پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,124
وێنە 105,481
پەرتووک PDF 19,116
فایلی پەیوەندیدار 96,134
ڤیدیۆ 1,290
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وەسیەتنامەی جووتیارێک
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

وەسیەتنامەی جووتیارێک

وەسیەتنامەی جووتیارێک
وەسیەتنامەی جووتیارێک
ئانتۆنیۆ فاگازاڕۆ
لە ئینگلیزییەوە: #محەممەدئەمین مەجیدیان#

مانگی ئاگوست لە ڤەنسەنزا وەک یاریدەر لای پارێزەر، تازە دەستم بە کار کردبوو.
رۆژێکیان سەر لە بەیانی، جووتیارێکی گەنج هاتە دەفتەرەکەمان و داوای لە پارێزەر کرد، لەگەڵیا بچێت بۆ ماڵیان، بۆ ئەوەی وەسیەتنامەی باوکی وەک خۆی دەیگوت لە سەرەمەرگدایە بنوسێ. پارێزەر دوای قایل بوون داوای لە منیش کرد لە تەکیانا بچم.
هەر سێکمان لە کالیسکەیەکی شەق و شڕ دا کە بە ز ەحمەت جێگەمان دەبۆوە و ئەسپێکی پیر و پەککەوتە بە ڕەوتێکی نا هەموار ڕایدەکێشا، بەره و دێ ڕێکەوتین.
ئه و شوێنەی ئێمەی لێ دانیشتبووین دۆشەکی نەبوو، نەک هەر جێگەی دوو پیاوی وەک ئێمە کە بە دانیشتن لە سەر کورسی نەرم و ڕەحەت ڕاهاتبووین نەدەبۆوە، جێگەی پیاوێکی نەختێ بەخۆوەش هەر نەدەبوو.
لە ڕێدا دەمووچاوی پارێزەر ناڕەحەتی پێوە دەر کەوت، لە هەر ڕاتەکانێکی کالیسکەکەشدا هاوارێکی لێ بەرز دەبۆوە. ئەمنیش بەبێدەنگی هەر ئازارم دەکێشا؛ جووتیارەکەش بەکاوەخۆ باسی نەخۆشییەکەی باوکی، ماتیۆ کەوکه و جووتیارە یەکچاوەکەی ڕیتورگۆلی بۆ دەکردین. ئه و وەک ڕێزلێگرتنێک دەیگوت:
باوکی چاوێکی هەیە، بەڵام لە پیاوێکی سێچاو چاکتر دەبینێ.
کاتێک بە زەحمەتێکی زۆر لە شار دەرچووین، لاماندا بۆ ڕێگایەکی باریک و قوڕین کە بە نێو چەند مێرگ و گیاجاڕی نزم و ئاودار دا تێدەپەڕی. له و ڕێگە دا، کالیسکەکە زیاتر لە پێشووهەڵدەبەزیەوە، بەڵام ئەوەی چاک بوو زۆری نەمابوو بۆ ئه و شوێنەی کە بۆی دەچووین.
کاتێک گەیشتینە جێ، خانوویەکی خراپۆکە و لە بەریەک هەڵوەشاومان دیت لە نێو ئه و قوڕ و چڵپاوە دا هەڵتۆقیبوو. گەوڕێکی بەربەرەڵا، کادێنێک بە سەریەوە لە لایەکیەوە دروست کرابوو. هەر لە ژێر ئه و بانە و لە تەنیشت گەوڕەکەوە شوینێکیش بۆ حەوانەوەی مرۆڤ و چوارپێکان ساز کرابوو.
من و پارێزەر خەریکبوو بچینە چێشتخانەکە، کە ڕێنوێنەکەمان پێیگوتین نەخۆشەکە لە خانوەکەدایە.
گەرما و پیس و چەپەڵی ژوورەکە ئەوەندە بوو کە ناچار بووین بڵێین نەخۆشەکە بگوێزنەوە بۆ کادێنەکە. بۆ چوونە ژوورەوەش دەبوو بە پەیژەیەکدا سەرکەوین. پەیژەکەش تاقە کۆڵەکەیەک بوو کە ناوبەناو سنگێکی دارینی وەک پێپیلکە تێکوترابوو.
پارێزەر لەم بیرە حەیابەر و بێمانایە کە چاوەڕوان بن، ئه و بەم پەیژە دا سەرکەوێ زۆر تووڕە بوو و وتی وا باشترە بگەرێتەوە بۆ شار. کوڕە گەنجە جووتیارەکە کە پەیژەکەی لە خوارەوە ڕاگرتبوو، پارێزەری دڵنیا کرد کە پەیژەکە تەواو قایم و بێ مەترسییە. جووتیارێکی دیکە کە قسەکانی ئێمە سەرنجی ڕاکێشابوو هاتە دەمدرگای کادێنەکە و لە سەرەوە پەیژەکەی ڕاگرتوو و هاواری کرد: بەڕیز مەترسە! هەڵگەرێ، پەیژەکە زۆر قایمە.
لەبەرئەوەی من لاوتر بووم و لە هەڵگەران بە کێوان دا کارامە بووم، لەوەش زیاتر حەزم دەکرد بزانم له و ژوورە چ خەبەرە، بە وریایی و بەبێ هیچ ڕووداوێک بە پەیژەکە دا سەرکەوتم. بە چوونەسەرەوەی من پارێزەریش ورەی هاتێ وبە دواما هەڵگەرا.
لە کادێنەکە جێگە خەوێکیان لە قامیش و پووش و پەڵاش ساز کردبوو. پیاوێکی پیر لە جلکێکی شڕ و دڕاو دا لە سەری ڕاکشا بوو؛ دەم و چاوی ئەم پیاوە، وەک پێستەیەکی ڕەقهەڵاتوو وشک و چرچەڵ ببوو؛ چاوێکی ئەم پیاوە تەواو پووکابۆوە، ئەویتری بە حاستەم تروسکایی تیا مابوو.
ئەم پیاوە بە زەحمەت هەناسەی دەکێشا؛ بەڵام لەوە نەدەچوو بەدەم ئەم هەناسە هەڵکێشانەوە ڕەنج و ئازار بکێشێ. دوو پیاو بە لایەوە هەرکام لە لایەکیەوە ڕاوەستابوون. ئەم پیاوانە هەر دوکیان کز و ڕەقەڵە و سەر و ڕدێن تاشراو بوون، لە چاو و شێوەی نیگایان فێڵەزانی و کەڵەکبازی دەباری.
یەک لەم پیاوانە بە لقە گەڵایەک مێشی لە سەر و چاوی نەخۆشەکە دەر دەکرد، ئەویتر نانی وشک و پەنیری وردی به و دەمە بێ ددانەیەوە دەکرد....بە زاراوەیەکی لادەییانەش دەیگوت: بابە بخۆ!
نەختێ به و لاوەتر پیرێژنێک لە سەر مەڵۆ گیایەک دانیشتبوو و دەم و چاوی بە هەر دوو دەستان گرتبوو. لەولای ئەویشەوە چەند پیاوی لادەیی لێبوو، زۆر بە هێواشی لە گەڵ یەک قسەیان دەکرد. وادیار بوو ئەوانە شایەت بوون.
میزێک و کورسی و قەڵەم و دەواتێک بۆ ئێمە ئامادە کرابوو. پێیان گوتین ئه و پیرە پیاوە لە سەرەمەرگدایە و هەر ئەم بەیانییە گەردنئازادی لە گەڵ کراوە؛ ئەگەرچی قسەی بۆنەدەکرا بەڵام هەموو شتێک تێدەگەیشت، دەکرێ حەز و ویستەکانی بە هێما تێبگەین.
چونکە پارێزەر له و بارودۆخە دا لە دەسپێکردن بە ئەرکەکەی دوودڵ مابوو، کوڕەکان خۆیان کەوتنە هەوڵدان بۆ تاقیکردنەوەی باوکیان.
ئەوەیان کە نان و پەنیری دەکرد بەدەم باوکییەوە، دەمی بردە بنگوێی باوکی و بە دەنگی بەرز هاواری کرد: بابه بەرازەکە بۆ من بەجێدەهێڵی؟
باوکی سەری ڕاوەشاند. واتە: نا، ئەی بەجێیدەهێڵی بۆ تیتا؟
کابرا سەری نەلەقاند. واتە: ئەرێ!
ئەی مەزراکەی پۆلیجی دەدەی بە کێ؟
کابرای پیر تاقە چاوەکەی بڕیە کوڕە چکۆلەکەی، ئه و کوڕەی ئێمەی هێنابوو.
مەبەستت جیجیۆیە؟
کابرا دووبارە سەری دانەواند. واتە: بەڵێ
کوڕە لایکردەوە بۆ لای پارێزەر و گوتی: بەڕێز، دەبینی من بە هەڵە نەچووم.
پارێزەر هێشتا تەواو دڵنیا نەبوو، بۆیە ڕووی پرسیاری له و پیرێژنە کرد کە لەسەر مەڵۆ گیاکە خۆی مات کردبوو.
پیرێژن لە ناکاو لە قسەکانیدا هەڵچوو و پشتیوانی له و قسانە کرد لە بارەی مێردەکەیەوە گوترابوون و پێی لەسەر ئەمە داگرت کە: پیاوەکەی دەسەڵاتی بەسەر ماڵ و سامانی خۆیدا هەیە؛ چونکە هەر نیو سەعات لەمەوبەر تووڕە ببوو لەوەی پزیشکی ئاژەڵان خوێنی لە مانگا نەخوشەکەی گرتبوو. ئه و ئەمەیشی گوت کە لە ڕاستیدا لە نیازی مێردەکەی بۆ دابەشکردنی داراییەکەی ئاگادار بووە.
لە کاتی وەڵامدانەوە بە پرسیارەکانی پاریزەر لە بارەی میراتگران و ئەندازەی دارایی مێردە نەخۆشەکەی، پیرێژن ئێجگار خرۆشابوو؛ بە شێوەیەکی زۆر هەستبزوێن قسەی دەکرد، بە هەموو ڕواڵەت و دیمەنی خۆی دەینواند درۆ ناکا و نیازی فریودانی پارێزەری نییە.
بە پێی قسەکانی ئەم پیرێژنە، مێردەکەی سێ کوڕی هەیە؛ ئەوانە کە ئێستا لێرەن. زەوی و زارەکەیشی بریتین لە: پەنجا ئەیکر”acre) زەوی بەراو، بەشێکی لە مووچەی '' پۆلیجی'' و بەشەکەیتری لە'' ڕۆتەرگۆلی''، خانوویەکی تر و مەڕ و ماڵات و ئامێری کشتوکاڵ و هەندێ وردە شتی تر.
ئەوەی ئەم پیرێژنە کوتی کوڕەکان و شایەتەکان بە ڕاستیان دانا.
پارێزەر وتی کە زەوی و زارەکە هەمووی دەبێ لە نێوان میراتگراندا بەش بکرێ؛ بەڵام ژنەکە و کوڕەکان، هەر وەها شایەتەکان بەمە قایل نەبوون. ئەوان سووربوون لەسەر دیاریکردنی هەموو شتێک بەپێی ویستی کابرای نەخۆش.
یەک لە شایەتەکان، بە ڕواڵەت و ڕەفتار نەختێک باشتر لەوانیتر، هاتە پێشەوە و قوتووە بڕنووتیەکەی دایە پارێزەر و بە هەوایەکی خەمخۆری بۆ ئاوەڵە نەخوێندەوارەکەی و پشتئەستوور بە زانیارییەکانی خۆی گوتی: ''ماتیۆ لە مردن نزیک بۆتەوە، کاتی ئەوە نییە بە شێوەیەکی ورد و قانوونی لە سەر میراتەکەی بڕیار بدرێ.''
بۆیە پارێزەر قایل بوو بەوەی، ئەوان چی دەڵێن با وابێ. کاتێک من ئامادە بووم ئەوەی پێمدەڵێن بینووسم، پارێزەر دەستیپێکرد بە پرسیار کردن. بە سەر دانەواندن و سەرهەڵتەکاندن بەشەمیراتی جیجیۆ و تیتا و چەکۆ واتە هەر سێ کوڕەکەی وەسیەتکەرەکە، لە خانوو و زەوی و زار و مەڕوماڵات و ئەسپ و بەراز و شتی دیکە، تەنانەت کالیسکە شەقوشڕەکەش دیاری کرا.
پارێزەر کوتی: ئەی هاوسەرەکەت، ناتەوێ شتێکیش بۆ ئه و بەجێبهێڵی؟
پیاوە پێرەکە سەری ڕاوەشاند. هەموان هەروا ژنەکەش بە ئارەزووی نەخۆشەکە ڕازی بوون، بەڵام پارێزەر گوتی: قانوون بۆ بابەتی ئالەم جۆرە، ڕێوشوێنی تایبەتی داناوە، ئیمە نابێ ئه و ڕێوشوێنانە پشتگوێ بخەین.
پیرێژن هاتە وەڵام و گوتی: بەڕێز! بە قانوون یان بێ قانوون من دەست لە هیچ شتێک نادەم، بە برسییەتی دەمێنمەوە هەتا دەمرم.
پارێزەر کە وای زانی لێگەڕا چۆنی پێخۆشە وا بکا. ئەمجا دەستیپێکرد بە خوێندنەوەی بەندەکانی وەسیەتنامەکە بە دەنگی بەرز. کە پاریزەر وەسیەتنامەکەی دەخوێندەوە، لە جێگای من دانیشتبوو، منیش لە تەنیشتییەوە بە پێوە ڕاوەستابووم.
ڕاست له و کاتەدا کەڵەشێرێک فڕیە بەردەم دەرگای کادێنەکە و دەستی کرد بە قووقاندن؛ کە لامکردەوە بۆ لای دەنگەکە، ژنێکی گەنجی لادەییم بینی، مناڵێک بەبەریەوە، تووڕە، سو ورهەڵگەڕاو، جووتێ چاوی بریقەداری لە من بڕی و بە هەناسکە هەناسک هاواری کرد: ''ئەمانە چیدەکەن لێرە، دەیانهەوێ من و مناڵەکەم بێبەش بکەن؟
بە دوای ئەم قسانە دا ئاڵۆزی و پشێوی پەیدا بوو. پیرێژنەکە و سێ کوڕەکەی هەستان وپەلاماری ژنە تازەهاتووەکەیان دا.
پارێزەر هەستایە سەر پێ و بە سەریاندا گوڕاندی کە ئارام و لەسەرخۆ بن. دوایی پرسی ئەم ژنە کێیە؟
دایکەکە خێرا هاتە زمان و کوتی: ''بەڕێز! من پێت دەڵێم ئەوە کێیە، ئه و ژنە کچی ئێمەیە، بەڵام کچێکی بێفەڕە؛ داوات لێدەکەم لێمان تێبگە، باوکی نایهەوێ یەک شتیشی بداتێ.''
چ... ی! تۆیش دایە؟
کچەکە بە دڵپڕییەوە قسەکانی دایکی بڕی.
دەتوانم ڕەفتاری براکانم قبووڵ بکەم کە وەک سەگ سەیرم دەکەن، ئەوانم بەلاوە گرینگ نییە، بەڵام خۆ تۆ دایکمی وا ئێستا ناپاکیم لە گەڵ دەکەی. تۆ دەتوانی چی بڵێی دژ بەخۆم و مێردەکەم؟
پارێزەر لەم ئاڵۆزی و هەراهەرایە تووڕە بوو و هاواریکرد: بەس کەن بەس، هەی داوەشێن. هەرکامتان دەم بکاتەوە بە تاوانی سوێندی درۆ لەبەردەم دادگا دا دەتانخەمە زیندان.
کوڕەکان لە ڕقا سوور هەڵگەڕان، شایەتەکان لە ترسا سڵەمینەوە و خۆیان کز کرد؛ دایک و کچیش خێسەیان لە یەک دەکرد. پارێزەر بە تووڕەیی وەسیەتنامەکەی دڕاند.
لە ناکاو کچەکە بەره و جێگای باوکی بزوا، بێ ئەوەی کەس ببێتە کۆسپی سه ڕڕێی، چوو بەلای باوکییەوە و مناڵەکەی لە تەنیشتی دانا. بانگی لە باوکی کرد: ''بابە! دەتهەوێ من لە برسا بمرم؟ لانیکەم بەشی کاسەیەک هەریسە بۆ مناڵەکەم بەجێبهێڵە!'' پیرە پیاو پیشی بە خۆیا خواردەوە، گرژی کەوتە نێوچاوانی، لەوە زیاتر نەیتوانی نیشانێک لە بێزاری پیشانبدا و چاوە ساغەکەی لێکنا.
قەت وێنەی دوو سەر لە سەر سەرین لە بەر چاوم ون نابن: یەکیان لە دەسپێکی ژیان و ئەویتر لە کاتی مردن دا؛ ئەویان چاوانی پڕ لەخەندەی تازە بە دنیا هەڵاتوو و چاڵی سەرگۆنای منداڵی ساوا و ئەمیان گرژی نێوچاوان و دەموچاوی قوپاوی پیاو لە سایەی مەرگدا. بە بیرکردنەوە لەوەی دێوی بەدکاری مەرگ بەسەر سەریانەوە ڕاوەستاوە و ئامادەیە یەکیان بکاتە قوربانی، تەزوویەک بە لەشما گەڕا.
له و دەمەدا قەشەی دێ دەرکەوت، پیاوێکی سادە و ساکار و دڵنەرم، لەوەو پێش جارێک دیبووم. قەشە مناڵەکەی بەلای نەخۆشەکەوە دیت. بیری کردەوە ئاشتی و سازانێک دەبێ بکرێ.
هاتە پێشەوە و بەهاوسۆزییەوە وتی: ''ستایشت بۆ خوا، ئاخری خێر دەبێ.''
دامووکاوە و پرتەی1 دەستی نەخۆشەکەی گرت.
مناڵەکە دەستی بە گریان کرد. دایکی چوو بەلایەوە لە باوەشی بگرێ، قەشەکە نەیهێشت و گوتی: لێیگەڕێ با لێرە بێ! تەمەنی ماتیۆ بەسەر چووە، لیگەڕێن با بڕوا بۆ ئه و دنیا و فریشتەیەک ڕێنوێنی بێت.'' ئەمجا دەستیپێکرد بە نزا و پاڕانەوە لە خوا بۆ کابرای مردوو.
پاریزەر زۆر حەزی لەم دیمەنە نەبوو، وای بە باشتر زانی بەره و ڕووی مەترسی داگەڕان لە نەردەوانەکە بێتەوە. منیش بەپەلە چووم بۆ یارمەتیدانی، بەڵام پێش ئەوەی بچمە خوارەوە بۆ دامرکاندنی ئاگری حەز و ئارەزووم ئاوڕێکم بۆ دواوە دایەوە.
کوڕەکان و شایەتەکان لەبەر چاو نەمابوون، بۆ کوێ چووبوون، نازانم، دایکە گەنجەکە مناڵەکەی لە باوەش گرت؛ بە دەست بەسەراهینان و ماچکردن خەریکبوو ژیری ئەکردەوە، دەتگوت تەنیا ئه و مناڵە جێی سەرنج و بایەخدانە؛ پیریژنەکەش وەک کۆیلەیەکی وەفادار و دڵسۆزی ئه و پیاوە مردوە، لە لایەوە خەریکی دۆعاکردن و پارانەوە بوو.
منیش بە پەیژەکەدا چوومە خوار، لەگەڵ پارێزەر بەلای ئه و مزرا گەنمە گەیشتووانەدا، بەسەر ئه و مێرگە ڕەنگگەشانەدا، لە ژێر ئه و ڕیزە دارعەرعەرانەدا کە تەرزی دارە مێو پێکیەوەی بەستبوونەوە و لەبەر زۆری هێشوەترێ تاریک و ڕەش هەڵگەڕابوون، گەڕاینەوە بۆ شار.
لە ڕێدا سەرم سووڕ مابوو، ئاخۆ پاکی و بێگەردی ئەم سروشتە، جوانی و دڵڕفێنی ئەم گوڵانە، مەزە و تامی شیرینی ئەم میوانە، چۆن دەتوانێ لە دڵی مروڤ دا ببێتە هۆکاری دروستبوونی ئەم چاوبرسییەتیە قێزەونە و ئەم ڕق و قینە تاڵ و ناحەزە.
بە پارێزەرم گوت: من تێناگەم؛ وادیارە لە شێوازی کاری مرۆڤ بۆ بەکارهێنان و کەڵک وەرگرتن لەم دیاری و خەڵاتانەی خوا، دەبێ هەڵەیەک هەبێ.
پارێزەر وەڵامی دامەوە و وتی: لەوەدەچێ وابێ، ئەم هەڵەیەش لە خراپترین و سەرەکیترین گوناهان سەرچاوە دەگرێ؛ ئەویش گوناهی خۆپەرستییە. بەڵام چارەسەری ئەمە با دانێین بۆ خوا و مرۆڤ. بەدڵنیاییەوە ئەوان پێکەوە ڕۆژێک دەرمانی بۆ دەدۆزنەوە.[1]
ئەم بابەتە 129 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 07-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 08-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 07-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 129 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
کورتەباس
پەیامی کافکا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,124
وێنە 105,481
پەرتووک PDF 19,116
فایلی پەیوەندیدار 96,134
ڤیدیۆ 1,290
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
کورتەباس
پەیامی کافکا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.516 چرکە!