قوون بە کوریکه
لە وراتی کۆیە دەوترێت: قوون بە کوریکە، تەرۆزی و ئاروو(خەیار) بە بچووکی زۆر ناسکن، گوڵەکەیان بە کۆتاییەکەیەوە هەر دەمێنێت به و گوڵە دەوترێت(کوریکە) و لە سلێمانیش پێی دەوترێت: گوڵ بەدەم، ئه و جۆرە تەرۆزییە و ناسکە چەمیلەیە هەر بەلێو دەخورێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و لە وراتی کۆیە ئەگەر پیاوێک، کیژێکی مناڵکارە و جوانکیلە و ناسکۆڵە و تازە پێ گەیشتوو بخوازێت، بە تەوس و پەرۆشی و سەرسوڕمانەوە پێی دەوترێت: فڵانە کەس قوون بە کوریکەی خواستووە. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,140