ناو: ئەبو زەید
ناوی باوک: ساڵح مستەفا
ناوی تەواوی(ئەبو زەید ساڵح مستەفا)یە، لە ساڵی(1960) لەگوندی(خرابە) چەقی شارەدێی(
ئاشتیئاشتی) ئەمڕۆی شاری
کۆیەکۆیە هاتۆتە ژیانەوە، دایکی خەڵکی گوندی(
شیوەجانشیوەجان)ی شارەدێی(
تەقتەقتەقتەق)ە، لە سەروبەندی هاتنی(پاسەوانی نەتەوەیی-حەرەس قەومی) ماڵیان دەچێتە شاری کۆیە، لە تەمەنی(5) پێنج ساڵان لە ساڵی(1965) دەچێتە بەر خوێندن لە قوتابخانەی(سەرگردی)دوای دوو ساڵ قوتابخانەی(سەرباغ) دروست دەکرێت و دەگوازرێتەوە ئه و قوتابخانەیە.
ساڵی(1968) بە هۆی قورسی ژیانەوە بۆ کاروکاسبی و توتنەوانی لەگەڵ ماڵی(ئەحمەد شێخە و محەمەد شێخە) دەچنە دەشتی(
شارەزوورشارەزوور) بەو هۆیەوە لەساڵی(1969)دا دەگوازرێتەوە قوتابخانەی(
کانی پانکەکانی پانکە) لە سنوری فەرمانگەی(مەعاریفی
سلێمانیسلێمانی).
بەهۆی ژیانەوە زۆر شوێن و ناوچە گەڕاون و بارگەیان پێچاوەتەوە ساڵی(1971) چووینە شاری(
کەرکوککەرکوک) و پاشماوەیەک دەگەڕێنەوە دەشتی کۆیە و گوندی(داربەڕوو-
کانی ڕەشکانی ڕەش) نیشتەجێ دەبن، هەر بەهۆی باربارۆکەوە لە نێوان ساڵانی (1965-1977) بۆ خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی ودواناوەندی له چەندین قوتابخانە و خوێندنگەی خوێندووە وەک:(سەرگردی و سەرباغ و کانی پانکە وحاجی قادر و کۆیەی یەکەم و دواناوەندی کۆیە و دواناوەندی
دووکاندووکان).
ساڵی(1976) لەڕێگای(شەهید حەمە غەفور ئاغجەلەری)ەوە دێتە ناو ئۆرگانەکانی(
یەکێتی نیشتمانی کوردستانیەکێتی نیشتمانی کوردستان) و پەیوەندی بەڕێکخستنەکانی(
بزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستانبزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان)ەوە دەکات.
ساڵی(1979) لەشاری(کەرکوک) و(بەغدا) دەبێتە سەرباز لە سوپای عێراق، دەچێتە خولێکی تایبەت بە(مخابرە) لە پەیمانگا و کەتیبەی مخابرە، بۆماوەی (6) شەش مانگ، ڕاهێنان لەسەر(13) ئامێری پەیوەندی دەکەن کە ئەو کات لە وڵاتی عێراق تەنها ئه و ئامێرانەی هەبووە، لەبەر زیرەکی لێهاتوویەکەی پلەی یەکەمی خولەکە بەدەست دەهێنێت.
سەربازی تەواو ناکات و لەبەر ئارەزووی بۆ کوردایەتی لە(
10-04-198010-04-1980) لە هەرێمی(15)ی
شەهید دکتۆر خالیدشەهید دکتۆر خالید دەبێتە پێشمەرگە.
لەگەڵ هەڤاڵە پێشمەرگەکانی دەبنە مایەی نیگەرانی و ترس و تۆقاندن لە سنوری شارەدێی تەقتەق و چەند چالاکیەکی پێشمەرگانە ئەنجام دەدەن وەکو:
یەکەم: لەگەڵ سێ پێشمەرگە(سەرهەد کانی ڕەشی و ئازاد عەوڵا و ئاراس
باغەجنێرباغەجنێری) لەسەرتای ساڵی(1981) یەکەم ئارپێچی دەگرنە(ڕێکخراوی حزبی بەعس-منەزەمە) لە شارەدێی تەقتەق کە دەنگدانەوەیەکی زۆر باشی دەبێت لە ناو جەماوەر و ترسێکی باشیشی لە دڵی بەعسیەکان دروستکرد.
دووەم: هەر لە هەمان ساڵدا(1981) یەکەم ئۆتۆمبیلی(ئیڤا)ی سەربازی سوپای عێراق لە نێوان(کۆیە وتەقتەق) لە(شیوی لوولە)ی نزیک گوندی(
تاڵەبانی گەورەتاڵەبانی گەورە) لەلایەن خۆیی و(4) پێشمەرگەی تر بەناوەکانی(سەرهەد کانی ڕەشی و سەمەد گەرمکی و واحید و ساڵح) سوتێنراوە.
سێیەم: لەگەڵ هەڤاڵان(سەرهەد حەمە عەلی و مەلا چەتۆ) لە سەر لە ئێوارەیەکی زوودا دەستڕێژی گوللە لەسەربازگەی(قەڵاتە)ی تەقتەق دەکەن و دەنگدانەوەیەکی زۆری دەبێت.
ساڵی(1983) لە ڕێکخستنەکانی(بزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان)ەوە دەچێتە ڕێکخستنەکانی(
کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانکۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان) و دەبێتە لێپرسراوی پۆل.
ساڵی(1987) بەشداری گرتنی شارەدێی تەقتەقی کردووە وەکو شارەزا و چاوساغی پێشمەرگەکانی کردووە بەسەلامەتی ئه و هێزەی بۆی دانراوە گەیاندویەتیە شوێنی مەبەست، لە جاری دووەمدا دووبارە بەشداری گرتنی تەقتەق دەکات، بەڵام لەدووەمجاردا بریندار دەبێت.
لە گەرمەی ئەنفالەکاندا بۆ ماوەی مانگێک لە دەشتی کۆیە ماوەتەوە وکارەسات و تراژیدیای ئەنفالی بە چاوی خۆی بینیووە، لەمانگی(7ی 1988)دا لە شەڕی ڕووبەڕوو بوونەوەی بەرەییدا لە شەڕی(بەنی هەریر)دا بەشداری کردووە بەرامبەر سوپای عێراق سەربەرزانە له و شەڕەدا دەربازبوون.
هەر لەسەرووبەندی ئەنفالەکان(
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلیکۆسرەت ڕەسوڵ عەلی) و(شەهید عەبدولرەزاق) ڕایان سپاردووە کە نامەی ڕێکخستنەکان بگەیەنێتە(مەلا خدری بۆڵێ) و چەند ئەرکێکی قورس و سەختی نێوان ڕێکخستنی شارو شاخی پێ ئەنجامدراوە.
لە مانگی(7ی1988)دا، لە بالیسان کۆبونەوەیەک لەلایەن هەڤاڵان(کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی و شەهید عەبدولرەزاق و
ملازم عومەرملازم عومەر و مامۆستا عەبدوڵلا) ڕێکخرا، کە تێیدا بڕیاری پێکهێنانی یەکەی پارتیزانی دراوە و ئەبوزەید و هەڤاڵانی لە یەکەی پارتیزانی(تیپی 93ی کۆیە) جێگیر کراون.
ئەو یەکە پارتیزانە پێکهاتبوو لە(مەلا دڵشاد) لێپرسراوی حزبی و ئەبوزەید و مامۆستا زیرەک و ئەسوەد حاجی مەلا و شەش هەڤاڵیتر، هەرچەند ئەبوزەید لە گوندی(
توتمێتوتمێ) داوا لە هەڤاڵان کۆسرەت ڕەسوڵ و شەهید عەبدوڵرەزاق دەکات کە ئه و خێزاندارە و حەزدەکات بچێتە سەر سنوور، بەڵام ئەوان ئاگاداری دەکەنەوە کە بۆیە لەگەڵ ڕێکخستنەکانی شاردا ئەویان ناساندووە، تاوەکو ئه و ڕایەڵە هەموو کەسێک پێی نەزانێت بۆ ئەوەی ژیانیان لە شاردا نەکەوێتە مەترسیەوە بۆیە ئەو دانراوە لەو یەکە پارتیزانەدا بمێنێتەوە.
لە مانگی(8ی 1988)ەوە ئەو یەکە پارتیزانە دەگەڕێنەوە وڵاتی سۆتماک و وێران و خاپوورکراو، یەکێک لە پێشمەرگەکان بەناوی(مامۆستا زیرەک) مارپێوەی دەدات، لەڕێگەی(مەحمودی حەمە ڕووت) لە دۆڵی
خەلەکانخەلەکاندا هەوڵدرا ئەو پێشمەرگەیان بۆ بگەیەنرێتە(نەخۆشخانە).
لەمانگی(9ی 1988) دەشتی کۆیە زۆرترین کێوماڵی سوپای عێراق(جاش و جەیش)ی بەسەرەوە بووە بۆ سوتاندن و کاوڵکردنی مۆڵگە و لەناوبردنی کانیاو و خۆراک وبارگە و بنەی پێشمەرگە، له و سەروبەندەشدا (
شەهید جەعفەرشەهید جەعفەر حەمە دەروێش)ی فەرماندەی تیپی 93ی کۆیە و23پێشمەرگە دێنەوە دەشتی کۆیە، ئەوەش خۆشاردنەوە و کاری پارتیزانی ئه و یەکەیە قورستر دەکات، بۆیە لە06-09-1988 حکومەتی عێراق کە لێبوردنی گشتی دەردەکات ئه و یەکەیە داوا لە هەندێک لە پێشمەرگەکانی دەکات کە(تەسلیم) ببنەوە، تاوەکو ئه و یەکەیە پارێزراو بن لە ڕووی ئاسایش و ئاشکرابوون و خۆراکەوە، دواتریش لە مانگی تشرینی دووەمی 1988ەوە ئه و یەکەیە دەکرێتە دوو بەشەوە، ئەبوزەید و هەڤاڵەکانی دەچنە بناری شاخی(کۆسرەت) بۆ درێژە پێدان بە پارتیزانی.
لەزستانی سەختی1989دا بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستیەکانی مەفرەزە پارتیزانیەکەی بناری کۆسرەت دەگەڕێتەوە سەر سنور و سەرکردایەتی لەگەڵ خۆیدا(ئامێرێکی پەیوەندی و 16بارانگیر و95نامە)ی هێناوە، لە پشتی(
ژاراوەژاراوە) لە کەمین و بۆسەیەکی ڕژێم و چەکدارەکانی دەربازی دەبێت و لە دەریاچەی(دووکان) بە بەلەم خۆی گەیاندۆتە گوندی(
کەلکانکەلکان).
لە04-03-1989لە ناو شاری(
ڕانیەڕانیە)ەوە لەڕێگەی مامۆستا(وریا ساڵح) لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی ناو شار ئاگادارکراوەتەوە کەوا بناری(چیای کۆسرەت)بەجێ بهێڵین و مەترسیان لەسەرە، برادەرانی
حزبی شیوعی عێراقحزبی شیوعی عێراقیشیان له و دەنگۆیە ئاگادارکردووە، بەڵام هاوڕێیانی حزب گوێیان به و زانیارییە نەداوە، بۆیە لە پەلاماری سەربازی سوپای عێراقدا(4)چوار پێشمەرگەیان شەهید بوو.
ئەبوزەید دەوتوانێت هەڤاڵانی بۆماوەی(15) ڕۆژێک دوو هەفتە بۆ پشوودان بگەڕێنێتەوە ناو شار لە ڕێگەی پەیوەندی گرتن بە ڕێکخستنە نهێنیەکان و بەتایبەتە ماڵەکانی(مەلا خدری بۆڵێ، حارس، مەحمود حەمە ڕووت، ئیبراهیم کەلکانی، محەمەد ئەبوبەکر، کاوە و خدر عیسا، دکتۆر فەتتاح) و هاوکاری
حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانحزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
لەشەوی7/8-04-1989 ئه و مەفرەزەیە کاری خۆی تەواو دەکات دەگەڕێنەوە سەرسنوری ئێران-عێراق، پاش پشوودان بۆ ماوەیەک دواتر لە مانگی مایسی 1989ئەبوزەید و مەلا دڵشاد و بەهرامی حاجی ڕەفیق و حسێن عەزیز دەگەڕێنەوە و درێژە بەکاری پارتیزانی دەدەن.
بۆ کاری تایبەت دووبارە لە مانگی ئابی 1989دەگەڕێنەوە بۆ سەرکردایەتی و لە06-09-1989لەسەردوای کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جارێکیتر(ئەبوزەید و عەزیزەسوور و دلزار عەلی حەمەشین) لەپایز و زستانی 1989دا تاوەکو حوزەیرانی 1990لە پارتیزانیدا دەمێننەوە.
لەماوەی کاری پارتیزانیدا چەند چالاکیەکی لەگەڵ هەڤاڵانی ئەنجامداوە وەک: گرتنی چەند چەکدارێکی ڕژێم لە دۆڵی(خەلەکان) کە سەر بە فەوجی(75)ی محەمەد کیسرا جاف بوون و دواتر ئازادیان کردوون، گرتنی ڕەبیەی(ناڵەشکێنە)ی بیتوێن، چوونە ناو شارەدێی(تەقتەق) و ناو شاری(
هەولێرهەولێر) و
بنەسڵاوەبنەسڵاوە.
لەڕاپەڕینی بەهاری 1991دا بەشداریکردووە لە ڕاپەڕینی شاروشارۆچکەکانی کوردستان بە(کەرکوک)یشەوە و لە دوای ڕاپەڕینیش دەکرێتە فەرماندەی تیپ لە سوپای یەکگرتووی کوردستان کراوە بە کارگێڕی لە لیوای 23 کە هەڤاڵ(تۆفیق کانی وەتمانی) فەرماندەی لیواکە بووە، پاش ماوەیەک دەبێتە جێگری فەوجی تایبەت و دواتریش بە فەرماندەی تیپ دەمێنێتەوە تاوەکو 31-08-1996کە بە(31ی ئاب) لەمێژوی شەڕی براکوژی(یەکێتی نیشتمانی کوردستان و
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان) بەناوبانگە، دوای ئه و ڕووداوە دەکرێتە فەرماندەی(لەشکری تەقتەق) وجێگری فەوجی 9ی کۆیە و فەرماندەی فەرماندەیی تەقتەق.
یەکەم هێزی بەشداربوو بووە لەگەڵ ئەمریکیەکان لەپڕۆسەی ئازادکردنی کەرکوک لەساڵی 2003، لەساڵی 2004ەوە ماوەی(11)مانگ لێپرسراوی ناوەندی کۆمەلایەتی بووە، لە 2006ەوە بۆ کارگێڕی مەڵبەند بەشداری هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کردووە، لە ساڵی(2010) بووە بە ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لە ساڵی(2020)دا لە کۆنگرەی چوارەی حزبەکەی بە هەڵبژاردن بووە بە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و دواتر بووە لێپرسراوی(مەڵبەندی 14ی ڕێکخستنی کۆیە)ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تائێستا له و پۆستەی بەردەوامە.
سەرچاوە:
-چاوپێکەوتن لەگەڵ(ئەبو زەید ساڵح مستەفا-لێپرسراوی مەڵبەندی14ی ڕێکخستنی کۆیەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان) لە مانگی حوزەیرانی 2022دا، تایبەت بۆ کوردیپێدیا ئامادەم کردووە.
[1]