دۆشاوی تووتڕک (شۆکی دڕوو)
تووتڕک دەوەنێکی دڕکاوی چڕە، لق و پۆپەکانی بەتووندی بەیەکداچوون، لە گەرمیان و کوێستانی وڵاتی کوردستاندا لە قەراغی چەم و ڕووبارەکاندا بوونی هەیە. بەرەکەی بەشێوەی هێشوو دەگرێ، لە کاتی پێگەیشتندا ڕەنگی ڕەش دەبێت.
چۆنێتی درووستکردنی دۆشاوی دڕوو:
نزیکەی پێنج کیلۆ دڕوو دەهێنرێ، دوای شتەوەی لە ئاودا، بە پەڕۆی خام دەگوشرێ و ئاوەکەی دەگیرێ، پاشان دەکرێتە مەنجەڵەوە و کاژێرێک لەسەر ئاگرێکی هێواش دادەنرێ، کەمێک شکری تێدەکرێت تا بەتەواوی وردەوردە خەست دەبێت.ەوە، دواتر دادەگیرێت تا سادر دەبیتەوە، ئینجا دەبێت.ە دۆشاوی تووتڕک، ڕەنگێکی سووری کاڵی هەیە و تامی شیرینە و بۆ خواردن ئامادە دەبێت. هەتا بڕی کوڵان و شەکری زیاتر بێ، خەستتر و شیرینتر دەبێت.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 535 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!