پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,224
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کڕێوە
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کڕێوە

کڕێوە
کڕێوە
ئەلکساندر پووشکین
لە ئینگلیزییەوە: #محەممەدئەمین مەجیدیان#

دوا دواییەکانی ساڵی 1811 بۆ ئێمە دەورانێکی زۆر خۆش بوو. گاڤریل گاڤریلۆڤیچی پیاو چاک، لەسەر زەوی و زارەکەی خۆی لە 'نیناڕادۆڤا' دەژیا. ئەو لە هەموو ناوچەکەدا وەک پیاوێکی دڵنەرم و میواندار بەناوبانگ بوو. دراوسێکان هەمیشە دەهاتنە دیدەنیی: هەندێکیان بۆ خواردن و خواردنەوە، هەندێک بۆ یارییەکی پێنج کۆپێکی ''بۆستۆن'' لەگەڵ' پراسکۆڤیا پێترۆڤنا'ی خێزانی و هەندێکیش بۆ سەیری 'ماریا گاڤریلۆڤنا'، کچە حەڤدە ساڵە ڕەنگزەردەکەیان. ئەم کچە وەک هاوسەرێکی شیاو و دەوڵەمەند چاوی لێدەکرا. زۆر کەس حەزیان دەکرد، بۆ خۆیان یان بۆ کوڕەکانیان، بیخوازن.

ماریا گاڤریلۆڤنا بە شێوە پەروەردەی تازەباوی فڕانسەیی گەورە ببوو، بۆیە دڵی دابووە دڵداری. دڵدارەکەیشی ئەفسەرێکی کەم پلە و پایەی هەژاری سپا بوو. کە لەم کاتەدا لەم گوندە لە وچاندا بوو. پێویست بە گوتن ناکا ئەم پیاوە گەنجە، وەڵامی هەست و سۆزی ماریای، بە تینێکی بەرانبەر دابۆوە. بەڵام دایک و بابی دڵبەرەکەی بە بینینی ئەم حەزە دوولایەنە، ڕێگایان بە کچەکەیان نەدەدا بە خۆشەویستی ئەم کوڕە بیر بکاتەوە.
دڵدارەکانمان پەیوەندییان لەگەڵ یەکدا نەپچڕاند و ڕۆژانە لە نێو دار سنۆبەرەکان یان لە نزیک کلیساکەی دێ یەکتریان دەبینی. لەوێ بۆ ئەو چارەنووسە ڕەشەی خۆیان دەگریان، بەڵێنی خۆشەویستیی هەتاهەتاییان بەیەک ئەدا و پلانی جۆربەجۆریان دادەڕشت. لە ئاکامی ئەم پەیوەندی و گفتگۆیانەدا گەیشتنە ئەم بڕیارە سروشتییەی خوارەوە:
ئەگەر بێتوو ئێمە بۆ یەک نەبین و دڵڕەقی دایک و باب کۆسپی سەر ڕێگەی بەختەوەریمان بێت، ئەی بۆ نەتوانین بەبێ ئەوان، خۆمان ئەمکارە بکەین؟
پێویست بەناوبردن ناکا، ئەم بیرە لە مێشکی کوڕەکەدا سەریهەڵدا و لەگەڵ خەیاڵی ڕۆمانتیکی ماریا گاڤریلۆڤنادا چاک دەهاتەوە.
زستان بەسەردا هات و دیدارەکانی ئەم جووتەی وەستاند، بەڵام نامە گۆڕینەوەیان زیاتر بوو. ڤلادیمیر نیکۆلایوڤیچ لە هەر نامەیەکدا دەپاڕایەوە و داوای لێدەکرد، بەقسەی بکا و بەدزییەوە لەیەک مارە بکرێن و ماوەیەک خۆبشارنەوە. بێگومان دوایی ئەم قارەمانی و بەردەوامی لە خۆشەویستی و وەفادارییەیان کار دەکاتە سەر دایک و باوکی و دەڵێن:
باشە ڕۆڵە وەرنەوە ئامێزمان!

ماریا ماوەیەکی زۆر لە دوودڵی و ڕاڕاییدا مایەوە و ملی نەدا بەو پلانانەی بۆ بەرهەڵستی کردن باسیان لێوە دەکرد. سەرئەنجام ڕازی بوو بەوەی، لە ڕۆژێکی دیاریکراودا شێو نەکا و بە بیانووی سەرئێشەوە، لە دیوەکەی خۆی بمێنێتەوە. خزمەتکارەکەی لەم پلانەدا لەگەڵ بوو؛ هەردووکیان لە پلیکانەی پشت ماڵەکەوە بچنە باخەکە و لە پشت باخەکەوە کالیسکەیەکی ئامادە دەبینن سوار بن و یەکڕاست لێخوڕن بۆ کلیسای گوندی 'جادرینۆ' کە بیست ڤێرست لە لە نیناڕادوڤاوە دوورە. لەوێ ڤلادیمیر چاوەڕوانییان دەکا.
ئێوارەی ڕۆژی پێش بڕیارەکە، ماریا شەوەکەی نەنووست؛ جلەکەتانییەکانی ژیرەوە و جل و بەرگەکانی تری پێچاوە، نامەیەکی دوور و درێژی نووسی بۆ کچە گەنجە هاوڕێکەی و یەکیشی نووسی بۆ دایک و بابی. لەبارێکی ئێجگار مەلوولی و دڵتەنگیدا ماڵاوایی لێکردن. ماریا نووسی کە تینی تاڵاوی ئێش و ئازارێکی بەهێز و لەشکان نەهاتوو، پاڵی پێوە ناوە ئەم هەنگاوە هەڵگرێ. بێگومان ئەویش ئەو دەمە خۆشە دوایی دێ، کە ڕێگەی پێ بدرێ خۆ بخا بەسەر پێڵاوەکانی دایک و باوکیا.

پاش ئەوەی هەردوو نامەکەی بە مۆرێک کە شکڵی دوو دڵی گڕگرتوو و نووسراوێکی شیاوی لەسەر هەڵکەنرابوو، مۆر کرد، بەرلەوەی ڕۆژ بێتەوە خۆی خست بەسەر تەختی خەوەکەیدا و خەو بردیەوە؛ بەڵام تەنانەت ئەوساش بەدەم خەونی ناخۆشەوە پەیتا پەیتا ئاگای دەبۆوە. لە خەویدا وادەهاتە بەرچاوی، هەر لەو کاتەیدا کە دەیویست سواری کالیسکەکە بێ و بۆ مارەبڕین بچێ بۆ کلیسا، باوکی ڕایدەوەستێنێ و ڕایدەکێشێ و بەسەرەوە ڕایدەهێڵێ بۆ نێو چاڵێکی تاریک و بێبن.

پاشان دەبینێ ڤلادیمیر، ڕەنگزەرد و لەش بەخوێن، لەسەر چیمەنێک ڕاکشاوە و بەدەم هەناسەبڕکەی گیاندەرچوونەوە بە دەنگێکی تیژ داوای لێ ئەکا زوو خۆی لێ مارە بکا... شتی خەیاڵی و بێسەر و بنی دیکەشی یەک لەدوای یەک هەر دەهاتنە بەرچاو. سەرئەنجام ڕەنگپەڕیوتر لە هەمیشە و بە سەرئێشەیەکی ڕاستینەوە، هەستایە سەرپێ. دایک و باوکی کە هەمیشە پەرۆشی لاوازی و ڕەنگ زەردیەکەی بوون، سەرنجیان دابوە ئەم نائارامییەی و بەردەوام لێیان دەپرسی: ''چیتە ڕۆڵە، ماشا؟ نەخۆشی ماشا؟'' ئەم پرسیارانە وەک خەنجەر لە دڵی هەڵئەچەقین. ئەویش بۆ ئەوەی دایک و باوکی دڵنیا بکا هیچی نییە، هەوڵی ئەدا خۆی شاد و دڵخۆش بنوێنێ، بەڵام بێ کەڵک بوو.

شەو هات بەسەردا. بیر کردنەوە لەوەی کە ئەمە دوایین ڕۆژە و ئیتر دەبێ باوەشی خێزانەکەی بەجێ بهێڵێ، قورسایی ئەخستە سەر دڵی. ئەو زۆرتر لە مردوو دەچوو تا زیندوو. دەبوو بە دزییەوە هەموو خزم و کەسی خۆی و هەموو ئەو شتانەی دەوروبەری بەجێبهێڵێ!
شێو کرا؛ ماریا دڵی کەوتە لێدان. بە دنگێکی لەرزۆک وتی کە هیچی بۆ ناخورێ و دایک و بابی بەجێهێشت. ئەوانیش ماچیان کرد و دۆعای خێریان بۆ کرد. ماریا بە زەحمەت توانی بەر بە گریانی خۆی بگرێ.
بەگەیشتنە نێو دێوەکەی خۆی، لەسەر کورسییەک دانیشت و کەوتە گریان. کارەکەرەکەی ورەی ئەدایێ کە لەسەرخۆ بێت. هەموو شتێک ئامادە بوو. نیو سەعاتی تر ماشا ماڵە بابی و دیوەکەی و ئەو ژیانە ئارامە کچانەیەی بەجێدێڵێ.
لەدەرەوە لە حەوشە، بەفرێکی قورس دایکردبوو؛ بایەکی توندی دەهات، داپۆشەری پشت پەنجەرەکانی ڕادەتەکاند و هێنابوونیە شەقەشەق. ماریا لای وابوو هەموو شتێک لەبەختی ڕەشی ئەو دەقڕێنن.
هەر زوو ئەو ماڵە ئارام و بێدەنگ بوو؛ هەمو نووستبوون. ماریا چارۆکەیەکی لە خۆیەوە پێچا و عەبایەکی گەرمی لەبەر کرد. بوخچە چکۆلەکەی بەدەستەوە گرت و بەرەو پلیکانەکانی پشتەوە، بەرێ کەوت. کارەکەرەکەی بە دوو بوخچەوە بەدوایەوە بوو. هاتنە خوارەوە بۆ باخەکە، کڕیوەی بەفر هەر بەردەوام بوو؛ با ئەیدا بەدەم و چاویاندا، هەروەک بیهەوێ لەم تاوان و گوناحە ڕایانوەستێنێ. بە زەحمەتێکی زۆر لەباخەکە دەرچوون. لە سەر ڕێگەکە کالیسکەیەک چاوەروانیان بوو. ئەسپەکان لەو سەرمایەدا زۆقمیان لێ نیشتبوو. کالیسکەچییەکە لەبەر دەمیانا دەهات و دەچوو، هەر کە بینینی، هات بەدەمیانەوە، یارمەتی کردن ماشا و کارەکەرەکە سوار بن. بوخچەکانی خستە نێو کالیسکەکە، جڵەوی ئەسپەکانی بەدەستەوە گرت و ئەسپەکانی بە پەلە خستنەرێ.

با ئەم خانمە گەنجە بسپێرینە دەست چارەنووس و شارەزایی تریشکای کالیسکەچی، دوایی دەگەڕێینەوە بۆ لای.
ڤلادیمیر هەموو ڕۆژەکە بۆ جێبەجێ کردنی کارەکان بەملاولادا هەڵسووڕا. بەیانی زوو سەریدا لە کەشیشەکەی جادرینۆ، دوای زەحمەتێکی زۆر لەگەڵیا ڕێککەوت. پاشان لە نێو ئەو خاوەن موڵکانەی دراوسێدا گەڕا بەدوای شایەتان. یەکەم کەس کە خۆی پێناساند، ئەفسەرێکی چل ساڵەی خانە نشین بە ناوی دراوین بوو. دراوین زۆر بە ڕووخۆشییەوە قبووڵی کرد. ئەم بەسەرهاتەش ئەوی خستە بیری ڕۆژانی هەرزەکاریی خۆی و ئەو تەشقەڵەی کە لە' هوسار' کردبووی، داوایشی لە ڤلادیمیر کرد بۆ شێو لەلای بمێنێتەوە و دڵنیای کرد پەیدا کردنی دوو شایەتەکەی دیکە زۆری پێناچێ. دوای نان خواردن، دەسبەجێ شمیتی زەوی پێو بە سمێڵێکەوە، لەگەڵ کوڕی کاپیتانی پۆلیس، کوڕێک لە تەمەنی شانزە ساڵانا، کە لەم دواییانەدا هاتبووە' ئوهلانس' پەیدا بوون. ئەو دوانە نەک تەنیا پێشنیارەکەی ڤلادیمیریان قبووڵ کرد، بەڵێنیشیان پێدا گیانیشیان لە پێناویدا دانێن. ڤلادیمیر لە ئەوپەڕی خۆشیدا لە ئامێزی گرتن و بۆ ئامادە کردنی کارەکانی تر گەڕایەوە ماڵەوە.

ئەو لە ماڵەوە تریشکای بەوەفای بە کالیسکەیەکەوە نارد بەدوای ماریادا زۆر بەوردی ئامۆژگاری و ڕێنوێنی کرد. کالیسکەیەکی چکۆلەیشی بۆ خۆی بەکرێ گرت. بە تەنیا بەبێ کالیسکەچی بەرەو جادرینۆ سەر ڕێ کەوت. ماریا گاڤریلۆڤنا دەبوو دوو سەعاتی تر بگاتە جادرینۆ. ڤلادیمیر ڕێگە بەباشی شارەزا بوو. لێرەشەوە بۆ جادرینۆ تەنیا بیست خولەکێک ڕێگا بوو. ڤلادیمیر هێشتا زۆر لە مەیدانە پەرژینکراوەکەی کالیسکەکان دوور نەکەوتبۆوە، بایەکی توند هەڵیکرد، کردیە کڕێوە و تۆفێکی وا کە نەیدەتوانی بەرپێی خۆی ببینێ. لە یەک دەقیقەدا هەموو ڕێگەوبان لە بەفردا شاردرایەوە. تەواوی ئەو شتانەی دەوروبەر لە تموومژێکی چڕ و زەرددا ون بوون، کولوو بەفر هەمووی داپۆشین؛ ئاسمان و زەوی بەسەر یەکدا شێوابوون. ڤلادیمیر ڕێگای لێ تێکچوو، ئیتر نەیتوانی ڕێگاکە بدۆزێتەوە. ئەسپەکەی کوێرانە دەڕۆی. هەرجارەیش پێی دەکەوتە نێو کلیلە بەفرێک و سەرسمی ئەدا بۆ نێو قووڵکەیەک. هەمووجارێکیش کالیسکەکەی لێ وەردەگەڕا. ڤلادیمیر هەموو هەوڵی ئەوە بوو ڕێگاکەی لێ ون نەبێ. لای خۆی بیری ئەکردەوە ئەوە زیاتر لە نیو سەعاتە بەڕێوەیە، ئەیبۆ هێشتا نەگەیشتۆتە نزارەکەی جادرینۆ. دە دەقیقەیەکی تر بەسەرچوو، کەچی هێشتا هێج نزارێکی لێ دێار نەبوو.

ڤلادیمیرلەسەر دەشتێکەوە لێیخوڕیبوو کە دەکەوت بەسەر چاڵوچۆلی کەندەڵانێکدا. کڕێوە و تۆف خۆشی نەدەکردەوە، ئاسمان ڕووناکی تێنەەدکەوت، ئەسپەکان ماندوو ببوون، لەگەڵ ئەوەی کە ڤلادیمیر خۆیشی تا نیوەی لە بەفرا نوقم ببوو، ئارەق و تەڕاو بە لەشیا دەهاتە خوار. سەرئەنجام بۆی دەرکەوت کە ڕێگەی هەڵە کردوە. ڕاوەستا، بۆ ئەوەی هێز و ورەی بێتەوە بەر و بەراوردێک بکا. هاتە سەر ئەو باوەڕە کە دەبێ بەلای ڕاستدا لابدا. ئێستا بەلای ڕاستدا لایدا. ئەسپەکەی بەزەحمەت دەڕۆیە پێش. لەلای خۆی بیری کردەوە ئەوە کاتژمێرێکە بەڕێوەیە، جادرینۆ نابێ زۆر دوور بێ. ڤلادیمیر ڕۆی و ڕۆی، ئەم دەشتە هەر دوایی نەدەهات. ڕێگەش هەر کلیلە بەفر و کەندەڵان بوو. کالیسکەکەش خێرا خێرا وەردەگەڕا، ئەویش دەبوو ڕاستی کاتەوە. کات بەسەر دەچوو، ڤلادیمیر وردە وردە نائارامی ڕووی تێکرد.

سەرئەنجام لە دوورەوە ڕەشاییەک دەرکەوت. ڤلادیمیریش ڕاست بەرەو ئەو ڕەشاییە چوو، کەچی دیتی ئەوە دارستانێکە. لەبەر خۆیەوە گوتی:'' سپاس بۆ خوا، ئێستە ئیتر زۆر دوور نیم. لە قەراخ نزارەکەوە لێیخوڕی، بەو هیوایەی ڕێگە ئاشناکەی بدۆزێتەوە یان دەوری نزارەکە بداتەوە؛ جادرینۆ ڕاست لە پشت ئەو نزارەوە هەڵکەوتووە. ڕێگەکەی دیتەوە و بەسەر ڕێگەکەدا کشا بۆ نێو تاریکایی جەنگەڵەکە. بای زستان دارەکانی ڕووتاندبۆوە، بەڵام ئێستا باکەی توند نەبوو. جادەش تەخت بوو. ئەسپەکە هێزی هاتبۆوە بەر، ڤلادیمیریش ورەی بەرز ببۆوە.

ڤلادیمیر ڕۆی و ڕۆی، کەچی نە جادرینۆ دەرکەوت، نە دارستانەکەش کۆتایی پێ هات. ئەمجار زانی کەوتۆتە نێو دارستانێکی نەناسیاوەوە. ترس و نائومێدی ئارامی لێبڕی. بە قەمچی لە ئەسپەکەی ئەدا؛ ئەسپی بەسزمان کەوتە لۆقە، بەڵام هەر زوو خاو دە بۆوە. دوای چارەکە سەعاتێک، لەگەڵ ئەو هەموو زەحمەت و کوێرەوەرییە، لە بەختی ڕەشی ڤلادیمیر، ئەسپ بە ئاستەم لاقی بەدوای لاقیدا دەهات.
وردە وردە دارەکان تەنک بوون، ڤلادیمیر لە نزارەکە هاتە دەر؛ بەڵام جادرینۆ هەر دیار نەبوو. ئێستا دەبێ نیوەشەو بێ. فرمێسک بەخوڕ بە چاوانیا هاتنە خوار؛ بێئەوەی بزانێ بۆ کوێ دەچێ، بەپەلە لێیدەخوڕی. لەو کاتەدا کڕێوەش نیشتبۆوە، هەورەکان بلاوەیان کردبوو. لەبەر دەمیا دەشتێکی بە بەفر داپۆشراو، وەک فەڕشێکی سپی، ڕاخرابوو. شەوێکی ڕووناک و خۆش بوو. نەک زۆر دوور لێیەوە، گوندێکی چوار پێنج ماڵی دەرکەوت. ڤلادیمیر بەرەو گوندەکە چوو، کە گەیشتە یەکەم کۆختە، دابەزی و ڕایکرد لە پەنجەرەکەی دا. دوای چەند خولەکێک دەرکە دارینەی پشت پەنجەرەکەبەرز بۆوە. پیاوێکی پیر پەنجەرەی کردەوە و ڕیشی هێنایە دەرەوە و پرسی:

چت دەوێ؟'
جادرینۆ لێرەوە دوورە؟
بەڵێ، بەڵێ! دوورە؟
هێند دوور نییە، نزیک بە دە ڤێڕستە.
بەم وەڵامە ڤلادیمیر قژەسەری خۆی بە چنگ گرت و لە جێێ خۆیدا وشک بوو، هەر وەک پیاوێک سزای مەرگی درابێ.
لە کوێوە دێی؟
پیاوەکە پرسی.
ڤلادیمیر نەیوێرا وەڵامی پرسیارەکەی بداتەوە.
گوێگرە مامە پیرە، دەتوانی ئەسپێکم بۆ دەست بخەی بمبا بۆ جادرینۆ؟
جا کوا ئەسپ لای ئێمە پەیدا دەبێ'' کابرای وەرزێر وەڵامی داوە.
ئەی شارەزایەک دەست دەکەوێ؟ هەرچی داوا بکا دەیدەمێ.
پیاوە پیرەکە لە حاڵێکدا پەنجەرەکەی پێوە ئەدا وتی:
راوەستە، کوڕەکەمت لەگەڵ دەنێرم، ئەو شارەزایە.

ڤلادیمیر چاوەروان مایەوە. دەقیقەیەکی پێنەچو دیسان لە پەنجەرەکەی دایەوە. پەنجەرەکە کرایەوە و ڕیشی کابرا دەرکەوتەوە.
چت دەوێ؟
کوڕەکەت کوا؟
ئێستا دێتە دەر؛ خەریکە پێڵاوەکانی لە پێ دەکا. ''سەرماتە؟ وەرە ژوورەوە خۆت گەرم کەرەوە.
زۆر سپاس، زوو کوڕەکەت بنێرە دەر.

دەرگا جیڕەی هات؛ کوڕێک بە کوتەکێکەوە هاتە دەر و پێشی کەوت. هەر خێرا پەنجەی بۆ لای ڕێگاکەوە ڕاکێشا، دوایی بە نێو بەفرە باهێناوەکەدا چووە سەر ڕێگاکە. ڤلادیمیر لێی پرسی: سەعات چەندە؟
کوڕەکەش وەڵامی داوە: خەریکە ڕۆژ ئەبێتەوە
ڤلادیمیر ئیتر قسەی نەکرد. کاتێک گەیشتنە جادرینۆ، کەڵەشێر دەیخوێند. هەوا ڕوون ببۆوە. کلیسا داخرابوو. ڤلادیمیر کرێی کورە جووتیارەکەی دا و چوو بۆ حەوشەی ماڵی کەشیشەکە. کالیسکەکەی لەوێ نەبوو. چ هەواڵێک چاوەڕوانیی دەکرد!... با بگەڕێینەوە بۆ لای خاوەن موڵکەکانی نێنارادۆڤا و بزانین لەوێ چی ڕوو دەدا.

ئەو پیرانە لە خەو هەڵسابوون و چووبوونە دیوەخان، گاڤریل گاڤریلۆڤیچ تەپلەیەکی نووستنی لەسەربوو و فانیلەیەکی دوو توێشیی لەبەردابوو. پراسکۆڤیا پێترۆڤنای ژنیشی جلێکی خەوی ناواخنداری لەبەر بووو. سەماوەر گیزەی دەهات. گاڤریل گاڤریلۆڤیچ نۆکەرێکی نارد بۆ لای ماریا گاڤریلۆڤنا، لێی بپرسێ چۆنە و شەوی ڕابردوو چۆنی لێ بەسەر چووە. نۆکەرەکە گەڕایەوە و گۆتی کە ماریا خانم دوێشەو باش نەخەوتووە، بەڵام ئێستا باشترە و خەریکە دێتە خوارەوە بۆ دیوە خان. لەم قسانەدا بوون، درگا کرایەوە و ماریا هاتە ژوورەوە و سڵاوی لە دایک و بابی کرد.

باوکی پرسی: ''سەرئێشەکەت چۆنە کچم؟''
''چاکترە بابە.''
دایکی گوتی: ''لەوانەیە دوێنێ لە دووکەڵی ئەو خەڵووزەت هەڵمژیبێ.''
ماریا وەڵامی دایەوە:
''رەنگە وابێ دایە.''

رۆژەکە بەخۆشی بەسەرچوو، بەڵام شەو ماشا نەخۆش کەوت. ناردیان لە شارەوە دوکتۆر بێت. ئێوارە کە دوکتۆر هات، نەخۆشەکە وڕێنەی دەکرد. بە دوایشیدا لەرز و تایەکی زۆر دایگرت. بۆ دوو حەوتوان ئەم نەخۆشە هەژارە لە بەردەم مردنا بوو.
هیچکەس لەو ماڵە بە هەڵاتنەکەی ماشایان نەزانی. ئەو نامانەی شەوی پێشوو نووسیبوونی، سووتێندرابوون؛ کارەکەرەکەی لە ترسی ئاغاکەی، لەم بارەوە وشەیەکی بەگوێی کەسدا نەچرپاندبوو. کەشیشەکە، ئەفسەرە خانەنشینەکە، زەوی پێوە سمێڵییەکە و ئوهلانە چکۆلیش، کەسانێکی بەئاوەز و ژیر و نهێنی پارێز بوون. تریشکای کالیسکەوانیش قەت قسەیەکی لەدەم نەهاتە دەر. تەنانەت ئەو کاتانەیش کە سەرخۆش بوو. نهێنییەکە لە لایەن ئەم کەسانەوە تەواو پارێزرا بوو.

بەڵام ماریا خۆی لە کاتی ڕاواندنەکانیدا، نهێنییەکەی درکاند. قسەکانی لە کاتی ڕاواندندا هێند بێسەروبەرە و پچڕپچڕ بوو، دایکی کە هەمیشە بەلایەوە بوو، تەنیا ئەوەندەی لێ تێگەیی کە کچەکەی، ڤلادیمیر نیکۆلایوڤیچی زۆر خۆش دەوێ و ڕەنگە هۆکاری نەخۆشییەکەیشی هەر ئەوە بێت. بۆیە دایکی لەگەڵ شووەکەی و هەندێ کەس لە دراوسێکانی، پرس و ڕاوێژی کرد. هەموو وێکڕا هاوڕا بوون کە، ئەمە چارەنووسی ڕوون و ئاشکرای ماریا گاڤریلۆڤنایە. خۆ ژنێک ناتونێ دەست لە پیاوێک هەڵگرێ، کە لە نێوچەوانی نووسرابێ، دەبێ ببێتە مێردی. هەژاری و دەسکورتیش خۆ تاوان نییە، ژن شوو بە ماڵ و سامان ناکا، بە پیاوی دەکا و چی و چی. پەیرەوی کردنی پەندی پێشینیان زۆر باش و بەکەڵکە لەو شوێنانەدا، کە ئێمە کەم دەتوانین بڕوبیانوو بدۆزینەوە.

لەو ماوەیدا کە ماریا نەخۆش بوو، ڤلادیمیر لە ماڵی گاڤریل گاڤریلۆڤیچ دەرنەکەوت، دەترسا ئیتر وەک جاران ڕووی نەدرێتێ. بۆ ڕەواندنەوەی ئەم خۆ لاگرتنە، بڕیار درا پەیامێکی چاوەڕواننەکراوی بۆ بنێرن. ئەم پەیامەش هەڵگری هەواڵێکی خۆش بوو. واتە: ڕازی بوونی دایک و باوکی ماریا بۆ زەماوەندی ڤلادیمیر لەگەڵ کچەکەیاندا. بەڵام سەرسووڕمانی ئەم دەرەبەگەی نێناڕادۆڤا لە چی بوو، کاتێک، لە وەڵامی بانگ کردنەکەیاندا، ئەم نامە نیوە شێتانەیان پێگەیشت. ڤلادیمیر لە نامەکەیدا ئاگاداری کردبوون کە، ئیتر قەت پێ نانێتەوە ماڵیان و داوای لێ کردبوون، ئەم مرۆڤە ناشادەی فەرامۆش کەن کە ئیتر تەنیا هیوای مردنە. چەند ڕۆژیش دوای ئەمە بیستیان ڤلادیمیر گەڕاوەتەوە نێو لەشکر. ئەمەش ساڵی بوو. 1812

ماوەیەکی زۆر نەیانوێرا ماریای لەم هەواڵه ئاگادار بکەن. ماریا ئێستا چاک ببۆوە. ئەو قەت ناوی ڤلادیمیری بە زارا نەدەهات. چەند مانگێک لەوە دوا، ناوی ڤلادیمیر لە ڕیزی ئەو کەسە بەناوبانگ و هەڵکەوتووانەدا دۆزرایەوە، کە لە شەڕی بۆرۆدینۆ بریندار ببوون. ماریا لەسەرخۆ چوو، ترسی ئەوە هەبوو هێرشی لەرز و تاکەی بۆ بگەڕێتەوە. سپاس بۆ خوا! ئەم لەپڕ بوورانەوەی ئاکامێکی خراپی بەدواوە نەبوو. بەڵام دیسان لێقەومانێکی تر ڕووی لە ماریا کرد: گاڤریل گاڤریلۆڤیچی باوکی مرد، هەموو زەویوزار و ماڵ و سامانەکەی بۆ بەجێهێشت. کەچی ئەم میرات و کەلەپوورە ماریای دڵخۆش نەکرد. بە دڵپاکییەوە بەشداری خەمی پراسکۆڤیا پێترۆڤنای دایکی بوو، سوێندی بۆ خوارد قەت بەجێی نەهێڵی، لەگەڵ دایکیا، نێنارادۆڤا، شوێنی ئەو هەموو بیرەوەرییە ناخۆشانەیان بەجێهێشت و چوون لە موڵک و ماڵێکی دیکەدا بژین.

داواکارێکی زۆر لە دەوری ئەم کچە گەنج و دەوڵەمەندەدا کۆ ببوونەوە، بەڵام ماریا هیوای بە کەسیان نەبوو. دایکی جارجار پێیدەگوت لە نێو ئەم داواکارانەدا یەکیان هەڵبژێرێ، کەچی ئەو سەری ڕادەوەشاند و مات دەبوو.
ڤلادیمیر نەمابوو؛ ئەو، ڕۆژی بەر لە هاتنی فرانسەییەکان لە مۆسکۆ مردبوو. دیار بوو بیرەوەرییەکانی بەلای ماریاوە پیرۆز بوو؛ لانی کەم هەر شتێکی کە ئەوی بیر بهێنایەوە لای خۆی هەڵیدەگرت: کتێبەکانی کە خوێندبوونیەوە، نیگارەکانی، یادداشتەکانی، ئەو هۆنراوانەی بۆ ئەمی کۆپی کردبوون. دراوسێکان بە بیستنی ئەم هەموو وەفادارییە، سەرسام دەبوون، بە حەزەوە چاوەروانی قارەمانێک بوون، ڕۆژێک بەسەر خەمۆکی و دڵتەنگیی ئەم خوای داوێن پاکی و وەفادارییەدا سەرکەوێ.
ئەو کاتەی کە شەڕ بە سەرکەوتنەوە کۆتایی پێهات و سەربازەکانمان لە دەرەوە گەڕانەوە، خەڵک بە پێشوازییانەوە چوون؛ دەستەی مووزیک سروودی سەرکەوتنی دەخوێند: ''ڤیڤا هەنری کواتر.

تێڕۆڵد واڵتز و ئاوازی ژوکوند.'' ئەو ئەفسەرانەی بە لاوییەتی چووبوون بۆ شەڕ، ئێستا پیاوێکی تەواو بوون و سەرسنگیان بە مەدالیای ئازایەتی ڕازابۆوە. سەربازەکان بەخۆشییەوە لەگەل یەکدا خەریکی دەمەتەقە و قسەکردن بوون، جارجاریش وشەی ئاڵمانی یان فڕانسەیی تێکەڵ بە قسەکانیان دەبوو. ئەو کاتانە نابێ فەرامۆش بکرێن! کاتی سەربەرزی و شەیدایی! لە وشەی'' نیشتمانی باب و باپیراندا، چۆن دڵی ڕووسی لێی ئەدا، چەند شیرین بوون ئەو فرمێسکانەی لە کاتی دیدار و یەکگرتنەوەدا لە چاوان دەڕژانە خوار. بە چ یەکدەنگی و گشتگیرییەک هەستی سەربەرزی نەتەوەیی و خۆشەویستی بۆ سزارمان یەکدەخست!

ژنان، ژنانی ڕووسی بێهاوتا بوون. هەستی گەرم و بەتینیان، لەکاتی بەخێرهاتنەوەی سەرکەوتووانی شەڕدا، بەڕاستی، دڵانی کەیلی خۆشی دەکرد. ئەوان هاواریان دەکرد و کڵاویان بەرەو ئاسمان تووڕ دەدا.
کامە ئەفسەر لەو ڕۆژانەدا پێ لەوە نانێ، منەتباری ژنانی ڕووس نیە، بۆ ئەو پاداشە بەنرخەی لەبەر فیداکارییەکانی دراویەتێ؟
لەم سەردەمە گەشەدا، ماریا گاڤریلۆڤنا لەگەڵ دایکی لە پارێزگای دەژیا. ئەو نەیدەزانی چۆن هەر دوو پایتەخت لە خۆشی گەڕانەوەی سەربازەکانیان ئاهەنگ ئەگێڕن، لە ناوچە گوند نشینەکانیشدا هەست و شۆری گشتی لە شارەکانیش زیاتر بوو. دەرکەوتنی ئەفسەرێک لەم شوێنانەدا بەڕاستی سەرکەوتنێک بوو بۆی.

لە پێشدا گوتمان لەگەڵ ئەو هەموو ساردی و سڕی و هەست مردووییەی ماریا گاڤریلۆڤنا، هێشتاش هەر وەک پێشوو داواکار لە دەوری ئاڵابوون. بەڵام هەموان، بەدەرکەوتنی سەرهەنگ بۆرمینی بریندار لە قەڵا ناچار بە کشانەوە بوون. سەرهەنگ بۆرمین پیاوێکی بیست و شەش ساڵان بوو، بە فەرمانی سان جۆرج بۆ سەردانی ماڵ و موڵکەکەی کە هاوسنوور لەگەڵ ماڵ و موڵکی ماریا گاڤریلۆڤنا بوو گەڕابۆوە. ماریا سەرنجێکی تایبەتی دەدایە بۆرمەن، ناکرێ بوترێ چاوبازی لەگەڵدا دەکرد، بەڵام شاعیرێک کە ئەم ڕەفتارەی دەبینی گوتی:

ئەمە ئەگەر ئەوین نیە، ئەی چییە؟
بۆرمین لە ڕاستیدا پیاوێکی جوانچاک و خوێن شیرین بوو. ئەو خاوەنی ئەو تایبەتمەندییە ڕۆحی و ئەو هەڵسوکەوتە جوانە بوو، کە ژنان پێیان خۆشە: هەڵسوکەوت و نەریتێکی بەحەیا و شەرمانە، بەبێ درۆ و خۆنواندن. ڕەفتاری ئەو لەگەڵ ماریا زۆر سادە و لەڕوو بوو. هەرچییەک ماریا دەیکرد و دەیگوت، بە چاو و بە ڕۆح بەدوایەوە بوو. لەوە دەچوو پیاوێکی لەسەرخۆ و حەیابەخۆ بێ، هەر چەندە دەگوترا جاران پیاوێکی سەرسەری و خوێڕی بووە. بەڵام بەبۆچوونی ماریا ئەم ڕابردووە زیانێکی لەو نەدەدا. ئەو وەک هەر ئافرەتێکی گەنج، ئەو کردارە کەرانەیەی دەبەخشی، کە جۆرێک لە سروشتی گەرم و ئازایانەی نیشان دەدا.

بەڵام زیاتر لە هەر شتێک؛ ڕووخۆشیەکەی، دەمەتەقە شیرینەکەی، ڕەنگ زەردیەکەی، قایشی چەکی لاکەلەکەی و بێدەنگییەکەی بۆرمینی گەنج، هەستی ئارەزوو و خەیاڵی ماریای دەجووڵاند. ماریا نەیدەتوانی خۆی بە شتێکی تر ڕازی بکا، بێجگە لەمەی کە، بۆرمین ئەوی خۆش دەوێ. لەوانەیە بۆرمینیش بەو تیگەیشتن و دنیادیدەییەی کە هەیەتی، بزانێ، ماریاش جیاوازی دادەنێ لە نێوان ئەو و کەسانی دیکەدا. کە وایە، ئەی چۆنە تا ئێستا نەهاتۆتە پێش و قسەیەکیشی بە گوێدا نەداوە؟ ئەی چ شتێک پێشی پێگرتووە؟ ئەمە شەرمێونییە، فیز و لووتبەرزیە، یان خۆ مەکر و نازی داواکەرێکی فێڵباز و زۆرزانە؟ ئەمە بۆ ئەو مەتەڵێک بوو. بەدوای لێکدانەوەیەکی زۆر، بەم ئاکامە گەیی، هۆکاری ئەوە تەنیا دەبێ شەرمێونی بێ، بۆیە بڕیاری دا بۆ هاندانی، سەرنجێکی زۆرتری بداتێ و ئەگەر پێویستیش بوو ڕوویەکی خۆشی نیشان بدا. بۆ ئەمکارەش زۆر شتی چاوەڕواننەکراوی بۆ دوایی هێنان بەم چیرۆکە ئامادە کرد و چاوەڕێی ئەو دەمە شاعیرانەیە مایەوە. نهێنییەک، بە هەر سروشتێکەوە کە هەیبێ قورساییەکی زۆر دەخاتە سەر دڵی مرۆڤ. ئەم فێڵەی ماریا سەرکەوتنی دڵخوازی بە دواوە بوو؛ هیچ نەبێ بۆرمینی خستە داڵغەوە و ئەو چاوە ڕەشانەی وەها کەوتە نێو ئاگری ئەڤینی ماریاوە، کە دەمی نزیکبوونەوەی دوور نەدەبینی. دراوسێکان باسیان لە مارەبڕین دەکرد، وەکوو ئەوەی بابەتێک بێ لەمە پێش بڕیاری لەسەر درابێ. پراسکۆڤیا پێتڕۆڤنای دایکی زۆر دڵخۆش بوو بەوەی سەرئەنجام کچەکەی دڵداری شیاوی خۆی دەست کەوتووە.

جارێکیان کە ئەم پیرە دایکە بەتەنیا لە دیوەخان دانیشتبوو و سەرقاڵی یاری کردن بە کارت بوو، بۆرمین هاتە ژوور و بۆ ماریای پرسی. دایە پیرە وەڵامی دایەوە: ''ماریا ئەوەتا لە باخچە، بچۆ بۆ لای و ئەمنیش لێرە چاوەروانیتان دەکەم.'' بۆرمین کە چووە دەر، داپیرە بە دەست خاچێکی لە سەر سنگی کێشایەوە و لەبەرخۆیەوە گوتی: ''بەڵکوو خوابکا ئەمڕۆ مامەڵەکە سەر بگرێ!''
بۆرمین ماریای لە کراسێکی سپیدا لە نزیک ئەستێری ئاوەکە بینیەوە، لەوێ خەریکی کتێب خوێندنەوە بوو. ڕاست وەک ژنە قارەمانی چیرۆکان. پاش چاک و چۆنییەکی نەریتی و چەند پرسیارێک، ماریا گاڤریلۆڤنا بە ئانقەست کۆتایی بە گفتوگۆکە هێنا. بەمجۆرە، بۆ دەرچوون لەو بەرزبوونەوەی هەوای ئاڵۆزی و شەرمەزاری نێوانیان، ڕێگایەکی تر، بێجگە لە گفت و بەڵینێکی ئاشکرا و یەکلاکەرەوە، نەما.
ئەمەش شتێک بوو کە ڕوویدا! بۆرمین بە هەستکردن بە دژواریی شوێنەکەی، وتی، لەمێژە، لە دەرفەتێک دەگەڕێ سفرەی دڵی خۆی لەلا بکاتەوە و داوای لێکرد گوێی لێبگرێ. ماریا گاڤریلۆڤنا کتێبەکەی لێکنا و چاوەکانی داخست، وەک نیشانێک بۆ ملدان بە داواکەی.

بۆرمین وتی: تۆم خۆش دەوێ، پڕبەدڵ تۆم خۆش دەوێ.... ماریا ڕەنگی سوور هەڵگەڕا و سەری زیاتر شۆڕ کردەوە. ئەمن زۆر بە هەڵەشەیی خۆم هۆگری بیستن و بینینی ڕۆژانەی تۆ کرد... (ماریا گاڤریلۆڤنا یەکەم نامەی بیر هاتەوە.) بەڵام ئێستا ئیتر زۆر درەنگە دژ بە چارەنووسم ڕاوەستم؛ بیرەوەری تۆ، وێنەی بەژنی جوان و بێهاوتای تۆ، لەمەودوا دەبێتە سەرچاوەی ئازار و دڵنەوایی لە ژیانمدا. بەڵام ئێستا ئەرکێکی گرینگم ماوە بیکەم. با لێت ئاشکرا بێ، نهێنییەکی ترسناک، دیوارێکی لە ڕووخاننەهاتوو لە نێوانماندایە. ئەم دیوارە هەمێشە بووە.' ماریا بەپەلە قسەکەی پێبڕی و گوتی: ''من ناتوانم ببمە هاوسەری تۆ.''

بۆرمین بە ئارامی وەڵامی دایەوە: ''ئەزانم؛ ئەزانم ئەتۆ جارێک ئەویندار بووی، بەڵام مەرگ و سێ دانە ساڵ شیوەن و ڕەشپۆشی... ماریای دلۆڤان و خۆشەوێست، وامەکە دوا هیوای دڵخۆشیم لێ بستێنیەوە؛ ئەو بیرەی کە تۆ پەسەندت کردووە منی پێ خۆشحاڵ بکەی، ئەگەر...
''قسە مەکە بۆ خاتری خوا، قسە مەکە. تۆ ئازارم ئەدەی.''
ئەرێ، ئەزانم. هەست دەکەم تۆ دەبێ هی من بی، بەڵام من کڵۆڵترین ئادەمیزادی ژێر ئەو خۆرە ڕووناکەم لەمە پێش، من ژنم هێناوە! ماریا بە سەرسامییەوە سەیری کرد.
''ئەرێ، لەمە پێش ژنم هێناوە.'' بۆرمین درێژەی بە قسەکانی دا: چوار ساڵە مارە بڕاوم، نازانم ژنەکەشم کێیە و لە کوێیە و ئایا قەت دەیبینمەوە!؟'' ماریا وتی: ''چەند سەیرە! دەی درێژە بدە، دوایی بۆت دەگێڕمەوە.... تکایە بەردەوام بە.

بۆرمین گوتی: سەرەتای ساڵی1812بە پەلە دەچوم بۆ ڤیلنا، هێزەسەربازییەکەم لەوێ بوو. ئێوارەیەکیان درەنگ گەیشتمە یەک لەو بنکانەی هێزەکە. فەرمانم دا هەرچی زوو سوورتمەیەکم بۆ ئامادە بکەن. لەو کاتەدا بەفر و کڕێوە دەستی پێکرد. فەرماندەی بنکەکە و لێخوڕی سوورتمەکە، پێیان گوتم ڕاوەستم تا خۆش ئەکاتەوە. دیارە بە قسەم کردن، بەڵام نائارامییەکی سەیر ڕووی تێکردم، وەکوو ئەوەی کەسێک تێمەوەژەنێ بۆ پێشەوە. نەمتوانی لەوە زیاتر خۆم ڕاگرم. هێشتا خۆشی نەکردبۆوە، فەرمانی ڕۆیشتنم دا. لە نێو بەفر و بۆراندا سەر ڕێ کەوتم. لێخوڕی سوورتمەکە وای بەباش زانی بەلای چۆمەکەدا بڕۆین، ئەمەش سێ ڤێڕست ڕێگەی نزیک دەکردینەوە. قەراخ چۆمەکە بەفر دایپۆشیبوو؛ سوورتمەوانەکە بۆ ئەوەی بێینەوە سەر ڕێگەکە، بەو شوێنەی کە پێیدا هاتبووین گەڕایەوە دواوە. بۆیە کەوتینە شوێنێک کە نەماندەناسی. کڕێوە هەر بەردەوام بوو. لە دوورەوە ڕووناکی چرایەکم بینی. بە سوورتمەوانەکەم گوت بەرەو ئەو چرایە بڕٶ. کە چووین گوندێک بوو؛ لە کلیسەیەکی داریندا چرایەک دەگیرسا. دەرکەی کلیساکە کرابۆوە. لە دەرەوەی تەیمانەی حەوشەکەی کلیسە چەند سوورتمە ڕاگیرابوون. خەڵکانێک لە دەروازەی کلیسەکەوە دەهاتنە دەر و دەچوونە ژوور.

کەسانێک دەنگیان بەرز بۆوە: ''لێرەوە! لێرەوە!'' بە سوورتمەوانەکەم گوت لێخوڕە بۆ پێشەوە. کەسێک پێی گوتم: '' بیسمیللا، بەرەڵڵا، لە کوێێ؟ بووک لە هۆشخۆی چووە، کەشیش نازانێ چبکا، ئێمەش خەریبوو بگەڕێنەوە ماڵەوە، دابەزە خێرا.''
منیش بێئەوەی قسەیەک بکەم، دابەزیم و چوومە ژووری کلیسا. دوو یان سێ مۆمی کز دەسووتان. کچێکی گەنج لە قوژبنێکی تاریکی کلیسەکە لە سەر کورسییەک دانیشتبوو. کچێکی تر دەستی بە نێو چەوانیدا دەهێنا.'' ''سپاس بۆ خوا دووهەمیان گوتی. ''سەرئەنجام هاتی. خۆ تۆ ئەم خانمە گەنجەت کوشت!
کەشیشە پێرەکە بەرەوڕووم هات و گوتی: ''دەتهەوێ دەست پێبکەم؟''

بە پەرێشانییەوە وتم: فەرموو، فەرموو مامۆستا دەست پێبکە.'' کچە گەنجەکە هەڵسایە سەرپێ. سیمایەکی جوانی هەبوو.... نازانم چی پاڵی پێوەنام بۆ ئەم کردارە سووکە. لەبەردەم قەشەکەدا لە تەنیشت کچەکەوە ڕاوەستام؛ کەشیش کەوتە پەلە، سێ پیاو و کارەکەرەکە بووکەکەیان ڕاگرتبوو و هەر بەوەوە خەریکبوون. ئێمەلەیەک مارە کراین.
ئەوانەی لەوێ بوون هاواریان لێکردین: ''دەی یەکتر ماچ کەن! ژنەکەم ڕوومەتە ڕەنگپەڕیوەکەی کرد بە لامەوە. خەریکبوو ماچی کەم کە هاواری کرد: ''ئای! ئەمە ئەو نیە! ئەمە ئەو نیە!'' بێهۆش بوو و کەوتە زەوی. خەڵکەکە بە شێوەیەکی ترسناک لێم مٶڕ بوونەوە. منیش بەبێ کۆسپ گەڕامە دواوە و کلیسەم بەجێهێشت. خۆم فڕێدایە نێو سوورتمەکە و هاوارم کرد: ' زوو لێخوڕە!''
''ئەی خواگیان!'' ماریا گاڤریلۆڤنا وتی. ''ئیتر نازانی ئەو هاوسەرە هەژارەت چیی لێ بەسەر هات؟''
بۆرمین وەڵامی دایەوە: '' نازانم، نە ناوی ئەو گوندەش دەزانم کە ژنەکەم لێ مارە کرا، نە ئەو بنکە سەربازییەش کە لێیەوە هاتم ئەزانم لە کوێیە. ئەو کاتە من گرینگیم نەدەدا بە کار و پەندی ئاوا ناپەسەند. هەر کە کلیسەم بەجێهێشت لێی نووستم و تا بەیانی ڕۆژی دوایی کە گەیشتینە بنکەی سێهەم ئاگام نەبۆوە. ئەو سەربازەش کە لەگەڵم بوو لە شەڕدا کوژرا. هێچ هیوایەکم نیە ئەو ژنەی بدۆزمەوە کە ئەو تەشقەڵەم پێکرد.
''ئۆف خوا گیان!'' ماریا گاڤریلۆڤنا هاواری کرد و دەستی بۆرمینی گرت. کە وایە، ئەوە تۆ بووی! ئەمن ناناسیتەوە؟
بۆرمین ڕەنگی پەڕی خۆی خست بەسەر کەوشەکانیدا. [1]
ئەم بابەتە 114 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 29-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 114 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.144 KB 29-06-2022 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,224
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.625 چرکە!