چەند ئامۆژگارییەکی گشتی بۆ خۆپارێزی لە شەپۆلی بارینی تۆز و خۆڵ
1-بەکارهێنانی چاویلکە و (قەترە)دڵۆپ، بۆ پاراستنی چاوەکان لە تەپوتۆز.
2-دوورکەوتنەوە لە چوون بۆ جێگە کراوەکان لە کاتی شەپۆلەکاندا.
3-بەکارهێنانی دەمامک لە کاتی چوونەدەرەوەدا و گۆڕینی بە بەردەوامی.
4-پێویستە ئەو کەسانەی نەخۆشی (ڕەبۆ) هەناسەتووندییان هەیە، چارەسەری(بەخاخ)یان پێ بێت، بۆ حاڵەتی کتوپڕ.
5-سووربە لەسەر داخستنی دەرگا و پەنجەرەی ماڵ (یان شوێنی کارەکەت) بە باشی.
6-دوورکەوتنەوە لە خوراندنی چاوەکان، کاتێک تەپوتۆزیان تێ دەچێت، بەڵکوو دەبێت جوان بە ئاو بشۆرێن.
7-ئەگەر شەپۆلەکە لە کەشێکی گەرمدا ڕوویدا، دەبێت بڕی پێویست ئاو بخورێتەوە.
8- کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل پێویستە جامەکانی دابخرێن و سوود لە (تەبرید)فێنککەرەوە وەربگیرێت.
لە ڕێنماییەکانی/ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق
وەرگێڕ/
زریان سەرچناریزریان سەرچناری
17-05-202217-05-2022 [1]