پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,957
وێنە 104,275
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
جوامێری
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جوامێری

جوامێری
جوامێری
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: #محەممەدئەمین مەجیدیان#

شەوێکی مانگی جولای، لە 'ئوروکا' چوار سوار لە ماڵە جووتیارێک دەرکەوتن و بە لای شاڕێیەکدا بەپەلە هاتن تا گەیشتنە سەر ڕێگای 'سان مارینۆ دو بێلێن'. لەوێ نەختێک ڕاوەستان.
یەکیان وتی: لێرە دەبێ لەیەک جیابینەوە. لەحاڵێکدا لەو تاریکاییەدا دەستی بۆ دەستی هاوڕیکەی دەگێڕا گوتی: ڕەیمۆن، ئۆغرت خێر بێ.
هاوڕێکەی بە دڵێکی پڕ و دەنگێکی لەرزۆکەوە، وەڵامی دایەوە: ماڵاوا سالوادۆر، ماڵاوا.
ئەم دوو پیاوە بێئەوەی دەستی یەک بەردەن، ئەوەندە لە یەک نزیک بوونەوە تا ئاوزەنگی ئەسپەکانیان لە یەک دران. ئەمجا زۆر بە گەرمی یەکتریان لە باوەش گرت.
ماڵاوا، ماڵاوا ئۆغر بە خێر.

دوای ئەوەی بۆ دووایین جار زۆر بەگەرمی و خۆشەویستییەوە، یەکتریان لە باوەش گرت، هەر کام لەگەڵ سوارێک، کە وەک شارەزا و چاوساغ، لەگەڵیان بوون و چاویان لەم ماڵاواییە دڵتەنگکەرە بوو، بەلایەکدا ڕۆیشتن. ئەو دوانەی بەلای شاڕێکەدا چوون، زۆر دوور نەکەوتبوونەوە، لەلای چۆمی 'سێروایلەس' کەوتنە دەست دەستەیەک سەرباز و ئەوانیش بردیانن بۆ زیندانی سەربازگەی 'ئالەجۆیلا'. دوو هەڵاتووەکەیتر، چونکە ئەوان هەڵاتوو بوون، بە شانسێکی باشترەوە بە لای ڕێگای 'سان ئانتۆنیۆ'دا، بەردەوام بوون. لەبەر تاریکی نەیاندەزانی بۆ کوێ دەچن. بۆیە بۆ خۆپاراستن، لەچاڵ و چۆڵی ڕێگە لێغاویان دابوە دەست ئەسپەکانیان. بەوەی باش بوو باران نەدەباری، کە لەو تەنگانەدا کۆسپێکی دیکە بخاتە سەر ڕێگەیان، چونکە لەو کاتەدا سالوادۆر مارینۆ بە دۆزینەوەی پشکی خۆی، پێویستی بە پێداچوونەوەیەک بە سەر ئەو هێرشەدا بوو، شەوی ڕابردوو، کردبوویانە سەرسەربازگەی 'سانخووزە'. ئەو ڕاپەڕینە شۆڕشگێڕانەیە تووشی شکان هاتبوو، لەبەرئەوەی ئەو کەسانەی بڕیار بوو لە شارە نزیکەکانەوە، خەڵکانێک بە مەبەستی چەکدار کردن و گەمارۆدانی ئەو بنکە و بارەگا سەربازییانە بینن، هێچیان لە کاتی پێویستدا دەرنەکەوتن؛ ئەو چەند پیاوە ئازا و بەجەرگەش کە سەعاتی دوو، دابوویان بەسەر ئەو پادگانە خەوتووەدا، دەمەو بەیانی ناچار بوون ئەو سەرکەوتنەیان کە بە خوێنێکی زۆر بۆیان تەواو ببوو، بەجێ بێڵن.

سالوادۆر وەڵامی ئەو پرسیارانەی نەدەدایەوە کە جاروبار هاوڕێکەی لێیدەکرد. چونکە نوقمی بیرهێنانەوەی ڕووداوەکانی ئەو دراما خوێناوییەی شەوی پێشوو بوو: کۆبوونەوەی ماڵی یەک لەو پلانداڕێژەرانە، ئەو چاوەڕوانییە ئازار دەرەی هاتنی ئەوانەی کە نەهاتن، ترس لە خیانەت و ناپاکی، گومان و دڵەڕاوکێی کاتەکانی دوایی، سەرئەنجام کاتی چوونە نێو پادگانەکە، ئەو کاتەی دەروازەی پادگان بە دەست لایەنگرانیەوە کرایەوە، شەڕی دەستەویەخە لەگەڵ گاردەکاندا، ئازایی و بێباکی ئەفسەرەکان کە لە پۆستەکانیاندا بەرەو ڕووی مەرگ دەبوونەوە، بەڵام شتێک کە زیاتر لە هەموان ئەوی هەراسان کرد، دیتنی ئەفسەرێکی گەنج بوو، شمشێر بەدەستەوە بەپەلە ڕایدەکرد بۆ یارمەتیدانی هاوڕێکانی، ئەویش دوورە پەرێز بە تەقەی دەمانچەکەی بەدەمەوە خستی.

سالوادۆر بەخۆڕا هەوڵی ئەدا بڕوا بەوە بێنێ، ئەمکارەی کردەوەیەکی ڕەوا و دروستی شەڕە. هاوارێکی دەروونی لە دادگای ویژدانیەوە، دژ بەو خوێن ڕشتنە بەرز ببۆوە.
سالوادۆر مارینۆ پیاوێکی زۆر هەستیار و ڕەوشتبەرز بوو، لەگەڵ بەکار هێنانی دڵڕەقی و کاری بێبەزییانە ناکۆک بوو. لە هەمان کاتدا، ڕۆحی بەرز ونەبەزیوی لەگەڵ سەرشۆڕ کردن بۆ زۆرداری و سەرەرۆیی دەسەڵاتی سیاسی، کە وەک برینێکی کۆن ئەم خەڵکەی دەکوشت نەدەگونجا. ئەو لەم پیلانەدا ڕزگار بوون لە ژێر ئەو نیرە قورسەی بندەستی و شکۆ و گەورەیی تۆڵەی وڵاتەکەی و سەرکەوتنی ئازادی دەبینی. بۆ وەدەست هێنانی هەموو ئەمانەش، قوربانی کردنی ژیانی خۆی، بەهایەکی زۆر نەبوو.

خەمەکانی ئێستاکە ئێجگار قورس ببوون. ئەو خەیاڵە نیشتمانییەی هەر وەک خەونی خۆشی کەسێک کە لە خەو ئاگای ئەبێتەوە، لەبەرچاو ون ببوو. لە ڕقی ئەو ترسنۆکانەی ببوونە هۆی تێکشکانی ئەم هەوڵە ئازایانە، دڵی کەوتبوە کوتان. بەداخ بوو بۆ ئەو هاوڕێ بەجەرگانەی بەخۆڕا ببوونە قوربانی. بۆ ئەو کوڕە گەنجەی بە برینێکی کارییەوە بە گیانەللاوە بوو و ئەو لەسەر دەستی خۆی لە پادگان هینابوویە دەرەوە.
راست و ڕەوان ڕووداوەکانی ئەو شەڕە ئەهاتنەوە بەرچاوی. هەندێکیان زۆر دڵڕەقانە و شایانی دڕندان بوو. هەندێکی تر سەیر و جێی پێکەنین، وەک ئەو پیاوە خۆهەڵکێشەی لە دەروازەی پادگان خۆی کێشا دواوە، وای دەنواند دەمانچەکەی لەبیر چووە؛ دیتنی ئەو ئەفسەرە نەبەزەی دەست لەسەر سنگ، بەبێ هاوارێک کەوتە زەوی و بۆ ئەم ببوە مایەی خەمێکی هەمیشەیی. پاشان ناهومێدی شکست، ئەو پاشەکشەی دەمەو بەیانی، لەو خیابانە چۆڵانەی پایتەختدا؛ ئەو دڵەخورپە بێکۆتاییەی کە لەگەڵ ڕۆمان سۆلاردا، لە دێ، لە ماڵە هاوڕێیەک، لەژێر جەواڵ و تا تەلیساندا خۆیان شاردبۆوە و گوێیان لەدەنگی ئەو کەسانە بوو، کە بۆیان دەگەڕان.

سەرئەنجام ئەو شەوپەنایە، ئەو هەڵاتنە بەپەلەیە، ئەو داهاتووە تاریکە، وەک ڕقی دیکتاتۆڕێکی بێبەزەیی، سامدار و ترسینەر بوو.
ئەم دوانە بۆئەوەی بتوانن بێمەترسی هەڵێن، بڕیاریاندا هەر کام بە ڕێگایەکی جیاوازدا بڕٶن. سالوادۆر مارینۆ ڕێگای' پۆنتاریناس'ی هەڵبژارد کە لە 'سان ئانتۆنیۆوە'، تێپەڕ دەبێ بۆ دەشتەکانی' کارمێن'. ڕۆمان سۆلاریش ڕێگەی سان' کارلۆس' ی گرتە بەر، بەو نیازە کە لە ڕێی وشکانییەوە پەنا بەرێ بۆ نیکاراگوا. لەوێ ئەم دوو هاوڕێیە یەکتر بگرنەوە، ئەگەر سالوادۆر بیتوانیایە لەدەست کاربەدەستانی ئەو بەندەرە خۆی دەرباز بکا.

هەر کام لەمانە کەسێکی جێی بڕوایان لەگەڵ بوو. ئەم کەسانە هەم شارەزای ڕێگە بوون و هەم لەئازایەتی و بەجەرگیدا، تاقیکراوە. لە ئاوا حاڵەتێک، ئیتر ئەمە چارەنووسە بڕیار ئەدا. وەکوو دیتمان لێرەدا چارەنووس بەقازانجی سالوادۆر مارینۆ گەڕا. بە بێئەوەی لە ڕێدا تووشی کۆسپێک بێت، سەعاتی یەکی بەیانی گەیشتە ئەو شاڕێگایەی دەچێ بۆ پۆنتاریناس، کەچی، هاوڕێکەی لە زیندان زنجیر کرا و دۆعای دەکرد سالوادۆر بتوانێ لەدەست ئەوانەی بە دوویەوە بوون خۆ ڕزگار بکا. سەعاتی سێ سالوادۆر لە ' ئاتیناس' تێپەڕی و سەعاتی شەشی بەیانی، لەگەڵ هاوڕێکەی گەیشتنە دەروازەی 'سان ماتیۆ'. ئێستا ئەسپەکان تەواو پەکیان کەوتبوو. ئەوان نەخشەیان ئەوە بوو، بەڕۆژ لە ماڵە کەسێکی ڕووکراوە و جێی متمانە، لەو دەشتانەی 'سوروبرێس' خۆ بشارنەوە، بەڵام ئەمکارە لەبەر ئەسپەکانیان نەدەگونجا، چونکە مەترسیی ئەوە هەبوو، پیلانگێڕێک بە نێو دێدا بێت و ئەوان بناسێتەوە. هەرچەند جلوبەرگی خەڵکی لادێیان لەبەردا بوو. کەوابوو پێویستی دەکرد بڕیارێکی دیکە بدەن.
دۆن سالوادۆر هاوڕێکەی وتی: سیسەد یارد لەولاترەوە ئاشنایەکی من دەژی، ئەو پیاوێکی جێی بڕوایە. ئەگەر پێت خۆش بێ، دەتوانین لەوێ لادەین، ئیتر پێویستیش ناکا، بە ڕووناکی ڕۆژ، لە نێو سان ماتیۆوە تێپەڕ بین.
زۆر چاکە با بڕۆین.

ئەم دوو پیاوە ئاوزەنگییان لە ئەسپەکانیان کوتا و چەند خولەکێک دواتر گەیشتنە ماڵێک، کە کەوتبوە لای ئەو ڕیگایەوە. لە دەروازەیەکی هەڵنەپێکراوەوە، چوونە حەوشەکە. سی سەگی لاواز و گەڕٶڵە لێێان وەڕین. بەدەم وەڕەی سەگانەوە، پیاوێکی پیر و گۆشتن هاتە سەر بانیژەی ماڵەکە.
بەیانیت باش نورخوزە ڕێنوێنەکە وتی.
بەیانیت باش پێدڕۆ پیاوەکە وەڵامی داوە. چۆنی؟
باشم؛ ئەی تۆ چۆنی؟
کچەکان چۆنن؟
زۆر چاکن، سپاس. فەرموون دابەزن پشوویەک بدەن. پیاوەکە وتی.

رێنوێنەکە لە ئەسپەکەی هاتە خوار. سالوادۆریش دابەزی و لەبەر ماندوویەتی و بێهێزی لەسەر کورسی سەر بانیژەکە دانیشت. کەئەو خەریکی شێلان و کێشانی ماسوولکەکانی قاچی بوو، نورخوزە و پێدرۆ زینەکانیان لە ئەسپەکان کردەوە. پێدڕۆ پشتئەستوور بە دڵنیایی لەو پیاوە، گوتی کە هاوڕێکەی فیرارییە و بەپەلە بەسەرهاتێکی بۆ ساز کرد. کە ئەم خەریکی گێڕانەوەی بەسەرهاتەکە بوو، شەڕ و ڕاوەشانی شمشێر و قەمە، دەهاتە بەرچاوی ئەو پیرە پیاوە. ئیتر سوور نەبوو لە سەر وردەکاریەکانی بەسەرهاتەکە. بەڵێنیشیدا نهێنییەکە لای کەس نەدرکێنێ.

پێدڕۆ ئەسپەکانی برد بۆ لەوەڕگە. سالوادۆریش بە ڕوویەکی خۆشەوە ئەو فنجانە قاوەی وەرگرت، کە کچە چکۆلەکەی نورخوزە بۆی هێنابوو. نورخوزە زۆر دڵخۆش بوو بە 'جێف پۆلیتیکۆ' ی زاوای. خەڵکی دەیانگوت کچەکەی ئافرەتێکی زۆر شۆخ و ئێسکسووکە. نورخوزە کە زانی میوانەکەی وەنەوز ئەدا پێشی کەوت بۆ دیوێکی بچووک تا لەوێ بخەوێ. پێنج خولەکێک دواتر میوانەکە وەک کۆتەرە دارێک، کەوت و ئاگای لە خۆی نەما.
شەو هات بەسەردا، بێئەوەی سالوادۆر لەو خەوە قووڵەی ئاگای بێتەوە. لەبەر ماندوویی و جۆشی دەروونی، ئیسکەکانی هاتبوونە ئێش و هەستە دەمارەکانی خاو ببوونەوە.

پێدڕۆ لەم دەرفەتەدا ئەسپەکانی برد لە چۆمی بەرماڵانەوە شوشتنیەوە و تێر جۆی کردن. لەم کارەی کە تەواو بوو، سەرخەوێکی دوو سەعاتەی بۆ شکاند. ئەمەش بەس بوو بۆ ئەوەی هێزی پێویستی بێتەوە بەر. هێشتا سەعات نەببوو بە دووی دوای نیوەڕۆ، لەسەر سفرەیەکی سادەی خانە خوێکەی دانیشت. بە بیستنی دەنگی زەنگی کلیسەی 'لاس ئانیماس' لە سان ماتیۆ، چوو سالوادۆر لە خەو هەستێنێ. ئەمەش کارێکی ئاسان نەبوو. هەرچەند ڕایوەشاند نەیتوانی لە کاسی و وڕی ئەو خەوە قورسەی، بیهێنێتە دەرێ. سەرئەنجام کە سالوادۆر چاوەکانی هەڵێنا، بەسەر شێواوییەوە، بێئەوەی تێبگا چاوی بەملاولادا گێڕا، تاکوو دەنگی پێدڕۆ ڕێگا و پەلەی هەڵاتنی هێنایەوە بیر.
بەزەحمەت هەستایە سەر پێ؛ بە هەر جووڵەیەک، ئێشێکی کپ لە لەشیا سەری هەڵئەدا و تەزووی لەرز و تایەکی ئازاردەری لە گیانیا ئەورووژاند. پیاڵەیەکی چکۆلەی کونیاک وەڵامی پێویستی دایەوە. بۆنی خۆشی ئەو خواردنەی، تازە ئامادە کرابوو، بیری هێنایەوە چەندان سەعاتە دەمی لە هیچ نەداوە.

ئەو کاتەی سالوادۆر خەریکی خواردنی ئەو مریشکە بوو کە کچەکەی نورخوزە لەسەر داوای پێدڕۆ بۆی ساز کردبوو، نورخوزە لەسەر کورسییەک بەلایەوە دانیشتبوو و بەوردی لێی دەڕوانی. بە پێی ئەو هۆشە سروشتییەی ئەم ڕاستییەی بۆن کردبوو، کە لە ژێر ئەو چاکەتەوە پیاوێک خۆی شاردۆتەوە کە خووی نییە بەو جلانەی بەری. ئەو گویڕایەڵییەی پێدڕۆش بۆ سالوادۆر و ڕێزگرتنەکەشی لەکاتی دوواندا، پیشانیان ئەدا، ئەم پیاوە لە چینێکی بەرزتر لەوەیە کە ئەم جلانەی بەری پیشانی ئەدەن. ئەمە بۆ نور خوزە ڕوون و ئاشکرا بوو، بەڵام قووڵ بوونەوە لەوە، کە ئەم پیاوە بێگانەیە کێێە، ئیتر بۆی گرینگ نەبوو.

ئەسکەناسێکی پێنج دۆلاری کە سالوادۆر خستییە نێو دەستی نورخوزەوە، ئیتر گومانی پیرە بەتەواوی ڕەویەوە. لەو دەمە کورتەیدا کە پێدڕۆ هاتە ژوور، بۆ ئەوەی ئاگاداریان بکا ئەسپەکان ئامادەن، سالوادۆر بۆ ماڵاوایی دەستی خانەخوێکەی دەگوشی و ئەوێش لە خۆشیانا ئارەزووی سەفەرێکی بێمەترسی بۆ دەکرد، هەموو لە داڵانەکە بوون کە منداڵێک بە ڕاکردن هات و هەواڵی دا کە کچە گەورەکەی نورخوزە بەژانی مناڵبوونەوەیە و زۆر نەخۆشە. نورخوزە لەترسا زراوی چووبوو، سالوادۆریش دڵی دەدایەوە و پێی دەگوت دوکتۆرێکی بۆ بانگ بکات.
پیرە مێرد لە دڵتەنگی و داماویدا، وەڵامی دایەوە و وتی: '' لێرە دوکتۆری لێ نییە، تا یەکیش لە ئالاجولاوە دێت کچەکەم دەمرێت.
سالوادۆر پیاوێکی دڵنەرم بوو، بۆ چرکەیەکیش دوودڵی نەهاتە ڕێی.
گوتی؛ با بڕۆین بیبینین، من دوکتۆرم.
نورخوزە لە خۆشیان و سەرسووڕمانا نەیدەزانی چی بڵێ.
سەرئەنجام لە کاتێکدا فرمێسک بە چاویا دەهاتە خوار، لە ژێر لێوەوە وتی: خوا چاکت بۆ بکا کاکە، خوا خێرت بنووسێ.
پیدڕۆ بە ئاشکرا ترس دایگرت. لەو دەرفەتەدا کە کابرای لادەیی چوو کڵاوەکەی هەڵگرێ و کچەکەی بانگ بکا، بە گوێی سالوادۆردا سرکا کە ئەو ژنە نەخۆشە، هاوسەری 'جیف پۆلیتیکۆ'یە، کە لەمەوبەر فرمانی گرتنی تۆی پێدراوە.

گرینگ نییە پێدڕۆ، ئەمە ئەرکی منە نەهیڵم ئەو ژنە داماوە بمرێ، با بڕۆین.
نورخوزە کە بەپەلە گەڕاوە، تەنیا ئەم وشانەی دوایی هاتە گوێ. بەدەنگێکی نزم وتی: خوا چاکت بۆ بکا، بەرێز. پێدڕۆ کابرای لە پشت خۆیەوە، لەسەر پاڵووی ئەسپەکە هەڵگرت و سالوادۆریش کچەکەی. دوای پانزە دەقیقە غارکردن گەیشتنە بەر ماڵی جیف پۆلیتیکۆ.
ماڵەکە پڕ بوو لە دەرودراوسێ. هەموو بۆ یارمەتیدانی نەخۆشەکە هاتبوون. هاوڕێکانی جیف پۆلیتیکۆ، لە ژووری نانخواردنەکە لە دەوری بوتڵێک ئارەقی سپی کۆ ببوونەوە و بە پارێزەوە قسەیان لەم جۆرە حاڵەتانە دەکرد، کە سەرئەنجامیان بەخۆشی بڕاوەتەوە.

بە هاتنی باب و خوشکی نەخۆش دەنگی گریان و ناڵینی نەخۆش بەرز بۆوە. بۆ یەکەمجار ئەو ژنە دەبووە دایک، بۆیە لەبەر ئازار و ژانی منداڵبوون، خۆی لەبەردەم مرگدا دەبینی.
نورخوزەی پیر، بەڕیزەوە بە سالوادۆری گوت: ''فەرموو، فەرموو، دوکتۆر! هەتا ئەو کاتە، لەو پشێوییەدا کەس هەستی بەبوونی ئەو نەکردبوو. هەموو ئەوانەی لەوێ بوون، بەو جلوبەرگەی بەری سالوادۆر، وایاندەزانی ئەویش یەکێکە لەو پزشکە چاوبرسییانەی کە، لە سەر بێئاگایی و نەخوێندەواری خەڵکی لادێدا دەژین.

سالوادۆر بەوردی چاوی لە ژنە نەخۆشەکە کرد. دڵنیا بوو نەخۆشییەکەی پر مەترسییە، بەڵام ڕزگار کردنیشی زۆر گران نییە. خێرا کەوتە خۆ. ئەو کارانەی پێویست بوو کردنی. لەو کاتەدا بیری، هەر لە دەوری ئەو مرۆڤە بچکۆڵەدا دەخولایەوە کە ژیانی بەسترابۆوە بە وریایی ئەم. پێدڕۆ بەخۆڕا چەند جاران بیری هێنایەوە کە لەو ماڵەدا خۆی تووشی مەترسی دەکا؛ هیچ شتێک نەیدەتوانی دەستی، لەکارەکەی، پێهەڵگرێ.
نورخوزە و جیف پۆلیتیکۆ، بە بیستنی بیروڕای دوکتۆر، کەوتنە ئارامی و چوون بۆ نێو کۆڕی هاوڕێکانیان کە لە دەوری بوتڵە ئارەقەکە ئاڵابوون. بوتڵی یەکەم خورابۆوە، کە سەری بوتڵی دووهەمیان کردەوە، زمانەکان ڕەها بوون و کەوتنە گەڕ، گفتگۆ گەرم بوو، کە لەوەبەر قفڵ ببوون.

بە ڕێکەوت دەنگ و باسی ئەو شۆڕشەی، تازە ڕوویدابوو، هاتە پێش. نورخوزە بەهۆی تەریکبوونی شوێنی ژیانی، لەم هەواڵانە بێئاگا مابۆوە. بە نیگەرانییەوە گوێی هەڵخست بۆ هەواڵی ئەو ڕووداوانە. کە زانی ئەوە بنکەی سەرەکی سەربازی بووە هێرشی کراوەتە سەر، لە زاواکەی پرسی، هەواڵی ڕافایلی کوڕی هەیە، کە لە دانەیەک لەو ئۆردووگایانە بوو.
زاواکەی وەڵامی دایەوە کە: من خەبەرم لە هیچ نییە. وادیارە خەبەرێک نییە، کە منیان ئاگادار نەکردوە؛ بۆ ئەوەی دڵیشمان ئاسوودە بێ، ئێستا تەلگراف دەکەم بۆ سان خوزە.

کاتێک پەیامەکە نووسرا و ناردیان بۆ تەلگرافخانە، سالوادۆر هێشتا نەخۆشەکەی بەجێ نەهێشتبوو و بەقسەی خۆش هانی ئەدا، لەبەر ئەو ئێش و ئازرەدا، بەجەرگانە، خۆڕاگرێ. پێدڕۆش ناڕەحەت بەلای ئەسپەکانەوە، کە سەریان شۆڕکردبۆوە و وەنەوزیان ئەدا، چاوەڕوان مابۆوە.
سەعاتی دەی شەو، تەلگرافێکی درێژ بۆ جیف پۆلیتیکۆ هات. لە کاتی خوێندنەوەیدا دەستەکانی بە ئەسپایی دەلەرزین. لە ناکاو هاوارێکی کرد.

بەبیستنی ئەم دەنگە خەڵکەکە هەستان بزانن چی بووە. جیف پۆلیتیکۆ بەبێ ئەوەی هیچ بڵێ، خەزوورەکەی بردە هۆدەیەکی دیکەوە، لەوی پێی گوت، کوڕەکەی لە هێرشی شەوی پێشوودا بۆ سەر سەربازخانەکە کوژراوە. لەوانەیە دوکتۆر سالوادۆر مارینۆ بکوژەکەی بێت و دوایی هەڵاتوە بۆ دەرەوەی وڵات.
نورخوزەی هەژار قاچەکانی کەوتنە لەرزین. هێزی لەبەرا نەما و کەوتە زەوی و لە خەمی مەرگی کوڕەکەیدا تێر و پڕ گریا. دوایی هەستایە سەرپێ. لە سیمایدا ڕقێکی ئێجگار زۆر کە بەدەم نایەتە وتن، شەپۆلی ئەدایەوە. فرمێسکەکان لە چاویا قەتیس مابوون. چاوەکانی وەک دوو پشکۆی سوور دەسووتان. بەدەنگێکی ترسناک وتی: سالوادۆر مارینۆ، ئەم ناوەم قەت لە بیر ناچێ.

جیف پۆلیتیکۆش وتی: منیش ئەو ناوەم بیستوە، وابزانم ئەو دوکتۆرە گەنجەیە، کە تازە لە ئەورووپا گەڕاوەتەوە.
ژنێکی دراوسێ قسەکانی پێ بڕین. مژدەی هاتنە دنیای کوڕێکی جوانکیلە و ساغی پێدان. هەردووکیان چوون بۆ بینینی. بەڵام هێشتا کاتی چوونە ژوور نەبوو.
پێدڕۆ هەر لە دڵەخورپەدا بوو، کە چوو بەدوای نورخوزەدا، داوای لێبکا، بە هەڤاڵەکەی بڵێ، پەلە بکا بۆ ڕۆیشتن، هەواڵەکانی دەگەیشتنە گوێ.
بە دۆن سالوادۆر بڵێ، زۆر درەنگە و ئەمیش چاوەڕوانیەتی. بەڵام بەم ناوە بانگی مەکە.
نورخوزە بە بیستنی ئەم ناوە لە جێدا وشک بوو. بەتووڕەیی هاواری کرد: دون سالوادۆر! دون سالوادۆر مارینۆ! ئەمە ناوی دوکتۆرە، وانییە!؟
بەڵێ، ئەو خۆی پێێ گوتی؟

بێئەوەی وەڵام بداتەوە، چوو بەرەو قوژبنی ژوورەکە، ئەو جێگایەی قەمەیەک بە دیوارەوە هەڵواسرابوو. قەمەکەی لە کالانەکەی دەرکێشا، بە ڕوخسارێکی دڕندانەوە چوو بۆ هۆدەی کچەکەی.
لەو دەمەدا دەرکە کرایەوە. لەسەر تەختەکە دایکەکە بە ڕەنگ و ڕووی زەردەوە، ڕاکشابوو، بەڵام بەچاو و بە دەم پێدەکەنی. سالوادۆر بە قۆلی هەڵکراوەوە، خەریکبوو منداڵەکەی لە تەشتێکدا دەشوشتەوە. بە بینینی ئەم دیمەنە شەپۆلێکی بەهێزی دڵاوایی و جوامێری ورووژمی هێنایە دەروونی ئەم باوکە ڕقهەڵساوە.
ئەو دوکتۆرە کەخوێنی ڕافایلی کوڕی ڕشتبوو، بە لە مەترسینانی ئازادی و تەنانەت گیانیشی، کوتێکی ڕۆحی ئەوی لە مردن ڕزگار کردبوو. ڕاوەستا بوو تەماشای ئەم دیمەنە سەیرەی دەکرد؛ دایکێکی دڵخۆش و شاد، هاوسێ سەرقاڵ و پەرۆشەکانی، ئەم دوکتۆرە دڵسۆزە، منداڵێکی نازدار، گریانەکانی وێ دەچوو سپاس و پێزانین بێ، بۆ ڕزگاری دایکی.
ئەم پیرە پیاوە خۆی کێشایە دواوە، قەمەکەی لە دەست بەردایە خوار، پاش ماوەیەک دوودڵی، دەستە زبرەکانی بە دەموچاوی خۆیا هێنا و لەو هەڵاتوە نزیک بۆوە و بە دەنگێکی نووساو و لەرزۆکەوە گوتی:
دون سالوادۆر، تکات لێدەکەم زوو بڕۆ، چونکە لەم ماڵەدا لە مەترسییەکی گەورەدای.[1]
ئەم بابەتە 57 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 06-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 07-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 06-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 57 جار بینراوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,957
وێنە 104,275
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.672 چرکە!