پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,481
وێنە 105,728
پەرتوک PDF 19,161
فایلێن پەیوەندیدار 96,480
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئایا تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا هاوکاریی ئێرانیان کردووە لەتیرۆرکردنی قاسملودا؟
تەڤی کوردیپێدیایێ دزانی؛ کی، کییە! کیرێ، کیڤەیە! چ، چییە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایا تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا هاوکاریی ئێرانیان کردووە لەتیرۆرکردنی قاسم...

ئایا تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا هاوکاریی ئێرانیان کردووە لەتیرۆرکردنی قاسم...
ئایا تاڵەبانی و #نەوشیروان مستەفا# هاوکاریی ئێرانیان کردووە لەتیرۆرکردنی قاسملودا؟
نووسەر: محەمەد نوری زاد

فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نامەیەکدا وردەکارییەکانی تیرۆری عەبدولڕەحمانی قاسملو دەخاتە ڕوو دەڵێ تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا ئەوپەڕی هاوکارییان لەگەڵ محەمەد جەعفەر سەحراڕوودی بۆ ئەنجامدانی ئەو تیرۆرە کردووە.
(محەممەدی نوری زاد کە یەکێک لە کەسە نزیکەکانی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بوو، بەمدواییە نامەی یەکێک لە فەرماندە دەرکراوەکانی سوپای پاسدارانی بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا باسی وردەکارییەکان و چۆنێتی تیرۆرکردنی دکتۆر عەبدولرەحمانی قاسملو) سکرتێری حیزبی دیموکرات دەکات، ئەوەی لەم نامەیەدا جێی سەرنجە ئاماژەدانە بە ڕۆڵی تاڵەبانی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و نەوشیروان مستەفا، جێگری ئەو کاتی تاڵەبانی لەو تیرۆرکردنەدا.
ئەو نامەیە کە بەناونیشانی دووەمین نامەی فەرماندەیەکی دەرکراوی سوپای پاسداران بۆ محەممەدی نوری زادە و لە ماڵپەڕی فەرمی نوری زاد خۆیدا بڵاوکراوەتەوە، تێیدا باسیم حەمەدی جەوادی ناسراو بەمحەمەد جەعفەری سەحراڕوودی دەکات کە ئێستا بەرپرسی نووسینگەی عەلی لاریجانی سەرۆکی پارلەمانی ئێرانە و پێشتریش چەندین پۆستی لە کۆماری ئیسلامیدا هەبووه و زۆربەی پۆستەکانیشی ئەمنی بوون.
نوری زاد ساڵی 1951 لە دایکبووە. خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە هونەردا. سیناریست و ڕۆژنامەنوسێکی بەناوبانگی ئێرانە و چەندین کتێبی هەیە. لەدوای شۆڕشی ساڵی 1979ی ئێرانەوە تا ساڵی 2009 یەکێک لەلایەنگران و متمانەپێکراوانی عەلی خامنەیی بوو. بۆ ماوەی چەندین ساڵ یەکێک بووە لە نووسەرانی دیاری ڕۆژنامەی کەیهان کە ڕاستەوخۆ سەر بە عەلی خامنەییە. چەند فیلم و دۆکیۆمێنتی دروستکردوە بەتایبەتی لەسەر فەرماندەکانی ئێران.
ناوبراو یەکێک لە ئەندامانی وەفدی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە کە بۆ وتووێژ لەگەڵ دکتۆر قاسملو ڕەوانەی نەمسا دەکرێ و لەکاتی وتووێژدا قاسملو دەکوژێت. لەم نامەیەدا ناوی فەرماندە نەهێنراوه و تەنیا لەکۆتایی نامەی یەکەمدا بۆ نوریزاد نووسراوە ئەلف میم، فەرماندەی دەرکراوی سوپای پاسداران.
$زامی لا ملی سەحراڕوودی$
ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران لەسەرەتای نامەکەیدا بۆ نوریزاد دەنووسێ: ئەگەر ڕۆژێک بەهەڵکەوتیش بوو ڕێت کەوتە نووسینگەی عەلی لاریجانی حەتمەن چاو لە لاملی بەرپرسی نووسینگەکەی بکە. شوێنی زامێک بە لاملیەوەیە. ئەو جێی زامە دکتۆر قاسملو ڕێبەری حیزبی دێموکرات چەند چرکە پێش کوژرانی بە لاملی سەحراڕوودییەوە بەجێهێشت.
ئەو فەرماندەیە سوپای پاسداران بە ئاماژە بەوە کە لە ساڵی کۆتایی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراقدا، ئێران لە باشوور تووشی شکستی زۆر لەبەرامبەر عێراقدا دەبێ، دەڵێ کە بەشێکی فەرماندەکانی سوپا دژی موحسینی ڕەزایی بوون، شەڕکردنیان لە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژئاوای ئێران (خۆرهەڵاتی کوردستان) پێباشتر بوو، بۆیە خۆیان لە پەراوێز دەرباز کردو بەهاوکاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتی جەلال تاڵەبانی و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق توانیان تاکتیک و ستراتیژییەکانی شەڕەکە بگۆڕن.
$پەیوەندی سەحراڕوودی لەگەڵ تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا$
لە نامەکەدا هاتووە مەسەلەی سەرەکی لەناوبردنی سەدام بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەدوای چەند ئامانجێکی ئەمنی و ئابوریشەوە بووین. قەرارگای ئارامی حەمزە بە فەرماندەییهیدایەتوڵڵا لوتفیانو ئەحمەدی موقەدەم لەسەرەتاوە ڕاپەڕاندنی کارەکانیان گرتە ئەستۆ، بەڵام بەو بۆنەوە کە توانای پێویستیان بۆ سەرکەوتن نەبوو قەرارگایەکی نوێ بەناویقەرارگای ڕەمەزان دامەزرا. ئەم قەرارگایە هەم کارەکانی سوپای بەدری ئاراستە دەکرد و هەم پەیوەندییەکی بەردەوامی لەگەڵ تاڵەبانی و جێگرەکەی نەوشیروانەوە هەبوو. محەمەد جەوادی کە بەناوی خوازراوی محەمەد جەعفەر لە سوپای قودسدا کاری دەکرد، لە قەرارگای ڕەمەزانەوە دەستیکرد بە کاری تیرۆریستی و ئەمنی. ناوبراو بەهۆی ئەو نزیکایەتییەی کە لەگەڵ ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی سوپای پاسداران و کۆماری ئیسلامی لە تاران هەیبوو، بوو بەناوێک لە ناو ناواندا و هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ببێتە بەرپرس و ڕازداری پەیوەندییەکانی قەرارگای ڕەمەزان لەگەڵ نەوشیروان.
لە بەشێکی دیکەی ئه و نامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دوای ئەوەی ئێران بەره و ئەوە دەچوو کە شکستی شەڕ لەبەرامبەر عێراقدا قبووڵ بکات، ڕەفسەنجانی سەرکۆماری ئەوکاتی ئێران نیگەرانی ئەوە بوو کە دوای شەڕ هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و سەرکردەکانی ئەو هێزانە کێشە بۆ کۆماری ئیسلامی دروستبکەن. بۆیە ژوورێکی عەمەلیات پێکهات کە تێیدا عەلی خامنەیی، ڕەی شەهری، حوسێن شەریعەتمەداری، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، مەنوچێهر موتەکی، عەلی ئاقا محەمەدی و لەلایەن سوپای پاسدارانیشەوە موحسینی ڕەزایی، زوڵقەدر و لەتیفیان ئەندام بوون.
ئەم ژوورە لیستی 100 کەسی لە دژبەرانی کۆماری ئیسلامی ئامادە دەکات کە ناوی دکتۆر قاسملو و مەسعود ڕەجەوی تێدا دەبێ. بۆ ئەم مەبەستە گروپێک بۆ تیرۆرکردنی قاسملو بە سەرۆکایەتیمحەمەد جەعفەر سەحراڕوودی پێکدەهێنرێت. ناوبراو جگە لە کۆکردنەوەی زانیاری لە ڕێگای تاڵەبانی و نەوشیروانەوە بەشێوەیەک کە گونجاو بایە دەبوو دەرفەتێک بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ قاسملو بەبیانوی وتووێژی ئاشتی و پێدانی چەند ئیمتیازێک بەحیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پێکبێنێ. چەند کردەیەکی خەڵەتێنەرانە کە بەهەق تاڵەبانی و نەوشیروان بۆ ئەم مەبەستە ئەوپەڕی هاوکارییان کردو دواتر بەهاوکاری دارایی و نیشتەجێ بوون لە کۆشکێکی بچوکدا لەدروسی تاران لە شەقامی یار محەمەدی بنبەستی تاهیر ئه و جێگەی کە ئێستاعەلی شەمخانی ئه و کۆشکەی ڕوخاندوه و بینایەکی چوار نهۆمی تێدا کردۆتەوە پاداشتی خیانەتەکەی خۆیان وەرگرت.
$دانوستان و پلانی تیرۆرکردنی قاسملو$
لە درێژەی نامەکەیدا ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران دەڵێ: قاسملو به و بۆنەوە کە مرۆڤێکی وشیار و زیرەک بوو ئامادە نەبوو وتووێژ لەگەڵ سوپادا بکاو ڕایگەیاند کە ئامادەیە بەشێوەیەکی دیپلۆماتیک لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا لەگەڵ دیپلۆماتەکانی کۆماری ئیسلامی وتووێژ بکا. ئەم بابەتە لەلایەن ئێرانەوە وەڵامی ئەرێنی وەرگرت و سەحراڕوودی و دوو ئەندامی دیکەی سوپای پاسداران و دوو ئەندامی وەزارەتی ئیتلاعات وەک دیپلۆمات ڕەزامەندی وەزارەتی دەرەوەی نەمسایان بۆ وەردەگیرێت و ڕەوانەی ئه و وڵاتە دەکرێن.
سەحراڕوودی دوای ئەوەی دەگاتە ئۆتریش بە بڕیاری عەلی ئەکبەری ویلایەتی (وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی ئێران) هەوڵدەدات بەتەنیا بۆ خۆی و دکتۆر قاسملو لەویلایەتێکی دەوروبەری ڤیەننا کۆببنەوە، بەڵام قاسملو ئەم پێشنیارە ڕەتدەکاتەوه و نووسینگەکەی خۆی کە لە شوقەیەکدا لە ڤیەننا بوو وەک شوێنی دانیشتنەکە دیاریدەکات و یاریدەدەرەکانیشی ئامادەی دانیشتنەکە دەبن. دوای ئەوەی قاسملو ئه و شوێنە بۆ وتووێژ دیاریدەکا، پلانی تیرۆرەکە دادەرێژرێت. سەحراڕوودی و کەسی دووهەم بەناوی بزۆرگیانو کەسی سێیەم بە ناوی شا مێهری دوای نیوەڕۆی ڕۆژی 13ی تەموز لە باڵوێزخانەی ئێرانەوە دەچنە شوێنە دیاریکراوەکەی قاسملو. هەر کام له و سێ دیپلۆماتە دەمانچەیەکی جۆری 7/65 میلیمتریان پێ دەبێت. لەوێ سەحراڕوودی داوا دەکات کە خۆی و قاسملو دوو قۆڵی قسە بکەن. ئه و دەڵێ پەیامی تایبەتی پێیه و ئەوەندە پێداگری دەکات کە قاسملو ڕازی دەبێ و دەچنە ژوورێکی دیکە و دوو دیپلۆماتەکەی دیکەش لەگەڵ یاریدەدەرەکانی قاسملو چاوەڕوان دەبن.
$رووداوەکە لەزمانی سەحراڕوودییەوە$
ئەو فەرماندەیەی سوپا لە نامەکەیدا بۆنوریزاد دەڵێ کە ڕاستەوخۆ لە خودیسەحراڕوودیم بیست کە وتی: لەگەڵ قاسملو چووینە ژوورێکی دیکە. وتووێژەکان کورت بوون. کارەکەم گەیاندە شوێنێکی باریک. بەجۆرێک کە وتووێژە کورتەکەمان خێرا بوو بەشەڕە قسه و دەنگمان بەرزکردەوە. من (سەحراڕوودی) دەستم بۆ دەمانچەکەم بردو تەقەم لە قاسملو کرد. تەقەکەم مێشکی نەپێکاو نەیکوشت. بریندارم کرد و لە سەر ئەرز کەوت. پەشۆکام و نەمتوانی دواتر بەدروستی تەقە بکەم. قاسملوش دەمانچەی پێبو. ئێستا نۆرەی ئه و بوو کە یەکەم گوللە و دووەمین گوللە لە بن باڵم و لا ملم بدا. دواجار یەکێک لە گوللەکانی من مێشکی قاسملوی پێکا و کوشتی.
هاوکات بەهەمان شێوە لە دەرەوەش دوو دیپلۆماتەکە تەقە لە یاریدەدەرەکانی قاسملو دەکەن. لەم دەرگیرییەدا شامێهریش گوللەی بەردەکەوێ و یاریدەدەرەکانی قاسملوش لە خوێندا دەکەون. بزۆرگیان کە پەشۆکا بوو دەچێتە ژوورەکەی قاسملو دەبینێ قاسملو و سەرحراڕوودی کوژراون. دەستی شامێهری دەگرێ و لە شوقەکە دەچنە دەرەوە. هێشتا زۆر دورنەکەتبوونەوە کە دەنگی ئاژیری پۆلیس دێت، بزۆرگیان دەستی شامێهری بەردەدات و خۆی دەگەێنێتە ماڵێکی متمانە پێکراو.
سەبارەت بەم ڕووداوە ئەو فەرماندە دەرکراوە دەنووسێ چیرۆکێکی دیکەش دەڵێ هاوکات لەگەڵ شەڕە قسەی قاسملو و سەحراڕوودی کە خۆی جۆرێک سیگناڵ بووە بۆ دەستپێکردنی دەرگیری، بزۆرگیان و شامێهری سەرەتا یاریدەدەرەکانی قاسملوو دەکوژن. شامێهری بە تەقەی قاسملو بریندار دەبێ و سەحراڕوودی قاسملو تیرۆر دەکاو بزۆرگیانیش دەست و لاقی خۆی ون دەکات و بەهەڵە لە سەحراڕوودی دەدات و برینداری دەکات و بەپەلە لەگەڵ شامێهری لە شوقەکە هەڵدێن.
$دوای تیرۆرەکە$
سەبارەت بە دوای ڕووداوەکە لە درێژەی نامەکەدا هاتووە ئیتلاعاتییەکان لە باڵوێزخانەی ئێران بەردەوام بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەن و زانیارییەکان دەدەنەوە بە مەنوچێهر موتەکی. سەرەتا هەواڵەکان باسیان لە کوژرانی سەحراڕوودی و ونبونی شامێهری دەکرد. چەند کاتژمێر دواتر تەلەفزیۆنی نەمسا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ڕووداوەکە بڵاو کردەوە کە تێدا دیار بوو کە سەحراڕوودی بێهۆشە و لە نەخۆشخانەیە. لەکاردانەوەیەکیشدا ژووری عەمەلیاتی ئێران هەواڵێکی بەناوی وەزارەتی دەرەوە بڵاوکردەوە کە گوایە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان وتووێژێکی گرنگ لەنێوان دیپلۆماتەکانی ئێران و عەبدولرەحمانی قاسملودا لەئارادا بووە، بەڵام ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق کە پێیخۆش نەبووە ئەم ڕێککەوتنە بکرێ، هێرشیان کردۆتە سەر نووسینگەی قاسملو و ناوبراو و یاریدەدەرەکانی و دیپلۆماتە ئێرانییەکانیان کوشتووه و وەزارەتی دەرەوە بەرامبەر بەگیانی دیپلۆماتەکانی، دەوڵەتی نەمسا بە بەرپرسیار دەزانێ.
چەند کاتژمێر پاش ڕووداوەکە شامێهری بەبرینداری دەکەوێتە دەستی پۆلیسی نەمسا و دەردەکەوێ کە کێیە و ناسنامەکەی چییە. ڕۆژێک دواتر وەفدێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەگاتە نەمسا و لەگەڵ کۆرت والدهایم ڕاوێژکاری ئەوکاتی نەمسا کۆدەبنەوه و داوای گواستنەوەی بریندارەکان بۆ تاران دەکەن. یانزە ڕۆژ دواتر سەحراڕوودی و شامێهری دەگوازرێنەوە بۆ تاران و لە نەخۆشخانەی سوپا چارەسەریان بۆ دەکرێ.
لەکۆتایی گێڕانەوەی ئەم ڕووداوەدا ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران دەنووسێ ئەگەرچی دوای سکاڵای بێوەژنەکەی قاسملو دادگا داوای ڕادەستکردنی ئەو دوو دیپلۆماتە ئێرانییەی کرد، بەڵام پەیوەندییەکانی نێوان ڤیەننا و تاران ڕێگای لەمە گرت و هێشتا ئەم دۆسێیەی بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.
$تاڵەبانی سەحراڕوودی دەرباز دەکات$
لە درێژەی ئه و نامەیەدا ئاماژە بە پۆستە جۆربەجۆرەکانی سەحراڕوودی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە کۆماری ئیسلامی کراوه و هەروەها باسی ڕۆڵی ناوبراو لە سوپای بەدر و دروستکردنی سوپای مەهدی لە عێراق دەکات و هاتووە کە لەو ساڵانەشدا لەگەڵ دۆستە دێرینەکانی لە یەکێتی نیشتمانی، واتە تاڵەبانی و جێگرەکەی ئەوکاتی (نەوشیروان مستەفا) پەیوەندی بەردەوامی هەبووە.
لەکۆتایی ئه و نامەیەدا بە ئاماژە بەوەی کە سەحراڕوودی لە دەوڵەتی پێشووی ئەحمەدی نەژاددا جێگری بەرپرسی باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بووە، هاتووە کە لە11ی تەموزی ساڵی 2007دا ناوبراو لە هەولێر لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە گەمارۆ دەدرێ، بەڵام دەستبەجێ تاڵەبانی دێتە ناو مەسەلەکەوه و بەپەلە ئازادی دەکات و دەگەڕێتەوە ئێران، کەچی ئەو چەند کەسەی کە لەگەڵی بوون له و ڕۆژەدا دەستگیر کران و بۆ ماوەی چەند مانگێک دیلی ئەمریکییەکان بوون.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,737 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 15-07-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هەژار کامەلا ) ل : 15-07-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 23-07-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 1,737 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.133 KB 15-07-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,481
وێنە 105,728
پەرتوک PDF 19,161
فایلێن پەیوەندیدار 96,480
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.375 چرکە!