پرسەنامەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی عەزیز گەردی
کۆچی دوایی مامۆستا
عەزیز گەردیعەزیز گەردی، نووسەر، ئەکادیمیست و وەرگێڕە ناسراوەکەی کوردستان خەسارەتێکی گەورەیە و لە دڵەوە نیگەرانی کردین.
ژیان و ئەزموونی مامۆستا عەزیز گەردی وانەیەکی گرنگ و کاریگەرە بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت خزمەت بکەن و ناویان لە مێژوودا بە درەوشاوەیی بمێنێتەوە. ئەو یەکێک بوو لەو نووسەرە دەگمەنانەی بێئەوەی چاوەڕوانی هیچ ستایش و پیاهەڵدانێک بێت، لە خەمی زمان و فەرهەنگی نەتەوەکەیدا بوو. بە ئاوڕدانەوەیەک بۆ کتێبخانەی کوردی لەو ڕاستییە تێدەگەین، هیچ کەسێک بە ئەندازەی عەزیز گەردی قەڵەمەکەی پڕکار و بەبڕشت نەبووە. هەر بۆیە ئەمڕۆ کوردستان بە دڵتەنگییەوە ماڵئاواییت لێدەکات و مێژوو بە شانازییەوە ناوت دەهێنێت.
[1]
رۆحت شاد و یادت بەخێر مامۆستای پایەبەرز
بافڵ جەلال تاڵەبانیبافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
06-06-2022