با برنج و شیرێ بخۆن
ئه و ئیدیۆمە چیرۆکێکی هەیە، لە سەدەی نۆزدەیەمدا لە میرنشینی سۆراندا خاتوو(خانزادی میری سۆران) قەڵەمڕه و بووە دەگێڕنەوە کە خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری(حەریر) و(باتاس) هەژار و بێ دەرەتان و بێ بژێوی و برسی بوون، کە خەبەر و هەواڵ دراوە بە خانزادی میری سۆران کە خەڵکی ئاوایی و لادێنشینانی میرنشینەکەی برسین، ئەویش وتویەتی: با برنج و شیرێ بخۆن، لە کۆندا شیرەمەنی زۆرترین تێکەڵی زۆرترین چێشت و خۆراک کراوە وەکو(دۆینە، دۆغەوا، قوڕا و برنج و شیر و...تاد) خەڵکی هەردوو ئاوەدانی و شارۆچکەی وەکو حەریر و باتاس برنج و پەزێکی باشیان هەبووە، خواردنی برنج و شیر بەیەکەوە باوبووە، لای خانزاد وابێت هەموو گوندەکانیش وەکو حەریر و باتاس برنج و شیریان زۆرە، نەیزانیووە کە بارودۆخی ئابوریان زۆر خراپە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ بێ ئاگایی و ناشارەزایی کەسێک بەتەوس و گاڵتە و توانج و پەلارەوە وتراوە: با برنج و شیرێ بخۆن. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,143 ganger