پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,089
وێنە 105,460
پەرتووک PDF 19,109
فایلی پەیوەندیدار 96,122
ڤیدیۆ 1,290
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
خوای باب و باپیرانی
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خوای باب و باپیرانی

خوای باب و باپیرانی
خوای باب و باپیرانی
لە ئینگلیزییەوە: #محەممەدئەمین مەجیدیان#

گەلەگورگێک بە بێدەنگی بەدووی ڕەوەیەک ئاسکەکێوییەوە بوون. چەند دانەیەکیان ئاسکێکی ئاوسیان گەمارۆ دا، ئاسکەکەیان بەرەوخوار ڕاکێشا و قوڕگیان هەڵدڕی. ڕەوە ئاسکەکە بە سەد لادا بڵاو بوونەوە. گورگیش دەستیان بە خواردن کرد.
جارێکی تر مەڵبەندی ئالاسکا بوو بە گۆڕەپانی مەرگی خامۆش. لێرە لەم نزارە دێرینانەیدا، هەزاران و هەزاران ساڵە ئەوانەی بەهێزن بێهێزەکان دەکوژن.
چەند دەستەیەکی بچووک لە سوورپێستەکانیش لێرە لە کەنارەکانی ئەم سەرزەمینە دەژیان. ژیانی دەورەی بەردی ئەمانە لە کۆتایی بووندا بوو. پیاوانێکی نامۆ بە قژی زەرد و چاوی شینەوە، ئەم سەرزەمینانەی باکووریان دۆزیبۆوە. سەرۆکەکانی سوورپێستەکان بە جەنگاوەرەکانیان فەرمان دابوو لەگەڵ ئەم تازە هاتووانەدا بەشەڕ بێن.
تیری بەردین و گوللەی پۆڵایین بەریەک کەوتن. سوورپێستەکان نەیانتوانی بەر بەم بێگانانە بگرن. پیاوە سپی پێستەکان بە تۆپی بچووک چۆمە سەهۆڵ بەستووەکانیان داگیرکرد. ئەوان بە نێو دارستانە تاریکەکاندا تێپەڕین و بە شاخە بەردینەکانیشدا سەرکەوتن.
پیاوێک لەمانە لە بەر دەم خێوەتێکدا لە نزیک چۆمێکەوە دانیشتبوو. ناوی ئەم پیاوە 'های ستۆکارد' بوو. لە سەر دووکەڵ و بڵێسەی ئاگرەکەیەوە دەیڕوانی بۆ گوندێکی سوورپێستەکان کە زۆر لەوێوە دوور نەبوو.
لە نێو خێوەتەکەیدا دەنگی گریانی منداڵێکی نەخۆش و دەنگی گۆرانییەکی نەرم و لەسەرخۆی دایکەکەی دەهات. بەڵام ئەم پیاوە ئێستاکە بەتەنگ ئەمانەوە نەبوو. ئەو بیری لە 'باپتیستی سوور' سەرۆکی ئەو گوندە دەکردەوە، کە تازە ئەوی بەجێهێشتبوو.
باپتیست پێی وتبوو، ''ئێمە لێرە تۆمان ناوێ. ئەگەر ڕێگا بدەین لەبەر ئاگرەکەمان دانیشی، بە دوای تۆ دا کڵێسەکەتان دێت، کەشیشەکان و خواکەتان دێت. باپتیستی سوور بێزار بوو لە خوای سپی پێستەکان. باوکی ئەو پیاوێکی ئینگلیسی بوو؛ دایکیشی کچی سەرۆکێکی سوورپێستەکان بوو. باپتیست لە پێشدا لە نێو سپی پێستەکان ژیابوو.
باپتیست لە کاتی هەرزەکاریدا ئەوینداری کچێکی فرانسەیی بوو، بەڵام باوکی کچەکە دژی ئەم دڵدارییە وەستابۆوە. کەشیشێکی مەسیحیش ئامادە نەبوو مارەییان ببڕێ. بۆیە باپتیسیت کچەکەی بردە نێو دارستانەکان. ئەوان چوونە لای خزمەکانی دایکی بژین. ساڵی دوایی ئەم کچە بەسەر یەکەم مناڵییەوە چوو.
باپتیست مناڵەکەی بردەوە بۆ نێو سپی پێستەکان. بۆ چەند ساڵێک لە نێویاندا بە ئارامی ژیا، تا کچەکەی باڵابەرز و جوان بوو. شەوێک، لە کاتێکدا باپتیست لە ماڵ نەبوو، پیاوێکی سپی ماڵەکەیانی بڕی و کچەکەی کوشت. کاتێک باپتیست هاواری بۆ دادگا برد، پێی گوترا خوای سپییەکان هەموو گوناهەکان دەبەخشێ. بۆیە باپتیست بە دەستی خۆی پیاوکوژەکەی کوشتەوە و بۆ هەمیشە گەڕایەوە نێو خزمەکانی دایکی.
''سوێندم خواردوە هەر پیاوێکی سپی کە دێتە گوندەکەم، بۆ ئەوەی بژی دەبێ حاشا لە خواکەی بکا، باپتیست بە 'های ستۆکارد'ی گوت. ''بەڵام چونکە تۆ یەکەم کەسی، ئەمکارەت لەگەڵ ناکەم ئەگەر هەر چی زووتر ئێرە بەجێبێڵی.''
های ستۆکارد لە کاتێکدا سەبیلەکەی پڕ دەکردەوە، بەئارامی پرسیبووی، ''ئەی ئەگەر بمێنمەوە؟''
''ئەگەر بمێنییەوە، ئەوجا دەچی بۆ دیداری خوداکەت، خودا خراپەکەت، خودای سپییەکان!'' سەرۆکی سوورپێستەکان هەستایە سەرپێ و 'های ستۆکارد'ی بەجێهێشت بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ گوندەکەی.
رۆژی دواتر 'های ستۆکارد' بەچاوی ڕقەوە ئەیڕوانییە سێ پیاو کە لە بەلەمێکی دریژدا دەهاتن بۆ ئەو کەنار چۆمە. دوان لەو پیاوانە سوورپێست بوون. سێهەمینیان پیاوێکی سپی بوو، پەڕۆیەکی سووری لە دەوری سەری ئاڵاندبوو.
'های ستۆکارد' دەستی برد بۆ تفەنگەکەی، بەڵام خێرا بڕیاری خۆی گۆڕی. هەر کە بەلەمەکە ڕاوەستا، پیاوە سپییەکە بازی دایە دەر و ڕایکرد بۆ لای 'ستۆکارد'.
سڵاو ستۆکارد، ئەوا یەکترمان دییەوە. من دەزانم تۆ پیاوێکی تاوانباری، بەڵام من 'ستارگێس ئۆوین' بەندە و خزمەتکاری خوام. من دەمهەوێ تۆ بگەڕێنمەوە بۆ کلیساکەمان.
ستۆکارد وەڵامی دایەوە، ''باش گوێم لێ بگرە، ئەگەر لێرە بمێنیەوە کێشە سازدەکەی بۆ خۆت و پیاوەکانت. ئێوە هەمووتان دەکوژرێن، هەر وەها خۆم و ژن و منداڵەکەیشم!''
ئۆوین سەیرێکی ئاسمانی کرد و گوتی: ''کەسێک خوا لە سەریدا و ئینجیل لە دەستیدا بێ خوا دەیپارێزێ.
سبەینەکەی، باپتیست سەرۆکی سوورپێستەکان هاتەوە بۆ خێوەتەکەی ستۆکارد.
''ئەو کەشیشە بدە دەستم، '' باپتیست داوای کرد. ئەگەرئەمە بکەی دەتوانی بە ساخی بڕۆیەوە، بێتوو ئەمە نەکەی، دەمری.''
ستارگێس ئۆوین ئینجیلەکەی گرت بەدەستەوە و گوتی، ''ئەمن ناترسم، خوا من دەپارێزێ و لە دەستی ڕاستییەوە ڕامدەگرێ.
ئامادەم لەگەڵ باپتیست بچمە گوندەکەی. لەبەر خوا ڕۆحی ئەو ڕزگار دەکەم.
های ستۆکارد سەری ڕاوەشاند. ''گوێم لێ بگرە باپتیست، من ئەم قەشەم نەهێناوەتە ئێرە، بەڵام ئێستا کە ئەو لێرەیە، ڕێگات پێ نادەم بیکوژی. ئەگەر ئێمە لەگەڵ یەک شەڕ بکەین زۆرێک لە خەڵکەکەت دەکوژرێن.''
باپتیست چاوی لە چاوی ستۆکارد بڕی و گوتی، ''بەڵام ئەوانەی زیندوو دەمێننەوە وشەکانی خوایەکی بێگانە و نامۆیان ناگاتە گوێ.''
پاش تاوێک بێدەنگی، باپتیستە سوور سووڕایەوە و گەرایە دواوە بۆ گوندەکەی. ستارگێس ئۆوین دوو پیاوەکەی بانگ کردە لای خۆی، هەر سێکیان چۆکیان دادا بۆ نزاو دوعا کردن. ستۆکارد و ژنەکەی دەستیان کرد بە خۆ ئامادە کردن بۆ شەڕ.
کە ئەمان بە خۆئامادە کردنەوە خەریک بوون دەنگی تەپڵی جەنگ لە گوندەکەوە دەگەیشتە گوێیان.
ستارگێس ئۆوین هەروا ڕاوەستابوو نزای دەکرد، هەستی دەکرد گەرما و جۆشی ئایینییەکەی سارد دەبێتەوە. ترس لە دڵیدا جێگای هیوای دەگرتەوە. لە مێشکیدا حەز بەژیان جێگای خۆشەویستیی خوای گرتبۆوە. حەز و خۆشەویستی بۆ ژیان!
ئەو نەیدەتوانی بەر بەم هەستەی خۆی بگرێ. ئۆوین هەروا دەیزانی ستۆکاردیش حەز بە ژیان دەکا. بەڵام ستۆکارد مەرگی لا باشتر بوو تا شەرمەزاری.
گرمەی تەپڵی جەنگ پەرەی ساند و لەپڕێکا وەستا.
لێشاوێک قاچڕەش هوروژمیان بردە سەر خێوەتگەکەی ستۆکارد. بارانی تیر لە هەوادا ویزەی دەهات. ڕمێک چەقییە لەشی ژنەکەی ستۆکاردەوە. گوللەی ستۆکارد وەڵامی دانەوە. شەپۆل دوای شەپۆل شەڕکەرانی سوورپێست بەربەستەکانیان شکاند. ستارگێس ڕایکردە نێو خێمەکەی. دوو پیاوەکەی هەرزوو کوژران. های ستۆکارد بەتەنیا لەسەر پێ مابۆوە، هێرشبەرانی سوورپێستی دەخستنە زەوی.
ستۆکارد لە دەستێکیدا تەورێک و لە دەستەکەی دیکەیدا تفەنگەکەی ڕاگرتبوو. لە پشتییەوە دەستێک لاقە بچکۆڵەکانی منداڵەکەی ستۆکاردی گرت و لە ژێر لەشی دایکەکەیدا ڕایکێشا.
سوورپێستەکە منداڵەکەی لە هەودا ڕاوەشاند و کێشای بە کۆتەرەدارێک و مێشکی پژاند. ستۆکارد وەرگەڕایەوە و سەری سوورپێستەکەی بە تەور پەڕاند.
بازنەی دەموچاوە تووڕەکان لە ستۆکارد نزیک دەبوونەوە. دوو جار خستیانە تەنگانەوە، بەڵام هەرجارەی گەڕاندنیانەوە دواوە. سوورپێستەکان دەکەوتنە بەر پێێ بە جۆرێک کە زەوی بە خوێن تەڕ بوو. سەرئەنجام باپتیست پیاوەکانی بانگ کردەوە بۆ لای خۆی.
ستۆکارد، '' باپتیست بانگی لێکرد. ''ئەتۆ پیاوێکی ئازای. حاشا لە خواکەت بکە و منیش ڕێگات پێئەدەم لێرە بمێنیەوە!''
دوو سوورپێست ستارگێس ئۆوین یان لە خێوەتەکەی کێشایە دەر. ئەو بریندار نەببوو، بەڵام لە ترسا چاوەکانی شیت ببوون.
ئەو ڕقی لە خوا هەستابوو، بۆ ئەوەی ئەوەندە ئەوی لاواز دروست کردبوو. لەبەرچی خوا باوەڕی داوەتێ کەچی هێزی نەداوەتێ؟
ئۆوین لە بەردەم باپتیستە سووردا هەڵدەلەرزی. ئێستا خواکەت لە کوێیە؟'' باپتیست پرسیاری لێکرد.
''نازانم، '' ئۆوین وەڵامی دایەوە.
''خوایەکت هەیە؟''
''هەمبوو.''
''ئەی ئێستا؟''
''نا، نیمە.''
''زۆر چاکە، '' باپتیست گوتی. ''لێێ گەڕێن ئەم پیاوە ئازادە با بڕوا. هیچی لێ مەکەن. بیگەڕێننەوە بۆ نێو خەڵکەکەی. ئەو دەتوانێ بە کەشیشەکان بڵێ لە مەڵبەندی باپتیستە سووردا خوای لێ نییە.''
باپتیست وەرچەرخایەوە بەلای های ستۆکارددا و گوتی، ''خوایەک بوونی نییە.'' ستۆکارد پێکەنی. یەکێک لە جەنگاوەرانی سوورپێست ڕمی جەنگەکەی بەرز کردەوە.
باپتیست گوڕاندی، ''ئەتۆ خوایەکت هەیە؟''
ستۆکارد هەناسەیەکی قووڵی هەڵکێشا و گوتی، ''بەڵێ، خوای باب و باپیرانم.''
رمەکە بە هەوادا فری و ڕاست چەقییە سەر سینگی ستۆکارد. ستارگێس ئۆوین، تەماشای کرد ستۆکارد بە هێواشی کەوتە زەوی. ئەوجا سوورپێستەکان ئۆوینیان خستە نێو بەلەمێک. ئۆوین بە چۆمەکەدا ڕۆییە خوارەوە بۆ ئەوەی پەیامەکەی باپتیستە سووری بگەیەنێتەخەڵکەکەی کە، لە وڵاتەکەی ئەودا خوا نییە. [1]
ئەم بابەتە 97 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 25-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 97 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
بەردینە شینە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
کورتەباس
خزمەتگوزارانی کورد-شاعیری میللی حەبیب عەلی مەنمی میرانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
کەس و شت و وشە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
گەشت لەگەڵ دوو کێشی عەرووزدا بەناو گوڵزاری شیعری کوردیدا
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
سێبەری ترس
ژیاننامە
فەیروز ئازاد

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,089
وێنە 105,460
پەرتووک PDF 19,109
فایلی پەیوەندیدار 96,122
ڤیدیۆ 1,290
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
بەردینە شینە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
کورتەباس
خزمەتگوزارانی کورد-شاعیری میللی حەبیب عەلی مەنمی میرانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
کەس و شت و وشە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
گەشت لەگەڵ دوو کێشی عەرووزدا بەناو گوڵزاری شیعری کوردیدا
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
سێبەری ترس
ژیاننامە
فەیروز ئازاد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.188 چرکە!