هەی چەرمە جەرمە
یارییەکی منداڵانەیە، تایبەتە بە ناوچەی پشدەر، کچان دەیکەن، بە پێنج بۆ دە کچ دەکرێ، بە شێوەی بازنەیی دەوەستن و دەستی یەک دەگرن، کچێکیان لەناو بازنەکەدا دەوەستێ و ئەم گۆرانییە دەڵێ: کچەکانی کەش لەسەرخۆ بەدەوریدا دەسوڕێنەوە و دەڵێن: هەی هەی
هەی چەرمە چەرمە
هەی هەی
ئاغام بە بووکی شەرمە
هەی هەی
ئاغام دی حەڵاڵم دی
هەی هەی
لەگەڵ ڕەسووە ڵاڵم دەی
هەی هەی
ڕەسووە ڵاڵی دوو گردی
هەی هەی
برۆت کێشم وەک گورگی. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 539 مرة