ئاش ئەگەڕێ و چەقەنە سەری خۆی ئەشکێنێ.
ئاش: بۆ هاڕینی دانەوێلە بەکاردێ، چەقەنە: بەشێکە لە ئامێری ئاش، پێکدێ لە پارچەدارێک کە لەگەڵ خولانەوەی بەرداشەکەدا، بەر بەرداشەکە دەکەوێ، چەند خێراتر بەرداشەکە بسووڕێتەوە، ئەوەندە خێراتر دارەکە بەر بەرداشەکە دەکەوێ و دەنگێکی بەردەوام درووست دەکات، پێێ دەڵێت: (چەقەنە) بەخێرایی یان هێواشی دەنگی دارەکەدا، دەردەکەوێ ئاشەکە هێواش دەگەڕێت یان خاو، لەگەڵ ئەوەدا گەڕانی ئاش بەهێواشی یان بەخێرایی پەیوەندی بەوردی درشتی دانەوێلەکەوەیە. بە یەکێک ئەوترێ لە ئیش و کاری یەکێکی تردا خۆی هەڵقورتێنێ و قسە زۆر بکات، ئەوش خەریکی کاری خۆی بێ و گرنگی بە قسەکانی نەدا. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,230 անգամ