پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,248
وێنە 105,504
پەرتووک PDF 19,120
فایلی پەیوەندیدار 96,146
ڤیدیۆ 1,295
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
بووکی سەربازێک
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بووکی سەربازێک

بووکی سەربازێک
بووکی سەربازێک
لە ئینگلیزییەوە: #محەممەدئەمین مەجیدیان#

هەورە سپییەکان لەم سەر بۆ ئەوسەری ئاسمان دەتلانەوە. باڵداران بەسەربانانەوە دەفڕین. دوانیوەڕۆیەکی ڕووناک بوو، وەرزی وشکی و بێبارانی بوو. قەتاری ڕۆژ لە ئاباوە گەیشتبوە بازار و ڕاوەستابوو. ژنان بە زەمبیل و تەشتەوە لە کەپری میوەکانیان دەردەپەڕین و بەرەو ئەو شوێنەی بارەمیوەیان لێ دائەگرت ڕایان دەکرد.
لەوێ دەگەڕام. لەناکاو ناوی خۆمم هاتە گوێ. ئۆبی کوڕە هاوڕێکەم بوو، بەرەولام دەهات.
چەند باش بوو لێرە تووشت بووم! ئەو وتی.
دەموچاوی گەشابۆوە، ڕۆژنامەیەکی بەدەستەوە بوو. گوتی: مژدەیەکی خۆشم هەیە بۆت. ڕۆژنامەکەی کردەوە، زوو چاوم کەوت بە ئاکامی تاقیکرنەوەکان! ژمارەی 13 ناوی من بوو. خۆشی هەمو گیانمی داگر..
بەپەلە ڕامکرد بۆ ماڵەوە ڕۆژنامەکە بە دایک و باوکم پیشان بدەم. باوکم لە بازار گەڕابۆوە، ئەو لەوێ دووکانێکی چکۆلەی هەبوو. ئێستا لە ماڵەوە لە گەرماو خەریکی خۆ شتن بوو. دایکیشم لە چێشتخانەکە بە سازکردنی نانی شەوەوە خەریک بووو. لە داڵانەکە ڕاوەستام تا باوکم هاتە دەر..
وتم: بابە مژدەیەکی خۆشم پێیە بۆت. وتی: چییە ڕۆڵە بلیتی بەختت بردۆتەوە؟ و چوو بەلای ڕادیۆ ترانسیستۆرەکەوە، بیکاتەوە. وتم بابە دەرچووم بۆ مەدرەسەی ناوەندی هۆلی ڕوساری و ڕۆژنامەکەم پیشان دا. ئەو لە بارەی تاقیکردنەوەکانەوە هیچی نەگوت، ناردمی بۆلای دایکم خواردنی بۆ بێنێ.
دوای گەڕانەوە لە چێشتخانە لێم پرسی خۆشحاڵ نییە بەوەی لە تاقیکردنەوەکان دەرچووم. وتی: سەیرکە ڕۆڵە، من ماندوو برسیم، ئەوشتەی کە پێویستمە
ئەوەیە کەسێک وەک مێشێکی مڵۆزم لەبەر گوێما ویزەویز بکا؟ لە ناڕەحەتیما لەماڵ چوومە دەر، لەسەر چیمەنتۆی پیادەڕێکە بە ناهومێدی دانیشتم. دوای تاوێک براکەم ئیکەننا، کە دووساڵ لە من بچووکتر بوو، هات بەدواما و گوتی: سفرە دانراوە. پێم وت، نامەوێ هیچ بخۆم. ئەویش گەڕایەوە ژوور.
ئەمجار دایکم هاتەدەر بزانێ لەبەرچی لە دەرەوە دانیشتووم، زۆری هەوڵدا بچمە ماڵەوە و نانەکەم بخۆم. ئەو بەڵێنیشی دا شەو لەگەڵ باوکما قسان بکا.
لەدوای نانخواردن بەیارمەتی دایکم دەفرەکانمان بردە چێشتخانەکە. باوکم براکەمی نارد بۆسیگار کڕین. ئێستا ئەو دەیتوانی بەتەنیا لەگەڵما قسە بکا و گوتی: لەبیرم نایە داوام لێ کردبێتی بچی دانیشی بۆ تاقیکردنەوە، ئەی بۆچی ئەنجامی تاقیکردنەوەکم پێ ڕائەگەیەنی؟ من نامەوێ تۆ بچی بۆ قوتابخانەی ناوەندی، مەگەر تۆ داهاتێکی باشت هەیە؟

ئەمن زۆر ڕقم هەستا. ئەمجا درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی: دوایین قسەی من ئەوەیە، تۆ نابێ بچی بۆ قوتابخانەی ناوەندی. ئەزانم تۆ هەمیشە لە پۆلەکەتدا یەکەم بووی و لە تاقیکردنەوەکانت دەرچووی. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەتۆ کچی تا کۆتایی تەمەنت لەگەڵ ئەم خانەوادە نامێنیتەوە، ڕۆژێک پیاوێک ئەدۆزیتەوە و لەگەڵیدا زەماوەند دەکەی و دەڕۆی. بۆیە بەفیڕۆدانی پارەیە تۆ بچی بخوێنی. ئێمە دەبێ ئەو پارەیە کۆ بکەینەوە بۆ ئەوەی براکەت بنێرین بۆ کالێج.
بە بیری باوکم هێنایەوە کە ئیکەننا هێشتا لە پۆلی چوارەم دایە، دووساڵی تەواوی ماوە بۆ ئەوەی تاقیکاری چوونە ژوورەوەی ناوەندی بدا. تازە گومانیشم هەیە ئەو بتوانێ لەم تاقیکردنەوە دەرچێ. لەم قسانەدا باوکم وتی: هیچ قسە و باسکردنێک بڕیارم پێ ناگۆڕێ. ڕاستییەکەش ئەوەیە ئەتۆ ژنی و جێگای تۆ لە ماڵە مێردەکەتدایە.
پرسیارم لێکرد ئەی من ئێستا دەبێ چی بکەم؟ وەڵامی دایەوە، من دەبێ لە بازاڕ یاریدەی دایکم بدەم و کارەکەی فێر بم. بە تووڕەیی وتم، من لە بازاڕ شت نافرۆشم. بەدەم گریانەوە ڕامکردە ژوورەکەی خۆم.
ئەو شەوە دایکم کە هەمیشە لە کاتی تەنگانەدا لایەنی منی دەگرت، دوای قسەکردن لەگەڵ باوکم، هاتە ژوورەکەم. دایکم وتی ئەو هیچ دەسەڵاتێکی نیە، بە باسکردنی ئەمەیش کە پیاوێک لێی نزیک بۆتەوە، بۆ ئەوەی مارەم بکا، دۆخەکەی لێ خراپتر کردم. بە دایکمم گوت: من ئۆبیم خۆش دەوێ. بەڵام ئەو هەوڵی دا ڕازیم بکا پیاوێک بدۆزمەوە کە بتوانێ بەخێوم بکا. چونکە ئۆبی هێشتا زۆر منداڵە.
رۆژی دوایی دەترسام لەوەی کاتێک بێتە پێش ئەم هەواڵە ناخۆشەی بە ئۆبی بدەم.
کەچی ئەو کاتە هەر هاتە پێش. لە خیابانەکەی پشت حەوشەی کلیسا دەگەڕاین، لەژێر سێبەری دارخورماکان دانیشتین، لەوێ هەواڵەکەم بۆ گێڕایەوە. چاوەکانی ئۆبی خەمیان لێ نیشت. ئۆبی تەمەنی شانزە ساڵ بوو ساڵێک لە من گەورەتر. لە پۆلی دووهەمی کالێجی ستیللا ماریس دەیخوێند.
کەوایە باوکت بەراستی دەیهەوێ ببیتە کچێکی دەستفرۆش؟ بە تووڕەییەوە ئەم پرسیارەی کرد.
بەڵێ ئەو وای دەوێ. کەوابێ تۆ چۆن دەتوانی بەردەوام بی لە خۆشەویستی کچێکی بازاڕی، کە من دەمەوێ ببم زیاتر لە کچێکی خوێندەوار لە ئاست و هاوتای خۆتا؟
وتی: خۆت گەوج مەکە، ئەمە بۆ من گرینگ نییە. پێمگوت:
ئێستا دەتوانی وا بڵێی، بەڵام بێستە بزانە ئەو کاتەی باسی کچەهاوڕێکانتان دەکەن، هاوەڵەکانت بەتۆ پێناکەنن.

ئەوشەوە لە دایکم پاڕامەوە یارمەتیم بدا. هەموو ئەو شتەیش کە من دەمویست، دە پۆند بوو کەدەبوو وەک پێشەکی بە مەدرەسەکەی بدەم. دایکم وتی ئەو پارەیەی نییە، ئەگەر هەشیبوایە ئامادە نەبوو بمداتێ چونکە هیچ ڕێگایەک نابینێ باوکم مەجبوور بکا مانگانەکانی دواییم بدا.
پێنج ڕۆژ دواتر لە حاڵێکدا لە بازاڕ خەریکی پرتەقاڵ فرۆشتن بووم، ئۆبی و ئۆدیکای هاوڕێی هاتنە لام. ئەوان بردیانمە شوێنێکی ئارام، لەوێ ڕاوەستاین و قسەمان کرد. ئۆدیکا کاغەزێکی لە گیرفان دەرهێنا کە تێیدا نووسرابوو پارەی پێشەکی مەدرەسەکەم دراوە. بەخۆشحاڵییەوە پرسیم باوکم پارەکەی داوە. وتیان نا، ئەوە پارەی گیرفانی ئۆبییە کە لە وەرزی پێشووەوە کۆی کردۆتەوە. نابێ کەسیش بزانێ کێ ئەو پارەیەی داوە.
دێمانە و چاوپێکەوتنیش ڕۆژی دووشەممەی داهاتووە، چاکترە لەوێ بی. هەر کە بۆ جارێکیش هەڵبژێردرایت، مافی ئەوەت دەبێ بگوێزیتەوە بۆ میوانخانەکەی. باوکیشت ناچار دەکرێ ڕێگا بدا لەوێ بمێنیتەوە، یان ڕووبەڕووی ئابڕووچوون و شەرمەزاری بێتەوە. خەڵکی دەبێ لەو بیرکردنەوە دڵسارد بکرێنەوە کە هێشتا لایان وایە ناردنی کچان بۆ زانستگە بەفیڕۆدانی پارە و کاتە و خوێندن هەر بە تەنیا بۆ پیاوانە. کاتێکیش خوێندنت دەستپێکرد دەتوانی یارمەتی خوێندن وەرگری، ئیتر دایک و باوکت بە دانی مانگانەی زانستگەش ناچار نابن.
هەموو شتێک باش چوو بەڕێوە. هەرکە باوکم و دایکم ملیان دا بە چوونم، مانگی جانیوێری چوومە خوێندن. بەڵام شەڕی ناوخۆ دەستیپێکرد. لە ماوەی چەند حەوتوودا هەموو خوێندنگەکان داخران. دایک و باوکم ناردمیانەوە بۆ گوندەکەمان. گوندەکەمان نەوەد مایڵ لە شار دوور بوو. ئۆبی و خوشک و براکانیشی هەر گەڕانەوە بۆ گوند. دوور لە چاوی باوکم و دایکم من و ئۆبی بۆ یەکەمجار ئەو هەلەمان بۆ هەڵکەوت ڕۆژانی یەکشەممە یەکتر ببینین. ڕیگایەکی دوور بەو دۆڵەدا دەچووینە خوار. ئۆبی دەیگوت کە چەند منی خۆشدەوێ، منیش هەر بەو شێوە. دوانیوەڕۆیەکیان تا دوور بە نێو ئەو جەنگەڵەدا ڕۆیشتین، کەوتین بەسەر دارێکی ڕووخاودا. لەسەر ئەو دارە دانیشتین و سەیری باڵندانمان دەکرد. دوو دارگوێزی هیندی لەدوورمانەوە دەبینران. هەستاین بچین گوێزە کەوتووەکان هەڵگرینەوە. ئۆبی دوو گوێزی شکاند و شیرەکەیمان خواردەوە. ئۆبی لەناکاو مات و بێدەنگ بوو. من لێم پرسی چی بووە وا بێدەنگ و مات بووی. ئەو وەڵامی نەدایەوە.

بە شڵەژاوی لێم پرسی: بیر لە چوونە سەربازی ناکەیتەوە؟ بیر لە تۆ تەنیا شتێکە کە منی دواخستووە. بەڵام ئێستە ئەزانم تۆ ئەمە تێدەگەی، ئەمەوێ بچم بۆ سەربازی، ڕەنگە وەک قارەمانێک بگەڕێمەوە.
فرمێسکی گەرم بەسەر گۆناکانما ڕژانە خوار. بەڵام ئۆبی پتەو و قایم بوو. چەند ڕۆژێک دوای ئەمە، براکەی بە پەیامێکەوە هاتە ماڵمان: وەک پیاوێکی پێگەیشتوو بە خۆشەویستییەکی پێگەیشتووەوە دەگەڕێمەوە.
یەکساڵی تەواو من ئۆبیم نەدی. شەڕ نزیک بە دووساڵ بەردەوام بوو. لەو ماوەیەدا باوک و دایکم لە گوند لەگەڵمان بوون. باری ژیانمان کەوتە دەستکورتی و نەبوونی. باوکم لە داماوی و بێ پووڵیدادەیهەویست بە کەسێکی ترم بەشوو بدا. ئەو بە هیوای دەستکەوتنی پارەی مارەییم بوو. بۆ چەند مانگان شەڕ و دەمەقاڵەمان بوو، چونکە من نەمدەویست شوو بکەم، لەبەر ئەوەی چاوەڕێی ئۆبی بووم. هێشتاش داواکار و خوازبێنیکەرم زۆر دەبوون و گوشاری باوکیشم هەر زیادی دەکرد.
سەرئەنجام ناچار بووم شوو بکەم بە بازرگانێکی نێو دێکەمان. هەستی خۆشەویستیم بۆ مێردەکەم نەبوو. ئەو دووئەوەندەی من تەمەنی هەبوو، بەڵام پارەیەکی زۆری بۆ مارەیی بە باوکم پێشنیار کردبوو. من بەم شووکردنە تراژیدیایە شیوەنم دەکرد و قژەکانی خۆم دەڕنی، ئەمکارەش تەنیا مێردەکەم و ماڵە بابمی تووڕە دەکرد.
بۆ دوو مانگان لە دۆزەخدا دەژیام. هەموو ئێوارەیەک لە ماڵە مێردەکەم هەڵدەهاتم. تەنیا بۆ ئەوەی باوکم بەدواما بێت. بەڵام ئەو دەترسا مارەییەکەم بگەڕێنێتەوە. لەو کاتەدا حەزم دەکرد خۆم بکوژم، بەڵام بوێری ئەمکارەم نەبوو. نەشمدەوێرا مێردەکەم دەرمانخوارد بکەم و ڕزگارم بێت. خۆم نەدەدا بەدەستەوە چونکە خۆم ڕاگرتبوو بۆ ئۆبی. هەمیشە پێمدەگوت ئەگەر لەبەر شەڕ نەبوایە قەت شووم پێنەدەکرد. کێشەی شووکردنەکەم ببوە بابەتی باسێکی گشتی. لەم گێرە و کێشانەدا لاناکاو باوکم مرد. دایکێشم هەڕەشەی مردنی لەسەر بوو ئەگەر لەگەڵ مێردەکەم دانەمەزرامایە، چونکە ئێستا ئەو دایکمی بەخێو دەکرد. هیوا و ئارەزووم بۆ ژیان کەم ببۆوە، سەئەنجام ملم دانەواند. بەخۆشییەوە دوانزە مانگ دواتر هێشتا زکم پر نەببوو.

لەو کاتەدا بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، ئۆبی بۆ حەوتوویەک پشوو گەڕایەوە ماڵ. هەرکە بیستم گەڕاوەتەوە ئەمزانی ئەگەر حەز و خۆشەویستی مابێ، خەمبار و ناهومێد دەبێ. دەترسام بچمە دەر و تووشی ببم. سەرەڕای ئەو شتانەی کە بیستبووی زانیم هێشتا هەر پێێ خۆشە. لە هەوڵەکانیدا بۆ بینینی من، ئیبێلی هاوڕێمی سازکردبوو یارمەتی بدا من ببینێ.
بە گەیشتنیان بۆ بەر ماڵە مێردەکەم، ئۆبی لە قەراخ جادەکە دەگەڕا و ئیبێلیش هاتە ماڵەوە هەواڵی ئۆبیم بداتێ. مێردەکەم ئیبێلی باش دەناسی بۆیە هیچ شکی نەبرد. ئیبێل پێی گوت دەیهەوێ تا جێگایەک من لە گەڵیا بچم.
تا چووینە ئەو جێگایەی ئۆبی لێی چاوەڕوان بوو، ترسێکی زۆر دایگرتبووم. لەم چاوپێکەوتنە هەستم زۆر بەبێبایەخی خۆم دەکرد. کە ئۆبیم لێ دەرکەوت لە یونیفۆڕمە سەربازییەکەیدا زۆر قۆز وپیاوانە دەینواند.
ئیبێل بەجێی هێشتین. کە ئەو بەسەرهاتە تراژیکەم بۆ ئۆبی گێڕایەوە چاوەکانی پڕ بوون لە ئاو. بە تووڕەیی وتی: لەم شەڕە خوێناوییەدا گەورەترین زیانم بەرکەوت.
کاتێ گەڕایەوە بۆ بەتالیۆنەکەی حەزم دەکرد لە تەنشتییەوە بم. بەڵام بەداخەوە ئەو نەیهێشت، چونکە من مارەکراو بووم.
شەڕ دوایی هات ئۆبی گەڕایەوە بۆ کالێج. لەم کاتەدا هێشتا من سکم نەبوو. مێردەکەم ژنێکی تری هێنا. ئەم ژنە خێرا کچێکی بوو. ساڵێک دوای ئەمە من لە مێردەکەم جیا بوومەوە و گەڕامەوە نێو خانەوادەکەم. ئیتر قەت کەس نەهاتە خوازبێنیم، چونکە بە نەزۆکیان دەزانیم. ئۆبی پلەی A ی بڕی و چووە زانستگە. لە پشووی یەکەم ساڵیدا کاتێکی زۆر پێکەوە بووین. ڕاتەکانێکی سەرسووڕهێنەری ژیانم لەم کاتەدا بۆ هاتە پێش. ئۆبی داوای لێکردم شووی پێبکەم.
ئۆی، نا! کەلێنی نێوان ئێمە زۆر بەرینە. من پێم وت. ئەوێش گوتی ئەمە گرینگ نیە. ساڵی دواتر لە نێو هاوار و ڕق و تووڕەیی پوورەکانی و هاوڕێکانیا بووینە ژن و مێرد. ئەوان لە هۆکاری هەڵگرتنەوەی کالایەکی فڕێدراویان دەپرسی.
تەنیا پشتیوانی ئێمە دایک و برا و خوشکەکانی بوون. ئەوان زۆر بڕوایان پێێ بوو. منیش چوومەوە بۆ خوێندنگەی گەورەساڵان. لە خویندن پلەی Oئۆم بەدەست هێنا. ئێستا ئێمە کوڕێکمان هەیە، ناوی نوایفۆنانیایە، بەری خۆشەویستییەکی پاک و بێخەش.[1]
ئەم بابەتە 82 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 09-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 09-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 09-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 82 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کورتەباس
پەیامی کافکا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,248
وێنە 105,504
پەرتووک PDF 19,120
فایلی پەیوەندیدار 96,146
ڤیدیۆ 1,295
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کورتەباس
پەیامی کافکا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.047 چرکە!