پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,836
وێنە 104,286
پەرتووک PDF 18,894
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
برینێکی نادیار
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

برینێکی نادیار

برینێکی نادیار
برینێکی نادیار
کارۆلی کیسفالۆدی
لە ئینگلیزییەوە: #محەممەدئەمین مەجیدیان#

بەیانییەکی زوو بەر لەوەێ نەشتەرکارە بەناوبانگەکە لە خەورابێ، کابرایەک زەنگی بۆ لێدا و گوتی نەخۆشییەکەی نابێ تەنیا خۆلەکێکیش دوابکەوێ و پێویستە زۆر بە پەلە سەرنجی بدرێتێ. نەشتەرکارەکە خێرا، جلەکانی لەبەر کرد و زەنگی لێدا بەردەستەکەی و پێیگوت، ئه و نەخۆشە بابێتە ژوورەوە.

کابرا، کە هاتە ژوور وێدەچوو لە چینێکی بالادەستی کۆمەڵگا بێت. ڕەنگی هەڵبزرکاو و هەڵسوکەوتی پەشۆکاوی، نیشانە بوون لە ڕەنج و ئازارێکی دەروونی. دەستی ڕاستی بە پەتێکەوە بە ملیەوە شۆر ببۆوە. ئەگەرچی توانیبووی شێوە و ڕواڵەتی خۆی ڕابگرێ بەڵام جار و بار ناڵەیەکی پڕسوێی، لە لێوان ئەفڕیەدەر. فەموو دانیشە. ئەتوانم چیت بۆ بکەم؟ حەوتوویەکە نەمتوانیوە بنووم. دەستی ڕاستم ژانێکی تێدایە. شێرپەنجەیە یا خۆ شتێکی خراپتر، سەرێ لێ دەرناکەم. لە پێشدا زۆری ئازار نەدەدام، بەڵام دوایی دەستی کرد بە ژان و چووزانەوە، ئێشەکەی ئێجگار ترسناکە، ئارامی لێ بڕیوم. دەمبەدەم ئازارەکەشی زیاتردەکا و زۆرتر پێوەی ئەتلێمەوە. بۆ ڕاوێژ هاتوومە لاێ تۆ. ئەگەر ساتێکی تری پێ بچێ شێت ئەبم. داوات لێ ئەکەم بیسووتێنەو، بیهێنە دەرەوە. یان شتێکی لە گەڵ بکه. نەشتەرکارەکە وەتی: لەوانەیە پێویست بە نەشتەرکاری نەکا.

کابرا وەتی: نا، نا، دەبێ نەشتەرگەری بکرێ. من بە تەمای ئەوە هاتوومە ئێرە، ئه و شوێنە ئێشە ی هەڵکەنێ، بێجگە لەوە هیچ شتێکی تر چارەی ناکا. بە زەحمەتێکی زۆر دەستی لە پەتکەکەی ملی دەرهێنا و دریژەی بە قسەکانی دا، من تکات لێ ئەکەم لات سەیر نەبێ کە برینێک لە دەستمدا نابینیت. نەخۆشییەکە نائاسایی و دەگمەنە. دوای ئەوەی دوکتور دەستی چاولێکرد بە ئەسپایی دەستی کابرای بەردایەوە. ئێجگار لای سەیربوو، چونکە ئه و دەستە هیچی نەبوو. وەک هەموو دەستێکی ساغی تر وابوو. تەنانەت ڕەنگیشی نەگۆرابوو.

به و حاڵەش دیار بوو نەخۆشەکە ئازارێکی زۆری هەیە، چونکە کاتێ دوکتور دەستەکەی بەردایەوە، ئه و خێرا دەستی ڕاستی بە دەستە چەپەکەی ڕاگرت. ئەمە دەریخست کە ئێش و ژان لە دەستیدا شتێکی ڕاستە. پرسی: ئه و ژانە کوێت ئازارئەدا؟'' کابرا پەنجەی بۆ خاڵێکی گرد لە نێوان دوو دەماری گەورەی دەستی ڕاکێشا، بەڵام کاتێک دوکتور زۆر بە ئەسپایی سەرپەنجەی له و شوێنە دا دەستی کێشایە دواوە. پرسیی: ئه و شوێنەیە ژان ئەکا؟ کابرا وتی: بەڵێ، ئێجگار زۆر.

کاتی پەنجەی لە سەر دائەنیم گوشار هەست پێ ئەکەی؟ کابرا نەیتوانی وەڵام بداتەوە، بەڵام چاوانی پر لە فرمێسکی داستانەکەی باس کرد. نائاسایییە، ئەمن هیچ نابینم.
ئەمنیش هیچ نابینم، بەلام ئه و ئێشە ئێستەش هەر لەوێیە، مردنم باشترە تا بەم ژان و ئازارەوە بژیم. نەشتەرکارەکە ئەمجارە بە میکرۆسکۆپ تەماشای کردەوە، پلەی گەرمای لەشی ئەندازە گرت، سەرئەنجام سەری ڕاوەشان و گوتی: پێستەکە تەواو ساغە، دەمارە خوێنبەرەکان ئاسایین، کەمترین ئاوسان یان هەڵتۆقینی پێوە نابینرێ، وەک هەموو دەستێکی ئاسایی وایه کابرا وتی: من لام وایە سەر خاڵەکە نەختێک سوورترە.'' کوێ؟ کابرا بازنەیەکی بچووک بە قەد پوولێکی لە پشت دەستی دروست کرد و گوتی: ئائێرە. نەشتەرگەرەکە سەیرێکی کابرای کرد. بیری لەوە کردەوە ئەم کابرا ئەبێ شێت بێ. بۆیە پێی وت، تۆ دەبێ لە شاربمێنیەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوو دا هەوڵ ئەدەم یارمەتیت بکەم. کابرا وتی: ناتوانم خولەکێکیش ڕاوەستم. دوکتۆر وابیر مەکەرەوە من شێتم یان لە خەیاڵێکی هەڵە دام. ئەم برینە بێدەنگ و ڕەنگ و جەرگبڕە بێ ئەندازە ئازارم ئەدا، داوات لێئەکەم ئه و شوێنە تا سەر ئێسقان هەڵکۆڵە و بیهێنە دەر.''

دوکتۆر وتی: بەرێز، من کاری وا ناکەم.''
بۆ چی؟
چونکە دەستت هیچی نیە. بە قەد دەستی من ساغە. نەخۆشەکە لە کاتێکدا ئەسکەناسێکی هەزار فلۆرینی لە کیفەکەی دەردەهێنا و ئەیخستە سەر مێزەکه، وتی: وا دیارە تو منت پێ شێتە. یان وا ئەزانی ئەمەوێ هەڵتخەڵەتێنم. ئەمەش هەزار فلورین. با بزانی بە ڕاستمە، شتەکەم ئەوەندە بە لاوە گرینگە کە هەزار فلورینی بۆ بدەم.
تکایە نەشتەرگەریەکەم بۆ بکە.
ئەگەر هەموو پارەی دنیام بدەیتێ، چەقۆی نەشتەرگەری نادەم لە ئەندامێکی ساغ.
بۆ چی نا؟
چونکە لە گەڵ ئەخلاقی پیشەکەم ناخوێنێتەوە. هەموو خەڵک بە کەرم دائەنین و تاوانبارم ئەکەن لە لاوازی تو کەڵکم وەرگرتوە یان بڵاوی ئەکەنەوە نەمتوانیوە برینێک کە نەبوە، بدوزمەوه.
زۆر باشە، دوکتور کە وایە تکایەکی دیکەت لێ ئەکەم، من بۆ خۆم ئه و کارە دەکەم، هەرچەندە دەستی چەپم بەم جۆرە کارانە ڕانەهاتوە. هەموو ئەوەی لە تۆم ئەوێ ئەوەیە دوای نەشتەرکارییەکە ئاگات لە برینەکەم بێت.

دکتورەکە بە سەر سووڕمانەوە سەیری کرد ئەم کابرا لە سەر کارەکەی سوورە. دیتی ئەوە کۆتەکەی لە بەر داکەند، قوڵی کراسەکەی هەڵماڵی و تەنانەت چەقوێ گیرفانەگەشی دەرهێنا، بێ ئەوەی شتێکی تر داوا بکا و بەر لەوەی ئەویش بتوانێ دەستی بەربێنێ بڕینێکی قووڵی لە دەستی کرد. دوکتور هاواری کرد، ڕاوەستە. ترس لەوەی نەوەکا لە تاو ئێش چەشتن ڕەگە گەورە خوێن هینەرەکەی ببڕێ، وتی : باشە چونکە لات وایە دەبێ ئەمکارە بکرێ، من بۆتی ئەکەم بەم جۆرە دوکتؤر ئامادە بوو بۆ نەشتەرگەری. کاتێ گەیشتە ئەوەی، جێی ئێشەکە ببڕێ بە نەخؤشەکە ی گوت سەری وەرگێرێ و چاو لە برینەکەی نەکا، چونکە زۆر کەس بە بینینی خوێنی خۆیان تێکئەچن. نەخۆشەکە گوتی: هیچ پێویست ناکا، ئەمن دەبێ چاوم لە دەستت بێ و تۆ بزانی کوێ ئەبڕی.
کابرا بە جەرگانە شانی دایە ژیر نەشتەرکارییەکە، زۆریش کومەک بوو بۆ بڕینی شوێنی ئازارەکە. دەستی نەک هەر هیچ نەلەرزی، کە خاڵە گردەکەی دەستیشی هەڵکەندرا، هەناسەیەکی خۆشی و سووکباری هەڵکێشا وەک ئەوەی بارێکی سەنگینی لە سەر شان لاچوو بێت.

ئێستا هەست بە ئازار ناکەی؟
نەشتەرکارەکە لێی پرسی.
نا هیچ. بە زەردەخەنەوە گوتی: وەک ئەوەیە ئازارەکە بە بڕین لاچوو بێت و ئه و نەختە سوور داگیرسانەی جێی بڕینەکەش شنەبای فێنکی دوای لەسەرخۆچوونی بەر گەرما بێت. لێگەرێ با خوێنەکە بڕوا، ئارامیم ئەداتی. دوای ئەوەی برینەکە پێچرایەوە، کابرا زۆر ڕازی و خوشحاڵ دیار بوو. ئه و تەواو گۆرا بوو، بە دەستە چەپەکەی دەستی دوکتؤری ڕەزامەندانە گوشی و گوتی: لە ڕاستیدا زۆر منەتباری
تۆم. چەند ڕۆژ دوای نەشتەرکارییەکە، دکتؤر لە هوتێل سەری لە نەخۆشەکەی دا، پێی زانی کابرایەکی ڕێزدارە و پلە و پایەیەکی بەرزی کۆمەڵایەتیی لە ناوچەکەی خۆیدا هەیە. پیاوێکی زانا و بە فەرهەنگە و ئەندامی یەکێ لە باشترین بنەمالەکانی ناوچەیە.

دوای چاکبوونەوەی تەواوی برینەکه، کابرا گەڕایەوە بۆ هەریمەکەی خۆی. پاش سێ حەوتووان دیسان کابرا لە ئیدارەی دوکتۆر پەیدای بۆوە. دەستی هەروا بە پەتکێکەوە بە ملیەوە شۆر ببۆوە و هاواری بوو بە دەس ئێش و ژانی هەمان جێ برێنی پێشووی.
رەنگ بە ڕوویەوە نەمابوو، تەڕایی ئارەقە بە برۆکانیەوە ئەبریقایەوە. لە سەر کورسییەکی قۆڵدار دانیشت و بێ ئەوەی قسەیەک بکا دەستی ڕاستی بۆ لای دکتور ڕاکیشا کە تەماشای بکا
ئەی خوا، چی بووە؟
بە دەم ناڵینەوە گوتی: ئەتۆ لە قووڵایییەوە باش هەڵتنەکۆڵیوە، ژانەکە لە پێشووش خراپتر گەراوەتەوە. فەوتاندوومی، نەمدەویست تۆ تووشی زەحمەت بکەمەوە. تا ئێستا دانم بە خۆمداگرت بەڵام لەوە زیاتر نەمتوانی خۆڕاگرم، دەبێ دووبارە نەشتەرکاری بکەیەوە.

دکتور سەیرێکی شوێنی برینەکەی کردەوە. ئه و شوێنەی ئه و هەڵیدڕیبوو خۆش ببۆوە، پێستی تازەشی بە سەردا هاتبۆوە. هیچکام لە دەمارە ئەستوورەکانیشی تێکنەچوو بوون. دڵیشی بە ئاسایی لێی ئەدا. لەرز و تاشی نەبوو، کەچی هەموو ئەندامی ئه و کابرا وەک مێژۆکە ئەلەرزی تا ئێستا قەت شتی وام نەبینیوە و نەبیستوە.
هیچی لە گەل ناکرێ بێجگە لەوەی جارێکی تر نەشتەرکاری بکەمەوە. وکوو جاری پیشوو برینەکەیم هەڵکوڵییەوە. ژان و ئازارەکە نەما، کابرا ئەگەرچی ئارامیی هات، بەڵام ئەمجار هیچ پێنەکەنی. بە سیمایەکی پر لە خەم و دڵتەنگییەوە سوپاسی کردم. لە کاتێ ڕۆیشتندا وتی: ئەگەر لە ماوەی ئەم مانگەی لەبەرمانە جاریکی تر گەڕامەوە لات، بەلاتەوە سەیر نەبێ. ''ئەتۆ نابێ بیر لەوە بکەیتەوە بە سیمایەکی باوەرمەندانەوە گوتی: دڵنیام له و عاسمانە خوایەک هەیە، بەس تا دیدارێکی تر خواحافیز.

دکتور مەسەلەکەی لە گەل زۆر کەس لە هاوکارانیباس کرد. هەر کام ڕایەکی جیاوازی هه بوو. بەڵام هیچکام نەیانتوانی ڕایەکی ڕوون و جێی پەسند دەربڕن. مانگێک ڕابورد و کابرای نەخۆش دیار نەبوو. دوای چەند حەوتوویەکی تر لەلای نەخۆشەکەوە نامەیەکی پێگەیشت. دوکتور بە خوشحاڵییەوە نامەکەی کردەوە. بیری بۆ ئەوە ئەچوو ئازارەکە نابێ گەڕابێتەوە. نامەکە ئاوا دەستی پێکردبوو:
دوکتۆری بەرێز! نامەۆی لە بارەی ڕیشە و سەرچاوەی ئازارەکەم لە گوماندا بتهێڵمەوە. گوێم لەوە نیە ئه و نهێنییەش لە گەل خۆما بەرمە ژێر گڵ یا هەر شوێنێکی تر. پێم خۆشە لە گەڵ میژووی ئەم ئازارە سامناکە، ئاشنات بکەم. ئێستا ئەوە سێهەمین جارە ئەم ئازارە ئەگەرێتەوە، بە تەماش نیم لەوە زیاتر

ململانێی لە گەڵدا بکەم. تەنیا لە بەر ئەوەش توانیومە ئەم نا مەیە بنووسم کە پشکۆیەک ئاگری سوورم وەک دەرمانێکی ئێش ڕەوێن، یان دژە ئێش، خستۆتە سەر ئه و جێ برینەی کە کسپه دۆزەخیەکەی لە دەروونەوە ئه مسووتێنێ. شەش مانگ لەمه و بەر پیاوێکی زۆر بەختەوەر، دارا و پرئاسوودە بووم. لە هەر شتێکی پیاوێکی سی و پێنج ساڵە ئارەزووی بکا هەمبوو. ساڵێک لەمە پێش ژنم هێنا. ژن هێنانێکی دڵداری. ئافرتێکی ئێجگار جوان، میهرەبان وخۆیندەوار ژنم بوو. ئەم ژنە لە گەڵ بەگزادە خاتوونێک کە ماڵیان لە ماڵمانەوە زۆر دوور نەبوو، هاورێ بوو. ئەم ژنە زۆری خۆش ئەویستم دڵی پڕ بوو لە ڕێز و ئەمەکناسی بۆ من. بۆ شەش مانگ ژیانمان زۆر بە خۆشی ڕۆی. هەر ڕۆژێک خۆشیمان لە ڕۆژی پێشووتر زیاتر دەبوو.

کاتێک دەچووم بۆ شار و نەمدەویست لە دەرەوە بمێنمەوە. تەنانەت لە ماڵی کەیبانووەکەی پێشووی کە ئه و زۆر جاران بۆ چەند سەعاتێک سەری لێ ئەدان چەند مایلێک بە پیرمەوە ئەهات. تاسە و ئارەزووی بۆ من ئەوەندە زۆر بوو هەموو هاورێکانی ناراحەت کردەبوو. قەت لە دەست پیاوێکی دیکە دا هەڵنەدەپەری.
ئەمەی بە تاوان ئەزانی ئەگەر ڕێبکەوتایە، خەونی بە کەسێکی دیکەوە دیتبا. کیژێکی لە بەردڵان و داوین پاک بوو. نازانم چی بوو ئەمەی خستە دڵمەوە کە ئەمانە تەنیا بۆ خۆ نواندنە. مرۆ ڤ ئەبێ تەواو گەوج و گێل بێت لە کۆشی بەختەوەریدا بە دوای کڵوڵی و کوێرەوەریدا بگەڕێ. ئەم ژنە مێزێکی بچووکی دەرمانی هەبوو. هەمیشەکەشۆکەی قوفڵ ئەکرد. ئەمکارەی منی ئازارئەدا. سەرنجم دا هەرگیز ئەم کەشۆوەی بە کراوەیی یان کلیلەکەی بە جێ نەدەهێشت. دەبوو چیی تێدا شاردبێتەوە؟ لە دڵ پیسیدا شێت ببووم. ئیتر بە چاوە بێ تاوانەکانی، بە ماچەکانی و بە ئامیزگرتنەکەی بروام نەمابوو. لەوانەیە هەموو ئەمانە زۆرزانی و فێلبازی بن؟

رۆژێک خاتوونە هاوڕێکەی هات لە گەڵ خۆێدا بیبا بۆ گەڕان، قەراروابوو ئه و ڕۆژە لە قەڵا بمێننەوە. منیش بەڵینم دا دوای نیوەرۆ بچم بۆ لایان. کالیسکەکە تازە لە حەوشە چوو بووە دەرەوە کە من دستم کرد بە کردنەوەی کەشۆ کە. دانەیەک له و هەموو کلیلانە کە تاقیم کردەوە سەرئەنجام کەشۆ کەی کردەوە. لە نێو ئه و هەموو وردەواڵەی ژنانە دا بەوردی گەڕام، لە ژیر پارچەیەک ئاوریشمی قەدکراودا کۆمەڵێک نامەم دۆزینەوە. پیاو ئەیتوانی لە یەکەم چاوپێکەوتندا بیانناسێتەوە. بەڵی، ئەوانە نامەی دڵداری بوون. بە قەیتانێکی سووری کاڵ پێکەوە بەسترابوونەدە. ڕانەوستام بیر لەوە بکەمەوە ئەمە کارێکی ژیرانە و سەربەرزانە نیە بەدوای نهێنیەکانی ڕۆژانی کچێنی ژنەکەما بگەڕێم! شتێک تێوەی ئەژەندم درێژەی بدەم. نەکا هی ئه و ڕۆژانە بێت کە ناوی منی بە سەرەوە بووە. قەیتانەکەم کردەوه و نامەکانم دانە بە دانە خوێندنەوه.

ئەمە سامناکترین کاتی ژیانم بوو. نامەکان گەورەترین ناپاکی یان دەرئەخست کە ڕەنگە برامبەر بە پیاوێک کرابێت. هەموو لە لایەن یەکێک لە هاورێ نزیکەکانمەوە نووسرابوون. شێوازی نوسینەکان... ناسکترین تێکەڵاوی و قوولترین هەست و سۆزی حەزو و خوشەویستییان دەرئەبڕی. چۆن ئەم ژنەی هان دابوو ئەوانە بە دزی ڕاگرێ. چیی وتووە لە بارەی ئەم میردە گێلەیەوە! چلۆن ڕێنوێنی کردوە کە چیبکا ئەم میردەی هیچ پێنەزانێ! هەموو ئەم نامانە پاش زەماوەندەکەی ئێمە نووسرابون. خوشحال بووم! ناتوانم هەستی خۆم باس بکەم. دوایین دڵۆپی ژەهرەکەم خواردەوە. نامەکانم نووشتانەوە و گەراندمنەوە بۆ جیگا شاردراوەکەی خۆیان و کەشۆ کەم داخستەوە.

ئەمزانی ئەگەر نەچووبام بۆ قەڵا ئەو، ئێوارە بۆ خۆی دەگەرایەوە ماڵەوە. هەر ئاواش بوو کە وتم. بە ڕووگەشی و خوشی یەوە لە کالیسکەکە دابەزی و بەره و هەیوانەکە ڕایکرد بۆ لام. بە ئه و پەری میهرەبانی یەوە لە باوەشی گرتم. ماچی کردم. ئەمن وام پیشاندا کە هیچ نەقەومابێ. قەسەمان کرد و شێومان پێکەوە خوارد، هەر وەک جاران چووینە ناو جێگا. هەر کام لە دیوی خۆمان. ئیتر بریارم دابوو دەست بۆ کارێ بەرم کە شیاوی شێتێکی ڕق ئەستورە. نێوە شه و هەر کە چوومە ژورەکەیەوە و تەماشایەکی ئەو ڕوومەتە جوانە بێگوناحەیم لە خەودا کرد، بە خۆمم گوت وەی له و کەساسی و هەناسە ساردیەی خوا بۆ بە خشینی گوناح داویە بە ڕوخساریکی ئاوا جوان و کراوە. ژاری دڵپیسی بە ڕۆحما و بە هەموو دمارەکانی لەشمدا چووبووە خوار. دەستی ڕاستم بە ئەسپایی خستە سەر قورگی و بە هەموو هێزی خۆم گوشیم. بۆ تاوێکی کورت چاوەکانی کردەوە بە واق وورمانەوە تەماشای کردم، دوایی چاوەکانی قونجاند و گیانی دەرچوو. بۆ بەرگری لە خۆی تەنیا جووڵەیەکیشی نەکرد، بە ئارامی گیانی دەرچوو، هەروەک لە خەودا بێت.

ئه و لە کوشتنیشی دا ڕەقی لە من هەڵنەگرت. لە نێوان لێوەکانیەوە تنۆکێک خوێن تکایە سەر دەستم – ئه و خاڵەی تۆ لێی ئاگاداری. من ڕۆژی دوایی پێمزانی کە وشک ببۆوە. بە بێ هەرا و زنا ناشتمان. من لە گوندێکی دور لە شار لە سەر موڵک و ماڵی خۆم ئەژیام. هیچ چاودێری و لێپرسینەوەی کاربە دەستانمانبە سەرەوە نەبوو. بێجگە لەمە، کەس بیری لەم مەسەلە نەدەکردەوە، چونکە ئه و ئافرەتە ژنی من بوو. ئه و نە کەسی بوو ونە هاورێیەکی هەبوو. بۆیە پرسیاریکیش بۆ وەڵامدانەوە نەها تە پێش. بەئەنقەست دوای بە خاکسپاردنەکەی ئاگاداری پرسەکەیم بڵاو کردەوە، بۆ ئەوەی خۆم لە گێرانەوەی پەیتا پەیتای شێوە مردنەکەی بۆ ئەم و ئه و پاراستبێ. هەستم بە ئازاریکی دەرونی سەخت و کتووپڕی نەدەکرد. ببوومە پیاوێکی بێ بەزەیی و ستەمگەر، بەڵام ئه و ژنە سەزاواری ئەوە بوو. بۆیە زۆر زووش توانیم فەرامۆشی بکەم. هیچ پیاوکوژێک بی باکتر لە من کردەوەیەکی وا ناکا کە من کردم. کاتێ هاتمە ماڵەوە بەگزادە خاتوون تازە گەیشتبووە ئەوێ. هەر وەک من دەمهەویست، زۆر درەنگ گەیشتبووە خاکسپاردنەکە، گەلێک لە ژێر گوشار دا بوو. ترس و ئه و هەواڵە چاوەروان نەکراوە تەواو گێژی کردبوو. بە شێوەیەکی نائاسایی ئەدوا و کاتێ ئەیویست سەرخۆشیم لێ بکا تێ نەدەگەیشتم چی دەڵێ. بە دڵەوە گوێم نەدەگرت لە قسەکانی، بەڵی پێویستم بە دڵدانەوەی ئه و نەبوو. پاشان زۆر خۆمانە دەستی گرتم و گوتی ئەیهەوەێ نهێنییەکەم لا بدرکێنێ و هیوادارە کەڵکی خراپی لێ وەرنەگرم. ئەمجا وتی، دەستەیەک نامەی لای خیزانە کۆچکردووەکەمی بە ئەمانەت داناوە؟ بە هوێ هەندێ خوو و ڕەوشتی تایبەت نەیتوانیوە لە ماڵی خۆی ڕایانگرێ، داوای ئەکرد پیاوەتی بکەم ئەمانەتەکە بدۆزمەوە. بە ئارامی لێم پرسی چیی تێدایە؟ لەم پرسیارە هەڵلەرزی و گوتی: خیزانەکەت دلسوزترین و بە وەفاترین کەس بوو کە لە ژیانیخۆمدا دیبووم. ئه و قەت نەیپرسی چی تێدایە، تەنانەت بەڵێنیشی دا تەماشاشیان نەکا.

باشە نامەکانتی لە کوێ داناوە؟
لە کەشۆی مێزی دەرمانەکەی. بە قەیتانیکی سووری کەم ڕەنگ بەستراون. زۆر ئاسان دەکرێ بێانناسیتەوە. هەموو سی دانە نامەن.
ئەوم بردە ئه و هۆدەیکە مێزی دەرمانەکانی لێ بوو، کەشۆکەم کردەوە بەستە نامەکانم هه ڵگرت و دامە دەستی.. ئەمانەن نامەکانت؟ بە پەرۆشەوە دەستیکیشا بۆ نامەکان. نەموێرا چاوەکانم هەڵبڕم، ترسام شتێکیان تیا بخوێنێتەوە. ئیتر خێرا ڕویوو ئەوێی بەجێهێشت.
راست حەوتوویەک دوای بە خاکسپاردنەکەی، ژانێک وەک ئێشی پێوەدانیک له و خاڵەی سەر دەستم ئه و جێگایەی ئه و شەوە سامناکە دڵۆپە خوێنەکەی ڕژایە سەری پەیدا بوو. دواییەکەی ئیتر بۆ خۆت دەیزانی.

دەزانم کە ئەمە شتێکه، خۆم ئەیخەمە دڵی خۆمەوە، بەڵام ناتوانم خۆمی لێ ڕزگار بکەم. ئەمە سەزای منە بۆ پەلە کردن و دڵڕەقیەکەم کە کچێکی خۆین شیرین و بێگوناحم کوشت. لەوە زیاتر هەوڵی ملمەلانێ لە گەل ئەم ئێش و ئازارە نادەم. ئەچم بۆ لای داوای لێبووردنی لێبکەم. دڵنیام ئەمبەخشێ. ئه و منی خۆش ئەوێ هەر وەک ئه و ڕۆژانەی کە زیندوو بوو. زۆر سوپاست ئەکەم دوکتۆر، بۆ ئه و هەمووکارانەی لە گەڵ منا کردت.[1]
ئەم بابەتە 120 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 29-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 29-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 29-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 120 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی ...
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,836
وێنە 104,286
پەرتووک PDF 18,894
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی ...
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.609 چرکە!