پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,822
وێنە 104,273
پەرتووک PDF 18,884
فایلی پەیوەندیدار 94,713
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ئاو دەست
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاو دەست

ئاو دەست
ئاو دەست
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: #محەممەدئەمین مەجیدیان#

جاری وابوو ئەمویست مڵکەچ و گوێڕایەڵی قسەی گەورەکان بم. دایکم ئارەزووی بوو، کارێکی وەک مامۆستایی یان پەرستاری بکەمە پیشەی خۆم. خەڵکی دەیانگوت ئەم کار و پیشانە جێگای ڕێزن، بەڵام من لە شتێکی جیاواز بیرم ئەکردەوە هەرچەندە نەمدەزانی چی. دایکم دەیگوت خوێندنی تۆ پارە بەفیڕۆدانە چونکە بەو زانیارییانەی فێری دەبووم نەمدەزانی چی بکەم. دوای تاقیکردنەوەکان بۆ چوونە زانکۆ لە پشووی دیسامبردا چوومە ژوهانسبورگ، دواییش بە هیوای پەیداکردنی کار هەر لەو شارە مامەوە.
خوشکە گەورەکەم وەک کرێکار لە باخێکی پرتەقاڵدا کاری دەکرد، لە ژوورێکی پشتەوەی ئەو خانوویەی بەکرێی گرتبوو لەگەڵ ئەو دەژیام. بێجگە لە هاورێکانی خوشکەکەم کە پێکەوە دەچووینە کلیسا، لەو شارە کەسم نەدەناسی. دەور و پشتی کڵێسەی مێتۆدیستەکان لە خیابانی چواردەهەم تەنیا جێگەی گەشت و گوزارمان بوو. زۆر تەنیا و بێتاقەت و وەڕەز ببووم.

رۆژانی کۆتایی حەفتە ژوورەکەم لەسەر دادەخرا بۆ ئەوەی خانمی خاوەن ماڵ نەمبینێ. زۆرتری کات ئەم خانمە لەماڵ بوو: نینۆکەکانی ڕەنگ دەکرد، لە گەڵ هاوڕێکانی چای دەخواردەوە، یان لە لای حەوزی مەلەکە لەبەر تاو ڕادەکشا. حەوزی مەلەکە زۆر نزیک ژوورەکە بوو، بۆیە دەبوو زۆر بێدەنگ بمێنمەوە. خوشکم ئەم دەرگا لە سەرداخستنەمی زۆر پێناخۆش بوو، بەڵام چارەیەکی نەبوو. لەبەر ئەوەیش کە نەمدەتوانی ڕادیۆ بکەمەوە، کتێب و کۆنە گۆڤار و ڕۆژنامەی سپی پێستەکانی بۆ ئەهێنامەوە. منیش هەر شتێکم دەست کەوتبا دەمخوێندەوە: وەکووFair Lady, Woman`s Weekly و شتی تر. دوایی خوشکم بیری لەوە کردەوە من زۆر ئەخوێنمەوە، بۆیە وتی: ئەتەوێ ببیتە چ ژنێک ئەگەر نەتوانی جل بۆ مناڵێک بدرووی یان بلووزێک بۆخۆت بچنی؟ وابزانم شوو ئەکەی بەپیاوێکی خوێندەوار وەک خۆت، بەلایەوە گرینگ نەبێ بە کتێبێکەوە و بە زکی برسی بێتە سەر جێگا لەگەڵتا.
شەو پێکەوە یاری کارتمان ئەکرد، لەپڕ دەستی لە یارییەکە هەڵگرت و گوێی شل کرد بۆ ڕادیۆکە و لەگەڵیا بە ئەسپایی کەوتە گوتنەوەی ئەو گۆرانییانەی کە حەزمان لێبوو.
لەم شارە لە کارخانەیەکی جلوبەرگ سازیدا کارێکی کاتیم پەیدا کرد. چاوەڕوان بووم تووشی خەڵکانێکی تازە ببم، حەزم لە گۆڕان و دەرکەوتن لەو ژوورە بوو. ئەم کارخانە جلوبەرگی ژنانەی بۆ دووکانەکان دروست دەکرد.
کارخانەکە پڕبوو لە ماشێنی هەمەجۆر، ئەوانەی لێرە کاریان دەکرد، هەندێکیان خەریکی دروومان بوون، ئەوانیتر بە ئوتووی قورس و گەورەی ئاسن کە هەڵمێکی زۆری بە پەستا لێ ئەهاتە دەر، ئوتویان دەکرد. منیش دەبوو ئەو دەزووە زیادییانەی بە بلوزە تەواوکراوەکانەوە، شۆڕ ئەبوونەوە، ببڕم. هەر کە ژمارەیەک جل لە باوێکی تازەدا تەواو دەبوون، دەناردرانە لای من. منیش ئەمژماردن و ژمارەکەیانم دەنووسی و دەستم دەکرد بە بڕینی دەزووە زیادییەکانیان. ئەم شێوە کارکردنە لێرەهۆشی لێدەبڕیم کە دەمبینی کەسێک تەنیا سەردەست دروست دەکا، ئەویتر بەرۆک، هەرئاوا تا دەگەیشتە ئەو خانمەی دوایی، ئەویش ئەم تیکانەی پێکەوە دەلکاند و دەیدروون، دوگمەی لێ دەنان یان هەر کارێکی تر کە بۆ تەواوبوونی پێویست با دەیکرد.

زۆررینەی ئەو خەڵکەی لێرە کاریان دەکرد بە زمانی سۆتۆ دەدوان، ئەوان زۆر میهرەبان بوون، هەوڵیان ئەدا بە زمانی زولو یان خۆسا لەگەڵما قسە بکەن و ئە شتانەی کە نەمدەزانی پێمیان دەگوت. گوێندۆلین کچێک بوو لێرە، ئەو پێی وابوو من زۆر گەوجم، بانگی ئەکردم باری. چونکە من هەمیشە لە کاتی پشووی نانی نیوەڕۆدا لە جیاتی ئەوەی بچمە دەرەوە بۆ لای کوڕان، لە ژووری خۆگۆڕینەکە شتێکم بە دەستەوە بوو دەمخوێندەوە. ئەو دەیگوت هەرزانتر ئەوەیە بچم لانچبۆیەک پەیداکەم، واتە کوڕێک کە نیوەڕۆژەکەم بۆ بکڕێ. دەیگوت بەڵام ژیرانەیە لەگەڵیا نەخەوم، چونکە دەتوانم هەرجاریک پێم خۆش بێ پێی بکڕمەوە. من بەم جۆرە قسانە زۆر تووڕە دەبووم. لام وایە 'باری' بم باشترە لەوەی لە بەر پارە کوڕێکی شاری لە پشتەوە خەنجەرێکم لێدا.
سەعات چوار و نیوی ئێوارە کارخانەکە دادەخرا، ئەودەم ئەچوومە پارکێک لە نزیک ئەو شوێنەی خوشکم کاری لێ ئەکرد، لەوێ هەتا سەعات شەش و نیو ئەمامەوە، ئەوسا ئەمتوانی بەدزییەوە خۆ بکەم بە ژوورا، بێئەوەی سپییەکان بمبینن. هەروەها دەبوو پێنج ونیوی بەیانیش لە ماڵ دەرپەڕم. ئەمەش مانای ئەوە بوو هەتا ئەو کاتەی پاسی ژمارە سی و حەوت ئەهات، نزیک بە دوو سەعات دەبوو خۆم بە شتێکەوە خەریک بکەم.
ئەم دوو سەعاتە دەچوومە ئاودەستێکی گشتی لەم پارکەدا. ئەم ئاودەستە بەهەر هۆیەک بوو قەت دانەدەخرا، بۆ خوێندنەوەی گۆڤار و شتی وا تا کاتی هاتنی پاسەکە لە سەر ئاودەستەکە دادەنیشتم.

یەکەمجار کە من چوومە ئەم دەستاوە کاتێک بوو کە دەچووم بۆ ئیزگەی پاسەکە. بە تێکڕا زۆربەی جار ڕاست دەچوومە ئیزگەی پاسەکە لە دەرەوەی بازاڕ، ئەوێ ڕووناک بوو، ئەمتوانی ببینم. لەوێ چاوەڕوان دەمامەوە، دەمخوێندەوە، یان تەماشای ژمارەی ڕوو لە زیادبوونی ئەو ماشێن و پاسانەم دەکرد کە دەچوون بۆ شار. ئەو ڕۆژە بارانێکی توند دەباری، بۆیە بیری ئەوە کەوتم لەو دەستاوەدا پەنا بگرم تا باران ئەوەستێ. لە پێشدا لە دەرکەم دا بزانم کەسی لێیە. کە دەنگێکی لێوە نەهات، پاڵم نا بە دەرکەوە، کردمەوە و چوومە ژوور. تۆزێک بۆنی ئەهات جۆرێک بۆنی وشکەوەبوو، وەکوو ئاودەستێک کە زۆر بەکار ناهێنرێ، بەڵام لە چاو ئاودەستی ئەفریقییاندا ئەوانەی کەمن دیبوومن تەواو خاوێن بوو. تەختەکەی سوور بوو، ڕەنگی دیوارەکانیش سپییەکی زەردباو. لەوە نەدەچوو چەند ساڵێک ڕەنگ نەکرابێ. ڕاوەستام و چاوم گێڕا، باران زۆر توند ئەیدا لە شیروانی بانەکە. ئەم دەنگە ئارامی پێ ئەبەخشیم چونکە لە تەڕبوون هەڵاتبووم. تەنیا چەند دڵٶپێکی ئەو بارانە قورسەم بەرکەوتبوو. ئەو توورەکە نایلۆنیەی کیف و کتێبەکان و دەسرە ڕەنگ میخەکییە جوان قەدکراوەکەمی تێدابوو، تەنیا نەختێک تەڕ ببوو، ئەویش لەبەر ئەوە بوو کاتێک هەڵدەهاتم بۆ لای ئاودەستەکە بەسەر سەرمەوە گرتبوو بۆ ئەوەی باران لێم نەدا. لە کاتی دانیشتندا داوێنەکەم نەختێک ئەکێشایە خوارەوە بۆ ئەوەی چرچ و لۆچ نەبێ. سەر قاپی ئاودەستەکە لە دادانەوەدا شوێنێکی باش بوو بۆ دانیشتن لە ڕۆژانی داهاتوودا.
لە ڕاستیدا دەبێ بڵێم شانسی باشم بوو لە دۆزینەوەی ئەم ئاودەستە، چونکە زستانەکەی زۆر سارد بوو. نەک هەر ئەوە کە ئەوێ گەرمتر بوو، بەڵکوو دەرگاکەشم کە دائەخست باشی کەمتر دەهات. هەروەها ئاودەستەکە ژوورێکی زۆر بچووک بوو دیوارەکانی سەیر لەیەک نزیک بوون دەتگوت تایبەت بۆ من دروست کراوە. من ئەو جۆرە تەنیایی و سەربەخۆییەم پێخۆش بوو. کە لێی دائەنیشتم زۆرم بیر ئەکردەوە. زڕەخەونیشم زۆر ئەبینی، زۆرجاران وامئەزانی لە هاڵێکی گەورەدا لەگەڵ ئەکتەرانی گەنجدا خەریکی شانۆگەریم. لە مەدرەسە کە بووم، پشووی ئاخری حەفتان دەچووینە مەدرەسەکانیتر، کتێبی وەکوو' بوزانی کوباوۆ و پیاوێک بۆ هەموو وەرزەکان مان ئەکردە شانۆ. ئەمن حەزم لەم کارە بوو. کە حەفدە ساڵان بووم چیرۆکێکی کورتم لە ئینجیل دەردەهێنا و لە ڕۆژانی پیرۆزدا وەکوو هەینی پیرۆز ئەمانکردە شانۆ و پێکەوە گۆرانیمان دەگوت.
بەمجۆرە لەم دەستاوە دا، دادەنیشتم و ئەکەوتمە خەیاڵ و خەونەوە.

لە خوێندنەوەی کتێب خەریکبوو ماندوو دەبووم چیرۆکەکانی ئەوین هەموو لەیەک دەچوون، مەیلم بە خوێندنەوە نەمابوو، ئەم پرسیارەم لە خۆم کرد بۆچی لەو کاتەوە مەدرەسەم بەجێهێشتووە هیچ شتێکم نەنووسیوە. خۆ لە مەدرەسە لانیکەم چەند هۆنراوە و چیرۆکم بۆ گۆڤارەکانی مەدرەسە وەکوو گۆڤاری کێبەرکێ و گۆڤارەکانی تر دەنووسین. مامۆستای زمانی ئینگلیسییەکەمان هەمیشە هاندەرم بوو. لەبیرمە ئەو ڕۆژەی یەکەم هۆنراوەی خۆمم پیشان دا دەروونم ئەوەندە خرۆشابوو، هەموو ڕۆژەکە نەمتوانی بیر و هۆشی خۆم لە پۆلەکەدا کۆ بکەمەوە. من ئەو کاتە هیچ شتێکم لەبارەی چاپ و بڵاوکردنەوە نەدەزانی، لە خۆشم نەدەپرسی چیرۆکەکانم باشن یان نا، تەنیا پێمخۆشبوو بنووسم، دیارە ئەگەر کات هەبایە. هەربۆیە ڕۆژێکی هەینی، دوای ئەوەی بوومە باشترین مشتەری ئەو ئاودەستە، دەفتەر ێکی یادداشتم کڕی بەو هیوایەی شتێکی تێدا بنووسم. بۆ ماوەیەک ئەم دەفتەرەم بەکار نەهێنا تا شەوێکیان.
خۆشکم دوانیوەڕۆیەکی پێنجشەممە هەروەک جاران، چووبووە دەر، لە شوێنێک بەن ببوو. کە لە کار گەڕامەوە لەو پارکە هەتا کاتی چوونەوە بۆ مال چاوەڕوانیم کرد. سپییەکان هەمیشە سەعات شەش و نیو نانی شەویان دەخوارد، ئەوەش کاتێک بوو ئێمە بەدزییەوە خۆمان ئەکرد بە ماڵا، بێ ئەوەی ئاسوودەییان تێکدەین یان بمانبینن. هاتن و چوونی من دەبوو بە نهێنی بێ، چونکە هێشتا نەیاندەزانی من لەوێ دەژیم.
کە زانیم خوشکم هەر نەهاتەوە و بۆ چوونەوە درەنگ ئەبێ، دەترسام شتێکی نەخوازراویش بێتە پێش، بڕیارم دا بچمەوە لەبەر دەرکەی ژوورەکەی خوشکم دانیشم. لەوێ پێموابوو کەس نامبینێ. بە خوێندنەوەی گۆڤارێکەوە خۆم خەریک کرد، چاوەڕوان بووم بەرلەوەی سەگەکان بۆنم بکەن خوشکم بگەڕێتەوە. بۆ یەکەمجار زانیم چەند کارێکی گەوجانە بوو هەتا ئێستە کلیلێکی زیادیم بۆ خۆم ساز نەکردبوو. لە ناکاو دەنگێکی وەکوو دەنگی کردنەوەی دەروازەکە هاتە گوێم. چەند جارێک دڵنیابووم دەنگی پێی خوشکمە لەسەر ئەو پلیکانە کونکرێتانەوە دێت کە دەچوو بۆ ژۆۆری نۆکەرەکان، بەڵام دوایی دەرکەوت دەنگی شتێک یان کەسێکی ترە.
خەریکبووم بیر و هۆشی خۆم دیسان لەسەر خوێندنەوەکە کۆ بکەمەوە، کە هەستم کرد دوو سەگ بە یاری کردن و شوێن یەککەوتن خەریکن لێم نزیک و نزیکتر دەبنەوە. ئەوجا هاتنە بەر دەمم. هەر وەک من بە سەرسووڕمانەوە سەیریان ئەکردم. بۆ تاوێک لەیەک مۆڕبووینەوە، دوایی لێم کەوتنە وەڕین. بێ گومان قامکم ببزاوتایە هەڵیان ئەدڕیم، بۆیە بێ جووڵە دانیشتم، هەوڵم دا سەیریان نەکەم، ئەوە دڵیشم پەیتاپەیتا لێی ئەدا و دەمم وەک کاغەز وشک ببوو.
کە دەنگی سەگوەڕ بەرزتر بۆوە، سەگی دراوسێکانیش بەدەنگیانەوە هاتن. ئەمانە لە کون و کەلەبەری پەرژینەکەوە چاویان لێم بزکردبۆوە. ئەوجا دەنگی تیژ و ناسازی خانم بەسەر سەگوەڕا زرینگایەوە.
ئایرییییییییین! ئایرین ناوی ئینگلیسی خوشکەکەم بوو، ئێمە قەت بەو ناوە بانگمان نەدەکرد. نەمدەتوانی هەڵسم و وەڵامی ئەو دەنگە بدەمەوە سەگەکان لەبەر دەمم ڕاوەستابوون، دانەکانیان زۆر هەڕەشەئامیز بوو. کە وەڵامم نەداوە، خۆی هات بزانێ چی ڕوویداوە.

ئۆی، ئەوە تۆی؟ سڵاو. بە دەممەوە کەوتە پێکەنین، لە جێی ئەوەی سەگەکانم لێ دوورخاتەوە، خەریکی جاوینی ئەو جاچکەبوو کە قەت لە دەمی دانائەکەوت. سەگەکان لە وەڕین کەوتبوون، بەڵام لە جێی خۆیان نەجووڵا بوون هێشتاش هەر ئەیانمراند، چاوەڕی بوون خانم بڵێ چی بکەن.
بەبێئەوەی چاویان لێ هەڵبگرم، پاڕامەوە، تووخوا خانم سەگەکان گازم لێ ئەگرن.
نا، گازت لێ ناگرن. ئەوسا بە هێواشی وتی، لاچن بڕۆن، سەگەکانیش دوور کەوتنەوە. خانم هەر لە بووکە شووشە دەچوو، قژەرەنگ پرتەقاڵییەکانی بە دەوری ئەو دەموچاوە ئارایشتکراوەیدا لوول ببوون. برژانگەکانی وەک هی بووکە شووشە دەلەرینەوە. لێوە ناسکەکانی وەک نینۆکە درێژە سوورەکانی بریقەیان ئەداوە. کەوشێکی پاژنە زۆر بەرزی لە پێ بوو. هێشتاش زەردەخەنە بەسەر لێوەکانیەوە بوو؛ لام سەیر بوو ئەمکارەم دڵی نەڕەنجاندبوو. ئەو کات کە هاوڕێکانی ئەهاتنە لای، ئەمبیست بەردەوام بە شتێک پێئەکەنێ. ئەو منی زۆر ترساند نەمدەتوانی تێبگەم چۆن دەیتوانی ئاوا دەمبەپێکەنین بێ، بەڵام نەمهێڵێ لە ماڵەکەیدا بمێنمەوە.
خانم پرسیاری کرد: کەی هاتییە ژوورەوە؟ ئێمە تۆمان نەدی.
ئەوە تاوێکە لێرەم خوشکم لەماڵەوە نییە. چاوەڕوانبووم قسەی لەگەڵ بکەم.
ئۆ خوشکت لێرە نییە؟ بەبێ هیچ هۆکارێک کە من پێ بزانم هەر پێئەکەنی. بڕۆوە مال، من پەیامەکەتی پێ ئەگەیەنم. پێی دەڵێم تۆ دەتهەویست قسەی لەگەڵ بکەی.
لە دەروازە کە چوومە دەر، نەمدەزانی چی بکەم یان بۆ کوێ بچم. بە ئەسپایی هەنگاوم هەڵدەگرتن، پاژنەم ئەکوتا بە زەویدا. چراکانی خیابان زۆر ڕووناک بوون! وەک چاوی گەورە دەیانڕوانی پێمدا. تیاڕامابووم ئاخۆ ئەو خەڵکەی ئەمبینن، بیرئەکەنەوە بەم درەنگانەی شەو چی ئەکەم لەم خیابانە. بەڵام دوایی ئیتر بەلامەوە گرینگ نەبوو، چونکە لەو کاتەدا هیچم لە دەست نەدەهات. تەنیا بەوە بیرم ئەکردەوە چۆن بوو ئەو ڕۆژە هەموو شتێک بە لاڕێدا ڕۆیشت، ئاخر پێوەندی نێوان من و خوشکیشم ئەوەندە باش نەبوو. ئەو بەیانییە کە زەنگی سەعاتەکە بۆ لە خەو ئاگاکردنەوەم بەرز بۆوە، زوو هەڵنەستام بیدەنگی کەم، بۆیە خوشکم زۆر تووڕە بوو. هەر جارێکیش زەنگی ئەم سەعاتە درێژەی دەکیشا ئەم تووڕەبوونەش دووبارە دەبۆوە، وەکوو ئەوەی سەعاتەکە کۆک کرابوو ئەو ئاگا بکاتەوە نەک من. ئەو کاتەیش کە ئەچووم دەست و چاوم بشۆم چەند خولەکێک دەرگاکەم بە کراوەیی بەجێئەهێشت، ئەمەش بەس بوو بۆ ڕەوا بینینی سەرکۆنە کردنم.

هەموو بەیانییەک دەبوو خێرا هەستم، نوێنەکانم بپێچمەوە و بیانخەمە ژێر ئەو تەختەی خوشکمی لەسەر دەنووست. ئەگەرچی هێشتا تاریکیش بوو، وام بۆ دانرابوو چرا هەڵنەکەم. مۆمێکم دادەگیرساند، بێ خشپە لەسەر نووکی پێ فڵچەی ددان و جێ سابوونەکەم هەڵدەگرت و دەهاتمە دەر. جلەکانم بە قولاپێکەوە بە بزماری پشت دەرگاکەوە هەڵواسیبوون. ئەوەندەی کە دەمتوانی، دەبوو ئەم قولاپە بە بێ خشپە هەڵگرم و دەرگاکە بە ئەسپایی پێوەدەم. شەوی پێشووش دەبوو هەموو شتێکم ئامادە کردبا. تەشتێکی شتنی پڕ لە ئاوی ساردیش لە پشت دەرگاکەوە دانێم چونکە هاژەی هاتنی ئاو و شریخەی بەلۆعەکە لە بەیانییاندا دەیتوانی سپییەکان لە خەو کا و بەلایانەوە سەیر دەبووو ئاخۆ خوشکم بەو بەیانییە زووە خەریکی چییە. هەموو کارەکانی خۆم دەبوو بکردایە و پێڵاوەکانم لە چانتاکەم هاویشتبا و لە ماڵ دەرچووبام تەنیا ئەو کاتە لەپێمدەکردنەوە کە بە سڵامەت لە دەروازە هاتبامە دەر. خۆ ئەم دەروازەش وەها جیڕەی دەهات، زۆرجاران ئارەزووم دەکرد بتوانم بەسەریدا باز دەم و خۆم لەو مەراقە ئازاردەرە ڕزگار بکەم!
بیرکردنەوە لەم هەموو شتانە، هۆشی منی لە سەرما تیژەکەی شەو و لووتە تەڕەکەم دوور خستەوە، تاکوو بینیم ئەوا خوشکم بەرەو لام دێت.
مۆلۆ، لە دەرەوە لەم خیابانە چیدەکەی؟ سڵاوی لێکردم. منیش ئەوەی ڕوویدابوو، خێرا بەکورتی بۆم گێڕاوە.
وەی خوایە! جاروبار تۆ زۆر خۆت گەوج دەکەی! پێش هەموو شتێک پێم بڵێ لە ژوورەوە چیت دەکرد، پاشان تۆ دەزانی دەبوو چاوەڕێی من بی، ئەوسا پێکەوە دەچووینە ژوور. ئەوکات دەمتوانی بڵێم هاتوویە دیدەنیم یان شتێکی تر. ئێستا پێم ناڵێی، من چی بڵێم ئەگەر جارێکی تر دیتیانی؟
ئەمجا بەتووڕەیی بەرەو دەروازەکە چوو، منیش بە دڵەڕاوکێ بە دوایەوە بووم. کە دەروازەکەی کردەوە، ئاوڕی لێدامەوە و بە چرپەیەکی نائارام وتی:
کەرە، ئێستا بۆ نایەیتە ژوور؟
بە منجەمنج داوای لێبووردنم لێکرد و بەدوایەوە چوومە ژوور. نازانم چۆن بوو کەس نەیبینین، خێرا بە مڵچەمڵچ نەختێک گۆشتی ساردی مریشک و پەتاتەی کوڵاومان خوارد، چامان بەسەرا کرد، ئیتر باری خۆشی قسەکردنمان نەمابوو. تەنیا حەزمدەکرد وەک سەگ حەچولوور کەم. خۆزگەم دەخواست کەسێک بهاتایە و ببوایە بە هاوڕێم و بیوتایە کە من کەسێکی بێکەڵک نیم تا خوشکم ئەوەندە لەمن بێزار نەبوایە، بیوتایە کە ڕۆژێکیش دێ منیش شوێنێکی خۆشم دەبێ بۆ ژین. بەڕاستی زۆر باش دەبوو کەسێکی هاوتەمەنم هەبا لەگەڵیا قسان بکەم.
ئەمەش ئەزانم، خوشکم خەمی منی بوو، بەڵام ئەو لە خاوەن کارەکەی دەترسا. ئەگەر بیانزانیایە من لەگەڵ ئەوا ئەژیم، لە کار دەریان ئەکرد، ئەوسا دەبوو هەردووکمان سەروخواری خیابانان بکەین. یانزە ڕاند کرێ ڕۆژانەکەی منیش شتێک نەبوو بتوانی یارمەتیمان بکا. نازانم هەتا کەی ئاوا ئەمێنمەوە، خەو نەکەوێتە چاوم و لەگەڵ ڕژاندنی فرمێسکان هەر ئاواتان بخوازم.
بەیانییەکەیتر زۆر زووتر لە زەنگی سەعاتەکە لە خەو ئاگا بۆومەوە، بەڵام لە جێگاکەم نەهاتمە دەر، هەستم بە ماندوویی و غەمباری دەکرد. ئەگەر بوار هەبووایە نەدەچوومە کار، چونکە حەزێکی بەهێز لە دەروونمدا دەجووڵا. ئەویش جۆرێک ئێش و ژان بوو پاڵی پێوە ئەنام هەموو شتێک بەخێرایی بکەم و ڕاکەم بۆ ئاودەستەکەم. دەڵێم ئاودەستەکەم لەبەر ئەوەی بەراستی ئەمە ئەو شتە دەخاتە ڕوو کە لە دەروونمدا هەستم پێدەکرد. زۆر سەیر بوو قەت نەمدی بەیانان کەسی تر بێتە ئەو ئاودەستە. لەوە دەچوو هەموو دەیانزانی ئەو ئاودەستە هی منە، بۆیە نەدەهاتن. کاتێک چومە ئەوێ چاوەروان نەبووم کەسی لێبێ.

لە ڕاستیدا هەر کە لە پشت دەروازەکەوە پێڵاوەکانم لە پێ کردەوە، ورەم بەرز بۆوە. دڵنیا بووم دەفتەری یادداشتەکەم لە کیفەکەمدایە. لە پەلە پەلی خۆم بەرکوڵی نیوەڕۆکەم لە بیر چووبوو، بەڵام ئەوە زۆر گرینگ نەبوو، لاقەکانم سووکتر ببوون و هەنگاوم توندتر دەنان. سەرنجم دا دەرگای ئاودەستەکە ڕەنگ کرابوو، شیشەیەکی تازەش خرابووە چاوە شکاوەکۆنەکەی پەنجەرەکەیەوە. هەر کە گەیشتمە دەم دەرگاکەش پێکەنین گرتمی. لە سەر سەرقاپی ئاودەستەکە دانیشتم و زوو شیعرێکم نووسی.
بەیانیانێکی زۆر لەوێ خۆم دەبینییەوە دانیشتووم و دەنووسم. جاری وابوو پێویست نەبوو شیعر بێت، هەرچی بە مێشکما هاتبا دەمنووسی، هەر بەو شێوەی کە لەگەڵ هاوڕێیەکما قسەم دەکرد.
ئەو ڕۆژانە دێنەوە بیرم کە هەستم دەکرد خەریکبووم شتێک لە خوشکم ئەشارمەوە. ئەو لە بارەی ئاودەستەکەم هیچی نەدەزانی، هیچ حەزیشی لەدەفتەریادداشتەکەم نەبوو.
رۆژێکیان بەیانی دەمویست چیرۆکیک لەسەر ئەو شتانەی ڕۆژی پێشوو لەکارەکەم ڕوویدابوو بنووسم؛ چاودێرەکە نەڕاندی بەسەرما بۆ ئەوەی بانگی نەکەم کاتێک کە دیبووم کەسێک لە کاتی نان خواردنی نیوەڕۆدا دوو کراسی ژنانەی دزیبوو. زۆرم پێ سەیر بوو. دەبوو ئەمە بنووسم و هیوادار بووم دەفتەرەکەم جێگەی بۆ نووسین مابێ. هەموو ئەمانەم هاتنەوە بیر، پێدەکەنیم کاتێک گەیشتمە بەر دەرگاکە، بەڵام نەکراوە، دەرکە داخرابوو! بۆ یەکەم جار بیرم کردەوە ئەو ئاودەستە ئیترهی من نییە... بە هێواشی بەرەو کورسییەک لەو نزیکانەوە چووم، هەڵاتنی خۆری دەمبەیانی بەهارم سەیر دەکرد، هەچۆنێک بوو چیرۆکەکەم نووسی.[1]
ئەم بابەتە 193 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 19-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 19-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 19-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 193 جار بینراوە
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ژیان عەلادین

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,822
وێنە 104,273
پەرتووک PDF 18,884
فایلی پەیوەندیدار 94,713
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ژیان عەلادین

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.532 چرکە!