ناو: ئاکۆ
ناوی باوک: غەریب
ڕۆژی لەدایکبوون: #1962#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ئاکۆ غەریب لەدایکبووی ساڵی 1962 لە شاری سلێمانی، هەر لە منداڵییەوە حەزی لە وێنە کێشان بووە، لە ساڵەکانی 1980 بۆ 1981 لەگەڵ کرانەوەی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی لە بەشی شێوەکاری وەرگیراوە و لە ساڵی 1985 تەواوی کردووە، وە نیگارەکانی چەند بەشێکی جیاوازی لە خۆگرتووە وەک (نیگاری مێژوویی، نیگاری سرووشت، نیگاری کاریکاتێر) . هەروەها هەستاوە بە کردنەوەیی پێشانگا لە (#هەولێر#، سلێمانی، #دهۆک#، #زاخۆ#، #سەقز#، #شنۆ#، #نەغەدە#، نەمسا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا، کەنەدا، قاهیرە، بەلجیکا، هۆڵەندا، تاران) ، وە بەڕێوەبەری مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سوورەکە و بەڕێوەبەری گۆڤاری سیخوورمە بووە. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,161 مرة