图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,482
图片 106,554
书籍 19,263
相关文件 97,081
Video 1,384
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بۆچوونی شێرکۆ بێکەس لەسەر نووسەرانی کورد
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆچوونی شێرکۆ بێکەس لەسەر نووسەرانی کورد

بۆچوونی شێرکۆ بێکەس لەسەر نووسەرانی کورد
بۆچوونی شێرکۆ بێکەس لەسەر نووسەرانی کورد
#هێمن موکریانی#
من ئەدەبی نووسین و وەرگێڕانی ئەم مامۆستایەم لە شیعرەکانی پێ خۆشتر و چاکتریشە. کەوی دەنگخۆشی شیعریی زۆرن، بەڵام ئەو کەوانە بەندی قەفەزە تەقلیدیەکانی هونەری شیعرن. شیعر ئەمڕۆ هەڵفڕینی بەرزتری ئەوێ. ئەزموونی ژیان و نامۆیی و دەربەدەری و هەناسەساردی تەمەنی، لە شیعرەکانی گەورەترین، کارە ئەدەبیە بەنرخەکانی، وەک توحفەی موزەفەریە و وەرگێڕاوەکانی تری و پەخشانی، چەندین پەنجەرەی ڕۆشنتریان بۆ ئەدەبی کورد زیاد کرد. سەرچاوەیەکی ڕوونی زمانی کوردییە.

#عەبدوڵڵا پەشێو#
بەلای منەوە بەهرەی شیعری لای پەشێو لە دیوانی (شەونامەی شاعیرێکی تینوو)ەوە کەوتە شەوقدانەوە لە دیوانی (شەو نییە خەوتان پێوە نەبینم)ەوە زمانی دەربڕینی کۆکتر و پوختتر بوو، شیعرەکانی پەشێو ناسکن، تەجروبەی شیعرە ڕۆمانسیەکانی گەشتر ئەنوێنین. وێنەی بەرجەستەی جوانی هەیە، بەڵام لای پەشێو دنیای شیعر زۆر سنووردارە و تەنها لە یەک دوو بازنەدا ئەخولێتەوە، وەک باڵی شیعرەکانی کردبێ وایە. نەفەسی کورتە و کانەکانی زمان ناتەقێنیتەوە.

#عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ#
وزەیەکی گەورە و قەڵەمێکی بە توانای مەیدانی ئەدەبیمانە. ئەگەر بەرهەمە چاپکراوەکانی ئەم ئەدیبە لە کتێبخانەی کورد دەرهاوێژین، من پێموایە کەلەبەرێکی گەورەی تێئەکەوێ. بیری تیژو بە بڕشتە. لێکۆڵینەوە ئەدەبیەکانی بە گشتی لەسەر بناغەی تێڕوانینێکی زانستیانە ئەنووسێ، گەلێ دیراساتی تازەبابەت و لەوەوبەر کەمتر بایەخ پێدراوی بەبەرهەم هێناوە، بەڵام هەندێجار لە هەڵسەنگاندنی ئەدەبیدا قەڵەمەکەی ئەکەوێتە ژێر کاریگەری سۆزییانەی ناسیاوی و خزمایەتی و ئیعتباراتی سیاسی! خۆزیا ئەو هەندە جارەیشی نەمایە. من بە مامۆستای خۆم و نەوەیەکی تازە پێگەیشتووی ئەمڕۆمانی ئەزانم.

#برایم ئەحمەد#
ئەگەر بەرهەیوانی ئەدەبی هاوچەرخ و تازەی کورد، چەند کۆڵەکەیەک ڕایانگرتبێ، یەکێک لە کۆڵەکانە ئەدەبی مامۆستا برایم ئەحمەدە، ئەگەر ئەدەبی کوردیش لە قۆناغی تازەی پێشڕەوی کردندا بەر لە شەری دووەمی گێتی دواتریش بە تایبەتی لە سەردەمی گۆڤاری گەلاوێژدا بە پردێک بچوێنین، ئەوا بەلای منەوە سەرێکی ئەو پردە ئەدەبییە پەخشان و چیرۆکی ئەم مامۆستا پێشڕەوەیە و سەرەکەی دیکەشی شیعری (گۆران)ە.

#شێرزاد حەسەن#
بە بڕوای من، لەناو چیرۆکنووسە لاوەکاندا، لە هەموویان بە تواناتر و شارەزاتر و لە پێشترە، کۆمەڵە چیرۆکی (تەنیایی) شایەتێکی زیندووی ئەم بەهرە لاوەیە. زمانی چیرۆکەکانی لەسەرخۆ و بێ قڕە و شیعر ئامێزە. چاوی تێبینی ورد و تیژە، حاڵەتی تەواو بۆ بابەتی چیرۆکەکانی هەڵئەبژێرێ، بەڵام خەوشی دیاری ئەوەیە ئەو وێنانەی ئەیکێشێ ڕەنگە بە پەرەگرافێک تەواو ببن، بەڵام ئەم زۆریان ئەداتە دەم. هەندێجاری تریش پەخشان و پەخشانە شیعر بەسەر زمانی چیرۆکدا زاڵ ئەبن، بە کورتی، لەو بارە قورستر لە کورتە چیرۆک ئەنێ کە پێویستە لێی بنرێ!

#لەتیف هەڵمەت#
بەلای منەوە کەم شاعیر هەیە ئەوەندەی لەتیف هەڵمەت بەهرەی شیعری خۆڕسکی و سروشتی بەقوڵپ بێ، وکوو کانیی بەهارە، تەقینەوەی بە هاژەیە. نەفەسی درێژ و زمانی سادەیە. هەندێ پارچە شیعری لە نموونە هەرە جوانەکانی شیعری ئەم سەردەمەن، بەڵام ئەم شاعیرەمان ئەو بەهرە بەپیتەی خۆی، ئەو هەڵقوڵینە بە لرفە و گەرم و گوڕەی، هەندێجار بە دەستی خۆی ساردئەکاتەوە. بژاری شیعر زۆرکەم یان هەر نایکات، چۆن هات و چەند هات ئەم لە ئاستیاندا دەستەوەستانە. ئەو لەبەر ڕۆیشتنی بەهرەیە لە وزەی داهێنانی شاعیر کەم ئەکاتەوە. من هەموو جارێ وتوومە دنیای شیعری هەڵمەت لە دوورەوە ئەوەندە جوانە حەزئەکەیت زوو بیگەیتێ، بەڵام کاتێ ئەچیتە ناوی بەهۆی ئەو بژارنەکردنەوە ئەبێ هەر بە پێوە بوەستیت و زۆر نەمێنیتەوە! وێنەی شیعری زیندوە و بێ تەکەلوفەو ئەچنە دڵەوە.

#ڕەئوف بێگەرد#
بە گشتی ئەوەندەی زمانی ئەدەبی تەڕ و پاراو و پوختە، ئەوەندە بابەتەکانی بەهێز نین. وەک چیرۆکی زۆر باشی هەیە، هەر لە پاڵیدا چیرۆکی لاوازی وای هەیە کە پێت سەیرە چۆن هەر هەمان چیرۆکنووس نووسیویەتی! وێنەگرێکی وردی سروشتی کوردستانە، بایەخی تایبەتی بە دیوی ناوەوەی کەسانی چیرۆکەکانی ئەدات. لە هونەری کورتەچیرۆکدا شارەزایە و بە هۆشیارییەوە تەکنیکە تازەکانی بەکار دێنێت. لەسەرخۆ بەرەو پێش ئەڕوات. کۆمەڵە چیرۆکێکی زۆر کورتی نووسی، بەشێکیان جێی سەرنج ڕاکێشان و تازەبوون، خۆزیا زیاتر پەرەی بەم لایەنە بدایە. (داستانی ڕێی هات و نەهات و (هەڵۆ) و (لە گەڕانەوەیەکدا) بەلای منەوە لە چیرۆکە جوانەکانی ئەمڕۆمانن.

#ڕەفێق سابیر#
شاعیرێکی بەهرەدارە و لەسەر خۆ و هێمنانە هەنگاو دەنێ، زمانی شیعر و داڕشتنی دوورن لە لاساییکردنەوە. وێنەگرتنی سروشت و ڕوانینی واقیعیانەی دەورووبەری خۆی و ئەو تاقیکردنەوانەی لە نزیکەوە ئەیانبینێ، پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ڕوانینی سیاسیانەیەوە هەیە و لە خاسیەتە هەرە دیارەکانی شیعرەکانین، بەشێک لە شیعرەکانی بەلای منەوە ئەچنە خانەی پەخشانەوەشیعرەوە نەک شیعر، بەڵام ڕەوتی ئاهەنگی ناو زۆربەی ئەو شیعرانەی من دیومن، ناتوانن لەگەڵ بزوتنەوەی ناوەڕۆکدا بگونجێن، هەر وەک قاچیان تێکەڵ و پێکەڵ ببێ وایە!

#حسێن عارف#
لە بزووتنەوەی هونەری چیرۆکی کورتی سەردەمێکی تردا، پێشڕەوێکی ترە، لە ساڵی حەفتاوە و بەرەو ژوور ئەتوانم بڵێم لەسەردەستی ئەودا بۆ یەکەمجار هەندێ تەکتیکی تازەی ئەم هونەرە، کەم و زۆر، هاتە ناو چیرۆکی کوردییەوە، یان ڕەنگی بۆ ڕشتن. لە زۆربەی هەرە زۆری چیرۆکنووسەکانی تر، زیاتر شارەزای لایەنە جۆربەجۆرەکانی هونەری کورتەچیرۆکە. تاقیکردنەوەکانی ناو ئەم مەیدانەی فرەچەشنن. لە هەندێکیاندا لە سنووری تاقیکردنەوە تێنەپەڕیون. زۆر ئەنووسێ لەبەرئەوە تەنکەبواریشی هەیە. زمانی نووسینی سادە و خۆماڵی و قووڵە. لە سەرەتادا هەندێ چیرۆکی وەک کۆڵانی دەرنەچوو وابوون، خوێنەریان گیر ئەدا. هەناسەی درێژ و خەیاڵی بە بڕشتە. ئەتوانێ بە چاکی بابەتی چیرۆکەکان بخاتە ژێر ڕکێفی قەڵەمەکەیەوە.

#محەمەد موکری#
لەگەڵ (حسێن عارف)دا خاوەنی درێژترین نەفەسی چیرۆکن لەناو هەموو چیرۆکنووسانی ئەم سەردەمەدا، لێرەشدا مەبەستم لە نەفەسی درێژ، وردکردنەوەی شتە بچووکەکان و بەردەوامبوونە لەسەر نووسین بەبێ خۆ دووبارەکردنەوە و بە بێ ئەوەی هەست بە ماندووبوون بکەیت، هەر ئەم سیفەتەش بۆتە بنەمایەک بۆ ئەوەی ڕووبکاتە دنیای چیرۆکی درێژ و ڕۆمان. لە نێوان چیرۆکێک و چیرۆکێکی تردا، هەر لەیەک ماوەی زەمەنیدا هەڵچوون و داچوونی هونەریی هەیە. ئەو بەرهەمانەی پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە کێشەی دەروونی و خودی چیرۆکنووس خۆیەوە هەیە، پێگەیشتووترن. موکری سوودێکی باشی لە خوێندنەوەی خۆی وەرگرتوە، لەسەرەتادا بە پرش و بڵاوی دەستیپێکرد. هەندێ نووسینی، ئارەزووکاریی وەختییان پێوە دیارە و یەکێتی بابەتیان کەمتر تێدایە. شارەزای ڕێگاکانی هونەری چیرۆکە و تێیدا بزر نابێ.

محەمەد فەریق حەسەن
یەکێکە لە چیرۆکنووسە باشەکانی ئەمرۆمان، ئەوەی لەیەکەم پەرەگرافی بەرهەمی ئەم چیرۆکنووسەوە سەرنجت ڕائەکێشێ، بێ گرێ و گۆڵی زمانە، ڕستەی کورت وپڕ دوورکەوتنەوەیە لە درێژ دادڕی. ئەمیش لە نێوان نووسینی چیرۆکی بەهێز و لاوازدا دێت و ئەچێ، لە وەسفی دەورووبەر و دیمەنە جۆربەجۆرەکاندا چاوێکی کامێرایی پێوەیە، ئەگەرچی کۆمەڵە چیرۆکی (ڕستی زەنگیانەی ئاوی) دوای (ئەسپەشێ) نووسراون، بەڵام بە لای منەوە لە (ئەسپەشێ) دا سوارێکی لێهاتووترە. هەندێجار کە ئەیەوێ تەکنیکی تازە لە چیرۆکێکدا بەکاربێنی، بەتایبەتی هونەری سینمایی، ئەوسا زیاد لە پێویست بایەخ بە مەسەلە شکڵییەکان ئەدا و سەرەنجام ناوەڕۆکی چیرۆکەکە ئەئاڵۆزکێنێ.

#ئەنوەر قادر#
کاک ئەنوەر هەر بە یەکەم دیوانی (زریان) شاعیرێتی خۆی پێناساندین، چەند قەسیدەیەکی ئەم دیوانە جگە لە بەهرە، مرۆڤێکی زیرەک و ڕۆشنبیریشی لە پشتەوە ئەبینین. خەیاڵی شاعیرانەی بە پیتی لایە. قوڵبوونەوەی وێنە درامییەکانی و هەندێجار ڕوانینی (تصوف)انەی کە شوێنەواری خەڵوەتە شیعرییەکانی (مەولەوی)یان پێوە دیارە، دەنگی هێمن و خەماوی، مۆرکێکی جافەتی و شارەزووری، ڕەنگ و ڕوو و سیمایەکی تایبەتی ئەدەن بە شیعرەکانی. کاک ئەنوەر لە دوای (زریان)ەوە دیوانی تری چاونکردووە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا بەڕێکەوت چەند قەسیدەیەکی تازەم بینی، زۆر بێنموود و لاواز هاتنە بەرچاوم، سێبەرێکی کاڵی زرریان بوون، پێشکەوتنی تازەم تێدا نەبینین.

#ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل#
چیرۆکنووسێکی واقیعیی دوور لە تەجریدە، چیرۆکەکانی ئەو ساڵانەی دوایی گەرمیی گەرمیانیان تێدایە و بۆنی ژیانی خەڵکی ئەو مەڵبەندەی کوردستانیان لێدێت، ئازار و ئاواتی مرۆڤی دەورووبەری چیرۆکنووس لە خەمەکانی نووسەر خۆی لە پێشترن. کۆمەڵە چیرۆکی (ئەسپ) هەنگاوێکی بەرەوپێشی ئەم چیرۆکنووسە بوو، دوورە لە درێژەدادڕی، بەڵام هەناسەی کەم وکورته، ئەمیش بۆتە هۆی ئەوەی بە نیوە ناچڵ هەندێ بزووتنەوەی دیمەن و ڕووداو بەجێ بێڵێ. زوو ماندوو ئەبێ. زمانی زۆر سفت و ڕەوان نییە. بەڵام جار دوای جار هەست ئەکەیت تاقیکردنەوەکانی کامڵتر ئەبن.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,283
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵی کتێبی کوردی
挂钩项目: 9
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 传记
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 16-06-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on16-06-2022
此产品最近更新( ئاراس ئیلنجاغی ):16-06-2022
URL
此产品已被浏览1,283
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,482
图片 106,554
书籍 19,263
相关文件 97,081
Video 1,384
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!