پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,093
وێنە 105,462
پەرتووک PDF 19,110
فایلی پەیوەندیدار 96,122
ڤیدیۆ 1,290
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئێوارەیەکی پاییزی
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئێوارەیەکی پاییزی

ئێوارەیەکی پاییزی
ئێوارەیەکی پاییزی
ماکسیم گۆرکی
لە ئینگلیزییەوە: #محەممەدئەمین مەجیدیان#

ساڵێکیان لە وەرزی پاییزدا له بارێکی ئێجگار خراپدا بووم. له و شارەی تازە گەیشتبوومێ، کەسم نەدەناسی. نە پارەیەکم لە گیرفاندا هەبوو؛ نە جێگایەکیش بۆ خەوتن. لە یەکەم ڕۆژەکانی هاتنمدا دانە دانەی ئه و جلانەی بەرم کە بێ ئەوانیش هێشتا دەمتوانی هەڵکەم، فرۆشتبوومن. لەم شارە چوومە گەڕەکێک بە ناوی ئێستە. ئەوێ ئیسکلەی کەشتییە هەڵمەکان بوو. ئەم گەڕەکە لە وەرزی هاتوچۆی دەریاییدا پڕ دەبوو لە جمووجۆڵ و هەرا و هوریای ئه و کەسانەی بە کار و ڕەنجی ژیانەوە خەریک بوون، بەڵام ئێستاکە بێدەنگ و چۆڵ مابۆوە، چونکە دواڕۆژەکانی مانگی ئۆکتۆبر بوو.

بەتەنیا لە نێو ئه و بارخانە و ماڵه چۆڵکراوانەدا دەخولامەوە. بە ئارەزووی دۆزینەوەی کوتێ شتی خواردن، ئه و لمە تەڕەی بەرپێم بە قاچ دەکۆڵی. بیرم لەوە دەکردەوە، چەند خۆش دەبوو ئەگەر ژەمێ خواردنی تەواوم دەسکەوتبا. لە دۆخی ئێستەی فەرهەنگمانا برسییەتی مێشک زۆر زووتر تێر دەکرێ تا برسییەتی زک. ئەوا تۆ به و شەقامانەدا دەسووڕێیەوە، دیمەنی ئه و خانووانەی دەوریان گرتووی دەبینی لە دەرێڕا ناشیرین نین، ڕەنگە بە دڵنیاییەوە بڵێی، نابێ لە ناوەوەش خراپ ڕازابێتنەوە. ئەم دیمەنانە لەوانەیە دەروونت ببزوێنێ و هەندێ بیری وەک خانووسازی و پاک و خاوێنی و لەشساغی و کۆمەڵێ شتی ژیرانە و بەرزە فڕانەت لە لا بوورووژێنێ.
ڕەنگە خەڵکانێکی خوێنگەرم و پۆشتە و پەرداخیش بێنە ڕێت. هەموو زۆر بە ئەدەب، کەچی بە دیتنت ڕوو وەردەگێڕن، چونکە حەز ناکەن بە بینینی ژیانی ناخۆشی تۆ خۆیان تووشی خەفەت و ئازار بکەن. بەڵێ مێشکی کەسێکی برسی باشتر پەروەردە دەبێ و ساغترە لە میشکی کەسێکی تێر. لێرەوەیە کە تۆ دەتوانی ئاکامێکی زانایانە بە قازانجی مرۆڤی برسی وەرگری.

شه و نزیک دەبۆوە، باران دباری. لە باکوورەوە بایەکی توند هەڵیکرد. با لە نێو ئه و دووکان و دووکانوچکانەدا کەوتە وژە وژ؛ بە چاوەی پەنجەرەی مەیخانەکاندا دەچوە ژوور؛ دەیدا لەکەفی وردە شەپۆلی ئه و چۆمە کە شڵپە شڵپ سەریان دەکوتا به و لێوارانەدا؛ شەپۆلە سپییە کەفکردوەکانی بەرز دەکردەوە و خێرا خێرا بەسەر شانی یەکتردا تلی دەدان و دەیخستن بۆ دوور. لەوە دەچوو، ئه و چۆمە هەستی بە نزیکبوونەوەی زستان دەکرد، بۆیە وا کوێرانە لە ترسی کۆتوبەندی سەهۆڵ، کە ڕەنگبوو هەر ئه و شەوە ڕەشەبای باکوور بیهێنێتە سەری، هەڵدەهات. ئاسمان گرژ و تاڵ بوو؛ لە دوورەوە با بێ وچان دڵۆپەکانی بارانی کە بە ئاستەم دەبینران ڕادەماڵی. مەلوولی و دڵتەنگییەکەی سروشتی دەور و بەرم بە جووتێ دارە بیی شکاو و داڕماو، کە بەلەمێکی وەرگەڕاوە بە بنکیانەوە بەسترابۆوە بە جوانی دەردەکەوت. ئەم بەلەمه وەرگەڕاوە بە نیرگە شکاوەکەی ژێریەوە و ئه و پیرەدارانەش، هەموو با ڕووتاندبوونیەوە. له و دەور و بەرە هیچ شتێکی ساغ و بەکەڵکهاتوو نەمابوو. فرمێسکەکانی ئاسمان وشکاییان نەدەهات، گشت شتێک کاول و دڵتەنگکەر بوو، وام دەزانی هەموو شتێک مردوە و من تەنیا زیندوو بەجێماوم، منیش هەروا مەرگێکی تاڵ چاوەڕێی دەکردم.

ئەوکاتە هەژدە ساڵان بووم تافی جوانیم! له و لێوار ئاوە، لە سەر ئه و زیخە تەڕ و ساردە گەڕام و گەڕام، بەشانازی سەرما و برسییەتی بە مووزیکی دانەچۆقە هۆرەم دەکرد. هەروا کە لە پشت دانەیەک له و قەفەسە خاڵیانەوە، چاوم دەگێڕا بۆ شتێک بیخۆم، لەپڕ له و پشتەوە هەستمکرد پەیکەرێک لە جل و بەرگی ژنانەدا کە لە بەر باران بە شانە کۆماوەکانیەوە نووسابوون، خۆی بە زەویدا مەڵاس کردوە. وادیاربوو بە دەستەکانی خەریکی هەڵکۆڵینی کەندڕێک بوو لە ژێر دانەیەک له و قەفەسانەدا. لە تەنیشتییەوە هەڵتووتام و لێم پرسی: '' ئەوە خەریکی چی دەکەی؟''

قیژەیەکی لێ بەرز بۆوە و ڕاپەڕیە سەر لاقەکانی. ڕووبەڕووم وەستا، به و چاوە کراوە و کاڵ و ترساوانەیەوە لێم ورد بۆوە. کچێک بوو له تیر خۆما، زۆر ئێسک سووک، داخەکەم دەموچاوی بە سێ خاڵی شینی گەورە نەخشکرابوو. ئەمەش سەروچاوی تێکدابوو. هەر چەند ئەم خاڵە شینانە بە شێوەیەکی سەرنجراکێش تاک تاک و بە یەک ئەندازە و هاوسەنگ لە دەموچاویا بڵاو ببوونەوە. دوانیان لەژێر چاوەکانیا و یەکیان نەختێک گەورەتر لە حاست پردی لووتیا دەبینران. ئەم ڕێکوپێکی و هاوتاییە دیار بوو کاری هونەرمەندێک بوو کە فێر ببوو بە تێکدانی ڕوخساری مرۆڤ.

ئەم کچە هەر سەیری دەکردم. وردە وردە ترس لە چاوەکانیا نەما. زیخەکانی دەستی تەکاند. لەچکە کەتانیەکەی سەری ڕێک کرد و بۆ خۆ نزیک کردنەوە گۆتی: ''وابزانم تۆش شتێکت دەوێ بۆ خواردن؟ دەی هەڵکەنە! من دەستەکانم ماندوو بوونە. هۆ لەوێ سەری بۆ لای قەفەسەیەکەوە لەقاند بە دڵنیاییەوە نانی لییە، ئه و قەفەسەیە ئێستاش هەر کاری لێ دەکەن.''
دەستم کرد بە هەڵکەندن. کچەکەش دوای نەختێک ڕ اوەستان و تەماشا کردن لەلامەوە دانیشت و دەستیپێکرد بە یارمەتی کردنم. بە بێدەنگ خەریک بووین بە کارەکەمانەوە، ئێستا ناتوانم بڵێم له و کاتەدا بە یاسای تاوان و سزا بیرم دەکردەوە یان به ئەخلاق، یان خۆ بە خاوەنیەتی و ئه و هەموو شتانەی تر کە بە بڕوای زۆر کەسانی بەئەزموون، پیاو دەبێ لە هەموو کاتێکدا لەبیری ژیانی خۆیدا بێ. حەزم دەکرد تا ئه و جێگەی لە توانامدایە ئەم ڕاستییە پێڕه و بکەم. با بەئاشکرا پێ لەوە بنێم وەها بە کاری هەڵکۆڵینی ژێر ئه و قەفەسەوە خەریک بووم، هەموو شتێکی ترم لەبیر چووبۆوە، بێجگە لەمە کە: دەبێ لە نێو ئەم قەفەسەدا چیی تێدا بێ؟''

شه و بە سەردا هات. تەمومژێکی سارد و بۆر کە هەردەم چڕتر دەبۆوە، دەوری دابووین. شەپۆلەکان بە دەنگێکی قووڵتر لە پێشوو دەیانلرفاند، باران توند توند و زوو زوو دەیدا لە تەختەکانی قەفەسەکە. دەنگی زەنگی شەوگەڕێک لە شوێنێکەوە دەگەیشتە گوێ.
یاریدەرەکەم بە هێواشی پرسی: '' گەیشتوویە بنکی یام نا؟'' تێنەگەیشتم لەچی قسەی دەکرد، بۆیە بێدەنگ مامەوە. گۆتم گەیشتوویە بنکی قەفەسەکە؟ ئەگەر بنکی بێت، خۆ ناتوانین بچینە ژوور. بەخۆڕا چاڵێک هەڵدەکەنین و دەگەینە تەختەی وشک و ڕەق. ئەمجا چۆن دەتوانین ئه و تەختانە دەربێنین؟ چاکتر نییە قفڵەکە بشکێنین؛ قفلێکی زۆر لاوازە.''
بەزەحمەت بیری ورد بە مێشکی ژناندا دێ، کەچی دەبینی جار و بار دێ. من بۆ بیری ورد زۆر نرخ دادەنێم، هەمیشەش هەوڵ دەدەم تا ئه و جێگەیەی بتوانم بەکاریان بێنم. قفڵەکەم دۆزیەوە و بە هەموو هێزی خۆم لێی نەویم. قفڵەکە بە هەموو شتێکەوە بە دەستمەوە هات. هاودەستەکەم هەر خێرا وەک مار خۆی لوول کرد و بە کەلی دەرگاکەوە خۆی خزاندە ژوورەوە و لەوێوە بە ئەسپایی بانگی لێکردم: تۆ کوڕی کو ڕ!''

ئەمڕۆژانە وردە پیاهەڵدانی ژنێکم زۆر لا خۆشترە تا وتارێکی بەسۆز لە لایەن پیاوێکەوە، با ئه و پیاوە لە هەموو وتاردەرانی کۆن و نوێ، زمانی پاراوتریش بێت. له و کاتەدا، هەر چۆنێک بێت کەمتر لە ئێستا ڕووی خۆشم بوو، بۆیە سەرنجم نەدایە ئافەرینی هاوڕێکەم؛ بەکورتی و بە پەرۆشەوە لێم پرسی: شتێکی لێیە؟'' بە شێوەێەکی زۆر گرینگ دەستیکرد بە ژماردنی ئه و شتانەی دۆزیبوومانەوە: سەبەتەیەکی پڕ لە شووشە چەند کەوڵی ئەستوور چەترێکی خۆرەتاو سەتڵێکی ئاسن. هیچکام لەمانە بۆ خواردن نەدەبوون. هەستمکرد هیوابڕاو بووم بەڵام کوتووپڕ بە پێکەنینەوە، هاواری کرد: '' ئەها! ئەوەتا!'' چی؟''
نان لەواشی نان تەنیا نەختێک تەڕە هابگرە! لەواشە نانێک هەڵدرایە بەر پێم، دواییش خۆی هاتە دەر. تازە پاروویەکم لە نانەکە جیا کردبۆوە و ئاخنیبوومە نێو دەمم و ئەمجاوی، هاواری کردمێ: وەرە، بەشی منیش بهیڵەرەوە! نابێ لێرەش بمێنینەوە ڕوو لە کوێ کەین؟'' بۆ شوێنێکی حەوانەوە بەملاولادا چاوی دەگێڕا شەوێک بوو ئەنگوستە چاو، زۆریش تەڕ و تووش. سەیرکە! هۆ لەوێ بەلەمێکی وەرگەڕاوەی لێیە، با بچینە ئەوێ. دەی با بچین!'' بەره و بەلەمەکە ڕێکەوتین. بەڕێوە بەشێکی زۆری تاڵانیەکەمان لە دەم ئاخنیبوو، خەریک بووین دەمانخوارد.

باران توندی کرد، چۆم هاژەی دەهات؛ لە شوێنێکەوە فیکە فیکێکی دوور و درێژ پەیدا بوو دەتگوت کەسێک گەمە دەکات دەتگوت کەسێکی گەورە بەبێ ترس بەم زەوینە و بەم داب و نەریتە دامەزراوانەی، بەم با ترسناکەی پاییز، بە ئێمە قارەمانەکانی ئەم ژیانە گاڵتە دەکات. بەم فیکە فیکە ماتەم دایگرتم و دڵەکوتێم کەوتێ. سەرەڕای ئەمانەش لە تاو برسییەتی هەر نانم دەخوارد. کچەکەش لە لامەوە هەنگاو بە هەنگاو دەهاتە ڕێ. لێم پرسی: ناوت چییە بۆ نەزانم؟'' بە کورتی و بە منگە منگ وەڵامی دامەوە و گوتی: ناتاشا''، سەیرێکیم کرد، دڵ و دەروونم هاتە ژان؛ دوایی چاوم گێڕا بۆ نێو ئه و تەمومژەی بەردەمم، وامدەزانی شێوەی ناحەزی چارەنووسی خۆمە بەساردی و سڕی بە دەممەوە پێدەکەنێ.

باران بەبێوەستان دەدرا لە دار و تەختەی بەلەمەکە، ئاهەنگە نەرمەکەی خەمی دەروونمی دەهەژاند. با لە قڵشێکی بنکە شکاوەکەی بەلەمەکەوە، له و شوێنەوە کە چەند تەڵەزمی لەق لەیەک دەدران و بە شێوەیەکی نائارام و خەمناک شەقە شەقیان بوو، دەهاتە ژوور. شەپۆلەکانی ئه و چۆمە بە قەراخەکانا هەڵدەپڕژان، یەکنەوا و بێ ئومێد شڵپەیان دەهات. وەک ئەوەی بە بێزارییەوە لە شتێک دەدوان، کە زۆر لێی وەڕەز بوون و دەیانهەویست لێی هەڵبێن، بەڵام بە ناچار دەبوو ئێستاش هەر هەموو پێکەوە قسەی لەسەر بکەن. ترپەی باران لەگەڵ شڵپەی ئاو تێکەڵ ببوو. هەناسەیەکی قووڵی با بەسەر ئه و بەلەمە وەرگەڕاوەدا دەخشا دەتگوت هەناسەی بێکۆتایی ئەم زەویە ماندوو و هێز لێبڕاوەیە، لە دەست ئەم گۆڕانە بەردەوام و بێ پایانە، لە هاوینانی ڕوون و گەرمەوە بۆ پاییزانی سارد و تەڕ و تەماوی. بێوچان با بەسەر ئەم بەستێنە چۆڵ و هۆڵەدا، بەسەر ئەم ڕووباره کەفکردووەدا دەهات و گۆرانییە خەمبارەکانی خۆی دەکوتنەوە.

لە ژێر ئه و بەلەمەدا جیگەمان زۆر ناخۆش بوو؛ ئه و ژیرە هەم تەسک و تەنگەبەر بوو هەم تەڕ، وردە تنۆکی ساردی باران لە شوێنە شکاوەکانی بنکی بەلەمەکەوە دەتکایە خوارەوە؛ بایش هەر پیایدا دەهاتە ژوور. بە بیدەنگ لەوێ هەڵکورماین و لە سەرمانا هەڵدەلەرزاین. لە بیرم دێ خه و دایگرتبووم. ناتاشا پشتی نا بە دیواری بەلەمەکەوە و وەک تۆپێکی بچکۆڵە خۆی گرمۆڵە کرد. ئەژنۆکانی لە باوەش گرت و چەناکەی لەسەر دانان؛ بەچاوی زیت و کراوەوە دەیڕوانی بۆ چۆمەکە؛ چاوەکانی لە سەر دەموچاوی لەبەر ئه و خاڵە شینانەی ژێرەوەیان زۆر زل دەینواند. ئه و ئیتر بزوەی نەکرد. ئەم نەجووڵان و بێدەنگییه وردە وردە ترسی خستە دڵی منەوە. دەمهەویست قسەی لەگەڵ بکەم، بەڵام نەمدەزانی چۆن دەسپێبکەم. ئەمە ئه و بوو لە پێشدا دەستی بە قسان کرد. زۆر بەکورتی و تێڕادیوی، وەک بیر و بڕوایەکی چەسپاو، هاواری کرد : ''چەند شتێکی نەفرینکراوە ئەم ژیانە!''

قسەکان و شێوەی دووانەکەی بۆنی سکاڵایان لێ نەدەهات. ئەم مرۆڤە ساکارە بە پێی تیگەیشتنی خۆی بیری دەکردەوە لەم بیرکردنەوەدا وای بۆ دەچوو کە ئاکامێکی تایبەت و ڕوون وەرگرێ، ئاکامێک کە ئه و ئاوا بە دەنگی بەرز دەری دەبڕی و منیش لە ترسی بە درۆخستنەوەی خۆم نەمدەتوانی لە دژی ڕاوەستم. هەر بۆیە بێدەنگ مامەوە. ئەویش، هەر وەکوو منیش نەبم بێجووڵە مابۆوە. تازە ئەگەر بشمانقڕاندایە چی دەبوو...؟ ناتاشا دیسان دەستی کردەوە بە قسان، ئەم جارە بە ئارامی و بە ڕوونی، ئیتر نیشانەیەک لە سکاڵاو گلەیی لە قسەکانیا نەمابوو. ئاشکرا بوو ئەم مرۆڤە لە بیرکردنەوەکانی خۆیدا سەرنج و هۆشی لەسەر بابەتی ژیانی خۆی بوو، لەم ڕێگایەشدا بۆ ئەوەی خۆی و ژیانی لە گاڵتەجاڕی بپارێزێ، دڵنیا ببوو کە هیچی پێناکرێ، جگە لەوەی بە بۆڵە بۆڵ و قیڕاندن هەستی خۆی بڕژێنێتە دەر.

ڕێک و ڕەوانی ئەم ئەم ڕێچکە فکرییە چەند بۆ من خەفەت هێنەر و ئازار دەر بوو، هەر باسی لێناکرێ! هەستم کرد ئیتر لەوە زیاتر ناتوانم خۆ ڕاگرم. لە ڕاستیدا خەریک بوو بگریم.... بەڵام لام شەرم بوو لە لای ژنێک بگریم کە ئه و بۆخۆی نەدەگریا. بۆیە بڕیارمدا لەگەڵیا بێمە دووان. پرسیارم کرد: ئەوە کێ بوو لیی دەدای؟'' له و کاتەدا نەمدەتوانی بیر لە ڕستەیەک بکەمەوە کە ناسکتر بێ و دڵی نەشکێنێ. بە دەنگیکی نەرم و خاو وەڵامی دامەوە و گۆتی: پاشکا، پاشکا لێیدەدام.''
''پاشکا کێیە؟''
دەسگیرانەکەم، کوڕێکی نانەوایە.
''زۆر جار لێی دەدای؟''
''هەر کاتێک سەرخۆش بوایە لێی دەدام.

لەناکاو ئاوڕی داوە بەلامەوە و کەوتە قسە لە بارەی خۆی و پاشکا و پێوەندی نێوانیان: پاشکا کوڕێکی نانەوای سمێڵ سوور و تارژەنێکی زۆر باش دەبێ. ڕۆژێک دێتە دیدەنیی ناتاشا، لەبەر ئەوەی پاشکا کوڕێکی تەڕلان و لەبەردڵان بووە و جلەکانی بەری و پێڵاوەکانی لە باشترین و بە نرخترین بوونە تەنیا کراسەکەی بەری بایی پانزە ڕووبل بووە ناتاشا دڵی لێی دەچێ. بەمجۆرە پاشکا دەبێتە مایەی شانازی و جێگای بڕوای. ئەم حەز و خۆشەویستییەی ناتاشا دەبێتە هۆی ئەوە پاشکا هەموو ئه و پارە و پووڵەی هاوڕێکانی ناتاشا دەیدەنێ بیدا بە شیرینی، لە ناتاشای بستێنێ، ئارەقی پێ بکڕێ و پێی سەرخۆش بێت. دواییش بکەوێتە لێدانی؛ تازە ئەمانە هیچ نەبوون بەلایەوە ئەگەر پاشکا لەبەرچاوی ئەوا چاوی لەدوای کچانی دیکەوە نەبا.

ئەمە سووکایەتی نەبوو؟ من لە کچەکانی تر خراپتر نیم. دیارە ئەمە مانای ئەوەبوو بەرەڵڵا گاڵتەم پێدەکا. پێرێکە داوام کرد لە مامۆستاکەم نەختێک بچمە دەرەوە، کە چووم دیتم دیمکا لە تەنیشتییەوە بە مەستی دانیشتوە، پاشکاش نیوە مەست بوو. پێم گۆت ''ناکەسی بێ ئابڕوو!'' ئەویش هەستا و تا توانی کوتامی. بە شەق تێیهەڵدام و بە قژ ڕایکێشام. ئەمە له چاو ئه و کردەوانەی ترەوە هیچ نەبوو. هەر چیشم لەبەردا بوو دڕاندی ئائەوا بەجێی هێشتم کە دەمبینی! چۆن دەتوانم بگەڕێمەوە لای مامۆستاکەم؟ گشت جلەکانمی دڕاند، سوخمەکەیشمی لە کەڵک خست هەر تەواو تازە بوو؛ پینج ڕووبلم پێدابوو، لەچکەکەشمی لە سەرما دڕاند. ئەی خوایە ئێستا دەبێ چی بکەم؟'' لە پڕ بە دەنگێکی زۆر ناخۆش دەستی کرد بە شیوەن و کڕووزانەوە.

با دەیلووراند و هەردەم قایمتر دەبوو، لێوە لەره و دانەچۆقەم پێکەوتەوە. ناتاشا لە سەر ما خۆی خزاند بەلامەوە، ئەوەندەی دەیتوانی پاڵی پێوەدام. له و تاریکاییەدا دەمتوانی ڕووناکی چاوەکانی ببینم. ئێوە پیاوان چەند پیس و نەگبەتن! حەز دەکەم لە تەنوورێکدا بتانسووتێنم؛ یان لەت و پەتتان کەم؛ ئەگەر یەکتان لە گیانەڵڵادا بێت، تف لە دەمی کەم و تۆزێک چییە بەزەییم پێیدا نەیێ، ئێوەی پەست و ناپەسند. مل شۆڕ دەکەن و مەرایی دەکەن، وەک سەگ کلکەلەقێمان لە بەرا دەکەن، ئێمەی نەفامیش خۆمانتان پێشکەش دەکەین و ئەمەش هەموو بەشمانە! لە پڕا ژێر پێمان دەخەن و دەمانفلیقێننەوە؛ ئێوەی بەرەڵڵا و نەگبەت!''

بەمجۆرە تا توانی نەفرینی کردین، بەڵام لەم نەفرینکردنانەی کە هاتە گوێم گوڕ و تینێکی ڕق و بێزاریم بەرانبەر بەم بەرەڵڵای نەگبەتە'' هەست پێ نەکرد. شێوازی ئاخاوتنەکەی بە هیچ جۆرێک لە گەڵ باسەکەی ڕێکنەدەکەوت. چونکە زۆر هێدی و لەسەرخۆ دەدوا و بە ئاستەم دەنگی بڕی دەکردە لام.
ئەم قسانە بەهێزتر لە هەموو ئه و کتێب و وتارە ڕەش بینانەی کە بە زمانێکی پاراو و دڵنیاکەر خوێندبوومنەوە و ئێستاش هەر دەیابخوێنمەوە، کاری کردە سەرم. دەزانی، ئەمە هۆی ئەوەبوو کە کاریگەری بینینی ڕەنج و ئازاری مرۆڤێک لە گیانەڵڵادا، زۆر زیاترە تا باسکردنی ڕووداوی مەرگی. بەڕاستی هەستم بە داماوی کرد زیاتر لەبەر سەرما تا قسەکانی هاوسێکەم. بەئارامی ناڵاندم و دانەکانم لەیەک کڕاند. هەر له و دەمەدا دوو بازووی چکۆلەم بە دەوری خۆما هەست پێ کرد یەکیان لەسەر ملم و ئەویتریان کەوتە سەر ڕوومەتم بە دەنگێکی نەرم و هاوڕێیانە بە پەرۆشەوە پرسی: چی ئازارت ئەدا؟''

خەریک بوو باوەڕ بکەم ئەوە کەسێکی تر بوو ئه و پرسیارەم لێ دەکا، نەک ناتاشا. هەر ئێستاکە بوو وتی پیاوان نزم و ناکەسن و خۆزگەی دەخواست بۆ لە نێو بردنیان. کەچی ئەوە خۆی بوو و خێرا خێرا دەستی کرد بە قسە کردن. ئەهە، چی ئازارت دەدا؟ سەرماتە؟ تەزیوی؟ چ یپاوێکی تۆ، وەک کوننە پەپوو وا خامۆش دانیشتووی! بۆ؟ دەبوو زۆر زووتر بتگوتایە کە سەرماتە. وەرە، ڕاکشێ لەسەر ئه و عەردە، خۆت پانکەرەوە و منیش ڕادەکشێم، لەوێ. چۆنە؟ ئێستە دەستەکانت لە ناوقەدم ئاڵێنە، توندتر! چۆنە؟ ئێستە زۆر زوو گەرم دەبیەوە، دواییش پشت دەنێین بە پشتی یەکترەوە و لێی ڕادەکشێین، زوو ڕۆژ دەبێتەوە، سەیرکە بزانە وانییە. دەڵێم، نەوەکا تۆیش سەرخۆش بیت؟

چوویتە دەرەوە لە جێگەکەت، ئەه؟ قەیناکا.''
ئاوا ئه و دڵنەوایی کردم و هانیدام.
لەوانەیە سێ جار نەفرین کرابێتم! ئەم کردارە بەلامەوە دنیایەکی چەند سەیر بوو!
تۆ بزانە، هەر لەم کاتەدا مێشکم بەڕاستی بە چارەنووسی مرۆڤەوە خەریک بوو. بیرکردنەوە بە دووبارە ڕێکخستنەوەی سیستەمێکی کۆمەڵایەتی، لە شۆرش و گۆڕانێکی تەواو سیاسی، بە خوێندنەوەی جۆرەها کتێبی بێ ئەنداز زانایانە، کە لە قووڵایی و پڕماناییان نووسەرەکانیشیان تێیدا مابوونەوە. هەروەها هەموو هەوڵی سەرەکی من ئەوە بوو لە خۆم هێزێکی کۆمەڵایەتی چالاک و بە توانا'' ساز بکەم. لە من وابوو بە بەشێک له و مەبەستەم گەیشتووم؛ بەهەرحاڵ، لەم کاتەدا بەمەش بڕوام هەبوو کە بۆ بەردەوامی ژیان مافی تایبەت بەخۆم هەیە و شایانی ئەوەم بەباشی بژیم. توانا ولێهاتوویی ئەوەش لە خۆما دەبینم کە ئەرکێکی مێژوویی مەزن وەئەستۆ بگرم. ئێستاش ئه و ژنەی لە لامەوە لەشم گەرم دادهەێنێ، ئه و ژنە ڕەنجەڕۆ و لێدراو و بەسووک چاو لێکراوە، ئەم ئادەمیزادە لاوازەی کە نە شوێنێکی لە ژیاندا هەیە و نە نرخێکی بۆ دادەنرێ، ئه و ژنەی کە قەت بیرم لەوە نەکردۆتەوە کە یارمەتی بدەم تا ئەوکاتەی ئه و یارمەتی منی دا، لە ڕاستیدا ئەگەر بیریشم لێ بکردایەوە نەمدەزانی چۆن یارمەتی بدەم.

خەریکبوو باوەر بکەم هەموو ئەمەم لە خەوێکی ناخۆش، لە خەوێکی خەمهێنەردا بەسەرا دەهات. ئۆف! بیرکردنەوە لەم حاڵە دا چەند زەحمەت بوو، چونکە دڵۆپی ساردی باران دەتکا بە سەرما، ئەم ژنەش هەر پاڵی پێوە دەنام، هەناسەی گەرمی دەدرا لە دەموچاوم. ئەگەرچی کەمێک بۆنی ودکای لێدەهات بەڵام بۆم خۆش بوو.
با بە سەرشێتییەوە دەیگڤاند، باران بەلەمەکەی دەکوتا، شەپۆلەکان بەملا و ئەولادا هەڵدەپڕژان، ئێمەش هەردوکمان یەکترمان لە باوەش گرتبوو. ئەمن دڵنیام کەس تا ئێستا شتێکی وا ناخۆش و ترسناکی بەخۆیەوە نەدیوە.
ناتاشا بێ پسانەوە بە نەرمی و بە خەمەوە لەمە و لەوە قسەی دەکرد، بەشێوەیەک کە تەنیا ژن دەتوانێ وا بدوێ. لەژێر کارگەری دەنگ و وشە نەرمەکانیا ئاگرێکی بچووک لە دەروونما هەڵایسا، شتێک لە دڵما توایەوە. پاشان فرمێسک وەک تاوە تەرزە بەخوڕ بەچاوانما هاتنە خوار. هەر چی خراپ و نابەجێ، هەرچی داخ و پەژارە، هەرچی پیس و پۆخڵی هی بەر له و شەوە، لە دڵما بوو شۆردییەوە و لەگەڵ خۆیا بردی. ناتاشا خەمی ڕەواندمەوە و ئاسوودەیی گەیاند بەگیانم. ''وەرە وەرە بچکۆڵانەکەم! خەم داتنەگرێ! خوا درگایەکی ترت لێدەکاتەوە، تۆیش بەسەر خۆتا دەچیتەوە و شوێنی خۆت پەیدا دەکەیتەوە، هەموو شتێک چاک دەبێ''

بەمجۆرە دەستی کرد بە ماچکردنم، زۆریش ماچی دامێ، ماچی گەرم و سووتێنەر، ئەمە هەمووشی بۆ هیچ، ئەوانە یەکەم ماچ بوون، کە ژنێک تا ئه و کاتە بە منی بەخشیبوون، هەروا باشترین ماچیش بوون. هەموو ئەم ماچە دوابەدوایانە بۆ من ئێجگار بەنرخ بوون، چونکە لە بەرانبەردا هێچیان نەدەخستە سەرشانی من.
وەرە ئەوەندە خەفەت مەخۆ پیاو! ئەگەر ناتوانی جێگایەک بۆخۆت پەیدا بکەی، سبەی خۆم بۆت جێبەجێ دەکەم. ئه و هەموو بەگوێ چپاندنە نەرمەی وامدەزانی بەخەون دەبینم.
لەوێ تا بەیانی خەوتین.
کە ڕۆژ بۆوە لەژێر بەلەمەکە خزاینە دەر و ڕوومان لە شار کرد، دوایی وەک دوو هاوڕێ لە یەک جوێ بووینەوە و ئیتر قەت یەکترمان نەدیەوە. ئەگەرچی شەش مانگان هەموو کون و قوژبنێکی ئه و شارەم بە دوایدا پشکنی، بەدوای ئه و ناتاشا میهرەبانەی کە ئه و شەوە پاییزەمان پێکەوە ڕۆژ کردەوە.[1]
ئەم بابەتە 111 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 30-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 01-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 30-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 111 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.155 KB 30-06-2022 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
سێبەری ترس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
کورتەباس
پەیامی کافکا
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
بەردینە شینە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,093
وێنە 105,462
پەرتووک PDF 19,110
فایلی پەیوەندیدار 96,122
ڤیدیۆ 1,290
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
سێبەری ترس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
کورتەباس
پەیامی کافکا
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
بەردینە شینە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.766 چرکە!