پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,429
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان چۆن دامەزرا؟
کوردیپێدیا، دیروکا ڕوژ ب ڕوژێ یا کوردستان و کورد دنڤیسیت..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان چۆن دامەزرا؟

یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان چۆن دامەزرا؟
یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان، کە سەرەتا ناوی یەکێتی نوسەرانی جینۆساید و ئەنفالی لێنرابوو و پاشان لە کۆنفڕانسی دامەزراندن ناوەکەی گۆڕدرا، بیرۆکەیەک بوو لە ماوەی (5 مانگ و 5 ڕۆژدا) هاتە بەرهەم.. کە دەستەیەکی ئامادەکاری شەش کەسی، بێی هیچ پاڵپشتیەکی مادی و حیزبی بە توانای خودی، توانیان بیهێننە بەرهەم.
ئەم ڕێکخراوە لە چرکەساتی دەستکرد بە ئامادەسازی بۆ دامەزراندنی لە (13-06-2021) تا سازدانی کۆنفڕانسی دامەزراندن لە (18-11-2021)، هەشت کۆبونەوەی ئامادەسازی ئەنجامدا، کە پێنج کۆبونەوەی بە شێوازی ئۆنلاین بەڕێوەچوو.. لەگەڵ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ ڕاگەیاندنی پڕۆژەکە لە (25-09-2021) لە شاری هەڵەبجە.
هاوکات وەک لە یەکەم نامەی دەستەی سێی کەسیەکەی یەکەم کۆبونەوەی دامەزراندن کە ئاڕاستەی نوسەرانی بواری جینۆساید کراوە، هاتووە؛دوای سێ دەیە، لە نووسین لە بواری جینۆساید.. زەرورەتی نیشتمانی و قۆناغەکە واپێویست دەکات، کە تواناکانی ئەم توێژە لە نوسەرانی بواری جینۆساید، لە چوارچێوەی ڕێکخراوێکی پیشەیی ڕێکبخرێتەوە.
ئەگەرچی یەکەم کۆبونەوەی کرداری لە (13-06-2021) بۆ دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوە دەستی پێکرد، بەڵام لە چەند ساڵی پێشووتر چەند هەولێکی هاوشێوەش لەلایەن کۆمەلێک نوسەری دیکەوە نرابوو، بەڵام ئەو کۆبونەوانە نەگەیشتبوون بە ئەنجام.

$یەکەم کۆبونەوە و دانانی بەرنامەکان$
رۆژی (13-06-2021) هەر یەک لە (شێخ سدیق ئەحمەد و عەلی مەحمود و هێمن حەسیب) لە کتێبخانەی دیالۆگ لە شاری کەرکووک دانیشتنێکیان سازدا و تێیدا تاوتوێی بیرۆکەی دامەزراندنی ڕێکخراوێکی پیشەیی تایبەت بە نوسەرانی بواری جینۆسایدیان کرا.
دیارە پێشتر ئەم بیرۆکەیە لە نێوان خۆیاندا واتا (شێخ سدیق ئەحمەد و عەلی مەحمود و هێمن حەسیب) چەندجارێک تاوتوێی کرابوو، بەڵام یەکەم دانیشتن و دانانی بەرنامە بۆ دەستکردن بە کارکردن لە ڕۆژی (13-06-2021) ئەنجامدرا.
لە کۆبونەوەی ئەم دەستە سێی کەسیە، سێی بەرنامەی کار دانرا، کە بریتی بوون لە:=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/416254/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان...چۆن دامەزرا؟=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/416254/0003.JPG=KTML_Photo_End=
یەکەم: بە شێوەیەکی سەرەتایی ناوی یەکێتی نوسەرانی بواری جینۆساید دیاری بکرێت.
دووەم: گروپێک لە ئەپلیکەیشنی (واتس ئاپ) دروست بکرێت و هەموو نوسەرانی بواری جینۆساید بانکهێشتی گروپەکە بکرێن بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەکە، بۆ ئەو مەبەستە (هێمن حەسیب) ڕاسپێردرا.
سێیەم: نامەیەک بنوسرێت و ئاڕاستەی تەواوی نوسەران بکرێت، بە مەبەست ئاشناکردنیان بە پڕۆژەکە.
چوارەم: چەند خاڵێکی سەرەتایی وەک مەرجی ئەندامبوون دیاری کرا، کە بریتی بوون لە:
1 هەر نووسەرێک دوو کتێبی لە بواری جینۆساید هەبێت.
2 هەر ئەکادیمیستێک کە تێزی دکتۆراکەی یاخود ماجستێرەکەی لەسەر جینۆساید بێت.
3 سەرنووسەر و بەڕێوبەری گۆڤار و ڕۆژنامەی تایبەت بە ئەنفال و جینۆساید.
لە دوای ئەو دانیشتنە، یەکەم هەنگاوی کردەیی لە ڕۆژی (14-6-2021) بە دروستکردنی گروپێکی واتس ئاب لە نوسەرانی بواری جینۆساید دەستی پێکرد و پاشان نامەیەک بە ناوی چوار کەس (شێخ سدیق ئەحمەد و عەلی مەحمود و هێمن حەسیب و لەتیف فاتیح فەرەج)، ئاڕاستەی نوسەرانی بوارەکە کرا.. ئەمەی خوارەوە دەقی نامەکەیە:

$نامەیەکی کراوە بۆ نووسەرانی بواری جینۆساید$
پڕۆژەی (یەکێتی نووسەرانی بواری جینۆساید) بۆچی؟
لە نیو دووەمی سەدەی ڕابردوو، گەلی کورد لەسەر دەستی ڕژێمەکانی عێراق، ڕووبەرووی چەندین شاڵاوی پاکتاوی ڕەگەزی و نەژادی و کۆمەڵکوژی و کیمیاباران بۆتەوە، کە دەرئەنجامی هەموو ئەو تاوانانە لە بەرەگێکی یاساییدا بە (تاوانی جینۆساید) لە یاسا و پەیماننامە نیودەوڵەتیەکاندا پێناسەکراوە.
وەک ئاشکرایە... لە دەرئەنجامی ئەو تاوانانە و لێکەوتە و دەرهاویشتەکانی لەسەر کۆمەڵگای کوردستان، توێژێکی خەمخۆر لە نووسەرانی کورد، ئەرکی کۆکردنەوەی زانیاریی و بەڵگەکەکان لەسەر تاوانەکانی جینۆسایدی گەلی کورد و بە دیکۆمێنتکردنیان لە ئەستۆ گرت.. دەرئەنجامی ئەم هەواڵانەشە چەندین کتێب و توێژینەوەی بەرهەمداری لە بواری تاوانەکانی جینۆسایدی گەلی کورد بەرهەمهێنا... کە وەک ئەرشیفێکی گرنگ بۆ داهاتوو دەمێنێتەوە.
بەڕێزان... دوای سێ دەیە، لە نووسین لە بواری جینۆساید، کە دەتوانین سەرەتاکەی بۆ پاش ڕاپەرینی بەهاری (1991) وەربگرین.. ئەمڕۆ نووسین لە بواری جینۆساید تایبەتمەندی وەرگرتووە و نووسەرانی ئەو بوارەش تایبەتمەند بوونە.. کە زەرورەتی نیشتمانی و قۆناغەکە واپێویست دەکات هەموو تواناکان لە چوارچێوەیەکی ڕێکخراوێکی پیشەیی بە چەشنی یەکێتی نووسەرانی کورد و ڕێکخراو ئەکادیمیستە تایبەتەکان ڕێکبخرێتەوە.
لەم چوارچێوەیەدا، ئێمە کە لە خوارەوە ناومان هاتووە، ئەم نامەیەتان ئاڕاستە دەکەین، بە ئامانجی خستنەڕووی دامەزراندنی ڕێکخراوێکی پیشەیی کە ببێتە کۆکەرەوەی تەواوی نووسەران و توێژەرانی بواری تاوانەکانی جینۆساید بە ناوی (یەکێتی نووسەرانی بواری جینۆساید) لە کوردستان.
ئازیزان... ئامانج لە بیرۆکەی دامەزراندنی ڕێکخراوێکی پیشەیی تایبەت بە نووسەرانی بواری جینۆساید لە کوردستان..بریتیە لە:
یەکەم: کۆکردنەوەی تەواوی تواناکانی ئەم بوارە لە ڕێکخراوێکی پیشەی بە ئامانجی زیاتر بەرەوپێشبردنی نووسین لە بوارەکە.
دووەم: نووسەران و توێژەرانی ئەم بوارە وەک هەر بوارێکی تر، مافی خۆیانە کە لە چوارچێوەی ڕێکخراوێکدا کۆببنەوە، کە ببێتە داکۆکیاری ماف و کارەکانیان.. بە تایبەت کە زۆرێکیان ژیانی خۆیان بۆ نووسین لە بواری جینۆساید تەرخان کردووە.
سێیەم: بەرجەستەکردنی هەوڵەکان و کارکردن بۆ نوێگەری لە نووسین لەم بوارەدا و ڕووچونە زیاتری لایەنی نووسین لەم بوارەدا.
چوارەم: دانانی بناغە بۆ درێژەدان بە بواری نووسین لە بواری تاوانەکانی جینۆساید لە نێو نەوەی داهاتوو.
پێنجەم: کارکردن لەسەر داڕشتنەوەی ستایل و بنەمای نووسین لە بوارەکەدا هاوشێوەی بوارەکانی تر.
ئەمە و دەیان خاڵی تر، ئامانجی خستنەڕووی بیرۆکەی دامەزراندنی (یەکێتی نووسەرانی بواری جینۆساید)ە.
هاوکات بۆ هەموو لایەکیش ئاشکرای دەکەین، کە بە ئەمە تەنها بیرۆکەیە و بڕۆژەیەکی کۆتایی نییە، بەڵکو قابیلی هەر گۆڕانکاری و فراوانکردنە.. لە کۆتاییدا هیوادارین خەمخۆرانە ئەم نامەیە قبوڵ بفەرموون و پێکەوە کار بۆ ئەم ئامانجە بکەین.
ئامادەکارانی پڕۆژە:
1- شێخ سدیق
2- عەلی مەحمود
3- هێمن حەسیب
4- لەتیف فاتیح فەرەج

$هەنگاوەکانی دواتر$
دوای (10) ڕۆژ لە کارکردن و گۆڕینەوەی ڕاوبۆچوون لە نێو گروپی (نوسەرانی بواری جینۆساید) لە واتس ئاپ، کە ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو لە دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەکە، ڕۆژی (24-6-2021) کۆبونەوەی دووەم، بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی بەرنامەی (ZOOM) ئەنجامدرا و هەر یەک لە (عەلی مەحمود، هێمن حەسیب، دکتۆر ئیبراهیم مەلا زادە، فاتیح سەنگاوی، ئیبراهیم هەورامانی) بەشدارییان تێیدا کرد و هەر یەک لە (شێخ سدیق و لەتیف فاتیح فەرەج) بەهۆی سەفەکردنەوە نەیانتوانی بەشداری بکەن.
لەم کۆبونەوەدا چەند بەرنامەی کارێک دانرا، دیارترینیان:
یەکەم: هەر یەک لە (شێخ سدیق و عەلی مەحمود) ڕاسپێردران، پەیوەندی بە نوسەرانی بوارەکە بکەن.
دووەم: (هێمن حەسیب) ڕاسپێردرا ڕەشنووسی پەیڕەوێکی ناوخۆ ئامادە بکات و دواتر لەلایەن (فاتیح سەنگاوی) پێداچونەوەی بۆ بکرێت.
سێیەم: بڕیاردرا ڕۆژی (01-07-2021) کۆبونەوەیەکی تر بە شێوەی ئۆنلاین سازبدرێت.
لە دوای ئەم کۆبونەوە، لە ڕۆژی (30-06-2021) واتا شەش ڕۆژ لە دوای کۆبونەوەی دووەم، ڕەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆ خرایە بەردەم نوسەرانی ئەندام لە گروپ.
لەگەڵ ئەوەی بڕیاردرا بوو ڕۆژی (01-07-2021) کۆبونەوەیەکی تر سازبدرێت، بەڵام بەهۆی ئیلتزاماتی دەستەی ئامادەکاری پڕۆژەکە، کۆبونەوەکە دواخرا.. پاشان لە کاتژمێر (9) شەوی (12-08-2021)ی کۆبونەوەیەکی دیکە ئەنجامدرا و لە کۆبونەوەکەدا، ژمارەیەک بڕیاری نوێ دران، دیارترینیان؛ دیاریکردنی دەستەی دامەزراندن، کە سەرپەرشتی پڕۆژەکە بە شێوەی هەمیشەیی بکەن.. ئەمەی خوارەوە، کۆنووسی کۆبونەوەی سێیەمە:

$کۆنووسی کۆبونەوەی سێیەم و بەرنامەی کار$
شەوی پێنج شەممە (12-08-2021)، بۆ جاری دووەم بە شێوەی ئۆنلاین کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا.. تێیدا جارێکی تر تاوتوێی پڕۆژەی (یەکێتی نوسەرانی بوار جینۆساید) کرا بە بەشداری (شێخ سدیق ئەحمەد، عەلی مەحمود، هێمن حەسیب، فاتیح سەنگاوی، ئیبراهیم هەورامانی، ڕێکار مزوری).. لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا بە:
یەکەم: دەستەی دامەزراندن دیاریکرا لەم بەڕێزانە (شێخ سدیق، هێمن حەسیب، لەتیف فاتیح فەرەج، ئیبراهیم هەورامی، فاتیح سەنگاوی)، کە بە شێوەی هەمیشەیی سەرپەرشتی پڕۆژەکە دەکەن.
دووەم: پێداچونەوە بە ڕەشنووسی بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی ئامادەکراو.
سێیەم: ئامادەسازیکردن بۆ سازدانی کۆبونەوەیەکی فراوان لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوول، کە سەرجەم نوسەرانی بواری جینۆساید بانگێشت دەکرێن و کۆبونەوەکە لە مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەڵەبجە سازدەدرێت.
چوارەم: کۆبونەوەیەکی مەیدانی لە ڕۆژی چواشەممە (25-08-2021) لە مۆنۆمێنتی ئەنفال ئەنجام بدرێت، بەمەبەستی ڕاپەڕاندنی کارەکانی و ئامادەسازی بۆ کۆبونەوەی گشتی.
بۆ ئەو مەبەستە ڕەشنووسی پەیڕەوی ئامادەکراوە، جارێکی تر لە گروپ بڵاودەکرێتەوە، تا سەرجەم بەڕێزانی ئەندامانی گروپ ڕاو بۆچووی خۆیان بخەنەڕوو….لەگەڵ زێردا.

$کۆبونەوە لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ$
ئەم کۆبونەوەیە بە دووەم کۆبونەوەی مەیدانی دادنرێت لە دوای یەکەم کۆبونەوە لە (13-06-2021) و هاوکات بە یەکەم کۆبونەوەی دەستەی دامەزراندن دادەنرێت، کە لە کۆبونەوەی ئۆنلاینەکەی ڕۆژی (12-8) بڕیاری لەسەر درابوو.
لە کۆبونەوەکەدا کۆمەڵێک هەنگاو و بڕیار گیرانەبەر، دیارترینیان ناوی پڕۆژەکە لە (یەکێتی نوسەرانی بواری جینۆساید گۆڕدرا بۆ یەکێتی نوسەرانی جینۆساید و ئەنفال)، ئەمەی خوارەوە دەقی کۆنووسی کۆبونەوەکەیە:

$کۆنووسی لیژنەی ئامادەکاری دامەزراندنی$
(یەکێتی نوسەرانی بواری جینۆساید و ئەنفال)

ڕۆژی چوارشەممە (25-08-2021)، کاتژمێر (11) بەیانی، کۆبونەوەی دەستەی دامەزراندنی (یەکێتی نوسەرانی بواری جینۆساید و ئەنفال) بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (شێخ سدیق ئەحمەد - مامۆستا فاتیح سەنگاوی - لەتیف فاتیح فەرەج - هێمن حەسیب - ئیبراهیم هەورامانی)، بەڕێز (عەلی مەحمود)، بە هۆکاری سەفەر بۆ دەرەوەی وڵات نەیتوانی بەشداربێت.. لەم کۆبونەوەدا (هابیل حاجی ئەحمەد) وەک بەڕێوبەری مۆنۆمێنت بەشداری کۆبونەوەکە بوو.. لە کۆبونەوەکەدا ئەم هەنگاوانە گیرانەبەر:
یەکەم: پێداچونەوە بە ڕەشنووسی بەیڕەو وپڕۆگرامی ئامادەکراوە کرا بە لەبەر چاوگرتنی سەرجەم تێبینی و پێشنیار و ڕەخنەکان کە لە گروپی واتس ئاپ خرابونەڕوو... هاوکات بەڕێز (لەتیف فاتیح فەرەج) ڕاسپێردرا، ڕەشنووسی دیباجەیەک ئامادە بکات.
دووەم: هەر یەک لە بەڕێزان (لەتیف فاتیح فەرەج - شێخ سدیق ئەحمەد)، ڕاسپێردران، پارێزەرێک لە سنوری پارێزگای هەولێر دیاری بکەن، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ڕێکارە یاساییەکانی تایبەت بە دامەزراندنی ڕێکخراوەکە.
سێیەم: بڕیاردرا بە بانگەوازکردنی سەرجەم نوسەرانی بواری جینۆساید و توێژەرانی ئەم بوارە، کە پەیوەندی بکەن بەم هەنگاوە بە مەبەستی یەکخستنی تواناکان.
چوارەم: بڕیاردرا ڕۆژی (25-09-2021) دەستەی دامەزراندن لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی، پڕۆژەی یەکێتی نوسەرانی بواری جینۆساید بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕای گشتی ڕابگەیەنێت و هەر لە هەمان ڕۆژ کۆبونەوەیەکی دیکەی دەستەی دامەزراندن بە ئامادەبوونی ژمارەیەک نووسەری بواری جینۆساید بەڕێوەبچێت.
پێنجەم: ناوی پڕۆژەکە لە (یەکێتی نوسەرانی بواری جینۆساید بگۆڕدرێت بۆ یەکێتی نوسەرانی جینۆساید و ئەنفال).
شەشەم: لە کۆبونەوەی (25-9)، بڕیار بدرێت لەسەر کات و شوێنی سازدانی یەکەمین کۆنفڕاسی دامەزراندنی یەکێتی نوسەرانی جینۆساید.
حەوتەم: (هێمن حەسیب) ڕاسپێردرا، کە پەیوەندی بە چەند کەسێکی شارەزا بکات، بۆ ئامادەکردنی لۆگۆی ڕێکخراوەکە..
لە دوای ئەم کۆبونەوەیە، هەنگاوەکان و گفتوگۆکان لە نێو گروپی واتس ئاپ، زیاتر گەرم وگۆڕتر بوون و ژمارەیەکی زیاتر نووسەران لە گروپەکە بەشدارییان کرد.

$کۆبونەوەی (18-9)$
بە مەبەستی ئامادەسازی بۆ کۆبونەوەکەی شاری هەڵەبجە و کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانیەکە، شەوی (18-9-2021) دەستەی دامەزراندن، بە شێوازی ئۆنلاین کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا.. ئەمەی خوارەوە دەقی بڕیار و کۆنووسی کۆبونەوەکەیە:

$کۆنووسی کۆبونەوەی دەستەی دامەزراندن$
بە شێوەی ئۆنلاین
کاتژمێر (9)ی شەوی (18-09-2021)، لیژنەی ئامادەکار کۆبونەوەیەکی ئۆنلاینی ئەنجامدا و تێیدا ئەم بڕیارانەی دەرکرد:
یەکەم: پێداچونەوە بە دیباجە ئامادەکراو لەلایەن (لەتیف فاتیح فەرەج) بۆ پەیڕەوی ناوخۆ کرا.
دووەم: گروپێکی تایبەت بە دەستەی دامەزراندن لە واتس ئاپ دروست بکرێت.
سێیەم: تاوتوێی ئامادەسازییەکان بۆ کۆبونەوەکەی (25-09-2021) و کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانیەکە لە هەمان ڕۆژدا کرا.
چوارەم: مەرجی ئەندامێتی لە دوو کتێبەوە کەمکرایەوە بۆ یەک کتێب و مەرجی وەرگێڕی کتێبەکانی بواری جینۆسایدیش زیاد کرا.

$کۆبونەوەی هەڵەبجە و سازدانی کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی$

ڕۆژی (25-09-2021) سێیەم کۆبونەوەی مەیدانی لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە سازدرا و تێیدا لە هەموو ڕووەکانەوە تاوتوێی پڕۆژەکە.. ئامەی خوارەوە دەقی کۆنووسی کۆبونەوەکەیە:

کۆنووسی کۆبونەوەی هەڵەبجە
کاتژمێر (10) بەیانی ڕۆژی (25-09-2021) کۆبونەوەی دەستەی دامەزراندن، بە بەشداری پێنج نوسەری دیکەی بواری جینۆساید ئەنجامدرا، کە بریتی بوون لە (شێخ سدیق - عەلی مەحمود - لەتیف فاتیح فەرەج - م. فاتیح سەنگاوی - هێمن حەسیب - ئیبراهیم هەورامانی - مەلا شاخی - محەمەد ساڵح تۆفیق - ئیبراهیم محێدین - دانا هەڵەبجەیی) و تێیدا بڕیاردرا:
یەکەم: لە مانگی (11) کۆنفڕانسی دامەزراندنی یەکێتی نوسەرانی جینۆساید و ئەنفال سازبکرێت.
دووەم: شاری کەرکووک دیاریکرا بۆ سازدانی کۆنفڕانسەکە، بەو پێیەی شارەکە چەقی پرۆسەی جینۆساید بووە و لە دوای ڕووداوەکانی (16ی ئۆکتۆبەر) ڕووبەرووی شاڵاوێکی بەفراوانی تەعریب بۆتەوە.
سێیەم: لیژنەیەکی مەیدانی بۆ ئامادەسازی کۆنفڕانس لە (شێخ سدیق و هێمن حەسیب) پێکهێنرا، بەو پێیەی دانیشتووی شاری کەرکووک و (عەلی مەحمود)یش دیاریکرا کە هاوکارییان بێت.. دەسەڵاتی تەواو درایە ئەم لیژنە بۆ هەموو کارێک.
چوارەم: لە کۆبونەوەکەدا، بڕیاردرا لیستێک لە نوسەرانی بوارەکە ئامادە بکرێت، کە بانگهێشتی کۆنفڕانس بکرێن.
پێنجەم: لێژنەیەک پێکهێنرا لە (لەتیف فاتیح فەرەج، شێخ سدیق، محەمەد حمە ساڵح تۆفیق، عەلی مەحمود، فاتیح سەنگاوی، ئیبراهیم هەورامانی) بۆ پێداچونەوە بە لیستی ئەندامانی کۆنفڕانس، کە (هێمن حەسیب) وەک ئامادەکاری لیستەکە هاوکارییان دەبێت.
پاشان لە هەمان ڕۆژدا لە پاش کۆبونەوەکە، کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە سازدرا و تێیدا پڕۆژەکە بۆ ڕای گشتی خرایەڕوو و دەقی بانگەوازەکە خوێندرایەوە.. کە کەناڵەکانی ئامادەبوو بریتی بوون لە (گەلی گوردستان ماڵپەری شارپرێس کەرکووک تیڤی ماڵپەری ئێستا کوردسات نیوز ماڵپەڕی ڕۆژنیوز جەماوەر نیوز ماڵپەری وێستگە کەناڵی زاگرۆس کەناڵی سپێدە ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان)... ئەمەی خوارەوە دەقی بانگەوازەکەیە، کە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیە خوێندرایەوە.

$بانگەوازێک بۆ نووسەرانی بواری جینۆساید$
پڕۆژەی دامەزراندنی (یەکێتی نووسەرانی بواری جینۆساید)
لە نیو دووەمی سەدەی ڕابردوو، گەلی کورد لەسەر دەستی ڕژێمەکانی عێراق، ڕووبەرووی چەندین شاڵاوی پاکتاوی ڕەگەزی و نەژادی و کۆمەڵکوژی و کیمیاباران بویەوە، کە دەرئەنجامی هەموو ئەو تاوانانە لە بەرەگێکی یاساییدا بە (تاوانی جینۆساید) لە یاسا و پەیماننامە نیودەوڵەتیەکاندا پێناسەکراوە.
وەک ئاشکراشە... لە دەرئەنجامی ئەو تاوانانە و لێکەوتە و دەرهاویشتەکانی لەسەر کۆمەڵگای کوردستانی، توێژێکی خەمخۆر لە نووسەرانی کورد، خەمخۆرانە و خۆبەخشانە ئەرکی کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەسەر تاوانەکانی جینۆسایدی گەلی کورد و بە دیکۆمێنتکردنیان لە ئەستۆ گرت.. دەرئەنجامی ئەم هەوڵانەشە، چەندین کتێب و توێژینەوەی بەرهەمدار لە بواری تاوانەکانی جینۆسایدی گەلی کورد بەرهەمهێنا... کە وەک ئەرشیفێکی گرنگ بۆ داهاتوو دەمێنێتەوە.
بەڕێزان... دوای سێ دەیە، لە نووسین لە بواری جینۆساید، کە دەتوانین سەرەتاکەی لە دوای ڕاپەرینی بەهاری (1991) وەربگرین.. ئەمڕۆ نووسین لە بواری جینۆساید تایبەتمەندی وەرگرتووە و نووسەرانی ئەو بوارەش تایبەتمەند بوونە.. کە زەرورەتی نیشتمانی و قۆناغەکە واپێویست دەکات هەموو تواناکان لە چوارچێوەیەکی ڕێکخراوێکی پیشەیی و ئەکادیمیستی ڕێکبخرێتەوە.
لەم چوارچێوەیەدا، ئێمە کە لە خوارەوە ناومان هاتووە، ئەم پڕۆژەیە بۆ ڕای گشتی و نوسەرانی بواری جینۆساید دەخەینەڕوو، بە ئامانجی خستنەڕووی دامەزراندنی ڕێکخراوێکی پیشەیی کە ببێتە کۆکەرەوەی تەواوی نووسەران و توێژەرانی بواری تاوانەکانی جینۆساید بە ناوی (یەکێتی نووسەرانی بواری جینۆساید) لە کوردستان... کە ئامانجەکانی بریتی دەبن لە:
یەکەم: کۆکردنەوەی تەواوی تواناکانی ئەم بوارە لە ڕێکخراوێکی پیشەی بە ئامانجی زیاتر خزمەتکردنی دۆسیەی جینۆساید.
دووەم: برەودان بە بواری نووسین و توێژینەوەی زانستی لە بواری دۆسیەکانی جینۆساید و پێشێلکاری مافی مرۆڤ.
سێیەم: پرسی جینۆسایدو ئەنفال بکرێتە پرسێکی جیهانی و بە نوسین و توێژینەوە بەشداری هەموو کۆنگرە و بۆنە مرۆییەکان و مافی مرۆڤ و چۆنێتی دەربازبوون لە جینۆساید بکات.
چوارەم: هەوڵدان و کارکردن بۆ ئەوەی ئەم ڕێکخراوە لەگەڵ ڕێکخراو و ئەنجومەنە هاوشێوەکانی خۆی لە وڵاتان پەیوەندی گرێ بدات.
پێنجەم: نووسەران و توێژەرانی ئەم بوارە وەک هەر بوارێکی تر، مافی خۆیانە لە چوارچێوەی ڕێکخراوێکدا کۆببنەوە، کە ببێتە داکۆکیاری ماف و کارەکانیان.. بە تایبەت کە زۆرێکیان ژیانی خۆیان بۆ نووسین لە بواری جینۆساید تەرخان کردووە.
ئەمە و دەیان خاڵی تر، ئامانجی خستنەڕۆی بیرۆکەی دامەزراندنی (یەکێتی نووسەرانی بواری جینۆساید)ە.
لە کۆتاییدا هیوادارین خەمخۆرانە ئەم نامەیە قبوڵ بفەرموون و پێکەوە کار بۆ ئەم ئامانجانەی سەرەوە بکەین.
بەشداربووانی کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانیەکە:
1- شێخ سدیق
2- عەلی مەحمود
3- لەتیف فاتیح فەرەج
4- م. فاتیح سەنگاوی
5- هێمن حەسیب
6- ئیبراهیم هەورامانی
7- ڕێکار مزوری
8- مەلا شاخی
9- محەمەد ساڵح تۆفیق
10- ئیبراهیم محێدین
11- دانا هەڵەبجەیی

$کۆبونەوەی لیژنە دیاریکردنی ئەندامانی کۆنفڕانس$

کاتژمێر (3) پاش نێوەڕۆی ڕۆژی (14-10-2021) لیژنەی دیاریکردنی ئەندامانی کۆنفڕانس لە ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند لە سلێمانی کۆبونەوە، بە بەشداری (هێمن حەسیب، شێخ سدیق، محەمەد حمە ساڵح تۆفیق، عەلی مەحمود، فاتیح سەنگاوی، ئیبراهیم هەورامانی) و پێداچونەوە بە لیستی ئەندامانی کۆنفڕانس کرا و (123) نوسەر و ئەکادیمیست و ڕۆژنامەوانی بواری جینۆساید پەسەندکرا بۆ ئەندامێتی کۆنفڕانس.

$کۆبونەوەی لیژنەی مەیدانی$
لیژنەی مەیدانی کە لە کۆبونەوەی هەڵەبجە پێکهێنرا لە (شێخ سدیق و هێمن حەسیب و عەلی مەحمود)، بەو پێیەی دانیشتووی کەرکووک و کۆنفڕانسی دامەزراندن لە کەرکووک ساز دەدرێت، ڕۆژی (19-10-2021) کۆبونەوەی خۆی سازدا و بەرنامەکان بۆ سازدانی کۆنفڕانس دیاریکرد..دیارترینیان: یەکەم: بە مەبەستی دابینکردنی بودجەیەکی پێنج ملیۆنی، نامەیەک بە ناوی شەش ئەندامەکەی سەرەکیەکی دەستەی دامەزرێنەر (شێخ سدیق و هێمن حەسیب و عەلی مەحمود، لەتیف فاتیح فەرەج، ئیبراهیم هەورامانی، فاتیح سەنگاوی) بنوسرێت بۆ ئەم لایانەی حکومەت: (سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکی حکومەت، جێگری سەرۆکی حکومەت، وەزیری شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان، وەزیری ڕۆشنبیری).
دووەم: ڕۆژی (18-11-2021) دیاریکرا بۆ سازدانی کۆنفڕانس.
سێیەم: بڕیار لەسەر تەواوی کارە لۆجستیەکانی تر وەک دیاریکردنی هۆڵی کۆنفڕانس و بەرنامەی کۆنفڕانس درا.

$بۆچی کۆنفڕانس دواخرا$
لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو ڕۆژی (06-11-2021) کۆنفڕانس بەڕێوەبچێت، وەک لە کۆبونەوەی هەڵەبجە بڕیاری لەسەر درابوو، بەڵام بەهۆی نەتوانرا بودجە دابین بکرێت، کۆنفڕانس دواکەوت بۆ (18-11-2021).
لێرەدا دەبێت ئاماژە بەوە بکرێت، لە ڕۆژی (20-11-2021) نامەکە گەیەنرایە هەموو لایەنەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی بودجەی کۆنفڕانس، وەک پێشتر ئاماژەمان پێداوە، هەر لە هەمان ڕۆژ وەزیری ڕۆشنبیری ئامادەیی بۆ دابینکردنی بودجەکە دەربڕی و دوای داواکردنی دەرخستە، نوسراوێکیان بە ژمارە (02-03-5293) لە ڕۆژی (03-11-2021) ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کرد بۆ خەرجکردنی بودجەکە، بەڵام بەهۆی ڕوتیناتی زۆری لە وەزارەتی دارایی ڕەزامەندییەکە دواکەوت.. کە وەزارەتی ناوبراو پاش (28) ڕۆژ لە بەڕێوەچوونی کۆنفڕانس لە ڕۆژی (15-12-2021) بە نوسراوی ژمارە (13223) ڕەزامەندی دەربڕی.. کە دواتر لەسەر داوای دەستەی دامەزراندن، وەزارەتی ڕۆشنبیری بە نوسراوی ژمارە (30) لە (03-01-2022)، داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕی بودجەی تەرخانکراوییان کرد، چونکە لە لایەنێکی دیکەوە، بودجەی کۆنفڕانس دابینکراوە.
لەو ماوەیەدا کە چاوەڕوانی وەڵامی وەزارەتی دارایی دەکرا بۆ خەرجکردنی بودجەی کۆنفڕانس، دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژی (8-11-2021) ڕەزامەندییان لەسەر گرتنە ئەستۆی خەرجی کۆنفڕانس دەربڕی و بڕی پێنج ملیۆن دینار بۆ کۆنفڕانسەکە خەرج کرا.

$کۆتا کۆبونەوە$
ڕۆژی (08-11-2021) لیژنەی دامەزراندن بە ئامادەبوونی هەر شەش ئەندامەکە، دوایین کۆبونەوەی خۆی بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدا و تێیدا ژمارەیەک بڕیار دەرکرا:
یەکەم: پەسەندکردنی کۆتا لیستی ئامادەکراو بۆ کۆنفڕانس کە پێکهتاتبوون لە (123) ئەندام.
دووەم: بڕیاردرا لەسەر پێشکەشکردنی قەڵغانێکی ڕێزلێنان بە (هێمن حەسیب) لە ناو کۆنفڕانس، لە بەرانبەر ماندوبوون و ڕایکردنی بەشێکی زۆری کارەکان.
سێیەم: بەرنامەی کۆنفڕانس پەسەندکرا و بەرنامەکان دابەشکرا، بەمشێوەیە:
أ شێخ سدیق ئەحمەد، وتاری کۆنفڕانس بە زمانی کوردی پێشکەش بکات.
ب فاتیح سەنگاوی وتاری کۆنفڕانس بە زمانی عەرەبی پێشکەش بکات.
ج هێمن حەسیب، بە وتەبێژی کۆنفڕانس دیاریکرا.
د عەلی مەحمود، پێشکەشکردنی وتارێک و پێدانی قەڵغان بە هێمن حەسیب.
ه هەر یەک لە (عەلی مەحمود لەتیف فاتیح فەرەج ئیبراهیم هەورامانی) دیاریکران، بۆ بەڕێوبردنی دانیشتنی تایبەت بە کۆنفڕانس.
چوارەم: لیستی میوانان بۆ بەشداری لە دانیشتنی کردنەوەی کۆنفرانس پەسەندکرا.. کە لە (120) حیزب و دەزگا و ڕێکخراو و کەسایەتی پێکهاتبوون.

$بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی دامەزراندن$
کاتژمێر (10)ی بەیانی ڕۆژی (18-11-2021)، لە هۆڵی (گۆڵدن تایم) لە شاری کەرکووک، کۆنفڕانسی یەکێتی نوسەرانی جینۆساید و ئەنفال دەستی بە کارەکانی کرد، کە لە سێی دانیشتن پێکهاتبوو.
دانیشتنی یەکەم: دانیشتنی کردنەوەی کۆنفڕانس بە ئامادەبوونی ئەندامان و میوانانی کۆنفڕانس بەڕێوەچوو، کە تێیدا شێخ سدیق ئەحمەد وتاری کۆنفڕانسی خوێندنەوە.. بڕوانە وتاری کۆنفڕانس.
پاشان وتاری کۆنفڕانس بە زمانی عەرەبی لەلایەن فاتیح سەنگاوی خوێندرایەوە و بە دوایدا (عەلی مەحمود) وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا ئاماژەیدا بە ئامانجی دەستەی دامەزراندن لە پێشکەشکردنی قەڵغانی ڕێزلێنان بە (هێمن حەسیب).. بڕوانە دەقی وتارەکە.. بە دوایدا قەڵغانی ڕێزلێنان لەلایەن عەلی مەحمود پێشکەش بە (هێمن حەسیب) کرا.
هاوکات خوالێخۆشبوو (د. مارف عومەر گوڵ) وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا سوپاسی دەستەی دامەزرێنەری کرد بۆ گرتنە ئەستۆی ئەم کارە پیرۆزە.
دانیشتنی دووەم؛ بە بەشداری (63) ئەندام لە کاتژمێر (11.30) دەستی پێکرد و دانیشتنەکە لەلایەن (عەلی مەحمود ئیبراهیم هەورامانی لەتیف فاتیح فەرەج) سەرپەرشتی دەکرا.. لەم دانیشتنە، کۆمەڵێک بڕیار پەسەندکرا:
یەکەم: سەرەتا وتوێژ لەسەر ناوی ڕێکخراو کرا، دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ، بە دەنگی زۆرینەی ئەندامان، ناوەکە گۆڕدرا بۆ (یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان).
دووەم: شەش لۆگۆی پێشنیار کراو خرایە بەردەست ئەندامانی کۆنفڕانس، کە لە دەرئەنجامی دەنگدان، لۆگۆی ئێستا پەسەند کرا.
سێیەم: پرسی بارەگای سەرەکی ڕێکخراو خرایە بەرباس و دوای وتوێژی، بە دەنگی ئەندامان، بڕیاردرا کە بارەگای سەرەکی لە شاری هەولێر بێت.
چوارەم: سەبارەت بە پەیڕەوی ناوخۆ، ئەندامانی کۆنفڕانس لیژنەیەکی (11) کەسیان دیاریکرد، کە لە ماوەی مانگێکدا پێداچونەوە بە تەواوی ڕەشنووسی پەێڕەوی ناوخۆ بکەن و دەسەڵاتی تەواو درا بە ئەندامانی لیژنەکە.. کە پێکهاتبوون لە (بەکر حمە حوسێن د. مارف عومەر گوڵ هێمن حەسیب عومەر حاجی عنایەت محەمەد حمە ساڵح تۆفیق لەتیف فاتیح فەرەج ئیسماعیل هەنارەیی تاریق کارێزی مەلا شاخی فاتیح سەنگاوی عەبدولرحیم حەسەن ستارە عارف)
دانیشتنی سێیەم: لە کاتژمێر (2.30) نێوەڕۆی هەمان ڕۆژ دەستی پێکرد و دانیشتنەکە تایبەت بوو، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی باڵا.
دانیشتنەکە بە سەرپەرشتی هەر سێی پارێزەر (چیا ئەیوب خورشید نەوزاد ستار ڕەفیق هەردی ئیبراهیم شەریف عامر ئەسعەد غەریب) بەڕێوەچوو و سەرەتا دەرگای خۆکاندید کرایەوە و (15) کەس خۆیان کاندید کرد.
پاشان پرۆسەی دەنگدان بەڕێوەچوو، کە بە شێوەیەکی ئاشکرا ونهێنی ئەنجامدرا، دواتر دەست بە ژماردنی دەنگەکان کرا و ئەم بەڕێزانە سەرکەوتن:
1 لەتیف فاتیح فەرەج
2 سالار مەحمود
3 فاتیح سەنگاوی
4 عەلی مەحمود
5 هێمن حەسیب
6 چنار نامیق
7 حەسۆ هورمێ
8ئیسماعیل هەنارەیی
9 گوڵناز عەزیز
10 ئیبراهیم هەورامانی
11 بەکر حمە حوسێن

پاشان ئەنجومەنی باڵای هەڵبژێردراو، هەر یەک لە (سالار مەحمود) بە سەرۆک و (فاتیح سەنگاوی) بە جێگر و (چنار نامیق) بە سکرتێری (یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان) دیاریکرد.

$بەلاغی کۆتایی کۆنفڕانس$
کاتژمێر (3)ی پاش نێوەڕۆی ڕۆژی (21-11-2021) لە مۆنۆمێنتی ئەمنە سورەکە لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ئەندامانی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژێردراو، کۆنفڕانێسکی ڕۆژنامەوانی سازدرا و بەلاغی کۆتایی کۆنفڕانس پێشکەشکرا.. بڕوانە دەقی بەلاغەکە.

دەقی بەلاغی کۆتایی کۆنفڕانسی دامەزراندنی
یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان

هاونیشتمانیانی بەڕێز.. نوسەران و شارەزایان.. ئەندامانی کۆنفراس

سڵاوێکی گەرم
رۆژی (18)ی نۆڤەمبەری (2021) لە شاری کەرکووک کۆنگرەی دامەزراندنی یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان بەئامادەبوونی چەندین نوسەرو شارەزایی بواری جینۆساید و تاوانەکانی دژ بەمرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ بەسترا.. هەمان ڕۆژ کۆنگرە بەسەرکەوتویی کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا.
بە پێویستی دەزانین ڕوونی بکەینەوە، کە بیرۆکەی ئەم پڕۆژە نیشتمانیە دەگەڕێتەوە بۆ چەند ساڵێک لەمەوبەر، بەڵام دواجار یەکەمین کۆبونەوەی بەکرداریکردنی بیرۆکەی ئەم پڕۆژە نیشتمانیە لە (13-6-2021) لە کەرکووک لە نێوان (شێخ سدیق ئەحمەد عەلی مەحمود هێمن حەسیب) بەڕێوەچوو و دواتر هەردوو کۆبونەوەی سازدراو لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ و مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، زەمینەی سازدانی یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندن بوو لە کەرکووک.
کۆنگرەی دامەزراندن، بە ئامادەبوون و بەشداری (63) ئەندام، گۆڕینی ناوی یەکێتێەکەی لە (یەکێتی نوسەرانی جینۆساید و ئەنفال) بۆ (یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان)، و هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبردن و سپاردنی پرۆژەی پەیڕەو و بەرنامەی کار بە لیژنەی شارەزایان بۆ پیداچونەوە و دواتر پەسەندکردنی لەلایەن دەستەی بەڕێوەبردن و لیژنەی پیداچونەوەوە، کارەکانی کۆنگرەی بەسەرکەوتووییی کۆتایی پێ هێنا.
مەبەست لە سازدانی کۆنگرەکە لە کەرکووک بۆ بایەخدان بوو بەو شارەی کە چەندین جار تووشی پەلاماری کۆمەڵکوژی و کاولکردن و تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی مەترسیدار بۆتەوە.. بەتایبەت کە لە ئێستادا ماوەی چوار ساڵە، ڕووبەرووی سیاسەتێکی نوێی بە عەرەبکردن و ڕاگواستنی گوندە کوردییەکان بۆتەوە..ئەگینا هەموو کوردستان و دۆسیەکانی جینۆساید جێی بایەخی کاری یەکێتیەکە دەبێت.
لەو چوارچێوەیەدا، کۆنگرە ئەم ڕاسپاردانەی بە دەستەی بەڕێوبردن سپارد:
یەکەم: یەکێتی نوسەرانی جینۆساید، یەکێتی هەموو قەڵەمێکی بەپەرۆشی بواری ئەنفال و کیمیاباران و ڕاگواستن و کۆمەڵکوژیە. کار بۆ کۆکردنەوەی هەموو تواناکانی ئەو بوارە دەکات و وەک چەترێکی گشتگیر بۆ پرۆژەی نوێ و کاری بەکۆمەڵ و تاک پاڵپشت و هاوکار دەبێت.
دووەم: سازدانی کۆڕو کۆنگرە لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان بەبەشداری پێکردنی شارەزایانی بیانی و ناوخۆیی و بەستنی کۆنگرەی نێودەوڵەتی ساڵانە تایبەت بەناساندنی جینۆسایدی کوردستان.
سێیەم: دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانی بواری جینۆساید و ناوەندە ئەکادیمیەکان و دەزگاکانی پشتیوانی مافی مرۆڤ.
چوارەم: هاندانی ناوەندەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا بەبایەخدان بەم کەیسە نیشتمانی و چارەنوسسازەی گەلی کوردستان بەهاندان بۆ توێژینەوەو جێکردنەوەی لە پرۆگرامەکانی خوێندن و فێرکردن.
چوارەم: کۆکردنەوەی بەڵگە و بەدیکۆمێنت کردنی هەموو سەرجاوەیەک پەیوەست بێ بەجینۆسایدی کوردەوەو پاراستنیان لەناوچوون و بەکارهێنانیان بۆ چالاکی و ناساندن و مانەوە.
پێنجەم: هاوکاریکردنی هەردوو پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پابەندکردنی حکومەت بە ڕێکاری یاسایی بۆ زیندوو ڕاگرتنی دۆسیەی جینۆسایدی گەلی کوردستان و گەلانی عێراق.
شەشەم: دەرکردنی بڵاوکراوەو وەرگێڕانی نوسین دۆکیۆمێنتی تایبەت بەجینۆساید بۆ سەر زمانە بیانیەکان.
حەەتەم: هاندانی هەردوو حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان بۆ فەرامۆش نەکردنی دۆسیەی جینۆسایدی گەلی کوردستان و گەلانی عیراق.. ساڵانە بوجە تەرخان بکرێ بۆ مۆنۆمێنت و گۆڕە بەکۆمەڵەکان و مەزاری قوربانیان و ژیانی کەسوکاری قوربانیان.
یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان بە هیواوە دەڕوانێتە بەدەنگەوە هاتنی هەموو نوسەرانی بواری جینۆساید بۆ کاری پێکەوەیی و داوای بەدەنگەوە هاتنی ڕاستەوخۆی دامەزراوەکانی حکومی و ناحکومی دەکەین بۆ هەماهەنگی و کاری هاوبەش و قەرەبوکردنەوەی ئەو ساڵانەی بەکەمتەرخەمی تێپەڕین و دەست لەناو دەست بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکانەی کە کۆنگرە بە دەستەی بەڕێوەبردن و ئەندامانی کۆنگرەی سپارد.

یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان
21-11-2021

$پاشکۆی یەکەم:$
دەقی وتاری دەستەی دامەزرێنەر بۆ کۆنفڕانس
کە لەلایەن شێخ سدیق ئەحمەد خوێندرایەوە

بەڕێزان... ئامادەبووانی ئازیز
نووسەران و توێژەرانی بواری جینۆساید
نوێنەرانی پارتە سیاسەکان
کەسایەتیەکان و ڕۆژنامەنووسان..

لە سەرەتای سەدەی ڕابردووەوە، گەلی کوردستان لەسەر دەستی ڕژێمەکانی عێراق، ڕووبەرووی شەپۆلێک لە شاڵاوی کۆمەڵکوژی و پاکتاوی ڕەگەزی و نەژادی و ڕاگواستن بۆتەوە، کە دیارترینیان (تاوانەکانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە، جینۆسایدی بارزانیەکان و کوردانی فەیلی و کێمیابارانی سێوەسنان و پرۆسەکانی بە عەرەبکردن و ڕاگواستن و.... هتد)، کە هەموو ئەو تاوانانە لە بەرەگێکی یاساییدا بە (تاوانی جینۆساید، تاوانی دژە مرۆڤایەتی، تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی) لە یاسا و پەیماننامە نیودەوڵەتیەکاندا پێناسەکراوە.. کە بەداخەوە تاهەنووکە ئەو تاوانانە بەرانبەر بە گەلی کوردستان بەردەوامی هەیە، کە دوایین تاوانی جینۆساید بەرانبەر بە گەلی کوردستان، جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان بوو، کە لە ساڵی (2014) لەسەر دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) ئەنجامدرا.. هاوکات دەستپێکردنەوەی پرۆسەی شاڵاوی بە عەرەبکردن لە سنوری پارێزگای کەرکووک و قەزای دوبز بە پاڵپشتی دامەزراوە سەربازییەکانی عێراق بە ئامانجی داگیرکردنی گوندە کوردنشینەکان.
بەڕێزان... وەک ئاشکرایە لای هەمووان.... لە دەرئەنجامی ئەو تاوانانە و لێکەوتە و دەرهاویشتەکانی لەسەر کۆمەڵگای کوردستانی، توێژێکی خەمخۆر لە نووسەرانی کورد، خەمخۆرانە و خۆبەخشانە ئەرکی کۆکردنەوەی زانیارییەکانیان لەسەر تاوانەکانی جینۆسایدی گەلی کورد و بە دیکۆمێنتکردنیان لە ئەستۆ گرت و ئەم هەوڵانەشە چەندین کتێب و توێژینەوەی بەرهەمداری لە بواری تاوانەکانی جینۆسایدی گەلی کوردستان بەرهەمهێنا... کە وەک ئەرشیفێکی گرنگ بۆ قۆناغی داهاتوو گرنگی خۆی هەیەو دەمێنێتەوە.
بەڕێزان... دوای سێ دەیە، لە نووسین لە بواری جینۆساید، کە دەتوانین سەرەتاکەی لە دوای ڕاپەرینی بەهاری (1991)ەوە وەربگرین.. ئەمڕۆ نووسین لە بواری جینۆساید تایبەتمەندی وەرگرتووە و نووسەرانی ئەو بوارەش تایبەتمەند بوونە.. کە زەرورەتی قۆناغەکە واپێویست دەکات هەموو تواناکان لە چوارچێوەیەکی ڕێکخراوێکی پیشەیی و ئەکادیمیستی ڕێکبخرێتەوە.
لەم چوارچێوەیەدا، وەک دەستەیەک لە نوسەران و توێژەرانی ئەم بوارە، ماوەی شەش مانگە، دەست پێشخەرییەکەمان بۆ دامەزراندنی پڕۆژەیەک بە ناوی (یەکێتیی نووسەرانی جینۆساید و ئەنفال) کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین کۆبونەوە و هەنگاو و ڕێکارمان گرتەبەر و گفتوگۆمان لەگەڵ نووسەران و توێژەرانی ئەم بوارەش کردووە.
لەو چوارچێوەیەدا کۆتا هەنگاومان بریتی بوو لە سازدانی ئەم کۆنفڕانسە، تا لە کەش وهەوایەکی ئازاددا، تەواوی نووسەرانی ئەم بوارە گفتوگۆیەکی چڕ لەسەر دامەزراندنی ڕێکخراوەکەیان بکەن و لە کۆنفڕانسدا متمانە بە دەستەیەک ببەخشن، کە هەنگاوەکانی داهاتووی ئەم ڕێکخراوە بگرێتە ئەستۆ.
دەمانەوێت ئەوەش ڕوون بکەینەوە، کە ئێمە دەزانین یەکێتیی نووسەرانی کورد لە کۆتای ساڵانی شەستەکانەوە دامەزراوە و مێژووییەکەی پرشگندارو پڕ لە خەباتی لە قۆناغە جیاوازەکاندا بینیووە و ئێمە خۆمان بە بەدیلی یەکێتیی نووسەرانی کورد نازانین، بەڵکو دەمانەوێت هاوپشت و هاوکاری یەکتر بین بۆ خزمەتی نوسین، کە ئەدەب و ڕۆمان و شیعر پایەیەکی گرنگە بۆ گوزارشت کردن لە تڕاژیدیاکان.
هەروەها سەندیکای ڕۆژنامەنووسان کە ئەزمۆنێکی باشی لە ڕێکخستنی کاری ڕۆژنامەگەری ودواتر کردنەوەی خۆێندنی لە زانکۆ و پەیمانگاو... تا دوایی، کە ڕۆژنامەگەری ڕۆڵی باشی بینیووە لە بە دۆکۆمێنتکردنی تاوانەکانی جینۆساید.
بۆیە هەموومان دەبێت ئەو ڕاستیە بزانین، کە پێکەوە دەتوانین کاری باش و هەنگاوی باش بنێێن بە هەماهەنگی.
ئامادەبووانی بەڕێز... دامەزراندنی ڕێکخراوێکی پیشەیی کە ببێتە کۆکەرەوەی تەواوی نووسەران و توێژەرانی ئەم بوارە بە ناوی (یەکێتیی نووسەرانی جینۆساید و ئەنفال) لە کوردستان، ئامانجەکانی بریتین لە:
یەکەم: کۆکردنەوەی تەواوی تواناکانی ئەم بوارە لە ڕێکخراوێکی پیشەی بە ئامانجی زیاتر خزمەتکردنی دۆسیەی جینۆساید.
دووەم: برەودان بە بواری نووسین و توێژینەوەی زانستی لە بواری دۆسیەکانی جینۆساید و پێشێلکاری مافی مرۆڤ.
سێیەم: پرسی جینۆسایدو ئەنفال بکرێتە پرسێکی جیهانی و بە نوسین و توێژینەوە بەشداری هەموو کۆنگرە و بۆنە مرۆییەکان و مافی مرۆڤ و چۆنێتی دەربازبوون لە جینۆساید بکات.
چوارەم: هەوڵدان و کارکردن بۆ ئەوەی ئەم (رێکخراوە) لەگەڵ ڕێکخراو و ئەنجومەنە هاوشێوەکانی خۆی لە وڵاتان پەیوەندی گرێ بدات.
پێنجەم: نووسەران و توێژەرانی ئەم بوارە وەک هەر بوارێکی تر، مافی خۆیانە لە چوارچێوەی ڕێکخراوێکدا کۆببنەوە، کە ببێتە داکۆکیاری ماف و کارەکانیان.. بە تایبەت کە زۆرێکیان ژیانی خۆیان بۆ نووسین لە بواری جینۆساید تەرخان کردووە.
لە کۆتاییدا وەک دەستەی دامەزراندن، سوپاسی تەواوی ئامادەبووانی ئەم کۆنفڕانسە دەکەین و بە هیواین نوسەرانی بواری جینۆساید و ئەنفال، وتوێژێکی چڕ و بەسوود لە خزمەتی ئەم پڕۆژەیە بکەن، بە ئامانجی سەرکەوتن و سەرخستنی کۆنفڕانس.
دەستەی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی جینۆساید و ئەنفال:
1- شێخ سدیق
2- عەلی مەحمود
3- هێمن حەسیب
4- م. فاتیح سەنگاوی
5- لەتیف فاتیح فەرەج
6- ئیبراهیم هەورامانی

$پاشکۆی دووەم:$

وتەی عەلی مەحمود تایبەت
بە ڕێزلێنانی دەستەی دامەزرێنەر
بۆ (هێمن حەسیب)
ئامادەبووانی بەڕێز.. ئامادەبووانی خۆشەویست.. هەموو لایەک بەخێر بێن
دیارە ئێمە ئەمڕۆ لێرە کۆبوینەتەوە بۆ کارێکی گرنگ و نیشتمانی و مێژوویی، کە ئەویش دامەزراندنی ڕێکخراوێکی گشتگیرە بۆ تەواوی نوسەرانی بواری جینۆساید.
وەک ئاشکرایە لە ماوەی (33) ساڵی ڕابردوودا، چەندین نوسەرمان هەبوو، حەقی ئەوەیان هەبوو، زیاتر لە جارێک ڕێزلێنانیان بۆ بکرێت، لە پێشی هەموویان شەهید ڕەئوف ئاکرێی، کە یەکەمین کتێبی لە بواری جینۆسایدی ئەنفال نووسیووە تایبەت بە ئەنفالی بادینان، هەروەها د. مارف عومەر گوڵ، کە بەڕێزیان ئەمڕۆ لەگەڵمان لەم کۆنفڕانسە بەشدارە، لە پێش ڕاپەرینی (1991) دەستپێخەری کرد و کتێب و بابەتی لەسەر جینۆسایدی گەلی کورد نووسی، لەگەڵ ژمارەیەکی دیکەی نوسەران، کە لە بواری نووسینی تایبەت بە جینۆساید و ئەنفالدا دەستپێشخەری باشیان کردووە، وەک ڕەحمان خانی و کاک عومەری حاجی عینایەت و کاک عەبدوڵڵا کەریم مەحمود و نەجمەدین فەقێ عەبدوڵڵا و کاک مەلا شاخی، کە گوند بە گوند دەگەڕا، تا قۆناغی ئەنفالی چواری دیکۆمێنت کرد، ئەگەر ناوەکان بژمێرین، زۆر زۆرن.
بەڵام ئێمە لە ماوەی شەش مانگەدا، کە دەستمان بە پڕۆژەی دامەزرندانی یەکێتی نوسەرانی جینۆساید و ئەنفال کرد، کۆڕێکی کە لەگەڵمان بوو، بە تەمەن لە هەموومان گەنجتر بوو، شەو و ڕۆژ کاری دەکرد بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژە و کۆنفڕانسەمان سەرکەوتوو بێت، ئەویش کاک هێمن حەسیب بوو.. کە زۆر لە خۆبردووانە و زۆر چالاکانە، شەو و ڕۆژ ئیشی بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە دەکرد.. بۆیە ئێمە بە دەستەی دامەزرێنەران و ئامادەکارانی ئەم کۆنفڕانسەوە، ڕێزلێنانێکمان بۆی ئامادەکردووە، چونکە شایەنی ئەوەیە زیاتری بۆ بکرێت.
هەروەها دەمەوێت ئاماژە بەوە بدەم، یەکێکی تر لەو گەنجانەی لە ساڵانی ڕابردوو لە کارەکانمان لە بوارر جینۆساید لەگەڵمان بوو، شەهید سۆران مامە حەمە بوو، کە لێرەوە سەری ڕێز و نەوازش بۆ گۆڕەکەی دادەێین.
له کۆتاییدا زۆر سوپاس بۆ ئێوەی بەڕێز بە هیوایان بە پاڵپشتی هەمووان، کارەکانی کۆنفڕانس، سەربخەین.

$پاشکۆی سێیەم:$

وتاری خوالێخۆشبوو
د. مارف عومەر گوڵ
بەڕێزان ئەم کاتەتان باش...
زۆر خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم، کە ئەمڕۆ لێرەدا لە خزمەتاندا قسە دەکەم، بە ڕاستی قسەکردن لەسەر بابەت و بواری جینۆساید زۆر گرنگە، چونکە پەیوەندی بە ژیانی ڕابردوو و ئێستا و داهاتووی میلەتەکەمانەوە هەیە.
ئەگەر زیادەڕۆیی نەبێت لە حزوڕی بەڕێزتان، کە بڵێم من من زۆر زوو دەستپێخەر بووم لە ساڵی (1998)ەوە کە هەر ئەنفال دەستی پێکرد، دەستم کرد بە نوسین و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەسەر جینۆساید.. پاشان چومە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندن و لە ساڵی (1990) یەکەم کورد بووم، کە نامەی ماجستێرەکەم لەسەر جینۆسایدی کورد بوو.. کە پاشتر بە کتێبێکی سەربەخۆ پێنج جار چاپکراوە و ئێستاش خۆشبەختانە بۆ جاری شەشەم چاپ دەکرێتەوە.
بە ڕاست کارکردن لەسەر جینۆساید، هەم نەفەسێکی دوور ودرێژی دەوێت، هەم قوربانی و ماندووبوونێکی زۆری دەوێت... کارێکی زۆر باشە کە ئەم کۆمەڵە بەڕێز و لە خۆبردووانە دەستیان کردۆتە ناو دەستی یەک و ئەم پڕۆژەیان دامەزراندووە و ئێمەشیان بانگێشتمانیان کردووە بۆ ئەم کۆنفڕانسە.. تا قسەیەک بکەین و پاڵپشتی ئەم پڕۆژەیە بکەین.
پێش هەموو شتێک دەبێت بیر لەوە بکرێتەوە، یەکەم؛ چۆن ئەم پڕۆژەیە سەردەخرێت، دووەم؛ بە ڕاستی پشتگیریکردنی پڕۆژەکە بۆ خۆی زۆر گرنگە.. بۆ ئەوەی بەردەوام بێت، ئەگەرنا ئێمە ئەمڕۆ هەموو شتێک تەواو بکەین و دوای شتێکی ئیفلیج و نەبەکام دروست ببێت.. بۆیە ئەمە دەڵێم، چونکە من ئەزمونێکم هەیە، هەم لە ناو دەزگا ڕەسمیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەم لە دەرەوە، چونکە بە ڕاستی زۆر لە لیژنە و گروپ و ڕێکخراوانەی لە بواری جینۆساید دامەزراون، ماوەیەک توانیویانە کار بکەن و کاری زۆر باشیش بکەن، بەڵام دوای بەبێی پشتگیری ماونەتەوە، بەبێی دارایی ماونەتەوە، بەبێی ئاوڕدانەوە ماونەتەوە، بۆیە ناچاربوونە هەر یەکە بە لایەکدا بڕۆن.
نامەوێت ساردبونەوەیەک دروست بکەم بەم قسانەم، چونکە سەرجەم کۆڕ و کۆبونەوەکان لە ئەنجام دڵسۆزی و لەخۆبردوویی پێکهاتووە.. بۆیە زۆر زۆر گرنگە، کار لەسەر ئەوە بکرێت، کە ئەمڕۆ دەستەیەک دیاری بکرێت، دەستەیەک بێت، کە بتوانێت ئەرکی بەجێگەیاندنی ئەم پڕۆژەیەی هەبێت.
هەروەها کۆمەڵێ تێبینیم لەسەر ڕەشنووسی پەێڕەوی ناوخۆی ئامادەکراو و کارنامەی کۆنفڕانس هەیە، کە لە کاتی بڕگەکانی تری کۆنفڕانس دەیخەمەڕوو و نامەوێت کاتی زیاتر لە ئێوەی بەڕێز بگرم.
بۆیە جارێکی تر من خۆشحاڵی خۆم دەردەبڕم و هیوادارم ئەم کۆبونەوەیە بتوانێت ئەو دەستەیە هەڵبژێرێت، کە بتوانێت بەردەوام بێت.. دەیڵێمەوە بەردەوام بێت، چونکە ئێمە ئەزمونێکمان هەیە بە ئێوەی بەڕێزیشەوە، کە لە زۆر شوێن پڕۆژە دروستکراوە و نەتوانراوە بەردەوام بێت.
جارێکی ڕێز و حورمەت خۆشەویستیم بۆ ئێوەی بەڕێز هەیە و زۆر سوپاستان دەکەم.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 904 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
فایلێن پەیوەندیدار: 30
بابەتێن پەیوەستکری: 2
پارت و رێکخراو
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
پارت / لایەن: ISIS
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 04-06-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 04-06-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 904 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
چیا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,429
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
چیا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.891 چرکە!