مێشکی کەری خواردووە
مرۆڤی کوردەواری هێندە ئاژەڵی(کەر)ی بە گەمژە و گێڵ و نەفام داناوە، بۆ هەموو حاڵەتەکانی ناهۆشیاری و کاڵفامی نمونەی پێ دەهێنێتەوە، وەکو: کەر لە چاوی ئه و سعاتچییە، کەر چوزانێ بۆنی بەهێ چییە؟، کەر بەجۆ بمرێ شەهیدە، ئەسپیان ناڵ دەکرد کەر کلکی بڵند دەکرد، کەر لە چاوی ئه و پاشایە، هەڵبەت کە ئاژەڵی کەر ئه و هەمووە نەزانییەی درابێتە پاڵ، فەرمانی هەموو کەودەنی و دەبەنگیەکانی هەر لە ڕێگەی مێشکەوە پێ دەکرێت، بۆیە کورد مێشکی کەری له و ئیدیۆمەدا بەکارهێناوە و بەکەسێکی زۆر دەبەنگ و نەفام و کوێرەوار و نەزان دەڵێت: مێشکی کەری خواردووە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 830 جار هاتیە دیتن