پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,035
وێنە 106,621
پەرتوک PDF 19,280
فایلێن پەیوەندیدار 97,250
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
وەزیری دەرەوەی فەرِەنسا: یاداشتنامەکەی لەگەڵ بارزانی ئیمزا کرا، پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا دیاری دەکات
کوردیپێدیا و هەڤکارێن وێ، هەردەم یارمەتیدەردبن ژبو خوەندەکارێن زانینگەهێ و خوەندنا بلند بو بدەست ئێخستنا چاڤکانیێن پێدڤی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بێرنارد كۆشنه‌ر

بێرنارد كۆشنه‌ر
بێرنارد کۆشنەر لە چەند دێرِێکدا:(بێرنارد کۆشنەر) لە 1ی نۆڤەمبەری ساڵی 1939 لەدایکبووە، (کۆشنەر) سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکارە و پزیشکە. ئەندامی دامەزرێنەری (مێدیسنس سانس فرۆنتیێرس)ە (MSF). کە ناسراوە بە ڕێکخراوی: پزیشکانی بێ سنوور و پزیشکانی جیهان. ئێستا (کۆشنەر) وەزیری دەرەوەی فەرِەنسا و کاروبارەکانی ئەوروپایە لە حکومەتی فیلۆنی باڵی ڕاست، لە ڕابردووشدا بەوە ناسرابوو کە سیاسەتمەدارێکی چەپی ناوەندە.لە ژیانی سیاسیدا وەک ئەندامێک دەستی پێکرد لە پارتی کۆمیۆنیستی فەرِەنسی، لەساڵی 1968 لە ڕێکخراوی خاچی سوور وەکو پزیشکێک لە بیافرا کاریکردووە لەمیانی جەنگی ناوخۆیی نەیجیریا. لەساڵی 1971 مێدیسنس سانس فرۆنتیێری دامەزراند (پزیشکە بێ سنوورەکان). لە سەردەمی شەرِی ناوخۆیی لوبنان (کۆشنەر) وەکو خۆبەخشێکی مرۆیی لە ڕۆژهەڵاتی بەیروت لەکاتی گەمارۆدانی سەر کەمپی نابا کاریکرد، (کۆشنەر) لە ساتێکدا ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە کە هیچ ڕێکخراوێکی بیانی ئامادەنەبوو ئه و کارەبکات، هەروەها زۆر لە نزیکەوە کاریکردوە لەگەڵ ئیمامی شیعە موسا ئەل سەدر.لەساڵی 1988دا، (کۆشنەر) ژیانی حکومیی دەست پێکرد کە لە حکومەتی سوشیالیست دەستبەکاربوو، هاوکات (کۆشنەر) هەر ئەندامیش نەبوو لە پارتی سۆشیالیستی فەرِەنسی. لە کابینەی حکومەت ساڵی 1988 بۆ کارە مرۆییەکان پۆستی وەرگرت. پاشان لە سەردەمی سەرۆک میتران لەساڵی 1992 کرا بە وەزیری تەندروستی و هاوکات بەردەوام بوو لە ژیانی سیاسیی لە پەرلەمانی ئەوروپادا. لەنێوانی ساڵانی 1993- 1997 حکومەتێکی باڵی ڕاست حکومرِانیی فەرِەنسا کرد.لەساڵی 1991 یەکێک بوو له و خۆبەخشانەی لە کۆرِەوی کوردستان ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە هەروەها یەکێک بووە له و بەرپرسە فەرەنسیانەی کاری بۆ دەرکردنی برِیاری 688 ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و دروستکردنی نەوای ئارام بۆ هەرێمی کوردستان کردووە، لەنزیکەوە لەسەر کێشەی کورد شارەزایە و دۆستایەتی نزیکی لەگەڵ بەرێز مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەیە و لە ساڵانی حەفتاکاندا جەنابی بارزانی نەمری بینیوه و پێی سەرسام بوو، هەروەها لەنزیکەوە لەگەڵ بەرێز تاڵەبانی ئاشنایەتی هەیە و لە ساڵی 2007 کە کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر کرایەوە، وەک وەزیری دەرەوەی فەرەنسا له و ڕێورەسمە ئامادەبوو و لەگەڵ بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی کابینەی پێنجەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسای لەهەولێر کردۆتەوە، کە تێیدا د.فردریک تیسۆ وەک کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر دەست بەکار بووە.کە لیۆنێڵ جۆسپن لەساڵی 1997 بوو بە سەرۆک وەزیرانی فەرِەنسا، (کۆشنەر) بۆ دووەم جاری کرا بە وەزیری تەندروستی.رۆڵی کۆشنەر لە کارە مرۆییەکاندا1- لە (رواندا):لەمیانی جینۆسایدەکەی ڕواندا لە نیسان- تا تەممووزی ساڵی 1994 (کۆشنەر) دووجار سەردانی کیگالیی کرد بۆ مەبەستی ڕزگارکردنی منداڵە هەتیوەکان تا بە فرِۆکەیەک بۆ فەرِەنسا بیانبات. (کۆشنەر) له و ئەرکەیدا سەرکەوتوو بوو، بەڵام تەنیا یەک منداڵ گیانی لەدەستدا کاتێک کە بەهۆی دواکەوتنی ئامرازەکانی گواستنەوەی فەرِەنسی لە فرِۆکەخانەی نیرۆبی منداڵەکە مرد. (کۆشنەر) لە مانگی تەممووز بۆ دووەمین جار لەپێناوی کۆتایی هێنان به و قەیرانە گەرِایەوە بۆ ڕوانداو هەوڵیدا لەگەڵ جەنەرِاڵی بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆمیۆ دالێر بۆ ئەوەی دووبارە سوپاکەی بگەرِێنێتەوە بۆ ڕواندا و ئاشتی بچەسپێنێ..2- نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆسۆڤۆ:لە 15ی تەممووز/1999 و بەپێی برِیاری ئەنجوومەنی ئاسایش ژمارە 1244، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆفی ئەنان کۆشنەری کاندیدکرد وەکو یەککەمین نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی کاتیی ئیدارەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNMIK) لە کۆسۆڤۆ. لەماوەی 18 مانگدا (کۆشنەر) توانیی ئیدارەیەکی نوێی مەدەنی پێکبهێنێت لەگەڵ بونیاتنانی سستەمێکی سیاسی لەشوێنی سستەمە سرِبییەکە. هەروەها سەرکەوتوو بوو لە بونیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووریی کە بەهۆی جەنگی کۆسۆڤۆوە دارِمابوو. لە 21ی کانوونی دووەم/2001 دیموکراتێکی سۆشیالیست شوێنی گرتەوە، هانز هاکەرپ. هەر لە هەمان ساڵدا (کۆشنەر) ی بۆ سێیەمین جار کردە وەزیری تەندروستی، تا هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2002 لەبەرامبەر هەوڵ و چالاکییەکانی لە کۆسۆڤۆ، زانکۆی پرستینا برِوانامەی دکتۆرای فەخریی بە (کۆشنەر) بەخشی.3- لەبارەی داگیرکردنی عێراق لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە:ماوەیەکی درێژە (کۆشنەر) داکۆکیکارە لە دەستێوەردانی مرۆیی. لە سەرەتاکانی ساڵی 2003، (کۆشنەر) دەنگیدا بۆ لابردنی سەددام حسێن لە سەرۆکایەتی عێراق و ئاماژەی بەوە کرد کە دەستێوەردان لەدژی دیکتاتۆرێک پێویستە ببێت بە یەکێک لە ئەولەویاتەکانی جیهان.لە 4ی شوبات/2003 بە هاوکاریی ئەنتوان ڤەیڵ لە لامۆند بابەتێکیان نووسی لەژێر ناونیشانی نە جەنگ و نە سەددام. تیایدا (کۆشنەر) باس لەوە دەکات کە ڕەخنەی لێ گیرابوو و دژایەتی دەکرا لەبەرئەوەی جەنگەکە لە ڕوودان بوو لەدژی عێراق. هەروەکو لەناونیشانی بابەتەکەش ڕوونە، (کۆشنەر) پێشنیاردەکات کە دەکرێ لادانی ڕژێمەکەی سەددام لەرێگای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت بە دۆزینەوەی ڕێگاچارەی دیپلۆماسی و سیاسی.وەک یادێک بۆ هاورِێ و نوێنەری کۆچکردووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سێرجیۆ ڤیێرا دی میلیۆ، (کۆشنەر) بوو بە ئەندامێکی دیار لە دامەزراوەی سێرجیۆ ڤیێرا دی میلیۆ.کاندیدکردن بۆ پۆستەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان:لە ساڵی 2005 (کۆشنەر) کاندیدی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو بۆ پۆستی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران لە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR)، بەڵام پۆستەکە درا بە سەرۆک وەزیرانی پێشووی پورتوگال، ئەنتۆنیۆ گەتەرس، کە کۆفی ئەنانی سکرتێری گشتیی ئه و کاتەی نەتەوە یەکگرتووەکان کاندیدی کردبوو.لەساڵی 2006دا، (کۆشنەر) کاندیدکرا بۆ پۆستی بەرِێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، بەڵام ئه و پۆستەی وەرنەگرت و لە ڕێی هەڵبژاردنەوە پۆستەکە درایە کاندیدی هۆنک کۆنگی چینی مارگرێت چان فەنگ فو چەن.پۆستەکانی:- یەکەمین وەزیرە بۆ کارە مرۆییەکان لە ساڵی 1988- تا 1992 (لە کابینەی مایکڵ ڕۆکارد).- وەزیری تەندروستی لەساڵی 1992- تا 1993 (لە سەردەمی پیێر بێرێگۆڤۆی).- ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لە ساڵی 1994- تاکو 1997.- وەزیری تەندروستی لەساڵی 1997- تاکو 1999 (لە سەردەمی لیۆنێڵ چۆسپن).- یەکەمین نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆسۆڤۆ لەساڵی 1999- تا 2001.- وەزیری تەندروستی لەساڵی 2001- تا 2002.- وەزیری کاروبارەکانی دەرەوەیە لە ساڵی 2007ەوە.
فەرەنسا نەک تەنیا وڵاتێکی گەورەیە و ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بەڵکو خاوەن مێژوویەکی زۆر کۆن و شارستانیەتێکی بەرفراوان و دەوڵەمەندیشە. هەروەها خاوەنی شۆڕشێکە لە هەموو جیهاندا کە بە ئیلهامبەخشی ئازادی بۆ مرۆڤ ناسراوە. دەپرسین ئایا فەرەنسا چۆن دەڕوانێتە عێراق و هەرێمی کوردستان؟ هەڵوێستی فەرەنسا بەرامبەر بە عێراق و هەرێمی کوردستان چییە؟

- سەرسامم بەو ڕێبازەی وڵاتەکەتان بڕیویەتی. وێڕای تەنگوچەڵەمەی یەکجار زۆر و لەسایەی بوێری و ئازایەتی نموونەیی خەڵکەکەی، عێراق خەریکە گرەوی پشتڕاستکردنەوه و هەستانەوە دەباتەوە: عێراق سەروەری و سەربەخۆیی خۆی بەدەست هێناوەتەوە، باری ئاسایش باشتر بووە، دامودەزگاکان بەهێزتر دەبن، بەڵام پێویستە لەدوای هەڵبژاردنەکانی 7/3ی ڕابردوو، حکومەت بەزووترین کات دابمەزرێت.
فەرەنسا ئامادەیە پشتگیری لە عێراق بکات بۆ ئەوەی لە هەوڵەکانیدا سەرکەوتوو بێت و خۆی بە دۆستی نزیکی عێراقییەکان دەزانێت. هەر لەم ڕوانگەیەشەوە بوو کە دەسەڵاتدارانی فەرەنسی بە دەستپێشخەری سەرۆک کۆمار بڕیاریان دا لە هەموو بوارەکاندا پەرە بە پێوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بدەن.
هەر وەک ئاگادارن، خۆم چەند جارێک سەردانی عێراقم کردووە، لە ساڵی 2007 و جارێکی تر لە 2008دا.
2009 ساڵێکی تایبەت بوو سەبارەت بە پێوەندی نێوان فەرەنسا و عێراق، سەرۆک کۆمار سەردانی عێراقی کرد، دوای ئەویش چەندین جار سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکانی فەرەنسی و عێراقی چاویان بەیەکتر کەوتووە، دوایین جاریش بەڕێز تاڵەبانی سەردانی فەرەنسای کرد. ئەم گەرموگوڕییە لە پێوەندییەکانماندا بێوێنەیە.
خۆم وەکو چالاکوانێ پارێزگاری لە مافی مرۆڤ و هەم وەکو پزیشکێک پێشتر زیاتر لە 10 جار سەردانی عێراقم کردووە و بۆ ماوەیەکی زیاتریش ماومەتەوە. زۆر بڕوام بەوە هەیە کە لە چوارچێوەی پێوەندییەکانمان لەگەڵ عێراقدا، پەرە بە پێوەندییەکانمان لەگەڵ کوردستان بدەین. فەرەنسا ڕابردوویەکی دوورودرێژی دۆستایەتی و هاوکاری لەگەڵ هەرێمەکەتاندا هەیە. زۆر خۆشحاڵم بە سەردانی بەڕێز مەسعود بارزانی بۆ فەرەنسا، ئەو کەسایەتییەکی گەورەی هەرێمەکەتانە و ئەوڕۆ یەکەم سەرۆکی هەرێمە کە بەدەنگی خەڵک هەڵبژێردراوە. ئێمه (واتا کوشنێر و سەرۆک بارزانی) زۆر لەمێژە یەکتر دەناسین و لە سەرەتای ساڵەکانی حەفتادا مستەفا بارزانی باوکیشیم ناسیوە و پێی سەرسام بووم.

ئێمە وەکو کوردی کوردستانی عێراق بەڕاستی ڕۆڵی فەرەنسا لە بڕیاری دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە ساڵی 1991 بەگوێرەی بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرز دەنرخێنین. هەر بۆیەشە لەو بڕوایەداین کە ئەزموونی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان بەرهەمی هەوڵ و تەقەللای فەرەنسایە بۆ گەلی کورد. دەپرسین ئایا فەرەنسا تا چ ڕاددەیەک گرنگی بەو بەشە ئارامەی عێراق دەدات کە چەند هەنگاوێکی بەرەو دیموکراسی هەڵهێناوە؟

- ئێوە ئاماژە دەکەن بە ڕابردووی پڕ لە ئازاری کوردەکانی عێراق و ئەو دەورەی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها فەرەنسا گێڕایان بەمەبەستی پاراستنی کوردستان و مسۆگەرکردنی مانەوەی کورد. ئێستا زۆر بە باشی بەبیرم دێت، کاتێک لەگەڵ کونسوڵی گشتیمان (لە هەولێر)، فرێدریک تیسۆ، لە ساڵی 1991 لەسەر سنوورەکان بووین. چاومان بە کۆڕەوی ترسناکی سەدان هەزار کورد کەوت کە لەترسی بۆمباران هەڵدەهاتن. تێکڕای ئەندامانی خێزان، که جاری وا هەبوو منداڵی ورد یان کەسانی بەساڵاچوویان لەسەر پشتیان دانابوو، بەهەر شێوەیەک با دەیانەویست بگەنە تورکیا یان ئێران. بەمەبەستی گەیاندنی یارمەتی و پێویستیی مرۆڤی جارێکی تر چووبوومە حاجی ئۆمەران، . لەگەڵ دانیەل میتەران و فرانسوا میتەران هاتینە سەر ئەو باوەڕە کە دەبێت کوردەکان لەرێگەی بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایشەوە بپارێزرێن. هەوڵێکی یەکجار زۆرمان دا تا بڕیاری 688 پەسەند کرا. خۆمان بە بەختەوەر دەزانین کە ئەوڕۆ دەبینین کوردستانی عێراق هەرێمێکی ئارامە، پێشدەکەوێت و تێیدا دیموکراسی پەرەدەستێنێت. ئێمە بەتایبەتی بەوە خۆشحاڵین کە دەبینین کوردەکان ڕۆڵی خۆیان بەتەواوی لە دامەزراندنەوەی دەوڵەتی عێراقی دەگێڕن. لێرەدا دەمەوێت بەتایبەتی ڕۆڵی سەرۆک تاڵەبانی بەرز بنرخێنم لەو هەڵوێستە عاقڵانە و حیساب بۆکراوانەی گرتوویەتە بەر بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی بەرەو ڕووی عێراق دەبنەوە. من لەمێژەوە، لە چیاکاندا، سەرۆک تاڵەبانی، مام جەلال و هاوڕێی گەورەی لەدەستچووم عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانم ناسیوە.

کوردەکانی کوردستانی عێراق قوربانی هێرشی چەکی کیمیایی و ئەنفال بوون. دەزانین کە فەرەنسا یەکەم وڵات بوو کە کوشتاری ئەرمەنییەکانی بەشێوەیەکی فەرمی بە جینۆساید ناسیوە. تا چ ڕاددەیەک دەتوانین گەشبین و ئومێدەوار بین کە فەرەنسا تراژیدیای ئەنفال و ئەو پەلامارانەی بە چەکی کیمیایی کراونەتە سەر کورد بە جینۆساید بناسێت؟

- دیارە ئەو بابەتەی باسی لێوە دەکەن بابەتێکی زۆر دەردناکە و لەوەش ئاگادارم کە کوردستان بەلایەوە زۆر گرنگە بەسەرهات و ڕابردووەکەی پشتگوێ نەخرێت و ئەو نەهامەتیانەی بەسەری هاتوون بە فەرمی بناسرێن و دانیان پێدا بنرێن.
عێراق وەکو وڵات شەهیدی دەستی ڕژێمی سەدام حوسێن بوو، بەتایبەتی کوردستان ئازارێکی یەکجار زۆری چێشتووە. هیچ کە س نییە کەمپەینی ئەنفال و بەرنامەکەی لەبیر بکات کە بریتی بوو لە خاپوورکردنی 90 لە سەدی گوندەکانی کوردستان. دیمەنە ترسناکەکانی بۆمبابارانی کیمیایی هەڵەبجە لە بیری کەس پاک نابنەوە و بەتایبەتیش لە بیر و هۆشی مندا ماونەتەوە، خۆم دوو جار سەردانی هەڵەبجەم کردووە. بەشێوەیەکی شەخسی پشتگیری لە دەستپێشخەری هەموو ئەو ڕێکخراو و دامەزراوانە دەکەم کە دەیانەوێت ئەم کوشت و کوشتارانە لە بەرامبەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لە بەرامبەر مێژوودا بەشێوەیەکی عادیلانە بە فەرمی بناسرێن.
ئەوڕۆ عێراقێکی تازە بنیات دەنرێتەوە، عێراقێکی دیموکراتیک کە ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ دەگرێت. مافەکانی مرۆڤ بەرەوپێش دەچن. فەرەنسا شان بەشانی هەموو عێراقییەکان ڕادەوەستێت بۆ پاڵپشتی لێکردنیان لەپێناوی ئاوەدانکردنەوە و هەستانەوەی وڵاتەکەیاندا.

سەرۆک سارکۆزی به فەرمی سەرۆکی بارزانی بانگهێشتی فەرەنسا کردووە. پرۆگرامی ئێوە بۆ سەردانی بارزانی لە فەرەنسا چییە؟

- هەروەکو پێشتریش وتم فەرەنسا پێوەندییەکانی لە هەموو بوارەکاندا لەگەڵ عێراق دادەمەزرێنێتەوە و گشت ناوچەکانی عێراقی بەلاوە گرنگە. هەر لەم ڕوانگەیەوە بوو کە سەرۆک سارکۆزی لە میانەی سەردانەکەی بۆ عێراق هیوای خواست سەرۆک بارزانی بانگهێشتی فەرەنسا بکات بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی تێروتەسەل باس لە پێوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و کوردستانی عێراق بکرێت.
لەماوەی سەردانەکەیدا، سەرۆک بارزانی چاوی بە سەرۆک کۆمار، سەرۆکی سێنا (ئەنجومەنی پیران) و هەروەها خۆم دەکەوێت. ئەم دوو چاوپێکەوتنە دەرفەتێک دەڕەخسێنن بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی ئۆتۆنۆمی کوردستان و بابەتە ناوچەییەکان و پێوەندییە دوولایەنیەکان و هاوکاری نێوان فەرەنسا و هەرێمی کورد. سەرۆک بارزانی و من نیازنامە (Letter d’intention) یەک ئیمزا دەکەین کە چوارچێوەی هاوکاری هەمەچەشنەی هەردوولا لەکاتی ئێستا و لە داهاتوودا دیاری دەکات، لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و زانستی و کولتووریدا. هەر وەکو دەزانن، فەرەنسا تا ئێستا 73 زەمالەی خوێندن لە زانکۆکانی فەرەنسی بە قوتابیانی کوردی بەخشیوە، گرووپێکی ئاسەوارناسی فەرەنسی یەکەم پشکنینی ئاسەوارناسی لە عێراق له نزیک هەولێر دەست پێکردووە، دوو قوتابخانەی فەرەنسی لە هەولێر و سلێمانی کراونەتەوە، ڕێگە خۆش کراوە بۆ هاوکاری لەبواری تەندروستی گشتی و پەرە بەم هاوکارییە دەدرێت. بەپاڵپشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی پێشوو، سەنتەرێکی کولتووری فەرەنسی لە هەولێر کراوەتەوە.
لەلایەکی ترەوە، ئەندامانی ئەو شاندە گرنگە ڕێکخراوە کە لەم سەردانەدا هاوڕێیەتی سەرۆک بارزانی دەکات بۆ دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزیرانی شارەوانی، گەشتوگوزار، سەرچاوە سرووشتییەکان و هەروەها وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی. چەند کۆبوونەوەیەکیش ڕێکخراون بۆ دیتنی ژمارەیەک لەو خاوەن کارانەی کە لە کوردستان کار دەکەن. تێکڕای شاندەکە سەردانی مۆزەخانەی لۆڤر دەکەن و توێژەرێکیان لەگەڵ دەبێت کە پسپۆره لە باکووری عێراق.

کونسوڵخانەی فەرەنسی خزمەتێکی زۆر باشی پێوەندییەکانی نێوان خەڵکی کورد و فەرەنسای کردووە. بەئومێدین ئەم پێوەندییە پەرەبستێنێت و لایەنەکانی سیاسی و ئابووریش بگرێتەبەر. لێرەدا دەبپرسین ئایا حکومەتی فەرەنسا تا چ ڕاددەیەک پشتگیری لە خاوەنکاران و وەبەرهێنەرانی فەرەنسی دەکات بۆ ئەوەی له قۆناغی پەرەپێدان و بنیاتنانەوەی وڵاتەکاماندا یارمەتیمان بدەن؟

- فەرەنسا لە ساڵی 2007دا کونسوڵخانەی گشتی خۆی لە هەولێر کردووەتەوە. فرێدریک تیسۆ - کونسولی گشتی فەرەنسا – کوردستان زۆر باش دەناسێت و دۆستی لەمێژینەی کوردە، ئەو نەک تەنیا دەیەوێت لەرێگەی پێوەندییەکانی لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمدا پێوەندی سیاسی نێوان فەرەنسا و کوردستان پتەوتر بکات، بەڵکو هەوڵ دەدات پەرە بە پێوەندییە ئابووریەکان بدات لەرێگەی یارمەتیدانی ئەو کۆمپانیا فەرەنسییانەی دەیانەوێت لە کوردستان کار بکەن، ڕێگەیان پیشان دەدات و خەڵکی گونجاویان بۆ دەستنیشان دەکات بۆ ئەوەی لە داهاتوودا یارمەتیان بدەن. کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا بۆ ئەم مەبەستە پشتی بە میسیۆنی ئابووری فەرەنسی لە عێراق بەستووە کە لە هەولێر دامەزراوە. جەخت لەسەر ئەوە دەکەمەوە کە ئەو پێشکەوتنانەی لە فەرەنسا لەبواری تەندروستی بەدەست هاتوون، ئاستی پزیشکی لە فەرەنسا و تەندروستیی گشتی دەبێت جێی بایەخی ئێوە بن، چونکە ئەمە یەکێکە لە بناغەکانی بنیاتنانەوەی کۆمەڵگەیەکی یەکسان و دادپەروەرتر.
حکومەتی فەرەنسا یارمەتی دارایی پێشکەش بە دوو کۆمپانیای گەورەی فەرەنسی کردووە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی پاک لە کوردستاندا. لە 2009 و 2010 دا چەند شاندێکی بەرهەمهێنەری دانەوێڵە و ئامێری کشتوکاڵی و هەروەها سوپێرمارکێتی گەورەی وەکو کارفوور و کۆمپانیای گواستنەوە و کاروباری ئاو و بەرهەمهێنانی کارەبا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
لە داهاتوویەکی نزیکدا ماڵی فەرەنسی بۆ کشتوکاڵ و ژینگە لە هەولێر دەکرێتەوە. ئەمەش لەسەر داوای حکومەتی هەرێمی کوردستان دێتەدی کە دەیەوێت لە بووژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵدا کەڵک لە ئەزموونی فەرەنسی وەربگرێت. کارەکانی ئەم سەنتەرە سەرتاسەری کوردستان دەگرێتەوە، بەڵام لە سەرەتادا لەسەر ئاستێکی خۆجێییدا کار دەکات.

حکومەتی فەرەنسا تا چ ڕاددەیەک لەبوارەکانی ئاسەوارناسی و گەشتوگوزاردا یارمەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات؟

- فەرەنسا لەبواری ئاسەوارناسیدا هاوکارییەکی زۆر باشی دەسەڵاتدارانی عێراقی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە و پەرە بەم هاوکارییە دەدات. لە مانگی ئەپریلدا یەکەم پشکنینی ئاسەوارناسی لەلایەن پرۆفیسۆر ڕووئۆ لە شوێنێکی نزیک بە هەولێر بەناوی کلک مشک دەستی پێکردووە، بەهاوکاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و کۆلیژی ئاسەوارناسی زانکۆی سەلاحەددین. مێژووی ئەم شوێنەوارە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان و تاکو ئێستا چەندین کەلوپەلی کۆنی زۆر بەنرخ دۆزراونەتەوە (بناغەی ماڵ، گوڵدان، سیرامیک). فەرەنسا هەروەها لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا سەنتەری فەرەنسی بۆ ئاسەوارناسی و زانستە کۆمەڵایەتییەکان- کە بەشێکە لە ئەنستیتوی فەرەنسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست- لەناو قەڵاتی هەولێر دەکاتەوە، ئەم سەنتەرە لە کوردستان و لەسەرتاسەری عێراق چالاکی دەنوێنێت. یەکەم بەرهەمی ئەم هاوکارییە سیمینارێک دەبێت کە لە ڕۆژانی 13 و 14 ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لەلایەن ئەنستیتوی فەرەنسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زانکۆی سەلاحەددین لە هەولێر سازدەکرێت. ئێستاکە هاوکارییەکی پتەو لەگەڵ کۆلیژەکانی زانستە سیاسییەکان و ئاسەوارناسی زانکۆی سەلاحەددین دامەزراوە و پڕۆژە هاوبەشەکانیش دەستنیشان کراون. ئەم هاوکارییە دەتوانێت زانکۆکانی تری عێراقی، وەکو زانکۆی بەغدا یان موسڵیش دەگرێتەوە.
لە بواری گەشتوگوزاردا، کە خاوەنی تواناییەکی زۆر گرنگی پەرەسەندنە، فەرەنسا ئامادەیە وەڵامی هەموو داواکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بداتەوە بۆ وردبوونەوە لە هەموو شێوەکانی هاوکاری. فەرەنسا یەکەم وڵاتی گەشتوگوزارییە لەجیهاندا و ئەزموون و شارەزاییەکی یەکجار زۆری لەم بوارەدا هەیە کە دەکرێت سوودی لێوەربگیرێت بۆ پەرەپێدانێکی هێور و ئارامی کەرتی گەشتوگوزار بە ڕێزگرتن لە ژینگەی کوردستانی عێراق. دەتوانین پێکەوە بیر لە وردەکارییەکانی ماستەرپلانێک بۆ کەرتی گەشتوگوزار لە کوردستان بکەینەوە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 534 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 01-06-2010 (14 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 03-07-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا ) ل : 04-07-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا )ڤە: 03-07-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 534 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.129 KB 03-07-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,035
وێنە 106,621
پەرتوک PDF 19,280
فایلێن پەیوەندیدار 97,250
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.469 چرکە!