هەی ڕێزە ڕێزە
یارییەکی منداڵانەیە، تایبەتە بە ناوچەی پشدەر، کچان دەیکەن، بە دە بۆ پازدە کچی شەش حەوت ساڵان ئەنجامدەدرێ، بە شێوەیەکی بازنەیی دەوەستن، یەکی لە کچەکان لە ناوڕاستی بازنەکەدا ڕائەوەستێ، ئەم گۆرانییە دەڵێ، کچەکانی کەش بۆی دەسەندنەوە.
هەی ڕێزە ڕێزە
هێ هێ
کانییە بەڕێزە
هێ هێ
بەردەرگاکەتان
هێ هێ
هەر خۆڵەمیشە
هێ هێ
سەرم هەڵبڕی
هێ هێ
جوتێ ئامۆزا
هێ هێ
هەی ڕیزە ڕێزە. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 458 مرة