پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
بەرپرسێکی دۆمینیکا: پڕۆگرامی پێدانی وڵاتینامە بە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئیمانوێل نانتن

ئیمانوێل نانتن
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پڕۆگرامی پێدانی وڵاتینامە لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە لە دۆمینیکا CBI، بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، ئەوان بە گومانی بوونی ساختەکاری لە بەڵگەنامەکانی ئەو هاووڵاتییانەی لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە داوای وڵاتینامە و پاسپۆرتی دۆمینیکا دەکەن، هەروەها بەهۆی ڕێکلامکردنی نەگونجاو و مامەڵەکردنی هەندێک نووسینگە لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە وڵاتینامە و پاسپۆرتی دۆمینیکاوە، بۆ ماوەیەکی کاتی ئەو پڕۆگرامەیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگرتووە.

ئیمانوێل نانتن، بەڕێوەبەری پڕۆگرامی پێدانی وڵاتینامە لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە لە دۆمینیکا ڕۆژی 21ی حوزەیرانی 2022 هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ ڕۆژ عەلی زاڵە، نێردراوی ڕووداو لە دۆمینیکا کردووە، کە تێیدا ئاماژەی بەوە دا، هەزاران کەسی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق بوونەتە هاووڵاتیی دۆمینیکا.

دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەل ئیمانوێل نانتن:

رووداو: هۆکاری ئەو بڕیارە چی بوو بۆ دەرهێنانی کوردستانی عێراق لە پڕۆگرامی وڵاتینامە لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە CBI؟

ئیمانوێل نانتن: سەرەتا ڕۆژباش و بەخێربێن بۆ دۆمینیکا. ئێوە کە لەو ڕێگە دوورەوە هاتوونەتە ئێرە مانای ئەوەیە کە ئەمە پرسێکی گرنگە بۆ ئێوە و خەڵکی کوردستان. من دەمەوێ سوپاسیان بکەم بۆ پشتیوانیکردنیان لە پڕۆگرامەکە لە ڕابردوودا. ئێمە ئەم پڕۆگرامەمان لە ساڵی 1993ەوە هەیە. بۆ ئێمە و ئەو کارەی دەیکەین وردبینی زۆر گرنگە، بۆیە وردبینییەکی زۆر بەهێزمان هەبووە، هەندێکجاریش پێداچوونەوە بۆ ئەو پرۆسە وردبینییە دەکەین، ئەوەش بە هاوکاریی ژمارەیەک ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وردبینیکردن و هەروەها هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان کە لە زانیارییە هەواڵگیرییەکانمان دەڕوانن. لەوانەیە هەندێکجار هەندێک خاڵ هەبن کە جێگەی نیگەرانی بن، بۆیە ڕادەوەستین و پێداچوونەوەیان بۆ دەکەین. لە ماوەی ڕابردوودا پشتیوانییەکی زۆرباشمان هەبووە لە خەڵکی کوردستان و عێراقەوە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەو ناوچەیە بوونەتە هاووڵاتیی دۆمینیکا، لە ڕاستیدا هەزاران کەس لەوان بوونەتە هاووڵاتیی دۆمینیکا. ئێمە زۆر بەوە خۆشحاڵین و سوپاسیشیان دەکەین. ئێستا هەندێک نیگەرانی هەن و ئێمەش هەندێک پێداچوونەوە دەکەین بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی کە پرۆسەی وردبینی کاری خۆی دەکات و هەروەها دڵنیابینەوە لەوەی ئەو خەڵکەی داوای وڵاتینامە و پاسپۆرت دەکەن، دروست خۆیانن. لەگەڵ سەرکەوتنی پڕۆگرامەکە، کۆمەڵێک خەڵک دەردەکەون کە خۆیان وەک بریکار پێشاندەدەن. ئێستا ژمارەیەک خەڵک بەشداری دەکەن لە ڕێکلامکردن بۆ بەشداریکردن لە پڕۆگرامی وڵاتینامە لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە، لەکاتێکدا خۆیان بریکاری ڕێگەپێدراو نین و ڕێکلامەکانیان بەشێوەیەکە لەگەڵ شێوازی بانگەشەی ئێمە بۆ پڕۆگرامەکەمان ناگونجێت. پڕۆگرامی وڵاتینامە لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە پڕۆگرامێکی زۆر باڵایە و بۆ ئەو کەسانەیە کە خاوەنی سەرمایەیەکی زۆرن، ئەو کەسانەش کە لەو پڕۆگرامەدا بەشداری دەکەن دەبێ خەڵکانی سەرکەوتووبن و خاوەنی نێوبانگێکی باش بن. کەچی ئێستا دەبینین ئەو ڕێکلامانەی لەو ناوچەیە دەکرێن لە ڕێگەی نامەی مۆبایل و فەیسبووکەوە بەشێوەیەکن کە ئێمە ناخوازین بەوشێوەیە بناسرێین. بۆیە ئێستا پێداچوونەوە دەکەین و پڕۆگرامەکە ڕادەگرین و لێکدانەوەیەکی تەواو دەکەین بۆ ئەوەی بزانین چۆن بتوانین بەردەوام بین. ئێمە پڕۆگرامەکە دەستپێدەکەینەوە لەدوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی تەواو و دڵنیابوونەوە لەو کەسانەی وەکو بریکار خۆیان دەناسێنن، چونکە ژمارەیەکی زۆر خەڵک ئێستا خەریکی ئەو کارەن، لە کاتێکدا لای ئێمە وەکو بریکار تۆمارنەکراون، خەڵکیش دڵنیانین لەوەی کە کێ بریکارێکی ڕێگەپێدراوە و کێ ڕێگەپێنەدراوە. ئێمە دەمانەوێ ئەو گرفتانە چارەسەربکەین، کاتێک پرۆسەکە کۆتاییهات و هاوبەشەکانمان دڵنیابوون لە ئەنجامی پرۆسەکە، ئەو کات پڕۆگرامەکە دەستپێدەکەینەوە. ئەمە مانای ئەوە نییە ئێمە شتێکمان هەبێ لە دژی خەڵکی ئەو ناوچەیە، لە ڕاستیدا هەزاران هاووڵاتیی دۆمینیکا خەڵکی ئەو ناوچەیەن و خۆشحاڵین لەو چەند ساڵەدا لە پڕۆگرامەکەدا بەشدارییان کردووە و هاووڵاتیی دۆمینیکان.

رووداو: ئەوە یەکێک بوو لە پرسیارەکانم لە ڕاستیدا، تۆ دەڵێیت هەزاران کەس، ئایا هیچ ژمارەیەکت لەبەردەستە چەند کەس لە هەرێمی کوردستانەوە لێرە هاووڵاتین؟

ئیمانوێل نانتن: ژمارەیەکی دیاریکراوم لەبەردەست نییە، ئێمە ژمارەی هیچ ناوچەیەک بڵاوناکەینەوە و ئاشکرای ناکەین، ژمارەکەمان هەیە، بەڵام ئێستا لەبەردەستم نییە. دەتوانم بڵێم ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەو ناوچەیە وڵاتینامەیان هەیە و خۆشحاڵین بەوەی کە ئەوان هاووڵاتیی باشی دۆمینیکان.

رووداو: نیگەرانییەکانی ئێوە تەنیا پەیوەستن بە بازاڕکردن و ڕێکلام بۆ پڕۆگرامەکە یاخود نیگەرانیی دیکەشتان هەیە کە بوونەتە هۆکاری ڕاگرتن و پێداچوونەوە؟

ئیمانوێل نانتن: هەروەکو باسمکرد بانگەشە و ڕێکلامکردن یەکێکە لە هۆکارەکان، بەڵام لە هەمانکاتدا وردبینیش گرنگە. کۆمپانیاکانمان خۆشحاڵ نین بە هەندێک لەو شتانەی کە لەوێ ڕوودەدەن، بۆیە پێداچوونەوە دەکەین و ناچار دەبین پڕۆگرامەکە ڕابگرین تاوەکو ئەو شتانەی کە ئێمە پێیان ڕازی نین لادەبەین و ئەوکات دووبارە دەستپێدەکەینەوە.

رووداو: با ڕاشکاوانەتر قسە بکەم، من بیستوومە کە بەڵگەنامەی ساختە یەکێک بووە لە هۆکارەکانی ڕاگرتنی پڕۆگرامەکە. ئایا هیچ بەڵگەنامەی ساختە لە هەرێمی کوردستانەوە بووەتە هۆکاری ڕاگرتنی پڕۆگرامەکە؟

ئیمانوێل نانتن: بەڵێ ئەوە یەکێکە لەو شتانەی کە کۆمپانیاکانی وردبینی ئێمەیان لێ ئاگادارکردەوە و دەڵێن دڵنیا نین لە هەندێک لەوانەی لەو ناوچەیەوە دێن. بەڵێ ئەوە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان.

رووداو: لەکاتی پرۆسەی پێداچوونەوەدا، چ دەکەن لەوانەی کە پێشتر بوونەتە هاووڵاتیی دۆمینیکا؟ ئایا پێداچوونەوە بۆ ئەوانیش دەکەن؟ یاخود تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە داواکاریی نوێ پێشکێش دەکەن؟

ئیمانوێل نانتن: تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە داواکاریی نوێ پێشکێش دەکەن، ئەوانە ناگرێتەوە کە بوونەتە هاووڵاتی. سەبارەت بە بەڵگەنامە ساختەکانیش زۆربەیان لەلایەن کۆمپانیای وردبینییەوە ئاشکراکراون و ئێمەش دەمانەوێ لەو بابەتە دڵنیابینەوە. ئەوانەی کە بوونەتە هاووڵاتیی دۆمینیکا، هەر بەوشێوەیە دەمێننەوە و ئازادن وەکو هەر هاووڵاتییەکی دیکەی دۆمینیکا.

رووداو: ئەو بەڵگەنامە ساختانە، ژمارەیەک هەیە کە بتوانی باسی بکەی؟

ئیمانوێل نانتن: نەخێر، نەخێر، نەخێر

رووداو: کەواتە ناتوانی باسی بکەی.. باشە گوتت کە دەستپێدەکەنەوە، ئایا کاتێکی دیاریکراو هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆگرامەکە؟

ئیمانوێل نانتن: کاتێکی دیاریکراو نییە. کۆمپانیاکانمان داوایان کردووە ماوەیەکیان پێبدەین بۆ ئەوەی بە پرۆسەکەدا بچنەوە و پێشنیازی خۆیان بۆ ئێمە ئامادە بکەن. ئەوە ئێستا بەردەوامە و هیوادارین زۆر کاتی پێویست نەبێت، لەوانەیە لە ماوەی چەند مانگێکدا دووبارە دەستپێبکەینەوە، بەڵام دەمانەوێ ئەوانەی داواکاری پێشکێش دەکەن زۆر ئاگاداربن لەگەڵ کام بریکار مامەڵە دەکەن، چونکە دەمانەوێ دڵنیابین لەوەی ئەو کەسانەی بانگەشە بۆ پڕۆگرامەکەمان دەکەن، بەوشێوەیە دەیکەن کە ئێمە خۆمان دەیکەین. وڵاتینامە و پاسپۆرت لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە پڕۆگرامێکی باڵایە و ڕێکلامکردن بۆی بەشێوەیەکی نەگونجاو لای ئێمە ڕێگەپێدراو نییە.

رووداو: ئایا هیچ بریکارێکی ڕێگەپێدراوتان لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە؟ ئایا دەتانەوێ تەنیا یەک بریکاری ڕێگەپێدراو هەبێت؟

ئیمانوێل نانتن: ئێمە چاوەڕێی کۆمپانیاکانی وردبینی دەکەین بۆ ئەوەی پێشنیازی خۆیان بکەن و ئێمەش بۆ هەر پێشنیازێک ئامادەین. ئێمە دەمانەوێ دڵنیابین لەوەی ئەوانەی ڕێکلام بۆ پڕۆگرامەکە دەکەن ساختە نین و لای ئێمە وەکو بریکاری ڕێگەپێدراو دەناسرێن.

رووداو: لە پرۆسەی پێداچوونەوەکەتاندا، چۆن دڵنیا دەبنەوە لەوەی کێ هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستانە؟ ئێوە لە بڕیارەکەتاندا ناوی چەند شوێنێکی دیاریکراوتان هێناوە وەکو هەولێر و سلێمانی. بەڵام ئەگەر کەسێک هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان بێت و لە بەغدا لەدایکبووبێت، ئایا دەتوانێ ئێستا داواکاری پێشکەش بکات؟

ئیمانوێل نانتن: پێموایە ئێمە زۆر ڕوون بووین لە دیاریکردنی ئەو ناوچانەی جێگەی نیگەرانین، چونکە کۆمپانیاکانی وردبینی زۆر بەدیاریکراوی ئەو شوێنانەیان دەستنیشانکردووە. لەبەرئەوە هەرکەسێک بیەوێ لەو ڕێوشوێنە لابدات ڕاستەوخۆ دیاریدەکرێت، چونکە ئەو کەسانەی پێداچوونەوە دەکەن بۆ ئێمە، کەسانی شارەزان لەو ناوچەیە، لەبەرئەوە درۆکردن، بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی و ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆکاری ڕەتکردنەوە داواکاریی وڵاتینامە.

رووداو: من چەند ڕۆژێکە لە دۆمینیکام، زۆر کەس دەبینم باسی ئەو پڕۆگرامە دەکەن. پڕۆژەی نیشتەجێبوون و ناوەندی تەندروستی و فڕۆکەخانە لێرە هەن. ئایا پڕۆگرامی CBI بە چ شێوەیەک سوودی بۆ دۆمینیکا هەیە؟

ئیمانوێل نانتن: پڕۆگرامی CBI نزیکەی 30 ساڵە بەردەوامە. لە ئاداری ساڵی 1993ەوە دەستمانکردووە بەم پڕۆگرامە. ئێمە یەکێکین لە کۆنترین و درێژخایەنترین پڕۆگرامەکان لە جیهاندا. بەشێوەیەکی گشتی زۆر سوودمان لە پڕۆگرامەکە وەرگرتووە. لە دوای باهۆزی ساڵی 2017، سەرۆکوەزیران بەڵێنی دا دۆمینیکا بکاتە وڵاتی یەکەم لە ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، بەشی زۆری ئەوەش لە ڕێگەی پڕۆگرامی CBI بووە. لەدوای باهۆزەکە توانیمان خانووەکان دروستبکەینەوە و شۆڕشێک لە بواری نیشتەجێبوون ئەنجامبدەین. نزیکەی 5 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونمان دروستکردووە کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووداوەکانی کەشوهەوایان هەیە. ئەو یەکانە سوودی بۆ هەموو کەس هەبووە لە هەموو ناوچەکانی دۆمینیکا. پرسی کۆڤید و تەندروستی یەکێکی دیکەیە لە پرسەکان بۆ دۆمینیکا و هەموو جیهانیش، توانیومانە 13 سەنتەری تەندروستیی نوێ بکەینەوە و خەریکی دروستکردنی چەند سەنتەرێکی دیکەشین، هەروەها نەخۆشخانەیەکی نوێش کە زۆر لێرەوە دوور نییە لە ماوەیەکی نزیکدا دەکەینەوە کە هەر لە ڕێگەی ئەو پڕۆگرامەوە دروستکراوە. هەر لە ڕێگەی پڕۆگرامی CBI توانیومانە قوتابخانە و ڕێگەوبان و پرد دروستبکەین. ئێستا خەریکین حەوت ئوتێلی پێنج ئەستێرە دروست دەکەین، پێموایە لە هیچ شوێنێکی دیکەی هاوشێوە لە ژمارەی دانیشتووان و ڕووبەر پڕۆژەی لەو شێوەیە نابینی کە هەمووی بەهاوکاریی پڕۆگرامی CBI دەکرێت. پڕۆگرامەکە هاوکاریمان دەکات بۆ ئەوەی ئابوورییەکەمان هەمەڕەنگ بێت و وەبەرهێنانی بیانی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بێنین بۆ نێو بواری گەشتوگوزار. بەهۆی ئەو پێشڤەچوونەی لە کەرتی خانووبەرە هەیە توانیومانە کۆمپانیای بیانی بێنین بۆ ئەوەی لە دۆمینیکا کار بکەن، بەوهۆیەوە ناچاربووین کرێکار لە شوێنی دیکەوە بێنین بۆ ئەوەی لێرە کار بکەن. لە بواری پەروەردەدا، هەروەک سەرۆکوەزیران بەڵێنیداوە دەبێ لە هەموو ماڵێکدا کەسێکی دەرچووی زانکۆ هەبێت، بەشی زۆری ئەوەش بەهۆی پڕۆگرامی CBI دەبێت. هەر بەهۆی ئەو پڕۆگرامەوە ژمارەیەکی زۆر خەڵکمان دەچنە زانکۆکانی جیهان. بۆیە بەڕاستی پڕۆگرامەکە بۆ ئێمە دیارییەکی خوداییە و سوودەکەی دەگاتە هەموو کەسێک لە دۆمینیکا. ئەو هەموو شوێنە جوانە لێرە دەبینی، فڕۆکەخانە دەبینی. ئەو خەڵکانەی ئەو شوێنانە بەڕێوەدەبەن لەنێو پڕۆگرامی کارکردنی نیشتمانیدان کە هەلی کار بۆ گەنجەکان دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی ئەزموون پەیدا بکەن، نەک تەنیا لە کەرتی گەشتیاری بەڵکو لە بواری پەروەردە و بانک و دامودەزگای دەوڵەت و کۆمپانیای بیمە. پارەی هەموو ئەوانە لە پڕۆگرامی CBI دابین دەکرێت. کۆمەڵێک لەو کارانە دەکەین و قازانجەکەش بۆ هەمووانە. پڕۆگرامێکی تایبەتمان بۆ کەسانی بە تەمەن هەیە کە پارە دەدەینە خەڵک بۆ ئەوەی ئاگایان لە بە تەمەنەکان بێت لەسەر دوورگەکە بۆ ئەوەی بەتەنیا نەبن و ماڵیان خاوێن بێت و جلەکانین پاک و خاوێن بێت و خواردنی ڕۆژانەیان هەبێت. بۆیە CBI دەگاتە گەنجەکان و بەتەمەنەکان و ئەوانەی دەچنە قوتابخانە و ئەوانەی پێداویستیی تەندروستییان هەیە. پڕۆگرامەکە کاری گەورەی بۆ ئێمە کردووە و گەیشتووەتە هەموو بەشێکی ئابووریی دۆمینیکا.

رووداو: دەگوترێت گوایە بۆ نموونە کەسێک وەبەرهێنانی کردووە و خانوویەکی کڕیوە، بەڵام ئەو خانووە فرۆشراوە بە کەسێکی دیکە و دواتر بە کەسێکی دیکەش. واتە بەشێوەیەک خراپ بەکارهێنانی ئەو وەبەرهێنانە لێرە لە دۆمینیکا کراوە؟

ئیمانوێل نانتن: ئەوە یەکەمجارە گوێم لەوە دەبێت، پڕۆگرامەکە ڕێگە بەوە نادات. بۆ ئەوەی ببیتە هاووڵاتی بە دوو ڕێگە دەبێت، ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی حکومەتەوە لەنێو پڕۆگرامی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی، یاخود لە ڕێگەی کەرتی خانووبەرەوە، بۆ نموونە دەتوانی وەبەرهێنان لە یەکێک لە ئوتێلەکاندا بکەی وەکو ماریۆت، کێمپێنسکی و هیڵتن و ببیتە هاووڵاتیی دۆمینیکا. دەبێ تۆ خاوەنی ئەو پشکانە بیت لانیکەم بۆ ماوەی 3 ساڵ یاخود 5 ساڵ ئینجا دەتوانی بیانفرۆشیتەوە. ئەوەی کە تۆ باسی دەکەی بەهیچ شێوەیەک لە پڕۆگرامەکەدا ڕێگەی پێنادرێت.

رووداو: با ئەمە بۆ بینەرانمان ڕوون بکەینەوە؛ ئەگەر بۆ نموونە لە 200 هەزار یاخود 250 هەزار دۆلار کە دەکاتە 100 هەزار دۆلاری ئەمریکی وەبەرهێنان بکەی لە ئوتێلێکدا، دوای 3 تاوەکو 5 ساڵ دەتوانی ئەو پشکە بفرۆشی و پارەکە وەربگریتەوە و هەر بە هاووڵاتیش دەمێنیتەوە؟

ئیمانوێل نانتن: بەڵێ. بەپێی پڕۆگرامەکە ئەگەر وەبەرهێنان لە کەرتی خانووبەرە بکەی، ئەو شوێنانەی کە ڕەزامەندییان لەسەردراوە، دەتوانی پشکەکە دوای 3 ساڵ بفرۆشیت، بەڵام ئەگەر دوای 5 ساڵ بیفرۆشیت، ئەو کەسەی کە لێتدەکڕێت دەتوانێ ببێتە هاووڵاتیی دۆمینیکا، بەڵام لە دوای 3 ساڵ کڕیارەکە ناتوانێ ببێتە هاووڵاتی. ئەو پشکانە لەنێو کەرتی تایبەتدا دەبن بۆ نموونە لە ئوتێل یاخود فڕۆکەخانە، بۆیە دەتوانی پشکەکە بفرۆشی، بەڵام تەنیا لەدوای 3 ساڵ، لەدوای 5 ساڵ ئەو کەسەی لێتدەکڕێت دەتوانێ ببێتە هاووڵاتی.

رووداو: بۆ ئەوەی بتوانی لەو پڕۆگرامە بەشداری بکەی، ئەو داواکارییانە چین کە دەبێ جێبەجێیان بکەی؟ هەروەها خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق کەی دەتوانن جارێکی دیکە فۆرمی داواکاری پێشکەش بکەن؟

ئیمانوێل نانتن: دەبێ ئەو کەسە 18 ساڵ بێت، خاوەنی داهاتێکی زۆر بێت، داوای بەڵگەنامەی بانک بۆ ماوەی دوو ساڵ دەکەین بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی داهات و دارایی کەسەکە، پرۆسەی وردبینی بۆ کەسەکە دەکەین، هەروەها سەیری ڕاپۆرتی تەندروستی و سیڤی کەسەکە و شوێنی کارکردن و قوتابخانە دەکەین. ئێمە خەڵکمان لەوێ هەیە کە زانیاریمان پێدەدەن، وێنەی ماڵ و شوێنی کارکردنمان بۆ دەنێرن و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەوانە دەکەن کە لەگەڵ کەسەکە چوونەتە قوتابخانە، هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوکارەکانی کەسەکە، دەبێ دڵنیابین لەوەی ئاڵوگۆڕی ناڕوون و نادیار لە بانکەکەیدا نەکراوە و زانیارییەکانمان لە ڕێگەی یەکە هەواڵگرییەکانمان لە جیهان پشتڕاست دەکەینەوە. دوای ئەوەی هەموو ئەوانە تەواو دەردەچن، ئیدی ڕەزامەندی لەسەر دەدرێت و دەبێتە هاووڵاتی.

رووداو: وەڵامی ئەو پرسیارەت نەدامەوە، پێشبینی چەند دەکەی بۆ ئەو ڕاگرتنە؛ شەش مانگ، ساڵێک یاخود دوو ساڵ؟

ئیمانوێل نانتن: پێموایە لە سەرەتاوە وەڵامی ئەوەم دایەوە، ئێمە چاوەڕێ دەکەین وەڵامێکمان لە کۆمپانیاکانی
وردبینییەوە بەدەست بگات، ناتوانم کاتێکی دیاریکراو بڵێم، بەڵام هیوادارم زۆر درێژە نەخایێنێت.

رووداو: زۆر سوپاس

ئیمانوێل نانتن: زۆر سوپاس، بۆ ئێوە کە هاتوون بۆ ئێرە. هیوای خۆشی بۆ ئێوە و خەڵکی عێراق دەخوازین. تکایە لێمان زویر مەبن، ئێمە تەنیا دەمانەوێ دڵنیابین لەوەی کە پڕۆگرامەکەمان بۆ ئەو کەسانەیە کە بۆیان دانراوە. سوپاس بۆ هاتنتان، هیوادارم کاتێکی خۆش لەسەر دوورگەکە بەسەرببەن، کاتێکی خۆش لەگەڵ سەوزایی و ڕووبارەکان و گوڵەکان و هەموو جوانییەکانی دۆمینیکا بەسەرببەن. [1]
ئەم بابەتە 599 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-07-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاسایی
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 08-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 09-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 08-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 599 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.197 KB 08-07-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەونی یوسف
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەونی یوسف
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!