پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,442
وێنە 105,223
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,720
ڤیدیۆ 1,281
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دوایین ڕۆژی سزادراوێک بە مەرگ
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دوایین ڕۆژی سزادراوێک بە مەرگ

دوایین ڕۆژی سزادراوێک بە مەرگ
دوایین ڕۆژی سزادراوێک بە مەرگ
#شەماڵ بارەوانی#

ڕۆمانێکی جیهانی و ژانرێکی تری ئەدەبی ڤیکتۆر هۆگۆی شاعیرو نووسەر و ڕۆمان نووسی فەرەنسی- جیهانییە(1802-1885)

دوایین ڕۆژی سزادراوێک بە مەرگ/
گەشتێکە بەرەو مەقسەڵە، ڕۆمانێکی سیاسییە، یاداشتی کەسێکی سزادراوە بە سزای لە سێدارەدان.

دوایین ڕۆژی سزادراوێک بە مەرگ/
نووسەر لە میانیدا بۆچوونی خۆی لە سەر زمانی سزادراوێک دەردەبڕێت، لەبارەی سزای لە سێدارەدان.

دوایین ڕۆژی سزادراوێک بە مەرگ/
سەمفۆنیایەکی بە ئازار و خەفەتناکە.

هۆگۆ لەو شاکارە بەرز و بە نرخ و جیهانیەیدا،
تەرجەمەی دۆخی دەروونێکی تێکشاو دنیایەکی دڵ ڕەقمان بۆ دەکات.

ئەو ژانرە ئەدەبیە کەم وێنە و بایەخدارە، بەرگرینامەیەکە لە مرۆڤ و ژیان.
نووسەر تێیدا بەرگری لە بنەماکانی ژیان دەکات لە دژی یاساکانی مەرگ.
دژی سزای لە سێدارەدان، سزایەک نووسەر بەکارێکی هۆڤانەو تاوانی دەزانێت و پرۆستۆی دەکات و داوادەکات ئیتر ئەو سزا دڵ ڕەقە لە کاربخرێت و کاری پێنەکرێت و بەڕێگاو شێوازی تری مەدەنی و مرۆڤانە ڕێگا لە تاوان بگرن و تاوانبار چاک بکەنەوەو بیهێننەوە سەر ڕاستە ڕێی مرۆڤایەتی،
نەک بە دێوەزمەی مەقسەڵەی ترس و کابووسی مەرگ.

نووسەر بانگ لە گروهی بەنیادەم دەکات، کە ئیتر دەنگی نەخێر و ناڕەزایی و سەرزەنشت بەرزکەنەوە لە دژی سزایەکی وەها نائینسانی.

کە زۆرنالێبوردەو دڵڕەقەو دەرفەت نادات بە تاوانبار تا دەست لە هەڵە و تاوان هەڵبگرێت و خۆی چاک بکاتەوەو دووباره تێکەڵ بە ژیان ببێتەوە!

سزایەکی بێ ماناو بێ بەزەیی، سزایەک، لە کاتێکدا بەجێ بەجێکردنی گیان بۆ کەسەکەیتری کوژراو ناگەڕێنێتەوەو هیچ لە دۆخەکەناۆڕێت. کەواتابا لێنەگەڕێین کەسیترخوێنی بڕژێت و ژیان ببێتە پەتخانە و هەڵواسین و گۆڕەپانی لە سێدارەدان و کوشتنی مرۆڤ و ڕشتنی خوێن.

دوایین ڕۆژی سزادراوێک بە مەرگ/
ڕۆمانێکی قەبارە بچوکی کەمتر لە سەت لاپەڕەییە.
باس لەهەستی پاڵەوانی چیڕۆکی ڕۆمانەکەی دەکات، کەناوی ناهێنیت و ناسنامەی بە نەزاراوی دەمێنێتەوە، باس هەست و کاردانەوەی کەسی سزادراو بە مەرگ دەکات، سزادراوێک، لە دوا ڕۆژو کۆتا چرکەو ساتەکانی ژیانیدایە.

چۆن بیردەکاتەوە؟، چ هەستێکی هەیە لەچاوەڕوانی مەرگدا؟ مەرگێک، خۆی بۆ لە بۆسەناوەو هەرچرکەیەک دەرفەت بێت، دێت و دەست دەنێتە گەرووی ژیانی و دەفتەری تەمەنی بۆ هەتا هەتایە دەپێچتەوەو پەڕەی گوڵی ژینی دەوەرێنێت و داری بوونی وشک دەکات.

دوایین ڕۆژی سزادراوێک بە مەرگ/
باس لەو چرکەساتانەی ژیانی کەسێکە، کە کابووسی ترس و دڵەڕاوکێ و بێ ئومێدی دایپۆشیوە.
چیڕۆکی گرتن و ڕاگرتنی کەسێکە لە ماوەی شەش مانگدا، تاڕۆژی لەسێدارەدانی، شەش مانگ، بەقەد سەت ساڵ درێژ لای سزادراو.
کەسێک، ئیتر هیچ شتێک ئەو بەو ژیانە نابەستێتەوە، جگە لە مەرگ.
ئەو ئیتر ناوی چووەتە ناو تۆماری مردووان و مافی ژیانی لێ سەندراوەتەوە.
هەستێکی تاڵ و بەسوێ و پڕ لە ترس دڵی دەگوشێت و لە هەمان کاتدا ئاگری حەزی خۆشەویستی ژیانیش لەناخیدا هەڵیکردووە.
ئەو کەسێکە، عاشقی ژیانە و نایەوێ جارێ بمرێت،
کەسێکە، داوای بەزەیی لە مرۆڤایەتی دەکات و تکا دەکات چانسێکیتری ژیانی پێ بدەن، تا دووبارە هەڵسوکەوت و هەڵەکانی ڕاست کاتەوە.

ئەو،
پێمان دەڵێت: هەڵە بە هەڵە چارەسەرمەکەن، دەی با لە جیاتی تۆڵە، لێبوردەیی بکەین بە ماکی ژیان و پێوەری بوون و وەک پڕەنسیپێکی پیرۆزی مرۆڤایەتی پێڕەوی لێ بکەین و نەفرەتی کوشتنی مرۆڤ بکەین و چیتر هەموان بڵێین مرۆڤ پیرۆزە و هیچ پاساوێک ناکرێت ببێتە هۆکاری خوێن ڕشتن و گیان لێ سەندنەوەی مرۆڤ و یاسی لەسێدارەدان، هەرگیز، چارەسەرنییە.

ئێمە
بەو سزا دڵ ڕەق و نامرۆڤانەیە ناتوانین ڕێگری لە تاوان بکەین و ڕێژەی تاوان لەکومەڵدا کەم کەینەوە، سەیری واقع و مێژوویش کەن.

وڵاتانی پێشکەوتوو سزای لەسێ دارەدانیان لابردووەو ڕێژەی تاوان وکوشتنیش تێیدا تا ئاستێکی زۆر کەم دابەزیوە.

نموونە هۆڵەنداو سوێد و نەروێژ و فێنلەنداو ڵاتانی تری ئەوروپا، بەراوردی کە لە گەڵ ئەو وڵاتانەی یاسای لە سێدارەدان تێیدا جێ بەجێ دەکرێت.
نمونەی ئێران و چین و، سعودیاش، کە تاپێش ماوەیەکیش سزای سەربڕین و دەست بڕینی مرۆڤی جێ بەجێ دەکرد، سەیری ڕێژەی تاوانیش کەن لەوێ و لەو وڵاتە عەرەبی و بە عەرەبکراو ڕۆژهەڵاتی و ئیسلامیانەی یاسای سێدارەدان پێڕەو دەکەن، ئینجا بەراوردی کەن بەو وڵاتانەی ئەو یاسا نامرۆڤانەیە جێ بەجێ ناکەن و تاوانی کوشتن و دزین
چەندە زیاترو ڕوو لەهەڵکشانە.

ئێمە دەبێ لە ڕێگەی پەروەردەو ڕاگەیاندن و خێزان و یاساوە، دووبارە
تاک درووست کەینەوە، نەک سێدارە و ترس و تۆڵە و کوشتن.
دەبێ ئەو هۆکارانە بنەبڕ کەین و لەناو بەرین، کە، مرۆڤ دەکات بە دزو مرۆڤ کوژ و تاوانبار، نەک ئێمەیش هەمان هەڵەی تاوانبار دووبارەکەینەوەو بکوژ بکوژینەوە.

کۆشتنی مرۆڤ قێزەونەو هەرکەسێک و لە ژێر هەرپاساوێک بێت.
نابێ ئێمەش ببینەوە بکوژ و بکوژێک بکۆژینەوە.

دوایین ڕۆژی سزادراوێک بە مەرگ/

ڕۆمانێکە، دەچێتە خانەی ئەدەبی زیندان، نووسەر تێیدا موعانات و ئازاری زیندانیان باس دەکات و لە سەر دۆخی دەروونی زیندانیان دەدوێت و هەوڵدەدات بڕوا بە خوێنەر بێنێت کە سزای لە سێدارەدان سزایەکی نامرۆڤانەیەو پێویستە چیتر کاری پێنەکرێت و لاببرێت.

چیڕۆکی سەردەمی هەڵ و مەرجی ژیانە لە فەڕەنسا،
باس لەو پارادۆکس و دژبەرانەی کۆمەڵی فەڕەنسای ئەوسامان بۆ دەکات، کۆمەڵێک، لێبوردەیی تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە خاوەنی هێزن و دسەڵاتیان هەیه، بۆ خەڵکە هەژار و ڕەش و ڕوتەکە و بێ دەسەڵاتەکەیش نالێبوردەیی یاسایەکی نەگۆڕ و جێگیرە.

ڤیکتۆر هۆگۆ لەو شاکارەمەزنەیدا، چیڕۆکی سزادراوێک دەگێڕێتەوە، کە لە دواڕۆژەکانی ژیانی دایە و چرکەکان لە چاوەڕوانی هاتنی مەرگێکی حەتمی دەژمێرێت.

باس لە حاڵەتی دەروونی ئەو کەسەدەکات، بێزاری و نیگەرانیەکانی، خولیاو ئاواتەکانی، ئەوکەسەی تا دواساتەکانی ژیانی، عیشقی بۆ ژیان لە ترۆپکدایەو دڵی لە خۆشەویستی ژیان ناکەوێت و ئاواتەخوازە لێی ببوورن و ئەو سزا دڵ ڕەقەی لە سەر هەڵبگیرێت و بە کابووسی گیلۆتین و پەتی مەرگی نەسپێرن و چانسێکیتری ژیانی پێبدەن.

دوایین ڕۆژی سزادراوێک بە مەرگ/
چیڕۆکی مەنەلۆگی ناوەکی زیندانیەکە لەناو چوار دیواری زینداندا،
زیندانیەک، زیاتر لە پێنج مانگە بە جەستەو فیکر زیندانی کراوەو بڕیاری مەرگی بۆ بڕاوەتەوەو جگە لە بیرکردنەوە لە مەرگ، ئەو ناتوانێ بیر لە هیچ شتێکیتربکاتەوە.

دوایین ڕۆژی سزادراوێک بە مەرگ/
چیڕۆکی سەرەمی هەڵو مەرجی ژیانی وڵاتێکە، کشەقامەکانی شەڵاڵی خوێن بووە، خەڵکی بە کۆمەڵ دەبرانە ژێر پەتی مەقسەلەو لە سێدارە دەدران. فەڕەنسا-نیشتمانی گیلۆتین و لەسێدارەدان.

دوایین ڕۆژی سزادراوێک بە مەرگ/

چیڕۆکی ژیانی کەسێکی سزادراوە بە مەرگ، لە کۆتا ڕۆژەکانی ژیانیدایە لە زیندان لە فەڕەنسا.

چیڕۆکی کەسێک لە دوا وێستگەی بوونیەتی و ئیترکابووسی مەرگدێت و کۆتایی بە پەڕەی دەفتەری ژیانی دێنێت و لاپەڕەکانی ژیانی دەپێچێتەوە.
کەسێک لە ململانێیەکی سەختی دەروونیدایە.

دوایین ڕۆژی سزادراوێک بە مەرگ/
چیڕۆکێکی بەسوێ و بە ئازارو ناخ هەژێنە.
چیڕۆکی ماڵئاوایی کردنی لە کچە بچوکەکەی.
دیالۆکی سزادراوە لەگەڵ قەشه، پاسەوانە دڵڕەکەی زیندان،

دوایین ڕۆژی سزادراوێک بە مەرگ/
مەنەلۆگێکی دووروو درێژی ناوەکی سزادراوە لەگەل خۆیدا.
لە بارەی ئازادی و ژیان ومەرگ.

هۆگۆ لە ڕێگای ئەو ڕۆمانەوە ئیدانەی سزای لەسێدارەدان دەکات و داوای ڕاگرتنی ئەو سزا نامرۆڤانەدەکات.
بێگومان ئاوات و خەون و داواکاری نووسەر بەدی هات.

گەرچی ماوەیەکی زۆریش بێ دوای مەرگی ئەو، لەساڵی 1981، ئەو سزایە لە فەڕەنسا بەیەکجاری لابراو، ئێستا لە بەشێک لەولاتانی ترو هەموو وڵاتانی ئۆروپا کاری پێ ناکرێت و ئیلغاکراوە.

نووسەر زۆر بەتوڕەییەوە دەڵێئەو یاسا توندە ماف بە کۆمەڵ دەدات شتێک لە مرۆڤ وەرگرێت کە ئەو پێی نەبەخشیوە.
نووسەر دەیەوێ هەست و سۆزی مرۆڤایەتی لە دژی ئەو سزا نامرۆڤانەیە بجوڵێنێت و چیتر بە هیچ پاساوێک و لەژێر هیچ ناوێکدا ڕێگە نەدرێت مرۆڤێک بکوژرێت،

ئەو موناقەشە و مشتو مڕی ئەو ئاڕاستەیە دەکات، کە پشتگیری لەو سزا بێ بەزەییەدەکات و ڕەوایەتی بە کوشتنی مرۆڤ دەدات.
هۆگۆ داوادەکات لە جیاتی سزای کوشتن و فیزیکی، سزای سایکۆلۆجی بدرێت و بە زیندانیکردنی هەمیشەیی تاوانبارسزا بدرێت نەک کوشتن.

دوایین ڕۆژی سزادراوێک بە مەرگ/
چیڕۆکی زیندانە.
زیندانێک، بێئەوەی سەرەتاترین پێش مەرج و پێوەرەکانی مرۆڤ بوونی تێدابێ و زیندانی وەک مرۆڤێک مامەڵەو هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت و هەوڵبدرێت وای لێبکرێت بەخۆی دابچێتەوەو و پەند وەربگرێت و هەلەکانی خۆی ڕاست کاتەوەو زیندان بۆی ببێتە قوتابخانەیەکی چاکسازی و دووبارە کەسایەتی لێ درووست بکرێتەوە،

نەک زیندان وەک سەربازگەی کاری قورس و شوێنی سزاو ئازار و تۆڵەسەندنەوەو سەیربکرێت و تاوانباریش وەک دڕندەیەکی بێ کەڵک.

دەبێ کۆمەڵ فەلسەفەی لێبوردەیی پێڕەوبکات، نەک تۆڵەسەندنەوە.
دەبێ تاوانبار هەوڵی چاککردنەوەو ئیسلاح کردنی بدرێت و یارمەتی بدرێت لەو دۆخەی تێیکەوتوە،
دەبێ دووبارە درووست بکرێتەوەو بەرەو باشی ببرێت، نەک بە سزای کوشتن سزابدرێت. ئەوە ڕێگای چارەسەری نییەو سزایەکی هۆڤانەیەو دەبێ چیتر مرۆڤایەتی سەرزەنشتی بکات و کومەڵ خۆی لێ بە دووربگرێت و بەیەکجاری ئەو سزا دڵ ڕەقەیە لاببرێت.

دیمەنی کوشتن و سزای لەسێدارەدان و توندو تیژی و خوێن ڕشتن، کۆمەڵ دەشێوێنێت و هەستکردن بە ئازاری بەرامبەرو هاوسۆزی لەگەڵ بەرامبەر خەفەدەکات و میهرەبانی لەناو دەبات و مەعنەویات و ڕووحی تاک لاوازدەکات و هەمو فەزیلەت و هەستێک لە دەروونی تاکدا دەکوژێت و دواجار مرۆڤ دەکات بە ڕۆبۆتێکی بێ گیان بێ هەست.

لە سۆنگەی ئەو ڕقەی کەهەیەتی لە هەمبەر سزای لە سێدارەدان، پالەوانی ڕۆمان بڕیاردەدات یاداشتەکانی بنووسێتەوە، بە ئومێدی ئەوەی کەسێک هەبێ لە دوای مەرگی ئەودا، بیخوێنێتەوەو لەو یاسا نامرۆڤانەیە یاخی بێ و دژی بووەستێتەوە.

هۆگۆ لەو شاکارە مەزنەی، بە شێوازێکی زۆر بەرزو جوان و هونەرمەندانە، لۆژیک بەکاردەبات بەمەستی پشگیری کردن لە هەست و سۆزەکانی و دەستەواژەو گوزارشت و ڕستەی زۆر جوان بەکاردێنت تا پشتیوانی و هەستی خوێنەر بۆ لای تێڕوانین و بۆچوونی خۆی ڕابکێشێت.

ئەو
شاکارەکەی بەزمانێکی هێندە جوان نوسیوە، خوێنەر هەرگیز هەست بە بێزاری ناکات لە کاتی خوێندنەوەیدا.

ڕۆمانێک، وا لەخوێنەردەکات هەست و بەزەیی و سۆزی بۆ سزادراو بجوڵێت و خەم و فرمێسک دایبگرێت و هەست بکات کەئەوە سزای مەرگ و لە سێدارەدانی بۆ بڕاوەتە.


هۆگۆ وەسفی دۆخی دەروونی و بیرکردنەوەی سزادراودەکات،
کاتی گەیشتنی بەزیندان وەک دیلێک،
دایەلۆکەکانی لەزینداندا،
خۆشەویستی و تامەزرۆیی بۆ ئازادی و ژیان،
ترس و دڵەڕاوکێ و خەم و فرمێسک و هەستەناخۆشەکانی لەبەرامبەر مەرگ.
بیرکردنەوە لە دوای خۆی، لە دایک و باوکی، خێزانەکەی و، کچەکەی، کە، زۆر بیری دەکات.

سزادراو پێناسەی ئەو زیندانیە نامرۆڤانەو هەڵسوکەوت و دڵڕەقی پاساوەنەکەو بێزەوەریەکان و کارەسەختەکانی زیندانەکەمان بۆدەکات.

زیندانێک، تەنانەت پەنجەرەیەکیشی تێدا نییە تاتۆزێک تیشکی خۆری ئازادی و ڕووناکی بگات بە تاریکایی دنیای زیندانیکراوەکان.

زیدانێکی کۆنی لەوپەڕی خراپیدا، زیندانێک سەرەتاترین مەرجی مرۆڤ بوونی تێدانیەو وەک دیل و تاوانبارێکی جەنگ مامەڵە لەگەڵ زیندانی کراو دەکەن، نەک مرۆڤێکی شکۆمەندو خاوەن ڕێز.
دیمەنی بەڕێکردنی زیندانی کراوان بۆ کاری سەخت، لە سەربازگەی سزاو کاری قورس لەشاری تۆلۆنلە فەرەنسا،

لەو مامەڵەخراپ و توندو نامرۆڤانەیەی لەگەڵ زیندانیکراواندا دەکرێت و بەهۆیەوە سزادراو بەمەرگ دەچێتە حاڵەتی بوورانەوەو کاتێک هۆشی بۆدەگەڕێتەوە خۆی لەنەخۆشخانەدا دەبینێتەوە، ئەو دۆخە دۆزەخی و نامرۆڤانەی وای لێدەکات ئاواتی مەرگ بخوازێت لە بەرامەر ئەو ژیانەناخۆشەی تێیدایە.

سزادراو بەمەرگ، لە نەخۆشخانەدا هەست بە تۆزێک ئازادی دەکات، بەڵام بیرۆکەی مەرگ وەک کابووسێکی تۆقینەر بەردەوام لەگەڵیدایە و هەموو بوونی داگیرکردووەو لێی جیانابێتەوە.
ئیدی بیری ڕاکردن دەکەوێتە مێشکیەوە،
بیرلەو کاتە دەکاتەوە کاتێک لە درەوەی نەخۆشخانەو دیوارەکانی زینداندا، دەیەوێ بەرەو ئینگلتەرا ڕابکات و لە سەر سنوور پۆلیس داوای پاسەپۆرتی لێدەکات؟ خەونەکەی تێک دەشکێت و پپلانەکەی شکست دێنێت و ئاواتەکەی لە باردەچێت.

لە نەخۆشخانە گوێی لە دەنگی ئەوکچە دەبێت، کە گۆرانی دەڵێت، دەنگێکی زۆر خۆش وبە سۆزی هەیەو کاریگەری زۆری لێدەکات.
دمژمێر-6-بەیانیەو پاسەوان دێتە ژوورەوەو لێی دەپرسێت چی دەخۆیت؟
لەوهەموو ماوەی لە زینداندا دووجار سەردانیکەری دێن،
یەکەمیان بەڕێوبەری زیندانەکە تا خۆی واپیشان بدات کەسێکی میهرەبان و بەبەزەییەو تاپێی بڵێ داواکاریەکەت بۆ لێبووردەیی ڕەتکراوەتەوەو لە سێدارەدانەکەت هەر ئەمڕۆ دەبێت و دوای کاتژمێرێکیتر بۆ جێبەجێکردنی ئەو سزایەدەگەڕێمەوەلات.
دووەم سەردانیکەری قەشەیە،
قەشە بەو مەبەستە هاتووەتاپێی بڵێ هیچ لە دەسەڵاتی ئێمەدانیە و هەست بە ئازاری زیندانیەکاندەکەم.

کتژمێر8:30. عەرەبانەی گواستنەوە دەگات و سزادراو بە مەرگ لەزیندان دەگوزانەوە بۆ شوێنێکیتر، داوادەکات کورسی و مێزێک و پێنووس و تێنووسێکی بۆ بێنن،
کاتژمێر-10- بیری کچەکەی دەکات و لۆمەی خۆی دەکات دوای مەرگی ئەو کچەکەی بێ باوک دەمێنێتەوەو لەوانەیە بەهۆی ئەوەوە ڕووبەڕووی ناخۆشی و ئازاری زۆری ژیان ببێتەوە.

بیر لە مەقسەلەی مەرگ، لە گۆڕەپانی بایکۆت و لە سێدارەدان. دەکاتەوە
بیر لە لێبووردن و لێخۆشبوون دەکاتەوە، هێشتا بە ئومێدی ئەوە دەژیت، سزای لە سێدارەدانەکەی ڕۆژێک دواخەن، بەڵکو لێبوردەیی بۆ دەربچێت و سزاکەی لە سەر جێ بەجێ نەکرێت.

وەلێ ئەفسوس ئیتر دڵڕەقی ژیان و سزای مەرگ هەموو دەرگاکانی ژیانیان لەبەردەمیدا گرت و چاوی بەزەییان داخست و لێبووردەییان نەنواندو هیچ دەرفەتێکیان پێی نەدا جارێکیتر بە شێوازێکی جیاو کەسایەتیەکی تری جیاوازتر لەوەی پێشوو ژیان بکات و وەکو مرۆڤێکی ساخڵەم و چاک تێکەڵ بەکۆمەڵ ببێتەوە.

ئیتر ئەو کۆتا چرکەکانی ژیان لە چاوەڕوانی مەرگدا دەژمێرێت و بە مەبەستی لە بیرکردنی ئەو ساتە دۆزەخیەی ئێستای ڕۆدەچێتە یادەوەریەکانی ڕابردوو، سەردەمی مناڵی و گەنجێتی، یادگاری بیبای خۆشەویستی، ئەو کچەگەنجە ئەندەلوسیەی لە گەڵیدا پێکەوە لەوەرزی هاویندا خۆشترین ساتیان بەڕێدەکرد.

لەگەڵ ئەو بیرەوەریانەیدا، بیر لەو تاوانەی خۆی دەکاتەوە، بیر لە ڕابردووی و ئێستای، بیر لە ڕشتنی خوێنی مرۆڤێکیتر،
بیرلەویتری قوربانی و خۆی تاوانبار.
بیر لە ژیانی ئاسایی خەڵک لە دەرەوەی دیوارەکانی زیندان و مەقسەلەی مەرگ و چاوەڕوانی لەسێدارەدان.
بیر لەو ڕۆژەی ڕۆیشتنی بۆ کلێسای نۆتردام لەپاریس.
لە میوانخانەکانی شار.

کاتژمێر یەک و چارەگێکەو 2کاتژمێرو 45 خولەکی ماوە بۆ لەسێدارەدان و هەست بە ترس و ئازارێکی زۆر دەکات و
بیرلەو چرکەساتەی مەقسەلەدەکاتەوە، دەبێ چۆن بێ، زوو یان درەنگ گیانی دەردەچێ لەکاتی جێ بەجێکردنی سزاکە؟ ئایه ئازاری زۆر دەبێ یان کەم؟
بیر لە پاشاو لێبووردن دەکاتەوە.
پاشا دەبێ بڕیارێکی لێخۆشبوون دەرنەکات و لێی خۆشبێت و لەو ترسە تۆقێنەرەی مەرگ و کابووسی سزای لە سێدارەدانە ڕزگازی بێت.
ئەو هێشتا بەو خەیاڵەدەژیت و چرکەیەک لەبارەی لێخۆشبوون لەو سزایە بێ ئومێد نەبووە.

لە پال ئەو ئومێدەیش دەزانێت دووا چرکەکانی کۆتایی هاتن بە ژیانی خێرا دەڕۆن و شەمەندەفەری مەرگ کەمێکی ماوە بگات و بە یەکجاری بارگەی ژیانی پێ بپێچێتەوەو گەشتێکی هەمیشەیی و بێ گەڕانەوەی بۆ عەدەم و دوور دوور پێ بکات.

بەر لە سێدارەدان،
دەرفەتی دەدەن، کەمێک پشو بدات و بخەوێت، دوا خەوتن،
ئەوئیتر تەواو داری ئومێدی کرم لێیدەدات و
لە دوا ساتەکانی ژیانیداماریکچی دێت بۆ سەردانی،
لەگەڵ بینینی ماری فرمێسک و خەم و نائومێدی دایدەگرێت و میلی کاتژمێر زۆر خێرا دەڕوات و سەعات بوو بە3و ئاگاداریان کردەوە لەوەی کات کۆتی هات و دوو جەلاد بەژوورکەوتن و سەریان تاشی دەستەکانیان بەستەوە.
لە نێوان ئاپۆڕایەکی بێشوماری خەڵکدا، کەچاوەڕوانی جێبەجێکردنی سزاکەیان دەکرد، بەرەو گۆڕەپانی مەرگ و مەقسەلەی لەسێدارەدانیان برد.
لەو چرکەساتەش هێشتا بێ ئومێد نەبووەو داوای لێ خۆشبوون لە کەسێک دەکات و ادەزانێ ئەو کەسەقازیە، داوا دەکات تەنها پێنج خولەکیتر دەرفەتی ژیانی پێبدەن و چاوەڕێ بکەن،
بەڵکو لێبووردنی بۆ دەربکرێت، بەڵام ئیتر کەس گوێی بۆ ناگرێت و بەرەو مەقسەلەی مەرگ دەبرێت و سەری لەلاشەی جیادەکرێتەوە.

لە کۆتاییدا بۆمان ڕۆنبوویەوەکە نووسەر لەو شاکارە مەزنەیدا،
ڕەخنەی دۆخی خراپی زیندانیان و مامەڵەی نامرۆڤەنەی زیندان و دەزگاکانی بەڕێوەبردن و دەسەڵاتی فەڕەنساو گەندەڵی و نا دادپەروەریەکانی و دەسەڵاتی کلێساو بێ دەنگی و بگرە پیرۆزکردنی تاوانەکانی ئەو دەسەڵاتە لەلایان کلێساوە دەکات.

هەرەها ئیدانەکردن و ڕەخنەی توندی سزای لە سێدارەدان دەکات، سزایەک.، دەبێتە هۆکاری هەڵوەشانەوەی خێزان و خەفەکردنی هەستی بەزەیی و لێبوردەیی لە دەروونی تاکدا،
سزایەکی دڵڕەق، کە چۆن خێزانی پاڵەوانی ڕۆمانەکە، لە دوای خۆی بێ سەرپەرشت و سەرگەردان جێ دێڵێت. دایکێکی بە ساڵداچووی نەخۆش، لەگەڵ ژنێکی نەخۆش و منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ.
سزایەک مرۆڤ بەو ئەندازەیە بێ ویژدان بکات و ڕووحی لێ بووردەیی و میهرەبانی لە ناخی دا بکوژێت و تۆی تۆڵەسەندنەوەو ڕق و سزا، لە دەروون و گیانی دا بچێنێت و
بیکات بە بوونەوەرێکی هێندەدڵ ڕەق، ئیدی دەرگای ئومێدو لێخۆشبوون و ڕەحمەت بە ڕووی تکاو پاڕانەوەی مرۆڤێکدا دابخات، کەتاوانێکی ئەنجام داوەو دەرفەتی نەدات جارێکیتر هەناسەکانی ژیان هەڵمژێت و ببێتەوە بە کەسێکی بێ زیان و باش![1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 573 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 03-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 03-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 03-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 573 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,442
وێنە 105,223
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,720
ڤیدیۆ 1,281
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.281 چرکە!