چاوی سپی کرد
چاو زۆرترین نهێنی مرۆڤی تێدایە و زۆر ئیدیۆمیشی لەسەر هاتووە وەک: چاوسوورکردنەوە، چاوباز، چاوبڕکێ، چاو باشقاڵی، چاوتیژ، چاوپیس، چاو لێدان، چاوچنۆک، چاومۆن، چاوحیز، چاوچیڕکردنەوه، بەرچاو تەنگ...تاد، له و ئیدیۆمەشدا(چاوی سپیی کرد) هاتووە، سپی بوون لە چاودا لە چەند حاڵەتێک ڕوودەدات یان چاوەڕوانیەکی زۆر یان نەخۆشی کە سپێنەی چاو زیادە دەکات یان ترسێکی زۆر گەورە وەک ڕۆح کێشان و مەرگ، ئه و چاو سپیکردنەوە وەکو ئیدیۆم بەکاردەهێنرێت بۆ زیان پێ گەیاندن و حاڵەتێک کە نزیک ببێتەوە لە کوشتن و مردن و بەخۆداشکاندنەوە و زیان پێ گەیان و لێ بردنەوە و وەستاندنی کەسێک دەوترێت: چاوی سپی کرد.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 938 مرة