1]

$سەرچاوەکان$
1- حرکة الشیخ محمود الحفید البرزنجی، محمد عبد العاطی، سایتی (aljazeera.net)
24/5/2006
2- قائد الایام الصعبة: الشیخ محمود الحفید، برهم لطیف، سایتی rojnews.ar.
9/10/2020
3- یەکەم شۆڕشی شێخ مەحمودو داواکاری بۆ سەربەخۆیی کوردستان، سایتی پەیسەر پرێس.
23/5/2020
ئەم بابەتە 682 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستانی نوێ - 10-05-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: تورکیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 13-05-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-05-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-05-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 682 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,231
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!